en
Feedback
خاك┊Khaktv

خاك┊Khaktv

Open in Telegram

کەناڵی فەرمی خاك تیڤی لە تێلیگرام ئینستاگرام: https://instagram.com/khaktv فەیسبوک: https://facebook.com/khaktv.net وێبسایت: www.khaktv.net

Show more
The country is not specifiedLinguistics1 611
4 451
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-3130 days
Posts Archive
چەند چالاکییەک بۆ ئارام کردنەوەی مێشک زۆرێک لە ئێمە بە هەر هۆیەک بێت، هەندێکجار مێشکمان جەنجاڵ دەبێت و نازانین چۆن لە ژاوەژاو
چەند چالاکییەک بۆ ئارام کردنەوەی مێشک زۆرێک لە ئێمە بە هەر هۆیەک بێت، هەندێکجار مێشکمان جەنجاڵ دەبێت و نازانین چۆن لە ژاوەژاوی ناخمان ڕزگارمان ببێت، وێبسایتی (HealthLine)ی تەندروستی ئاماژەی بە چەند چالاکییەکی کاریگەر داوە بۆ ئارام کردنەوەی مێشک، کە بریتین لە؛ - پیاسە کردن؛ ڕۆیشتن بە پێ جگە لە سوودە جەستەییەکانی، کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر ئارام کردنەوەی مێشک، و باشبوونی دەروون هەیە. - سەرنج خستنە سەر کارەکانی ڕۆژانەت؛ بۆ نموونە لە وردەکارییەکانی شۆفێریکردنت بکۆڵەرەوە، کاتێک نان دەخۆیت سەرنج بخەرە سەر بڕی خواردن، یاخود خواردنێکی نوێ تاقیبکەرەوە، بێگومان بەم جۆرە مێشکت لە کێشە سەرەکییەکە دوور دەخەیتەوە، و بە شتی بچووکەوە سەرقاڵی دەکەیت. - خاوێن کردنەوە؛ دەتوانیت خۆت بە خاوێنکردنەوەی ماڵ و باخچەکەتەوە سەرقاڵ بکەیت. - چالاکی نوێ ئەنجام بدە؛ بۆ نموونە هەوڵبدە سەردانی شوێنێک بکەیت کە دەمێکە ئارەزووی دەکەیت، بەڵام کاتت نەبووە. - ئەو کارانە ئەنجام بدە کە چێژیان لێدەبینیت؛ ڕەنگە چێژ لە چالاکییە وەرزشییەکانی وەک (مەلەکردن، تۆپی پێ، یاخود بۆڵینگ ببینیت).

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ لەسەر ڕێگای دوکان - ڕانیە نزیک گوندی شێخ مەنسوریان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەو
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ لەسەر ڕێگای دوکان - ڕانیە نزیک گوندی شێخ مەنسوریان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە تەمەنی ١٨ ساڵی تەواونەکردووە گیانی لەدەست دا، بەھمەن عەبدوڵا، ئەفسەری راگەیاندنی ھاتووچۆی سلێمانیش دەڵیت؛ شوفێرەکە تێپەراندنی ھەڵەی ئەنجامداوە و دواتر کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

photo content

پێشمەرگە و میدیاکار و کارمەندی دێرینی و ناسراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك (بەرزان قادر خەڵوز) کۆچی دوایی کرد ناوەندی
پێشمەرگە و میدیاکار و کارمەندی دێرینی و ناسراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك (بەرزان قادر خەڵوز) کۆچی دوایی کرد ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاك پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیان و ئازیزانی دەکات

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت، هیواخوازین هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن و ئارامی و ئاسوودەیی باڵبکێشێ بەسەر ماڵ و دڵەکانتاندا.
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت، هیواخوازین هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن و ئارامی و ئاسوودەیی باڵبکێشێ بەسەر ماڵ و دڵەکانتاندا.

photo content

photo content

٤٩ ساڵ پێش ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دامەزرا پاش هەرەسی شۆرشی ئەیلول و نەمانی هیوا بۆ دەستپێکردنەوەی شۆرش، دەستەیەک گەن
٤٩ ساڵ پێش ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دامەزرا پاش هەرەسی شۆرشی ئەیلول و نەمانی هیوا بۆ دەستپێکردنەوەی شۆرش، دەستەیەک گەنجی ڕۆشنبیر بیرۆکەی دەستپێکردنەوەی شۆرشیان لا دروستبوو، هەر بۆیە لە ڕێکەوتی ١/٦/١٩٧٥ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان دامەزراند.

لوتی مرۆڤ دەتوانێت یەک تریلیۆن بۆنی جیاواز بناسێتەوە لوتی مرۆڤ نزیکەی 400 جۆری جیاوازی وەرگری بۆن لە کونەکانیدا هەیە، کە ئەمە
لوتی مرۆڤ دەتوانێت یەک تریلیۆن بۆنی جیاواز بناسێتەوە لوتی مرۆڤ نزیکەی 400 جۆری جیاوازی وەرگری بۆن لە کونەکانیدا هەیە، کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی یەک تریلیۆن بۆنی جیاواز، و دواتر بەهۆی هاوکاری مێشکەوە دەتوانێت 50 هەزار بۆن بناسێتەوە.

8. ڕێکخستنەوەی خەو. 9. سیر یان ئاوی سیر بخۆ: سیر بە یاریدەدەرێکی زۆر کاریگەر و باش دادەنرێت بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی. 10. ئەو خواردنە تەندروستانە بخۆ کە ڕێژەی پرۆتین تیایاندا بەرزە. 11. لە خواردنەوە کحولییەکان دووربکەوەرەوە. 12. ئاگاداری ڕێژەی خواردنەوەی کافاین بە. 13. بەپێی پێویست ئاو بخۆرەوە.

13 ڕێگە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن وێبسایتی "هێڵس ڵاین"ی تەندروستی ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەکی گرنگ و کاریگەر کردووە بۆ دابەزاند
13 ڕێگە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن وێبسایتی "هێڵس ڵاین"ی تەندروستی ئاماژەی بە چەند ڕێگەیەکی گرنگ و کاریگەر کردووە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی پەستانی خوێن، 1. بەپێی پێویست چالاکی وەرزشی ئەنجام بدە. 2. کێشت ڕیکبخە، و ڕێگە مەدە کێشی جەستەت زیاد ببێت. 3. شەکر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە کەمبکەرەوە. 4. پۆتاسیۆمی زیاتر، خوێ کەمتر: زیادکردنی ڕێژەی پۆتاسیۆم و کەمکردنەوەی خوێ یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، خواردنی خوێی زۆر دەتوانێت مەترسییەکان لەسەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد بکات، لەکاتێکدا کەمکردنەوەی خواردنی خوێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی. شارەزایان بە تەواوی نازانن بۆچی ئەمە ڕوودەدات، بەڵام ڕەنگە ڕاگرتنی ئاو و هەوکردن لە خوێنبەرەکاندا بەشداربێت. 5. کەمکردنەوەی خواردنە لە قوتوونراوەکان. 6. وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان. 7. زاڵبوون بەسەر فشاری دەروونی و دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی فشاری دەروونی زیاد دەکەن.

- ڕەنگە هەندێک هەڵبژاردنی جل و بەرگی فراوان یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی ئازار، هەروەها. پێڵاوی وەرزشی و ئاسوودە بەکاربهێنە، و پاژنە بەرزەکانیش لە لایەکدا دابنێ تا دوای لەدایکبوونی کۆرپەکە. - مەساجکردن دەکرێت ڕۆڵێکی گەورە ببینێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکەدا. - ئەنجامدانی هەندێک جۆری وەرزش دەبێتە یاریدەدەرێکی باش بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

چۆن ئازاری پشت لەکاتی دووگیانییدا کەم بکرێتەوە؟ لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئازاری پشت لە کاتی دووگیانیدا پێویستی بە هیچ چارەسەرێک
چۆن ئازاری پشت لەکاتی دووگیانییدا کەم بکرێتەوە؟ لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئازاری پشت لە کاتی دووگیانیدا پێویستی بە هیچ چارەسەرێک نییە. بەڵام ئەگەر ئازاری پشتت زۆر بوو، دەتوانیت ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت، هەروەها باشتر وایە زوو ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت. کەمکردنەوەی ئازاری توندی پشت لە کاتی دووگیانیدا ڕەنگە پێویستی بە چارەسەری جۆراوجۆر و گۆڕانکاری لە شێوازی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانەدا هەبێت. ئەمانە هەندێک چارەسەری سەرەتایین کە ئەگەربێتو پاش ئەنجامدانیان ئازارەکە بەردەوام بوو باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت: - دوور بکەوەرەوە لە بەرزکردنەوەی شتە قورسەکان: ئەگەر ناچار بوویت شتێک بەرز بکەیتەوە، ئەژنۆکانتەوە بچەمێرەوە نەک لە کەمەرەوە. - لەکاتی دانیشتندا دۆخی جەستەی دروست بپارێزە: هەوڵبدە ڕاست لەسەر کورسی دابنیشیت کە پشتگیرییەکی باشی پشتت پێبدات، و باشتر وایە شتێک لە ژێر قاچتدا دابنێیت. - لەسەر لا بخەوە، و لەکاتی خەوتندا پێویستە بالیفێکی پشتگیری لە نێوان ئەژنۆکانتدا هەبێت.

4. هەنار هەنار ڕێگری دەکات لە تێکچوونی دیواری خوێنبەرەکان و ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ باشتر دەکات. 5. سندی سندی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم کە پەستانی خوێن جێگیر دەکات، جگە لەوەی سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسێنەر و فلاڤۆنۆیدەکانە، کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و فشاری ئۆکسجین دەدەن، کە هەردووکیان هۆکاری بنەڕەتی نەخۆشییەکانی دڵن.

چەند میوەیەک بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی دڵ میوە و سەوزە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرەکان کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە پارا
چەند میوەیەک بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی دڵ میوە و سەوزە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرەکان کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە پاراستنی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ. کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دەڵێت؛ پێویستە ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو لە میوە بخورێت، چونکە چەندین سوودی تەندروستیان هەیە و سود بە دڵ و خوێنبەرەکان دەبەخشن. ئەو میوانەی دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستی دڵ: 1. سێو دیپاک ڤیڤێک، پزیشکی دڵ لە فلۆریدا دەڵێت؛ سێو سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمە، هەروەها شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم". 2. مۆز مۆز گرنگە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی و ڤیتامین C و ڤیتامین B6 و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و دژە ئۆکسانەکان. 3. توو توو ڕێژەیەکی بەرز دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە گرنگە بۆ تەندروست هێشتنەوەی دڵ.

بەداخەوە جارێکی تر بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە، هەواڵی مەرگی ناوادەی چوار کچە خوێندکاری قەزای کەلارم بیست. مەرگی ئەم کیژۆڵە گەرمیا
بەداخەوە جارێکی تر بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە، هەواڵی مەرگی ناوادەی چوار کچە خوێندکاری قەزای کەلارم بیست. مەرگی ئەم کیژۆڵە گەرمیانیانە کەلەسەرەتای تەمەنیان بوون و دوو خوشکی دوانەیان لەنێودابوو، لە دڵەوە غەمباری کردم. بۆ ئەم کۆستە ناخ هەژێنە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەکانیان دەکەم و هیوای زووچاکبونەوەش بۆ بریندارانی رووداوەکە دەخوازم. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

ئەم باڕۆکەیە تەمەنی نزیکەی 3450 ساڵە ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێش بوونی زیاتر لە 90%ی ئەو وڵاتانەی کە ئێستا لەسەر ئەم زەوییە ب
ئەم باڕۆکەیە تەمەنی نزیکەی 3450 ساڵە ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێش بوونی زیاتر لە 90%ی ئەو وڵاتانەی کە ئێستا لەسەر ئەم زەوییە بوونیان هەیە باڕۆکەکە بوونی هەبووە ئەم پارچە قژە پارچەی قژی یەکێک لە هاوسەرەکانی فیرعەون توتمۆسی سێیەمە، توتمۆسی سێیەم لە دەوروبەری ساڵی 1481 پێش زایین لە میسری کۆن لەدایک بووە، هەروەها لە دەوروبەری ساڵی 1425 پێش زایین کۆچی دوایی کردووە. ئەم پارچە قژە بە وردی بە زێڕ ڕووپۆش کراوە، و لە دۆخێکی باشدایە و پارێزراوە، جێگەی ئاماژەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ساڵی 1450 پێش زایین.

6 هۆکار کە دەبنە هۆی سپیبوونی قژ؟ میلانین ئەو ماددە ڕەنگکەرەیە کە ڕەنگ بە قژ و پێستت دەبەخشێت، کاتێک ڕێژەی میلانین کەمدەبێتەو
6 هۆکار کە دەبنە هۆی سپیبوونی قژ؟ میلانین ئەو ماددە ڕەنگکەرەیە کە ڕەنگ بە قژ و پێستت دەبەخشێت، کاتێک ڕێژەی میلانین کەمدەبێتەوە دەکرێت ببێتە هۆی سپیبوونی قژ. لێرەدا ئاماژە بە چەند هۆکارێک دەکەین کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی میلانین و سپیبوونی قژ: 1. هۆکارە بۆماوەییەکان: ئەگەر لە تەمەنێکی کەم و گەنجدا قژت سپی ببێت، ئەوا دەکرێت هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ دایک و باوک، یان داپیرە و باپیرەت، بێگومان ئەم هۆکارەش هیچ چارەسەرێکی نییە. 2. فشاری دەروونی: فشاری دەروونی بەردەوام دەتوانێت کار بکاتە سەر ڕەنگی قژ، و کەمخەوی، دڵەڕاوکێ، نەمانی ئارەزووی خواردن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. 3. هەروەها نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارانە دەتوانێت ببێتە هۆی سپیبوونی پێشوەختەی قژ. ئەمەش کاتێکە کە سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی خۆی، و زۆرجار هێرشەکە قژ دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی سپیبوونی. 4. تێکچوونی غودەی دەرەقی: هەروەها گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان کە بەهۆی تێکچوونی غودەی دەرەقییەوە دروست دەبن - وەک زیادبوونی غودەی دەرەقی یان کەمی غودەی دەرەقی - لەوانەیە بەرپرس بن لە سپیبوونی پێشوەختەی قژ. 5. کەمی ڕێژەی ڤیتامین B12. 6. جگەرەکێشان.

هەرگیز ئەم جۆرە باڵندەیەت بینیوە؟ ئەمە باڵندەی بووبی پێ شینە، ئەوان هەر بەڕاستی ڕەنگی پێیەکانیان شینە، و باڵندەیەکی ڕاوکەرن و
هەرگیز ئەم جۆرە باڵندەیەت بینیوە؟ ئەمە باڵندەی بووبی پێ شینە، ئەوان هەر بەڕاستی ڕەنگی پێیەکانیان شینە، و باڵندەیەکی ڕاوکەرن و بەدرێژایی ڕۆژ سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسین، تەنانەت هۆکاری ڕەنگی شینی پێیەکانیان بۆ خواردنی ماسی تازە دەگەڕێتەوە، هەرچەندە ڕەنگی پێی باڵندەیەکی بووبی شینتر بێت مانای وایە تەندروستترە.

ئەو بەرانەی بووە بکوژی دوو هاوسەری بەساڵاچوو! لە 18ی مانگی نیسانی ڕابردوو پۆلیسی نیوزلەندا دوای ئەوەی ژن و مێردێکی بەساڵاچووی
ئەو بەرانەی بووە بکوژی دوو هاوسەری بەساڵاچوو! لە 18ی مانگی نیسانی ڕابردوو پۆلیسی نیوزلەندا دوای ئەوەی ژن و مێردێکی بەساڵاچوویان لە ناو گەوڕی ماڵەکەی خۆیاندا بە مردوویی دۆزییەوە، ئەنجامدەری تاوانەکەیان کوشت کە بەرانێک بووە! ئەو دوو هاوسەرە کە لە وایتاکیر لە گوندی وێست ئۆکلاند گیانیان لەدەستداوە، لە هەشتاکانی تەمەنیاندا بوون. پاش ئەوەی کوڕەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر هەوڵیداوە پەیوەندییان پێوە بکات و نەیتوانیوە پێیان بگات، سەردانی ماڵی دایک و باوکی کردووە، و کاتێک گەشتووەتە ئەوێ دایک و باوکی لە گەوڕی بەرانەکەیاندا بە مردوویی دۆزیوەتەوە. هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە کەسێکی دیکەش پاش ڕووداوەکە هەر لە هەمان شوێن لەلایەن ئەو بەرانەوە بریندار کراوە، و ئازاری پێگەستووە. هەروەها پۆلیسی ئەو وڵاتە کاتێک گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە سەعات 7:30ی بەیانی بووە، و لەو کاتەدا بەرانەکە لەوێ بووە، و پاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە و پشتڕاستکردنەوەی هەستاون بە کوشتنی بەرانەکە تاوەکو چیتر ئازاری خەڵکی نەدات.