cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فتوای زانایان

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedReligion & Spirituality23 337
Advertising posts
3 941
Subscribers
-124 hours
-127 days
-3830 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

📚کەی نەزر کردن دەبێتە شیرک و چۆن؟📚 ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :(( نەزرکردن بۆ بێجگە لە خوا وەک ئەوە بلێیت : بۆ فلانەکەس نەزرێکم لەسەر بێت ، یان بۆ ئەم گۆرە نەزرێکم لەسەر بێت ، یان بۆ جبریل نەزرێکم لەسەر بێت . مەبەست پێی نزیک بوونەوە بێت لێیان ، وە نموونەی تری هاوشێوەی ئەمانە ، وە جیاوازی لە نێوان ئەمە و نەزری تاوان : نەزری بۆ بێجگە لەخوا ئەسلەن بۆ خوا نییە ، وە نەزری تاوان بۆ خوایە ، بەلام لەسەر تاوانێک لە تاوانەکان ، نموونە وەک ئەوەی بلێیت : نەزرێکم لەسەر بێت بو خوا فلانە شت بکەم لەسەر پێچی خوا بێت  ، کەواتە نەزر بۆ خوایە وە مەنزور تاوانە ، نموونە هاوشێوەی ئەمە سوێند خواردن بە خوا لەسەر شتێکی حەرام ، سوێند خواردن بە خوا لەسەر حەرام کراو ، وەک : واللە دزی دەکەم ، حوکمی نەزر بۆ بێجگە لە خوا شیرکە ، چونکە عیبادەت کردنە بۆ نەزر بۆ کراو ( مەنزور )، ئەگەر عیبادەت بێت بۆ بێجگە لە خوا دەبێتە شیرک ، ئەم نەزرەی بۆ بێجگە لە خوا دانامەزرێت و کەفارەتی لەسەر واجب نابێت ، بەلکو شیرکە و دەبێت تەوبە لێی بکەیت وەک سوێند خواردن بە بێجگە لە خوا دانامەزرێت و کەفارەتی لەسەر نییە ، بەلام نەزری تاوان دادەمەزرێت وە نابێت وەفای پێ بکەی وە کەفارەتی سوێندی لەسەرە ، وەک سوێند خواردن لەسەر حەرام دادەمەزرێت و کەفارەتی لەسەرە. ))
القول المفید ج۱ لاپەرە۳۱٦
Show all...
👍 5 4❤‍🔥 2🥰 1👏 1🕊 1😍 1
‌📚ئایا دروستە سورەت فاتحە لە تەعزیە بخوێندرێتەوە؟📚 ابن عثیمن ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سورەت فاتحە لە تەعزییە بیدعەیە ، ھەرگیز پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەرەخۆشی نەکردووە بە فاتحە خوێندنەوە و سورەتی تری قورائان . )
) "مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين" (13/1283) .
Show all...
👍 16 7 1👏 1🤩 1😍 1💯 1🤗 1
📚ئایە ڕێگەپێدراوە خواروون فڕێبدەینە ناو زبڵدان و شوێنی پیس؟📚 زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( دەبێت خواردن بپارێزرێت بۆ جاری دووەم سوودی لێ وەربگرن یان بدەن بە ھەژاران ، ئەگەر ھەژارتان دەست نەکەوت بدەن بە ئاژەل ئەگەر چی وشکیش بووبێت )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٢٢ لاپەڕە ٣٤١ صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( نابێت ھیچ شتێک لە خواردن فڕێ بدرێتە ناو زبڵدان و شوێنی پیس ، چونکە بەفیڕۆدان و بێ ڕێزییە بەرامبەر بە نیعمەتەکانی خوای گەورە وە سوپاسی نەکردنە . پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت خورمای بینیووە لە ڕێگا  فەرموویەتی : (( ئەگەر من ترسی ئەوەم نەبوایا لەوانەیە ھی صدقه بێت من دەمخوارد )) ، ھەروەھا فەرمانی کردووە بە لێسینەوەی پەنجە یان شوشتن یان سڕینەوە وە فەرمانی کردووە خواردن ھەلبگرێتەوە وە ئەو شتەی پێوە نووساوە لابدرێت و وە خواردنەکەش بخۆن . ئەمە بەلگەیە دروست نییە ھیچ خواردن و خورما و شتی تر فڕێ بدەیتە شوێنی پیس ، بەلکو نیعمەت دەپارێزرێن و ڕێزی لێ دەگرن و لە شوێنێک دەپارێزن ، چونکە ئەمە لە سوپاسی کردنە ، چونکە ئەم نیعمەتانە ھەندێک جار کەسی تر کە پێویستی پێیەتی سوودی لێ وەردەگرێت ئەگەر چی ئاژەلیش ، فڕێ دانە ناو زبڵدان نابێت .... ))
المنتقى من فتاوى الفوزان" (63/11) .
Show all...
13❤‍🔥 5👍 3👏 2🤩 1😍 1💯 1🍓 1🤗 1
📚زیانەکانی غەش کردن جیە؟( جا غەش کردنەکە لەهەر کارێک بێت)📚 لە نضرة النعيم زیانەکانی غەش کردن باس كراوە دەلێت : (( زیــــــانـــــەکـــانــــی غەش : (١) غەش کردن ڕێگایەکە ڕاتدەکێشیت بۆ ناو ئاگر . (٢) غەش کردن بەلگەیە لەسەر کەمی و پیسی نەفس . (٣) دوور کەوتنەوە لە خوا و دوور کەوتنەوە لە خەلک . (٤) بێ بەش دەبێت لە وەلام دانەوەی دوعا . (٥) بێ بەش دەبێت لە بەرەکەتی مال و تەمەن . (٦) بەلگەیە لەسەر لاوازی و کەم بوونی ئیمان . (٧) غەش کردن وا لە کەسەکە دەکات کە خەلک خۆشیان نەوێت و ڕقیان لێ ببێتەوە . ))
نضرة النعيم ج١١ لاپەڕە ٥٠٧٥
Show all...
9❤‍🔥 4👍 4🥰 1👏 1🤩 1🍓 1🤗 1
📚ئایە غەش کردن ڕێگا پێدراوە لە تاقیکردنەوەکان؟📚 ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( غەش کردن لە تاقیکردنەوەکان تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان بە تایبەتی ئەگەر لە داھاتوودا شتێکی بەدوای دا بێت وەک مووچە یان پلە لە خوێندن یان ھەر شتێکی تر . ))
"فتاوى نور على الدرب" (24/ 2) .
Show all...
19👏 6❤‍🔥 4👍 3 1🥰 1😍 1💯 1🍓 1
📚ئایا نیقاب واجبە بە تایبەتی بۆ ئەم سەردەمە؟📚 و/ صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست کە بەلگە لەسەری ھاتبێت ئەوەیە کە ڕوخسار ئافرەت عەورەتە و واجبە دابپۆشرێت ، بەلکو زۆر کاریگەری زیاترە لە لاشەی بۆ فیتنە ، چونکە چاو بەزۆری سەیری ڕوخسار دەکات ، روخسار گەورەترین عەورەتی ئافرەتە ، لەگەل ھاتنی بەلگەی شەرعی لەسەر واجبی نیقاب ، .........  فەرموودە ھاتووە : " نەھی کراوە لە نیقاب کاتی ئیحرام " ئەمە بەلگەیە کە پێش ئیحرام نیقاب ماوە دەبێت ئافرەت نیقاب بێت . ..... ))
"فتاوى المرأة المسلمة " ( 1 / 396 ، 397 ) .
Show all...
15👍 3❤‍🔥 2🥰 2💯 2 1👏 1🤩 1😍 1🍓 1🤗 1
📚ئەگەر بزانی خەلک فلانە شت بۆ خراپە بەکار دەھێنێت دروستە پێی بفرۆشی کەچی خودی شتەکە حەلالە؟📚 ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەلال نییە شت بفرۆشی بە کەسێک ئەگەر دڵنیا بیت کە سەرپێچی خوای گەورەی پێی بکات . وەک فرۆشتنی ھەموو شتیک کە تۆ لێی دڵنیای کە دەکات بە عەرەق ، یان وەک فرۆشتنی بەندە بە کەسێک کە مامەلەی خراب لەگەڵ دەکات ، یان فرۆشتنی چەک و ئەسپ بە کەسێک دڵنیایت کە شەڕ و داژیەتی موسلمانانی پێ دەکات ، یان فرۆشتنی حەریر بە کەسێک کە دڵنیای لەبەری دەکات ، ھەروەھا بەم شێوەیە ھەموو شتی تر ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الإثم والعدوان )) ئەو کڕین و فرۆشتنەی باسمان کرد ھاوکاری کردنە لەسەر تاوان و خراپە وە فسخ کردنی ئەم كڕین و فرۆشتنە ھاوکاری کردنە لەسەر چاکە و تەقوا . ئەگەر دڵنیا نەبیت بەوەی کە بۆ خراپە بەکاردێنێت ئەوا دروستە پێی بفرۆشی ، چونکە یارمەتی دان نییە لەسەر خراپ ، ئەگەر دوای ئەوە کڕیار سەرپێچی کرد ئەوە لەسەر کریارە تاوان . ))
"المحلى" (7/522) .
Show all...
12👍 3❤‍🔥 2 1🥰 1👏 1😍 1💯 1🍓 1🤗 1
📚ئایا دروستە لە نوێژی سونەت قورئان بە دەنگ بخوێنیتەوە؟📚 خاوەنی کشف القناع دەفەرمووێت :  باش نییە بۆ ھەموو نوێژکەرێک قورئان بە دەنگ بخوێنێتەوە لە نوێژی سونەت گەر لە ڕۆژدا بکات جگە لە نوێژی خۆر گیران و مانگ گیران وە نوێژی باران بارین نەبێت ، وە نوێژی سونەت لە شەو دا سەیری مصلەحەت دەکات ئەگەر یەکێک لە لای بێت یان لێی نزیک بێت و بە دەنگی بێزار دەبێت ئەوا بە نھێنی دەبێت بخوێنێ ، وە ئەگەر بە دەنگ بەرز کردن کەسێک سوودی لێ وەربگرێ ئەوا دەنگی بەرز دەکات .
"كشاف القناع" (1/441) .
Show all...
11❤‍🔥 3👍 2 1🥰 1👏 1😍 1🍓 1🤗 1
📚ئایا دوو ڕەكاعەت نوێژی سونەت هەیە پێش نوێژی جومعە؟📚
ابن تیمیە ڕەحمەتی خواتی لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی نقل كراو بێت لە هاوەڵان ئەوەیە كاتێك دەهاتن بۆ مزگەوت لە روژی جومعە نوێژیان دەكرد كاتێك داخلی مزگەوت دەبوون هەبوو دە (۱٠ ) ڕەکاعەتی دەکرد ، وە هەبوو دوازدە (۱۲) ڕەکاعەتی دەکرد ، وە هەبوو هەشت (۸) دەكرد ، وە هەبوو كەمتری دەكرد ، لەبەر ئەوەی زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوە یەك دەنگن كە پێش جومعە نوێژی سونەت نییە ، سونەت نییە دیاری كرا بێت بە كات یان ژمارە چونکە ئەمە بە وتە یان كردەوە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت جێگیر دەبێت ، ئەوەیان نە بە وتە نە بە كردەوە جێگر نەبووە ، كە ئەمە وتەی شافعی و مالکی وزۆرینەی هاوەلانی وتەی بە ناو بانگی ئەحمەدە ))
Show all...
12👍 4❤‍🔥 3 1🥰 1👏 1😍 1💯 1🤗 1
📚ئایە گەر باوکێک ئافرەتێک مارە بکات پێش ئەوەی بچێتە لای دواتر تەلاقی بدات کوڕەکەی ئەم پیاوە دەتوانێت ئافرەتە تەلاقدراوەکە مارە بکەتەوە، وە بەپێچەوانەشەوە؟📚 صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ کوڕ ژنێک مارە بکات ئەگەر باوکی مارە کردبێت و تەلاقی دابێت پێش ئەوەی چووبێتە لای ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَلَا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنْ النِّسَاءِ " النساء/22 ئەمە دەگرێتەوە بە عەقد ئەگەر چی نەچووبێتە لای ، ژنی باوکت لەسەرت حەڕام دەبێت تەنھا بە عەقدی زەواج ، جا چ چووبێتە لای یان نەچووبێتە لای لەبەر گشتیەتی ئایەتەکە ، وە بە پێچەوانەش بۆ باوک دروست نییە ئەو ژنە مارە بکات کە کوڕی مارەی کردووە جا کوڕی چووبێتە لای یان نەچووبێتە لای ، لەبەر وتەی خوای گەورە : " وَحَلَائِلُ أَبْنَائِكُمْ الَّذِينَ مِنْ أَصْلَابِكُمْ "النساء/23 ، مەرج نییە بۆ حەڕامیەتی لەسەر باوک ئەوە بێت دەبێت ئیلا کوڕ چووبێتە لای . ))
"مجموع فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (2/531) .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کوڕ عەقدی زەواجی کرد لەگەڵ ئافرەت ئەوا لەسەر باوکی حەڕام دەبێت تەنھا بە عەقد کردن ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَحَلائِلُ أَبْنَائِكُمْ الَّذِينَ مِنْ أَصْلابِكُمْ " النساء/23 . ))
"المغني" (9/524)
Show all...
13👍 5❤‍🔥 4👏 2🥰 1🤩 1😍 1💯 1🤗 1