cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

ناوەندی فەرهەنگ ومێژووی کوردستان

ارتباط بامحیامیکائیلی @mahyamikaili1355

Show more
Iran201 957The language is not specifiedMusic57 339
Advertising posts
258
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

دەگەڵ چڵ بەچڵت ڕەگ بە ڕەگی منیش دەسووتێ دەگەڵ دووکەڵ بە دووکەڵت سیەکانی منیش دەکەونە هەناسە بڕکێ چەند ڕۆژێکە زەماوەندێ لە شین و چۆپی یێ لە گڕکان و گۆرانی یێ لە نەمان تا بیناقاقای نیشتمانمی تەنیوە گڕ بەباڵایا باڵا ئەکا و دووکەڵیش لە هەناسەی دا دەژی زرێبار چاوی لە چیایە و پڕ بە گەرووی دوانزە سوارە هاوار ئەکا . ( ئاخ مەریوانەکەم) . . مەحیا میکائیلی .
Show all...
تقدیم بە روح استاد حسن زیرک ؛ وقتی که تومیخوانی ، احساس میکنم گل لاله ای در صدایت قدم میزند و برای شبنمی خوابیده بر روی گل نرگس لالایی میخوانی بخوان مشتاقم بارها و بارها صدایت را بشنوم و صدایت آمیخته با هموگلوبین خونم بشود صدایت قطعه ای است از طبیعت کە دسته ای از کبوتران سفید را رهبری میکند و پروانه ها هم روی شاخ و برگ  صدایت   به آرامش میرسند صدایت دوست دارم چنان دوست داشتن خنکی آب افطار رمضان صدایت را دوست دارم چنان  خواب خوش سپیده دمان ‌صدایت به مثابه زیبایی رنگین کمان است و ، جسم و روح خورشید را نمایان می کند ،،، محیا مکائیلی ،،، . ( امروز پنجم تیرماە سالروز درگذشت نابغه موسیقی کوردستان وجهان استاد حسن زیرک است ، روحش شاد ویادش گرامی ) .
Show all...
00:11
Video unavailableShow in Telegram
ئەمڕۆ 28ی خاکەلێوە ساڵیادی کۆچی هەتاهەتایی مامۆستای گەورە مامۆستای هێمنی نەمرە ، ڕۆحی شاد و یادی ئازیز ، بەبڕوای من مامۆستا هێمن یەکێ لە گەورەترین شاعیرانی جیهانە و هیچ گومانێکیشم لەو وتەیەم نییە .
Show all...
4.48 MB
08:11
Video unavailableShow in Telegram
نەورۆز و ئاگر پەرەستی ، بەشی 2
Show all...
12.58 MB
14:05
Video unavailableShow in Telegram
نەورۆز و ئاگرپەرەستی ، بەشی 1
Show all...
20.06 MB
دیسان نەورۆزەو بەهارەو شادی لەیەکدی دەکەین گەردن ئازادی گەلێ سەرچۆپی و هەڵپەڕکێ کران گەلێ ڕق وکین لە دڵ دەرکران گەلێ گۆرانی و بەستەیش گوتراوە وێنەی تان وپۆ  زۆرجوان تەنراوە سەدان کڕێوەیش خرانە ناوچاڵ خەمڵیوە گش جێ سوور و کەسک وئاڵ شڵێوەیش ئەڕنێ  ڕوومەت دەرودەشت تەم ومژ ئەکا لە گش لایێ گەشت وردە پرووشە و پەپوولە باران چۆپی دەکێشن  لەگوند و شاران زوقم و بۆران و ڕێژنەو تەرزەکوت بەگوێی بەهاردا ئەم شێعرە یان گوت گەرسەدکڕێوەیش  بگرێ شاخی بەرز سەدان لاسامەیش  بگرێ سینەی عەرز گڕ چۆپی کێشی  ئاسۆی وڵاتە دژ بە شەوەزەنگ  هەر لە خەباتە ،،مەحیا میکائیلی ،،
Show all...
ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم بێ بۆنی گیا نەورۆز ناکەم نەورۆز ناکەم بێ بڵێسەی سووری ئاگر نەورۆز ناکەم گەر ڕەشبەڵەک تۆز نەکات و بۆخۆم نەبمە سەرچۆپیگر شێعر ؛ مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
Show all...
،،،هەڵەبجە ،،، بە دەیان کەڵپەی گێڕولارەوە دێوەزمەکانی خوای نەفرەت بەرەو هەڵەبجە هاتنە خوارەوە زاریان بۆنی کەلاکی تۆپیوی لێوە دێ و کۆڵێ کتێبیشیان داوەتە بن دەسیان و گۆرانی خوێن وبارووتیش ئەڵێنەوە کەس نازانێ لەکام جەنگەڵستاندا چاویان هەڵێناوە و بەکام مەمکی کیمیاییش گۆچ کراون کەس نازانێ شیری کام گورگیان خواردوە و لف ودوانەی کام دووپشکە ڕەشەن بەدەم گۆرانی وهەڵپەڕینەوە هەزاران بزەیان سەربڕی و هەزاران چاویشیان کردە گۆمی خوێن و هەزاران گوڵیان بەردەباران کرد و سروەیشیان لە خاچ داو ئاویشیان یەخسیر کرد و ڕووباریشیان کردە بەستەڵەک شێعر ؛ مەحیا میکائیلی . (25ی ڕەشەممە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە ، یادی گیان بەخت کراوان شاد و هەزاران نەفەرەتیش لە بکوژانی هەڵەبجە )
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.