cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

سـاخـتە

«مرۆڤ بوونەوەرێکە بە ھەموو شتێک ڕادێت» Owner: @Amanj_Ali

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedBooks14 240
Advertising posts
464
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-1230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Photo unavailableShow in Telegram
فەرھاد پیربال دەلێ: کاتی خۆی لە ھەولێر دەژیام رۆژێک لەبەر بەلەکۆنەی مالەکەمەوە تەماشای بەردەرگاکەمم دەکرد بینیم سەگێک لەبەر سەرمادا ھەلدەلەرزێ، رۆژگار ھات و من کۆچم کرد بۆ فەرەنسا رۆژێک لەسەر کوچەی شەقامێک ھەلدەلەریزیم بیلبیلەی چاوەکانم بە ئاراستەی ئاسماندا بلند کرد تەماشام کرد سەگێکی تێرو پۆشتە لەیەکێک لە بەلەکۆنەی مالەکانەوە تەماشام دەکات، ئیدی لەو کاتەدا بەخۆمم گووت دونیا ئاوایە، رۆژگارێک بوو من لە بەرزیدا بووم و لە سەگێکی لەرزۆکم دەروانی ئەمرۆ سەگێک لەبەرزی دایەو لەمنێکی برسی دەروانی، مرۆڤ کاتێک تێرەو لە بەرزیدایە دەبێت ھەموو کات ئەوەی لە بیربێ کە دەکرێ رۆژگارێک بێت شتەکان پێچەوانەبنەوە.
Show all...
«لە ئازارێکی قوڵدابوو، دەیویست کۆتایی بە ھەموو شتێک بھێنێت، بەڵام دروست نەیدەزانی کۆتایی ھێنان بە ھەمووشتێک چییە؟ دەیپرسی: ئایە کۆتایی شتێکە؟ شوێنێکە؟ شادبوونەوەیەکە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر؟ یا ماڵئاواییەکە؟ مردنێکە؟ تێپەڕبوونێکە؟ نەیدەزانی، نەیدەتوانی دیاری بکات کۆتایی ھێنان بە ھەمووشتێک چییە.»
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بە بڕوای من "شێرکۆ" لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات، نەتوانێت بمرێت. -بەختیار عەلی بۆ مەرگی شێرکۆ بێکەس
Show all...
بیری ھەور و تەم و پایزیان دەکرد، بیری شەقامە پڕ لە سۆزانیەکانیان دەکرد، بیری ئەو چرایانەیان دەکرد کە لە ژێر باراندا دەسووتان، بیری ئەو دروشمانەیان دەکرد کەوا بە خوێن نووسیبوویان، بەڵام کەس بیری ئەوانی نەکرد. ھیچ ھەورێک، ھیچ پایزێک باسی نەکردن. ھیچ سۆزانییەک یادگاریەکی نەگێڕانەوە. ھیچ چرایەک پەی بە لاشەکەیان نەبرد. ھیچ دروشمێک ئاواتی نەھێنانە دی. |بەختیار عەلی لە «قەسیدەی گەڕانەوە»
Show all...
کاتێک خۆشیان ناوێیت، خۆت دەزانیت. گەرچی ڕاستەوخۆ پێشت ناڵێن، بەڵام لەوپەڕی قووڵاییی دڵتەوە هەستی پێ دەکەیت. |خولیۆ کۆرتاسار
Show all...
بە بڕوای من ھیچ شتێک لەوە سەختر نییە لە دونیایەک بەردەوام بیت کە تێیدا مرۆڤێکی مام ناوەندی بیت. مرۆڤی مام ناوەندی مەبەستم لەو کەسانەیە کەوا نە دەتوانن تامی سەرکەوتنێکی تەواوەتی بکەن، نە دەشتوانن وەکو دۆڕاوێک بگەڕێنەوە و دان بە شکستی خۆیان دابنێن. بەڵێ، دروست مەبەستم ئەو کەسانەیە کەوا سەیری ئاوێنە دەکەن نە بریسکەی سەرکەوتن لە چاویان دەدرەوشێتەوە نە تاریکی دۆڕانی تێدا دیارە. ئەوانەن کەوا نە دەتوانن ئاھەنگی سەرکەوتن بگێڕن، نە دەشتوانن شیوەنی دۆڕان بکەن، بەڵکو وەکو پەیکەرێکی بێ ھەست دەوەستن و ھەستێک دەچێژن نە ناوی ھەیە، نە شێوە. ھەستێکە نە غەمگینییە، نە دڵخۆشییە، نە ترسە، نە شانازی... نە نائومێدیە، نە ئومێدە... ھەستێکە وەکو سڕکەرێک وایە دێت و خۆری ھەموو ھەسستێکی تریان لێ ئاوا دەکات. ئەوان ناتوانن ببنە تاریکی شەو، ناشتوانن ببنە خۆر و ئەستێرە بدرەوشێنەوە. نە تاریکایین، نە ڕووناکی، ناشتوانن ھەردووکی بن بەیەکەوە، دۆخێکە دووبارە دەبێ بڵێم «نە ناویان ھەیە نە شێوە.»
Show all...
ھەمیشە جۆرێکە لەوەی ژیانت پێ ببەخشرێتەوە، کاتێک کە ئەوەی لە دەستی دەدەیت ئەوانی ترن نەوەک خۆت.
Show all...
«مرۆڤ تا ھەندێک گۆرانیی گوێ لێ نەبێت تێناگات خۆی چ دڵێکی غەمگینی ھەیە» لە ڕۆمانی «داگیرکردنی تاریکی»ـیەوە
Show all...
https://t.snapchat.com/NZjOuKEg لە سناپیشەوە لەگەڵمان بن.🤍
Show all...
لـە بـارەی خـۆمـەوە دەدوێـم on Snapchat

لـە بـارەی خـۆمـەوە دەدوێـم is on Snapchat!

باشە من چواردەورم چۆڵ بووە و هاوڕێ و شتم نەماوە، یانیش لەلای هەموان هەر وایە و کەس جەژنە پیرۆزە ناکات؟ …
Show all...