Nostalgia ❄︎ Sonata
Open in Telegram
2 030
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-4830 days
Posts Archive
2 030
لەم چەند ڕۆژەیا ئێرە دەکەم بە ئەرشیفێک، بەیەکجاری بەجێی دێڵم ،هیوادارم توانیبێتم جوانی بخەمە بەر دیدەتان .
خۆتانتان خۆش بوێ ،نینۆکێکی خۆتان بۆکەس ئازار مەدەن ،حاشا لە ڕەچەڵەک و کوردبونی خۆتان مەکەن ،کورد و کوردستانتان خۆش بوێ ،
خاک و ئاوو و وڵاتی خۆتانتان خۆش بوێ
گرنگی بەزمان و دابونەریتی نەتەوەکەتان بدەن .
من هەڵەی زۆرم کردوە لەژیانمدا بەڵام بۆ چرکەیەک شتێکی دیکەم لەخاک و وڵاتەکەم خۆشترنەویستووە هەرچەندە نەمتوانی بچووکترین خزمەتی بکەم .
ئێوە ببنە نەوەی راستەقینەی قازی موحەمەد و منداڵەکانتان لەسەر بنەمای خۆشەویستی وڵات و کوردستان پەروەردە بکەن ،دۆست و دوژمنی خۆتان بەنەوەکانتان بناسێنن .
ئەمەوێ کۆتا شەوەکانی ژیانم بەئاشتکردنەوەی چواردەورم بەڕێ بکەم .
یەک دوو ساڵێ توانیم ئەم پەیجە ببەمە ڕێوە بەڵام ئەم پەیجەم زۆر خۆش ئەویست چونکە قسەی دڵم ئەکرد تێیدا .
گەردەنم ئازابکەن
خۆشم ئەوێن ❤️
بۆ هەمیشە خواتان لەگەڵ .
2 030
گەر خودا کەسێکی لەکوردا هەڵببژاردایە بۆ پێغەمبەرایەتی و رابەرایەتی، ئەوا بێگومان
دکتۆر قاسملۆ دەبوو ،
یادت هەرمان شکۆی نەتەوەیەک .
2 030
بیرته یهسنا! ماسییهكی سوورمان كڕی، چاوێكی كوێر بوو ههموومانی بهیهك چاو سهیر دهكرد؟
فهرهیدوون ئهرشهدی
2 030
كوڕ و كچی جووت دهزگیران
دهستیان له ناو دهستی یهكا
گوڵی خۆشهویستیی ژیان
ئهكهن بهبهرۆكی یهكا .
شێرکۆ بێکەس و نەسرین خانی هاوسەری ساڵی ١٩٦٧
تەواوی شیعرەکە لەکۆمێنتە
2 030
ئەحمەد کایا و بولانت ئیرسۆی .
بولانت تاکە هونەرمەندی تورکە کە لەدەنگی بێزار نابم .
2 030
وێنەیەکی هونەرمەند لەیلا بەدرەخان کە لە ٢٦ی ئابی ١٩٢٨ لە گۆڤارێکی سویدیدا دەرچووە.
لە ژێر وێنەکەدا نووسراوە:
ژنێکی کورد بە سەما سەرسوڕهێنەرەکانی لە ئیتاڵیا سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت.
ساڵی ١٩٨٦ لەیلا بەدرخان کۆچی دوای کردووە.
2 030
ڕەنجدەرانی بیرو بازوو
ئەگەنە خۆر درەنگ یا زوو
وان گەڕایەوە باوەشی نیشتمانی پیرۆز .
❤️☀️💚🇹🇯🇹🇯🇹🇯
2 030
بەسمانە کێوەکان لەگەڵمان ڕاستگۆبن
یار نەشیەت، قابیلە چیمان لێ دێت؟
-ئەحمەد کایا
2 030
ئەمڕۆ ١ی نیسان بیستوو دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی گەورە بیرمەندی کورد مامۆستا مەسعوود محەمەد .
2 030
ڕەنگە من هەتاهەتایە پارەی ئەنگووستیلەیەکم پێ نەبێت
بیکەمە پەنجەت بەڵام گەر حەز بکەیت هەتا هەتایە
قۆڵ و باسکم لە گەردنت دەئاڵێنم.
-لەتیف هەڵمەت
/کوردستان ١٩٨٩
2 030
دڵسۆزی!
(ئیمە دڵمان ئەسووزێ، هەژمار و ئەکاونت چەس؟)
نەک هەژمار(ئەکاونت)ەکانمان، خوەیچمان بسووزێنن، نە دکارن لە کوردبوون(Kurdbûn)مان بخەن، نە دەتوانن ڕامانوێسێنن.
هێوە چەنێ حەزتان لە شەڕ و داگیرکارییە، هێمە دە ئەوەنە مەیلمان لە جەنگ و بەرگرییە.
جا خاس سەرنجی واژەکانی (حەز، شەڕ، داگیرکاریی_مەیل، جەنگ، بەرگری) بدەن.
ئیمە=ئێمە.
ئەسووزێ=ئەسووتێ.
چەس؟=چییە؟.
خوەیچمان=خۆیشمان.
بسووزێنن=بسووتێنن.
نە دکارن=نە دەتوانن.
ڕامانوێسێنن=ڕامانوەستێنن.
هێوە=ئێوە.
هێمە=ئێمە.
خاس= زۆرباش.
وێنەکە: پاکڕەوانی هزری خۆبەدەستەوەنەدانی کورد، شەهید بێریتان.
2 030
ئەمڕۆ 1ی ئادار، 45 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردە و ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت.
ژەنەڕاڵی چیاکان-مەلا مستەفا بارزانی 1903-1979
2 030
لە ژیاندا، لەهەموو شتێک گرینگتر ئەوەیە مرۆڤ شەرمەزاری ویژدانی خۆی نەبێ .
قاسملووی نەمر
2 030
مامۆستا شێخ عێزدین حوسێنی، دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو ، كاك پۆڵا نانەوا زادە. سەرەتای شەڕی سێ مانگە.
بەداخەوە ئەمشەو کاک پۆڵا کۆچی دوای کرد ،
کاک پۆڵا کوڕی مامۆستا هاشمی نانەوازادە بوو .
2 030
نـە پێکی نایە سەر لێـــو و نە بیســـتم ڕازی شیرینی
نە ماڵئاوایی لێ کـــردم نە ئیتر شێوەیـــم بینی..!
“ئەحمەد ھەردی“
تەواوی شیعرەکە لە کۆمێنتە
