en
Feedback
خاك┊Khaktv

خاك┊Khaktv

Open in Telegram

کەناڵی فەرمی خاك تیڤی لە تێلیگرام ئینستاگرام: https://instagram.com/khaktv فەیسبوک: https://facebook.com/khaktv.net وێبسایت: www.khaktv.net

Show more
The country is not specifiedLinguistics1 611
4 451
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-3130 days
Posts Archive
پزیشکەکە باس لەوەشدەکات ئەو کەسانی ئارەزووی زۆر خواردنی شیرینیان هەیە ئاماژەیە بۆ ناجێگیری لە ڕووی سۆزداری و دەروونی کەسەکەوە یاخوود ئارەزووی خواردنی شیرینی کاتێک سەرهەڵدەدات کە توخمە کانزاییەکان و ڤیتامین بی لە جەستەدا کەم بێت، هەروەها ئەو کەسانەی بەدەست کێشی زیادە و قەڵەویەوە دەناڵێنن، بەهەمان شێوە مەیلیان بۆ خواردنی شیرینی هەیە. ئەو پزیشکە باس لەوەشدەکات مرۆڤەکان دەتوانن ئارەزووی خواردنی شیرینیان بە خۆراکە شیرینە تەندروستەکان پڕ بکەنەوە وەک سەوزە و میوە.

خواردنی شیرینی هۆکارە بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان زۆرێک لە ئێمە ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەین، شیرینی هۆکاری سەرەکی چەندین کێش
خواردنی شیرینی هۆکارە بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان زۆرێک لە ئێمە ئارەزووی خواردنی شیرینی دەکەین، شیرینی هۆکاری سەرەکی چەندین کێشەی تەندروستیە و زیان بە جەستەمان دەگەیەنێت بە پلەی یەکەم نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم. زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییانە: 1. کێشەکانی پێست وەک زیپکە و هەستیاری 2. ئاڵودەبوون بە خواردنی شیرینی 3. نەخۆشییەکانی شەکرە 4. خەمۆکی و دڵەڕاوکێ 5.نەخۆشییەکانی دڵ 6. نەخۆشییەکانی جگەر 7.کێشەی بیرەوەری و لەدەستدانی سەرنج 8. زیانگەیاندن بە تەندروستی ددانەکان دکتۆر داریا ڕوساکۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕوسی دەڵێت، ئارەزووی بۆ خواردنی شیرینی دەتوانێت هۆکاربێت بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکان بە تایبەت نەخۆشی شەکرە ئەو دەڵێت: بە خواردنی شیرینی، ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، بازدانی مەترسیدار لە ئاستی گلوکۆز ڕوودەدات لە ئاستێکی زۆر نزمەوە بۆ ئاستێکی زۆر بەرز، ئەمەش وا دەکات کەسەکە هەست بە سەرگێژخواردن و لاوازی بکات.

ئەمڕۆ ساڵیادی مردنی ناپلیۆن بۆناپارتە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 5ی مایسی 1821 لە تەمەنی پەنجاو یەک ساڵیدا، و پاش ئەوەی لە فە
ئەمڕۆ ساڵیادی مردنی ناپلیۆن بۆناپارتە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە 5ی مایسی 1821 لە تەمەنی پەنجاو یەک ساڵیدا، و پاش ئەوەی لە فەرەنسای خۆشەویستی دوورخرابووەوە، و هیچ دەسەڵاتێکی نەمابوو، ناپلیۆن بۆناپارت بەهۆی نەخۆشی و لاوازییەوە کۆچی دوایی کرد.

خانمە هونەرمەند (نیشتمان سەعید) کۆچی دوایی کرد.
خانمە هونەرمەند (نیشتمان سەعید) کۆچی دوایی کرد.

دڵی ڕۆبیان لە سەریدایە ڕەنگە ئەم زانیارییەت بەلاوە نامۆ بێت، بەڵام زانیارییەکی ڕاستە و دڵی ڕۆبیان لە سەریدایە، لەڕاستیدا سەر
دڵی ڕۆبیان لە سەریدایە ڕەنگە ئەم زانیارییەت بەلاوە نامۆ بێت، بەڵام زانیارییەکی ڕاستە و دڵی ڕۆبیان لە سەریدایە، لەڕاستیدا سەر و سنگی ڕۆبیان لەگەڵ یەکتریدا تێکەڵ بووە. بێگومان ئەمەش بێ هۆکار نییە، و بوونی دڵی لە سەریدا یاریدەدەر دەبێت ئەو بەشە گرنگەی ڕۆبیانەکە لەکاتی مەلەکردندا جێگیر ببێت.

2. سووربوونەوە و خوران کەمدەکاتەوە: هەروەها چای سەوز بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری پۆلیفینۆل لە چایەکەدا تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی خورانی پێست، سووربوونەوەی پێست، و ئاوسانی پێست بدات، جگە لەمە بەکارهێنانی چای سەوز بۆ پێستت دەتوانێت بڕینی بچووک، و سووتانی خۆر ئارام بکاتەوە. 3. چارەسەری زیپکە دەکات: تایبەتمەندی دژە ئۆکسان، دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی لە چای سەوزدا دەتوانێت ببێتە چارەسەرێکی کاریگەر بۆ زیپکە و پێستی چەور. 4. پێست شێدار دەکات: چای سەوز چەند ڤیتامینێکی تێدایە لەوانە ڤیتامین E کە بە توانای خۆراکپێدان و شێدارکردنی پێست ناسراوە

4 سوودی گرنگی ماسکی چای سەوز بۆ پێست خواردنەوەی چای سەوز سوودێکی گرنگ و یەکجار زۆر بە تەندروستی جەستەمان دەگەیەنێت، بەڵام بێگ
4 سوودی گرنگی ماسکی چای سەوز بۆ پێست خواردنەوەی چای سەوز سوودێکی گرنگ و یەکجار زۆر بە تەندروستی جەستەمان دەگەیەنێت، بەڵام بێگومان سوودەکانی چای سەوز تەنها لە خواردنەوەکەیدا دەرناکەوێت بەڵکو دەکرێت لە بابەتی جوانکاریشدا بەکاربهێنێت و چەندین ڕۆڵی گرنگ ببینێت. سوودەکانی بەکارهێنانی ماسکی چای سەوز: 1. بەرەنگاری پیربوونی پێشوەختە دەبێتەوە: چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، بەوهۆیەشەوە توانای گەنجکردنەوەی خانە مردووەکانی پێستی هەیە، هەروەها ئەم دژە ئۆکسانە بە پاراستن و چاککردنەوەی خانەکانت دەتوانێت بەرەنگاریی نیشانەکانی پیربوون ببێتەوە، جگە لەوە ڤیتامینەکانی ناو چای سەوز بەتایبەت ڤیتامین B-2 دەتوانن پێستت گەنجتر دەربخەن، بەهۆی ئەوەی توانای پاراستنی ئاستی کۆلاجینی هەیە..

هونەرمەندی موزیکژەن (کریڤان سالار ) کۆچی دوایی کرد ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ
هونەرمەندی موزیکژەن (کریڤان سالار ) کۆچی دوایی کرد ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و ئازیزانی دەکات.

چی لەسەر سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ دەزانیت؟ خواردنەوەی ئاو و لیمۆ پێکەوە خواردنەوەیەکی بەتام، و فرێشە، کە ڕەنگە زۆربەما
چی لەسەر سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ دەزانیت؟ خواردنەوەی ئاو و لیمۆ پێکەوە خواردنەوەیەکی بەتام، و فرێشە، کە ڕەنگە زۆربەمان تاقیمان کردبێتەوە بێ ئەوەی سوودە تەندروستییەکانیمان زانیبێت. سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ پێکەوە: -  دژەئۆکسێنەرە: بەهۆی ئەوەی کە لیمۆ میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە ڤیتامینێکی دژەئۆکسێنەرە ڕۆڵێکی باشی هەیە بۆ کارکردن دژی هەوکردن. -  مەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلە کەم دەکاتەوە. -  ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەگرێت. -  یارمەتی ڕێکخستنی کێشی لەش دەدات ئەگەر وەکو جێگرەوەی خواردنەوە شیرین و شەکردارەکان دابنرێت. -  یارمەتی زیادبوونی لینجی جومگەکان دەدات. -  یارمەتی دەردانی پاشماوەی جەستە دەدات لە ڕێگەی میزکردن، ئارەقکردنەوە و جووڵەی ڕیخۆڵەوە. -  یارمەتی جەستە دەدات پلەی گەرمی مامناوەندی خۆی بپارێزێت. -  یاریدەدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.

- پێویستە ئاوێکی شلەتێن بکرێتە بانیۆیەکی خاوێنەوە، بەڵام ئاگاداربە نابێت ئاوەکە زۆر گەرم بێت چونکە ئاوی گەرم خوران زیاتر دەکات بۆ تووشبووانی ئێکزیما. - کوپێک یان دوو کوپ شۆفانی هاڕدراو بکەرە ناو بانیۆ و ئاوە شلەتێنەکەوە. - بە باشی تێکەڵیان بکە، کاتێک بەباشی تێکەڵ دەبن ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕێت بۆ شیری، لەو کاتەدا گونجاوە. پاش ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە دەتوانیت بڕۆیتە ناو بانیۆکەوە، و بۆ چەند خولەکێک لەناویدا بمێنیتەوە، بەڵام ئاگاداربە مەهێڵە لە 10 خولەک تێپەڕبکات، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی وشککردنەوەیەکی زۆری پێستت، یاخود هەستیاری دروست بکات

ئایا خۆشۆردن بە شۆفان چارەسەرە بۆ ئێکزیما؟ ئێکزیما حاڵەتێکی پێستە کە وا لە پێستت دەکات بخورێت، سوورببێتەوە و بریندار ببێت. بە
ئایا خۆشۆردن بە شۆفان چارەسەرە بۆ ئێکزیما؟ ئێکزیما حاڵەتێکی پێستە کە وا لە پێستت دەکات بخورێت، سوورببێتەوە و بریندار ببێت. بەشێوەیەکی گشتی حاڵەتێکی درێژخایەنە کە ماوە بۆ ماوە خراپتر دەبێت. بەهۆی ئەوەی هیچ چارەسەرێکی یەکجاری نییە بۆ حاڵەتەکە، پزیشکان بەردەوام بە شوێن شتێکدا دەگەڕێن کە نیشانەکانی کەمتر بکاتەوە. ئەوانەی خوازیاری بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2012دا ئەنجام دراوە، و لە وێبسایتی هێڵس لاینی تەندروستیدا ئاماژەی پێدراوە، خۆشۆردن بە شۆفان یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی خوران و سووربوونەوەی ئێکزیما، هەروەها یارمەتی ڕێکخستنی pHی ڕووی پێست دەدات. شێوازی ئامادەکردنی حەمامی شۆفان بەمشێوەیەی خوارەوەیە: .

سوودەکانی چای ماتچا چای ماتچا چایەکی ڕەنگ سەوزە، کە دەکرێت سوودی هەبێت بۆ تەندروستی دڵت، پێستت، یاخود ڕێکخستنی کێشت، لێرەدا چ
سوودەکانی چای ماتچا چای ماتچا چایەکی ڕەنگ سەوزە، کە دەکرێت سوودی هەبێت بۆ تەندروستی دڵت، پێستت، یاخود ڕێکخستنی کێشت، لێرەدا چەند سوودێکی سەلمێنراوی لە ڕووی تەندروستییەوە باس دەکەین. -  ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە: ماتچا دەوڵەمەندە بە کاتێچین کە پۆلێکە لە پێکهاتە ڕووەکییەکان لە چادا کە وەک دژە ئۆکسێنەری سروشتی کاردەکەن. -  یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات. -  یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە دەدات: ماتچا هەندێک ئاوێتە لەخۆدەگرێت کە پەیوەندییان بە خۆپاراستن لە شێرپەنجە هەیە، بۆ نموونە، ماتچا ڕێژەیەکی زۆر لە ئێپیگالۆکاتێچین-3-گالات (EGCG)ی تێدایە، کە جۆرێکە لە کاتێچین کە تایبەتمەندی بەهێزی دژە شێرپەنجەی هەیە. -  یارمەتی باشکردنی تەندروستی دڵ دەدات: هەندێک لە توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە چای سەوز هەندێک ئاوێتەی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، و بەپێی توێژینەوەکانیش چای ماتچا ئاوێتەی هاوشێوەی چای سەوزی تێدایە. -  یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

photo content

4- خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی شیرینکراو بڕێکی زۆر شەکر و کالۆری تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و دەرکەوتنی چەوری ورگ ئەم خواردنەوانە هەستکردن بە تێربوون کەمدەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن. 5- سترێس سترێس و دڵەڕاوکێ، دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ، کە دواتر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی ورگ. چەند ئامۆژگاریەک بۆ دوورکەوتنەوە لە چەوری ورگ: - بە ڕێژەیەکی مامناوەند خواردن بخۆ. - خواردنی خۆراکی تەندروست وەک سەوزە و میوە. - وەرزشکردن بە بەردەوامی وەک پیاسەکردن یان مەلەکردن. - رێکخستنی کاتەکانی خەوتن. - زۆر خواردنەوەی ئاو. - دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی شیرینکراو

5 خووی هەڵە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ورگ زیادبوونی کێش و دەرکەوتنی ورگ یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان و دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و چە
5 خووی هەڵە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ورگ زیادبوونی کێش و دەرکەوتنی ورگ یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان و دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و چەندین کێشەی دیکەی تەندروستی، پێویستە ئاگاداربن ٥ خووی هەڵە هەیە کە ئێمە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ورگ. بەپێی ماڵپەڕی "India of times " 5 خووی هەڵە هەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی ورگ: 1- زۆر خواردن زۆر خواردن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دەرکەوتنی ورگ بەتایبەت زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کالۆری. 2- نەبوونی چالاکی نەجوڵان و نەبوونی چالاکی و وەرزشنەکردن دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و زیادبوونی کێش، بۆیە وا باشترە ڕۆژانە وەرزش ئەنجامبدەیت. 3- کەم خەوی کەمخەوی دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی لەش کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش و دەرکەوتنی ورگ بە شێوەیەکی بەرچاو. .

photo content

خاک تیڤی لە جەژندا سەردانی چەند هونەرمەندێکی کرد، بەشێک لە کۆمێنتی بینەرانی خاك لەسەر پرۆگرامی جەژنانەی خاك بەم جۆرەبوو.

photo content