6 610
Subscribers
No data24 hours
-177 days
-7330 days
Posts Archive
6 610
خەریکم هەوڵ دەدەم کەمێک مۆبایلەکەم بەتاڵ بکەم، لە ڕیکۆردەکانەوە دەست پێئەکەم، بزانم چی تر ئەدۆزمەوە بۆتان دانێم لێرە :))
6 610
لە ناو کۆمەڵێکدا دانیشتووی
یەکێک قسەیەک دەکات کە زۆر قسەکەی نابیسترێ و گرنگی پێنادرێ
لەناو ئەو کۆمەڵە کەسەی کە دانیشتوون
یەکێک هەیە کە وەک ئەوانەی تر بێ هەڵوێست نییە و قسەکەی پێ دووبارە دەکاتەوە و گرنگی پێ دەدات
کارێک دەکات کە هەست بکات وجوودی گرنگە.
کارێک دەکات کە باوەڕبەخۆبوونی لەدەست نەدات.
ئەگەر لەو کەسانەی من سوپات دەکەم.
تۆ دنیات جوانتر کردووە.
#دیدنوس
6 610
سەلام سەلام
ئومێد کە زۆر باش بێ حاڵتان
ئەو ئەزیزانەی کە نامەیان ناردبوو بۆ داواکاری نوسین/ خوێندنەوە دەتوانن نامەم بۆ بنێرنەوە بمبورن
تەواوی نامەکانی تێلێگرامم سڕاوەتەوە، هیچ هیچم لانەماوە
نامەم بۆ بنێرنەوە با شەرمەزارتان نەبم .
مەمنوونم
🤍🌱
6 610
بەڵام گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێک کە
سنوورەکان دەزانێت
ڕێز دەزانێت
کەم و بەجێ قسەدەکات
زۆر شیرینە :)
6 610
هەندێ کاتیش هەست دەکەی ئەو بەرپرسیارییەتانەی کە لەسەر شانتن، زۆرن بۆت، هەست دەکەی قورساییان پشتتی چەماندۆتەوە و ناتوانی ڕاست ببیتەوە، پڕ بە دڵ دەتەوێ هاواربکەی و بڵێی ناتوانم… بەڵام هەم ناتوانی هەم ناتەوێ
ناتوانی بە کەس بڵێی چون دەتەوێ بەهێز دەربکەوی و خۆڕاگر
ناتەوێ بیڵێی چون دەزانی کە لێت تێناگەن و بەهەرحاڵ تۆی کە بەرپرسی…
تێدەپەڕێت..،
تەنها هیوادارم کە تێپەڕی
تۆیەکی سەلامەت بمێنێتەوە… :)
#دیدنوس
6 610
دەزانی کوێی سەیرە !
لەوێ کە هەر مرۆڤەی ڕۆژێک، نەبوونی یا لەدەستدانی گەورەترین ترسی ژیانت بووە
بۆخۆت،
بەدەستەکانی خۆت دەسڕیتەوە بۆ هەمیشە لە ژیانتدا … :)
#دیدنوس
6 610
هەندێ کاتیش ڕێک لەناوەڕاستی کارکردندا، لەناو پۆلدا، هەر ئەو کاتەی کە خەریکی جێگەی نوستنەکەت چاک دەکەیت، لەوێ کە لە ناوەڕاستی کۆبونەوەیەکی گرنگدایت و خەریکیت کارەکە ڕووندەکەیتەوە، کە خەریکیت خۆت ئامادە دەکەیت بڕۆیت بۆ شوێنێک… پارچەیەک لە وجوودت بەدزییەوە لە دەروونتدا دەگریەت و تەواو دەبێت، چون بەردەوام بوون تەنها کارێکە کە دەتوانی بیکەیت… :)
6 610
بۆ ئەو ئەزیزانەی پرسیبوویان لە ئایا ئەتوانن لە ڕێگەی ناردنی باڵانسەوە بەشداری بکەن،
نەخێر تەنها لە ڕێگەی فاست پەی و ئێف ئای بی پارەکە کۆئەکەمەوە،
زۆر قورسیش نییە بەکارهێنانیان، مەرجیش نییە خۆتان هەتان بێ
ئەتوانن لە ڕێگەی ئەکاونتی دوکاندارێکەوە، یا لە
سەنتەرەکانەوە، خزمێک، ئاشنایەک…
هەرچیتان کردووە خۆتان بێ بەش مەکەن لەم خێرە گەورەیە
6 610
سەلام، سەلام
شەوتان بەخێر
ئەمەوێ وەک جارەکانی پێشوو کارێکی گەورە، زۆر پێویست، وە خێر ئەنجام بدەین.
ئەمەوێ هەرچەنێک کە کرا
بەیەکەوە بڕە پارەیەک کۆبکەینەوە بۆ ئەزیزانی فەڵەستین،
کەم تا زۆر هەمووتان ئاگاداری حاڵیانن
وێنە و ڤیدیۆکانیان ڕۆژانە بەردەوام دەبینین
وە دڵمان ژان دەکات بە بینینیان
با تەنها نەبینین و کارێک بکەین
تکاتان لێئەکەم بە هەرچەنێک کە ئەتوانن بەشداربن و
هەرکەس کە ئەناسن ئاگاداری بکەنەوە .
بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێت، نە سەروەت و سامانێکی گەورە .
چاوەڕێتانم 🤍🌱
6 610
ئومێد کە کەسێک بدۆزیتەوە بۆ ژیانت
کە ئاگادارت بێت،
هەتا ئەو کاتانەی خۆت ئاگات لە خۆت نییە..
#دیدنوس
6 610
سەلام سەلام
کۆرسێکی زۆر جوان هەیە هاتم کە پێتان بڵێم، هەڵبەت پێشتریش پێشنیارم کردووە
بەڵام ئێستا جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەم جارە دیارییە.
ئێوە تەنها جۆینی کەناڵی تێلێگرامەکە ئەکەن و وانە وانە لەگەڵی ئەڕۆن، ئۆنڵاینیشە بەڵام هەفتانە وانەی ڕاستەخۆش هەیە.
لە کۆتاییشدا بڕوانامە وەرئەگرن.
کۆرسەکە کۆرسی فێربوونی تەجویدە 🤍🌱
https://t.me/+H-e4vZUbtgE0N2Iy
6 610
+
لە تێلێگرام، وەڵامی هیچ نامەیەکی جگە لە “داواکاری نوسین و خوێندنەوە “ نادەمەوە .
🤍
سوپاس کە
تێئەگەن.
6 610
سەلام سەلام
شەوتان بەخێر
ماوەیەکی زۆر بوو کە هیچ داواکارییەکم وەرنەئەگرت،
هاتم پێتان بڵێم کە لە ئەمشەوەوە لە خزمەتتانام
ئەگەر بتانەوێ بۆ یادی لەدایکبوون/هاوسەرگیری یا هەر بۆنەیەکی تر
یا هەتا بێ هیچ بۆنەیەک سوپاس یا قەدرزانێک بکەن بە دیاری بۆ ئەزیزێکتان
من بۆتان ئەنوسم و ئەگەر ویستتان ئەیخوێنمەوە 🤍
تەنها:
بۆ پەیوەندییەک کە تیایدا نامەحرەمن بە یەک، داوای نوسینم لێ مەکەن.
🤍
_ بێ بەرامبەر نییە.
لێرە نامەم بۆ بنێرن ئەگەر ویستتان تا من کۆمەڵێک پرسیارتان لێبکەم و بەپێی ئەوە داواکارییەکەتان ئامادە بکەم .
@didaraab
