cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

توێشووی تەمەن

."وَ آتَاكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ" هەموو ئەو شتانەتان پێدەبەخشم کە داوای دەکەن 🍃🤍 بۆ گورینەوەی ریکلام👇 @panhanm

Show more
Iran131 088The language is not specifiedReligion & Spirituality72 382
Advertising posts
972
Subscribers
No data24 hours
-97 days
-2230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

◈سڵاوکردن لە منداڵان؛ یەکێک لە سوننەتە لەبیرکراوەکانی پێغەمبەری خواﷺ ئەنەس (خوای لێ ڕازیبێت) ئەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا ﷺ تێپەڕ بوو بەلای كۆمەڵێك لە منداڵانداو سڵاوی لێ كردن. بۆیە سوننەتە لەسەر ئێمەی ئیمانداران چاو لە پێشەوامان بکەین، سڵاو و چاک و چۆنی لە منداڵان بکەین، سوودێکی زۆری دەبێ لە دڵی منداڵان. .
Show all...
4
📌•بۆچی کاتێک کوڕێک دەچێتە خوازبێنی، یان کچێک خوازبێنی دێ زۆر جار دەڵێ دڵم نەیگرت؟ *پێش هەموو شت ئەو ئامۆژگارییە بۆ موسڵمانە، بۆ ئەوانەشە کەوا خاوەن دین هەڵدەبژێرن. تۆی پیاو پێش چوونت بۆ بینین ئەو وێنەت کێشاوتە لە دڵ و مێشکت ڕەشی بکەوە. چونکە هەموو پیاوێک وێنەیەکی هەر کێشاوە لە مێشکی کە بەو شێوە بێت، مەگەر چۆن حاڵەتەکە دەگمەن بێ، گەرنا نییە و نەبووە. تۆ وێنات کردووە( چاوی ڕەش بێ یان سەوز، یان لوتی بچوک، یان باڵای بەرز بێ، یان لاواز بێ، یان خوێن شیرین هتد..). کە ئەو تایبەتمەندییانەت خستە مێشکت و وێنات کرد، ئەوکات دڵت ناچار دەکەی قبوڵی نەکات، مەگەر تەنها بەو شێوە نەبێت بۆیە کە وات کرد، ئەوکات بۆتۆ وەکو یانەسیبە ئەو شتەی تۆ دەردەچێ یان نا !! یان وەکو پێی دەڵێن: سوپڕایز، شتێکی لە ناکاو و نوێ، بۆیە دەیبینی» وێنات کردووە چاوی وابێ، کە وانەبوو دڵت کەمێک سارد دەبێ، وێنات کردووە باڵای وابێ، کە وانەبوو دڵت بەیکجار سارد دەبێتەوە. یان هەموو ئەو وێنانەی تۆ کێشاوتە تێیدایە، بەڵام باڵای وا دەنەچوو، دڵت ناچێتە سەر، یان وێنات کردبوو باڵای وابێ، وادەرچوو، بەڵام ئەوانەی تر وا دەرنەچوو *ئیتر دڵت نایگرێ، بەهەمان شێوەی پیاو، 🔹ئافرەتانیش ئەو وێنەی لە مێشکت کێشاوتە، سوپەرمانێک دەرچێ، یان باڵا بەرزێک، یان سوارچاکی خەونەکانت کێ دەڵێ بە پێ نایەت چاو ڕەشێک یان سپی پاتێک، یان ڕەش ئەسمەرێك بێت، کە هات وەکو سوپڕایز یەک خاڵ دەرنەچێ دڵت نایگرێ، هتد.. واتە *تۆ کردووتە مەرج لە نێو مێشکت، گەر وانەبێ بەهیچ جۆرێک دڵ نابێ بیگرێت. خۆ ئەگەر هەموو تایبەتمەدییەی کە دەتویست هەیبوو زۆر جار دوای هاوسەرگیری بایەخێکی ئەو تۆی نامێنێ، چونکە چاو شتێک لە دەوری بێ و بیبینی بە بەردەوامی وەڕەز دەبێ لێی، دەبینی ڕەوشتەکەی پێچەوانەی دیکۆریەتی. *ئەوانە بیرکردنەوەی کەسانی دونیا ویست و عەلمانیەکانە، نەک موسڵمانانی مولتەزیم. بۆیە دەبینی موسڵمان بەو وێنە سەقەتانەی کێشاویەتی لە مێشکی، بەو هۆیەوە دڵی ناچار کردووە تەنها ئەو وێنەیە قبوڵ بکات، *بەمەش خێرێکی زۆری لە دەستداوە لە دونیاو قیامەت. بۆچی دەڵێم: ئەو وێنانە بسڕەوە لە مێشکت، چونکە هیچ شتێکی پێش وەقت نییە و بینینەکەش لە ناکاو توشی شۆکی ناکات. بۆیە کەوا بوو (دڵ و مێشک) پێکەوە بریار دەدەن، *بەدڵنیایەوە بڕیارێکی ژیرانەیە. لە وانیە ئەو کوڕە جوان و باڵا بەرزە یان ئافرەتە ڕێکە، دوو ڕستە دەربڕی هەرچی جوانی خۆی هەیە (وێرانی بکات) نەیهێڵێ، *وەک دەڵێن (فلسێک) ناهێنێ. سەیرکەن کێ لە ئێوە بۆ یەک خولەکیش پێشەواکانی سەلەفی ئوممەتیان بینیوە (عطاء، الشعبي، سفیان الثوري، الأعمش، احمد، شعبة، یحیی اقطان و هتد.. •رحمهم الله). بەڵام لەو پەڕی خۆشەوستیدان بۆیان، لە دڵت وێنا ناکرێ، *چونکە عیلم و عیبادەتیان ئەوانیان جوان کردوە، لە کاتێکدا لە ڕووی لاشەوە زۆرینەیان تەواو نەبون( کوێر و ڕەش و کۆسە و زمان ڵاڵی هتد..) *تێڕابمێنە، بۆیە ئەو جوانیەی تۆ دەتەوێت بە دوایی وێڵی بەوشێوە بەدەستی ناهێنی، بەڵکو بەو شێوەی شەرع بۆی داناوی، *بەرەکەت و بەختەوەری دونیاو قیامەتیشت بەو شێوەیە. •ئەوە زیاتر بیرخستنەوە بوو تا موسڵمان پێگەی خۆی بزانێ، خۆی لێ ون نەبێ، بیرکردنەوەکەی بیری دونیاگەری نەبێت• #سودێك
Show all...
2😍 1
··📖 پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌فه‌رموێت: سوڕه‌تێك هه‌یه‌ له‌ قورئان سی ئایه‌ته‌ شه‌فاعه‌ت ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌تا خوا لێی خۆش ده‌بێ ئه‌ویش … (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ المُلْكُ). #شەونوێژ #سورەتی_الملك #سوننەتی_وەتر
Show all...
5
00:14
Video unavailableShow in Telegram
چ نەزانێکە بێ ئومێد بووە؟ چ داماوێکە الله سبحان وتعلی بە باشی ناناسێت ؟ چ سەر لێ شێواوێکە گەشتوە بەو ئاستەی کە بێ ئومێدە؟
Show all...
IMG_5441.MP43.22 MB
2🥰 2😍 1
گرنگیدان بە،بەرواری کۆچی ئەرکێکی ئیسلامییە..! گرنگی دان بە ڕۆژمێری کۆچی پارێزگاری کردنە لە شوناسنامەی ئیسلامی کە پێویستە هەموو موسلمانێک شانازی پێوە بکات. لەسەرەتاوە مەبەستم ئەوە نیە کە یادی سەری ساڵی کۆچی ئاهەنگ بگێڕین وەکو ئاهەنگ دەگێڕدرێ بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی لەسەر بنەمای (إجعل لنا إلها كما لهم آلهة) وەکو جولەکەکان کاتێک بەلای قەومێک تێپەڕین بینیان بت دەپەرستن ، ئیتر وایان بە موسا (علیه السلام) گوت و ئەمیش پێ ی فەرمون (إنكم قوم تجهلون) ، نەخێر بەڵکو ئێمەی موسلمان خاوەن مەنهەجین کە بریتی یە لە قورئان و سوننه و کەسانێکی بێ مەنهەج نین تەنها چاو لە غەیری خۆمان بکەین. ئەوەی کە مەبەستمە گرنگی بە ڕۆژمێری (قمری) بدەین و هەوڵ بدەین خۆمان و منداڵەکانمان لێڕابهێنین لەسەر کارکردن بەو رۆژمێرە ئیسلامیە و چاومان لە ئاسمان بێت و تەماشای مانگ بکەین بۆ زانینی بەرواری رۆژەکانمان کە بەداخەوە زۆرێک لە موسلمانان ناوی مانگەکانی ساڵی (قمری) نازانن ، بەڵکو هەیانە نازانێ ساڵی چەندی کۆچی یە ، وە ناویان لەو رۆژمێرە ناوە ڕۆژمێری عەرەبی تاوەکو ئێمەی کورد و نەتەوەکانی تری غەیرە عەرەب بە هیچ شێوەیەک ئینتمامان بۆی نەبێت و بە کلتورێکی عەرەبی بزانین ، لە کاتێکدا کە ئەمە رۆژمێرێکی ئیسلامیەو پەیوەندی بەو عیباداتانەوە هەیە کە کۆڵەکەی دینن وەکو بەرۆژووبونی مانگی رەمەزان و حەج کردن و زەکات دان و هەروەها حسابی چەندین ئەحکامی شەرعی وەکو عیدەی ئافرەتی تەلاقدراو و ئافرەتی مێردمردوو ....هتد ، وە موسلمانان لە (خیر القرون) لە هاوەڵان خوایان لێ بێت و دوای ئەوانیش کە خاوەن دەسەڵات بوون کاریان بەرۆژمێری (قمری) دەکرد ، دواتر کە دەولەت روخاو و کەوتینە دواوەی ئومەتەکانی تر وامان لێهات کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەبینین. ( والى الله المشتكى).
Show all...
2🥰 1😍 1
Photo unavailableShow in Telegram
◈ چۆن پێشوازی بکەین لە ساڵی کۆچی؟؟ ئەمڕۆ یەک شەممە دەکاتە (١) ى موحەڕەم  گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم ١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە . ٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە. ٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا . ٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە. ٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى . ٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان . ٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت . ٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە. ٩-  گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی . ١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی . #سە‌ری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_١٤٤٦
Show all...
2🥰 1
◈ نوێژی چێشتەنگاو... ٭ئەو نوێژەی پێغەمبەری خودا ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. پاداشتێکی مەزن و بێوێنەی هەیە. ٭ کەمترینی دووڕکعاتە، زۆرترینی هەشت ڕکات. ٭ کاتەکەی٢٠ خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات، ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش نوێژی نێوەڕۆ تەواو دەبێت. صەدەقەیە بۆ ٣٦٠ جومگەی جـەستەت. با لەوکارانەت بێت کەلەسەرەتای ڕۆژ ئەنجامی ئەدەیت. ٭ سووننەتەکان فەرامۆش مەکەن لەوەیە زیندووکردنەوەی سوننەتێک، چەندین نیعمەتی مەزنت پێ ببەخشێت... .
Show all...
🥰 3😍 1
◈چۆن پێشوازی بکەین لە ساڵی کۆچی؟؟ بەیانی یەک شەممە دەکاتە (١) ى موحەڕەم  گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم ١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە . ٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە. ٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا . ٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە. ٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى . ٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان . ٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت . ٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە. ٩-  گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی . ١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی . #سە‌ری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_١٤٤٦
Show all...
3🥰 1
▫️سەری ساڵی کۆچی.. سبەی یەک شەممە 7ی تەمووز، یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمی ساڵی نوێی١٤٤٦ی کۆچییە. ١٤٤٦ ساڵ لەمەوبەر کۆتا پێغەمبەری ئازیزمان ﷺلە مەککەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد و ئەم کۆچەش لە جیهانی ئیسلامییدا وەک دەستپێکی رۆژژمێری کۆچی دیاری کرا. #سە‌ری_ساڵی_كۆچی_پیرۆز_۱٤٤٦ #کۆچ
Show all...
🥰 1😍 1
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.