الفرقان- Furqan
Open in Telegram
"تركتُكم على البيضاءِ ليلِها كنهارِها لا يزيغُ عنها بعدي إلا هالِكٌ"💚
Show more1 296
Subscribers
+324 hours
+167 days
+13830 days
Posts Archive
1 296
هەردەم چاوانی نەکراوەی ئەبینم زیاتر چاوم لە بەهەشت دەبێت و دەڵێم دەی هەر حەفتا ساڵی دنیایە و لە بەهەشتێ کچی مەش چاوانی هەن
جا هەر بەڕاست؟
فڵانیش کە منداڵەکەی ئۆتیزمە و داونە و نەخۆشە بە ساغ و سەلیمی دێتە بەهەشتێ
فڵانیش کە لە دنیایێ زۆری ئازاری جەستە و سەر قەڕەوێلەی نەخۆشخانەکان دیت بە بێ عەیبی پێ دەنێتە بەهەشتێ
ئەوەی لە ئازیزانیشی دابڕا و مەرگ لێکی دوورخستنەوە لۆ ئەبەد لەگەڵ یەکدین لە بەهەشتێ
(بەخۆت فکرکەوە چیدی دەمێنێ؟ بەس بەهەشت دردانەوەی دنیایێیە)
ئیبتلا و ناخۆشیەکانیش وادەکەن چاکتر قەدری ئەو بەهەشتەی بگریت و خۆی لۆ حازرکەیت و دڵ لە دونیای فانی بەردەیت
(ئەو قوڕسیە چ نیعەتێک بوو جەستەی لە دنیا بەجێ هێشتیت و دڵتی لەنێو نەسیمی سەحەری بەهەشت؟؟؟)
چ نیعمەتێک بوو ئەو ئازارەی تێبگەیت ئاوارەیت لە دنیا و لە ڕێبوارێک زیاتر نیت ڕێت گرتووە لۆ مەنزڵی ئەبەدی (كن في الدنيا كأنك غريبٌ ، أو عابرُ سبيلٍ)
1 296
زۆرەک لە ئازارەکانی گەنجان لە ئەوڕۆدا ئی ئەوەیە خۆیان پێ کەمە!
"کاتەک بەخۆشت قەدری خۆت نازانیت دەوروبەر ئامادە نیە قەدرت بگرێت."
- فڵان (کچە،کوڕە) ئەتووی قەبوڵ نەکرد و ڕەتی کردیتەوە؟ قابیلە چیە! هەزاریدی مەمنونتن.
- خێزانی فڵان (کچە،کوڕە) پێت ڕازی نین و قەبوڵ ناکەن بوک یان زاوایان بیت؟ با قەت نەیکەن! هەزاریدی بە مەمنونی دێنە بەردەرگای بابت و خەسووت وارێ خواردنی لۆ هەرگرن:)
- لە فڵان ئیشە دەریانکردیت و قەدری توانا و خەمخۆریان نەزانیت؟ بەخۆیان زەرەریان کرد! لە هەزار جێی دی بە مەمنونی وەرت دەگرن.
- فڵان برادەرایەتیت ناکات؟ دە با نەیکات خۆ لەسەرووی ژیانت ڕاناوەستیت.
ئازیزان..
ڕقم لە ئینسانێکە قەدری ئازیزانی نازانێت و گەورەیان ناکات و لە شوێنی شیاوی خۆیان دانانێت. کاتەک بەرزن هەزار جار شایەدی بەرزیان نادات و شانازی بە بوونیان ناکات بێ پێچ و پەنا.
وە زیاتر ڕقم لەو گەنجەیە لە قیمەی توانا و بەرزی و بەهرە و باشی خۆی، خۆی کەم و نزم دەکاتەوە لۆ عەبدان و قەدری خۆی نازانێت. «ناکرێت ئەو ئینسانەی خوا جل جلالە دەرحەقی دەفەرمووێت: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ) ئیعتزازێکی بە نەفسی خۆی نەبێت و ڕێزی لێ نەگرێت..»
1 296
لە گەورەترین پشک و بەشەکانی ئەخلاق؟ بریندار نەکردنی شعوری خەڵکیە.
- لۆ منداڵتان نیە؟
- فڵان جوانترە.
- عایلەتان لۆ وا فاشیلن؟
- لۆ لاوازی، قەڵەوی؟
- ئەی لەبەر دەرەجەت علساس بەتەمابووی ببیە دکتۆر.
- ئەوە ماڵتان لۆ وەها پیسە؟
- ئەو چایە چەندە ناخۆشە. (ئەوجا خۆشترین بەش وارێ لۆ بە تاریت لۆ نەینام هاا! نازانی ئەمن ناخۆم بە شیرینی؟ کچێ پلە گیان بەقوربانت بم ئەمن تسوانم خۆ نان و پیازم لەگەر نەخواردی:)
- ئەو گۆشتە لۆ تام سوتاوی لێدێ؟
- کیژتان بویتە قەیرە.
- تەماشاکردنەک بە چاوەکی سوک.
- وە...
بەڕێزان... لەنێو نەسیمی جوانیەکانی قوڕئان دەبینیت چپە چپ بە توندترین وەسف دەربارەی دەگوترێت(إِنَّمَا النَّجْوَىٰ مِنَ الشَّيْطَانِ...) لە شەیتانەوەیە و ئیشی شەیتانیە! لۆۆ؟؟ (لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا..) چونکوم دڵی ئیماندارەکی پێ عاجز دەبیت و شعوری بریندار دەبیت.
"کەسی گەورە ئەو کەسەیە گچکەش لەلای هەست بە گەورەیی خۆی دەکات.. لۆ کەسی گچکەش والعکس الصحيح."
1 296
وارێن لۆ پۆستی جەنابی مامۆستای تەحویل دەکەی کەناڵی توو حسابکە کەس نابینی؟
ئێێ وەڵا لە دونێوە دەمویست ئەوەی بنوسم و خۆم دەیناو دەبرد پێم ڕێک نەدەکەت:)
1 296
Repost from کتێبە شەرح کراوەکان
"هەر کەسێک بۆ بوارێک و کارێک گونجاوە و من هەرگیز پێشنیاری بوارێک بۆ کەس ناکەم، هەمووان خۆیان باشتر دەزانن چی هەڵبژێرن بۆ ژیانی خۆیان.
بەڵام تاکە داواکاریم ئەوەیە، هەرچییەک دەکەیت لەگەڵیدا فێری کارامەیی ڕەوانبێژی ببە، ئەمە کارامەییەکی کیشوەر بڕە و بچێتە هەر شتێکەوە جوانی دەکات، جا لە وەستای لەفەوە تا چایچی تا مامۆستای زانکۆ و خەتیبەکەی جومعەتان هەموویان پێویستیان بە کارامەیی ڕەوانبێژییە، ئەسڵەن ڕەوانبێژی و دەمولەفزی شیرین تامی چا و خواردنی دەستی خاوەنەکەی خۆشتر ئەکات، بۆیە کارامەییەکی وا گرنگ لەکیس خۆت مەدە."
1 296
تەبیعەتی ئیمان ئەوهایە!! هەتا بارودۆخ تەنگتربێت ئومێد زۆرتر دەکات بە رب العالمین. هەتا زیاتر دەرگایەکان داخرێن یەقین زیاتر دەبێت بە ساحێبی دەرگا و کلیل عزوجل. هەتا ساحێبەکەی زیاتر ئازار ببینێت زیاتر موسیڕی دەکات لەسەر عەبدایەتی و زیاتر چێژی لێ ئەبینێت. وردبەوە لە حاڵی ئەهلی ئیمان!: (وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا..)
ئیشی خوای جل جلالە لەگەر عەبدی خۆی (غالبا) هەر ئەوهایە!! بێ ئومێدی دەکات لە عەبدان و دەرگای عەبدان ئەو وەختی دەرگای خۆی لێ دەکاتەوە. (حَتَّىٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَاءُ..)
اللە اللە! چێژی عەبدایەتی چەندە شیرینە ئەو دەمەی ترس و بیم و فەقڕ و ئیحتیاجی و تەنیایی خۆت لە خزمەتی حەزرەتی تەعالا لە تاریکی شەوێ هەڵدەڕێژیت و لەخزمەتیدا عەرز دەکەیت. ئەی چەندە شیرینە، مەزنە، ساتێکی چەندە ناوازەیە، کاتەک دەرێی: خوایە گیان، بەتەنێم جێ مەهێڵە...
1 296
ڕۆڵە...
گەورەبە و لەسەر پشتی کەس خۆت گەورە مەکە و بەرز بە و ملی کەس مەکە پلیکانە لۆ بەرزبوونت.
جوان بە! جوان بوونت بەوەی نابێت کەس ناشرین بکەیت. خۆشەویست بە! خۆشەویست بوونیش بەوەی نیە خەڵکی هاوتەمەن و ئاستت نەبن و ون بن. بەڕێزبە! ڕێزداریش ئەو کەسە دەگووترێت ڕێزی لە خەڵکی ناوە.
لە جوانترین بەشی ئەخلاق عەمەلکردنە بە: (المُسلِمُ مَن سَلِمَ المُسلِمونَ مِن لسانِه ويَدِه..)
ئەزیزی من.. قسە ڕەق مەبە و خەڵکی مەشکێنەوە و شعوری خەڵک مەڕوشێنە. هێندە بەرزبە لە جوانی و ڕێز و بەرزیت با زیاتر لێ نەدیترێت. جەرگی من! داری بەرداربە، سێبەرت جێ حەسانەوەی ڕێبواران و بەرهەمت بەردەوامی ژیان. مەسەلەکە ئەوەنیە لەگەڵ کێی ئەکەیت؟؟ وەک جەنابی مامۆستامان دەیفەرموو: «لەتۆ ناوەشێتەوە پێچەوانەی ئەوە بیت.»
ئەوڕۆ مامۆستایەکمان نەهاتبوو تەڵەبەکانیم وەرگرت، کاتەک بەشەکیانم دواند و فکریانم دیت زیاتر ئەو یەقینە لە دڵم چەسپی: (کە لەپێشترین بەشی پەروەردەی خێزان؟ پەروەردەیە لەسەر ئەخلاق..)
1 296
تەنز!
چەند سارە بەتەماینە پۆدکاستەکی دانێین بەس لەسەر ئەوەی ڕێک نەکەتینە کامەمان میوان و کامەی پێشکەشکار بێ:) ئەسڵی فکرەکەش ئی خاتوو سەکینەتیە وەبزانم حەقە جەنابیان پێشکەشکار بێ. دەی خێراترین ڕێگای ناوبانگە ونیە تخوا؟ عەفوو ناوبانگ نا! (خۆ کردنە مەوزوع)
ڕەحمەت لە (ابن حجر) بێ کە دەفەرموێ:
(من تكلم في غير فنه أتى بالعجائب)
1 296
ئەوجا بەناوی خوا!
دەمەوێ ئەوڕۆ دانیشتنەک لەگەر فکرەی جەماعەتی ئەو فکرەی بکەین حەربیان هەڵگیرساندیە لەگەر پیاو و ئیشی ماڵ. وەبی لێک حاڵی بین بزانین چ باسە؟
ئەوجا ئەزیزم! پیاوێک نانوسێت پێت وابێت لە قازانجی خۆی دەنوسێت.
باشش بفەرموو....🪴
بەڕێزان..
لێدان لە ئافرەت و بەکارهێنانی وەک چەکێک بە دابڕانیەتی لە خێزان. لۆیێ هەمیشە ئەڵێم: «نوسڕەتی دین لەو شوێنەی بدۆزەوە کە دوژمن دژایەتی دەکات.» گرینگی ئەو باسەش هەر لەوەیە!!
ئەوجا ئازیزان وەک جاران ئەمە تەنیا قسەی عیلمی نا. با بە عەقڵی خۆیان دوو قسان بکەین مادام هەندە ڕۆشن فکرن.
١- جارێ بزانین دژایەتی پیاو و کۆمەڵگا لەگەڵ ئافرەت لەچیە؟؟: تەڵەبەی کۆلێژ زۆربەی کات ڕێژەی ئافرەتانی زۆرترە. هەلی کاری ئافرەتان زیاترە و ڕزقی پیاوانیشی بڕیە:) لە بنکە و مەرکەزەکانی قورئان ڕێژەی ئافرەت زیاترە. ئەگەر ئەڵێی پورزای خاڵۆزای فڵان لە ژنی خۆی داوە و حسابی لۆ ناکات عەیبە ڕۆڵە ئەوە قسەی زانستی نیە! بەمن بڵێ زۆرینەی کۆمەڵگا ژن تێیدا ئازاد و سەربەست نیە؟ باشە لەوەی زیاتر چتان دەوێت و لۆ هەندە پیاو و کۆمەڵگای ئەکەنە دێوەزمە..؟!
٢- ڕۆحی من، لە دەرەوە لە هەر پیشەیەک بیت گەورەیەکت نیە پێت دەڵێت ئاوا بکە و ئاوا مەکە؟ ئەوە کۆیلایەتیە؟ خزمەتکاری بەڕێوەبەرە؟ یان یاسای کار و دنیای بزنس؟ ڕۆڵە... ماڵ و هەیوانێک نەفسێک تێیدا دەحەسێتەوە و گەورە دەکرێت دەکرێ بێ یاسا و ماڵ بێ حەڕەم بێت؟ ئەمن موخاتەبەی موسڵمانێک دەکەم! ئاخر ئەو کەونە دوو پەروەردگار و گەورەی هەبا تێکو پێک دەچوو(لَو كَانَ فیهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسدَتَا) دەکرێ لەنێو ماڵێکی دوو بستی دوو گەورە هەبن؟!
٣- ئەمە وەکوو ئیماندار ئەو فۆڕمەی ئیسلام تەقدیمی کردووە لۆ دروستکردنی خێزان زۆر بە گەورەیی و پیرۆز لێی ئەڕوانرێ. ئەو بەڵێنەی لە قورئانێ لۆ پێغەمبەران بەکارهاتووە هەمان میثاق و بەڵێن لەنێوانی هاوسەران بەکارهاتووە. ژیان دروست ناکرێت لەسەر ئەمن و دەبێت بە ئێمە!! ژیانێکە جوانیەکەی لەوەیە دەبنە لیباس و تەواوکەری یەکدی: (هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُم وَأَنتُم لِبَاسٌ لَّهُنَّ)
وە ئەو پیاوە فەڕزە لەسەری نەفەقەی بدات و بەخێوی بکات و نازی هەڵگرێت. دەزانی فەڕز چیە؟ نەیکا گوناحبارە و لە قیامەتێ حسابی لەسەرە!! (کەواتە بەو حسابەی بێت پیاو خزمەتکاری ژنانە؟؟)
گیانی من.. ژیان أخذ و عطایە. ئەتۆ شتانێک بە هاوسەرەکەت دەبەخشیت لە خزمەتی ئەو ماڵەی کە تێیدا کراویتە شاژن و ئەویش شتانێک بە جەنابت ئیشەکە ئاوها گەورە مەکە!!
٤- خاتوون! ڕازی مەبە، بە کەمی ببینە خزمەتی ماڵی خۆت و ئەو چوار دیوارەی ئەمنی ژیان و فیتڕەتن!! بەڵام وەرە بەدیلم بدێ!! فەرموو هەموومان دەچینە دەر و خزمەتی خۆمان و خزمەتی پیاو ناکەین، بەڵام با ئەوانیش خزمەتت نەکەن بزانین ژیان دەڕوا؟؟
(ڕۆڵە ئەو فکرەیە دژایەتی تەواوی مرۆڤایەتی و بوونە وەتەی هەیە!!)
بەقوربان بڕوات بە قورئان و سوننەت و سیرەی نەبەویش نەبێت؟؟ هەر بە عەقڵ و مەنتیق داوای شتێکمان لێ دەکەیت کە واقع بەخۆی هەڵناگرێت.
٤- ئەوجا خوشکی خەڵەتێنراوم! یان باشتر بڵێم خۆت هەڵدەخەڵێتێنی، کەسەکەم وانیە! ئافرەت پێویستی بە پیاوە. پێی خۆشە پیاوێک لە پشتی بێت و نازی هەڵگرێت. پێی خۆشە پیاوێک گەورەی بێت و ژیان ئاوهاش تاریک نیە لەگەڵ پیاو کە بەچوونە دەرەوە و خزمەتی خۆت
لێی نەجاتت بێت. ئەمن وەک خۆت ئافرەتم!! دەزانم لە دڵی خۆت ئیقراری من بە لاوازی دەروون دەبینی وایە؟ بەس چاک بزانە بە ڕۆژانێک تێپەڕیوین پیاو تێیدا گریاوە و ئەمە قوتمان دایتەوە و قسەمان کردووە. وەک ئێوە لە پێناوی ئامانج و خەونێک قوربانیمان داوە و بە چەند مانگ بە نەعل هاتووچۆم کردووە و پارەی کڕینی پێڵاوم نەبووە و بە عابای کەون هەموو ڕۆژێ ئوتووم دەکرد کەونیەکەی بزر بکات و جەژنان جلکی نوێم نەکڕیووە. بەس لەبەرچی خۆت دەخەڵەتێنی؟؟ لۆ پێت وایە کاتێک بەهێزی بێ منەتی لە پیاو و لە چنگی قوتارت دەبێت؟؟ لە کاتێکدا فیتڕەتی خۆت ئەوەی پێ خۆشە لەتەنیشت هێزی پیاوێک بحەسێتەوە و ئۆقرە بگرێت؟؟
٥- بشزانە! ئەمە ناڵێین ئافرەت نابێت لە ماڵ بچێتە دەر و نابێت ئیش بکات و لە چوارچێوەیەکی فراوانی شەڕعی ڕێی پێ دەدرێت؛ بەڵام کێشەکە، کارەساتەکە، ژەهرەکە لەوەیە کاتەک ئیش بکەیت پێت وابێت خزمەتە بەخۆت و ژن نەوەک خزمەت بە خێزان. ئەمە دەترسێین لە ئەمن کاتێک ئێمە نیە لەبەر ئەوەی ترسمان هەیە لە جیابوونەوەی ڕۆحی وەک ئەوەی ترسمان هەیە لە جیابوونەوەی جەستەیی. خۆ (جیابوونەوە)ش هەر کەیسی نێو دادگاکان نیە!
لە کۆتاییدا:
کەسەکەم! مەخەڵەتێ..
ماڵ حەڕەمی پارێزراوی و پیاو پەنای بوونتە. ئەمنیش زۆرم پیاوی خراپ دیووە و بەڵام حاڵەت یاسای لەسەر بونیاد نانرێت، ئەگەر وابێ لەو دەمە دەتوانین هەزار حاڵەتی ئافرەتی خراپیش بژمێرین دەبنە ژان.
(خوشکێ گیان.. لە ڕاستیدا هیچ دوژمنایەتیەک لە نێوان پیاو و ئافرەت بوونی نیە تا سوڵحێک بکەین. مەخەڵەتێ!!)

ئەمن ئەوەم دەنوسی کە جەنابی مامۆستای پۆستیان کرد. دیتم پەیامەکە لە نوسینی بەڕێزیان چاکتر دەگات. بەس هەر لەبەر خاتری دەستم با بە کاتی لێرە بیت..:)
با ژیانت سنورێکی هەبێت کە ئازیز و نزیکن و سنوری متمانە ئەبڕن.
(بەڵام)
لە تێکەڵی خەڵک و گفتوگۆکردن و ناسینی خەڵکی مەترسێ.
لە گوێگرتن لۆیان و بوونت بە مەحڕەمی ڕاز و دەردە دڵیان.
لەوەی ئاخۆ خۆیانن و دڵسۆزیان لە دڵسۆزی براکانی یوسف ناچێت.
(ئەزموونە. گەورەت دەکات. فێر دەبیت خەڵکی بناسیت و لە دەروونەکان حاڵی بیت. فێری هونەری لەگەڵ هەڵکردن ببیت. هەڵەکانیان جوانتر ببینیت و دووبارەی نەکەیتەوە و باشیەکانی بکەیت بە مرواری و لەلای خۆتی هەڵگریت. ماندووت دەکات! بەڵام پێت دەگەیەنێت..)
"المؤمِنُ الذي يُخالِطُ الناسِ و يَصبِرُ على أذاهُمْ ، أفضلُ من المؤمِنِ الَّذي لا يُخالِطُ النَّاسَ و لا يَصبرُ على أذاهُمْ" ابن ماجة/4032
1 296
"ئینسان هەرچەند کتێب بخوێنێتەوە و فێربێت، شتانێکی زۆر هەیە بێ تێکەڵاوی و بەرکەوتنی خەڵکی فێری نابێت و بۆی درووست نابێت: بۆیە بینینی ڕەوشتە جیاوازەکان، تەبعە جیاوازەکان، وردبوونەوە لێیان، دەرگایەکی گەورەی حیکمەت و تێگەشتنی ژیانە."
جەنابی مامۆستا.