6 610
Subscribers
No data24 hours
-177 days
-7330 days
Posts Archive
6 610
دەرسی ئەمڕۆ :
ئەگەر عەیبێکت لە مندا بینی، وەرە بە خۆم بڵێ
منم کە دەتوانم چاکی بکەم، منم کە دەتوانم ڕاستی بکەمەوە..
جاڕ دەدەی هەموو عالەم بزانن کە چی ؟
کە بیسەلمێنی تۆ لە من باشتری؟ تۆ هەڵە ناکەی ؟
دەیکەی، باوەڕم پێبکە
چون ئینسانی…
چیمان دەوت ؟
ئەوەی کە بە کوژاندنەوەی چرای دراوسێکەت
نووری ماڵی تۆ، زیاتر نابێت
بەخوا نابێت.
#دیدنوس
6 610
لە ڕۆژگارێکدا خەریکین دەژین کە
زۆر شت ئاسایی نیشان دەدرێن!
بەڵام خۆشبەختانە من لە خێزانێکدا گەورە بووم، کە کارێک کە ئاسایی نەبێت، ئاسایی نییە لام.
سەد ساڵیش کە تێپەڕێت
سەد شاریش ئەگەر بگۆڕم
شتێک کە ئاسایی نەبێت
کارێک کە ئەنجامدانی ئاسایی نەبێت
ئاسایی نییە و نابێت!
وە ئەگەر ئەمە ناوی دواکەوتووییە
بەڵێ، من دواکەوتووم .
:)
#دیدنوس
6 610
دەیوت کە
ئەگەر ئەو مرۆڤە
ئێستا کەسێکە بۆخۆی
لەبەر ئەوەیە کە لەو بارودۆخەی کە ئەوانی تر پاشەکشەیان کرد، تەسلیم بوون یان وازیان هێنا..
ئەم
بەردەوام بوو .
#دیدنوس
6 610
ئەو قسانە کۆئەکەیتەوە لە دڵتدا کە چی ؟
تا کەی؟
ئەگەر مردین چی!
چۆن لەگەڵ حەسرەتەکەی بەردەوام دەبی لە ژیان؟
حەیف نییە ؟
:)
#دیدنوس
6 610
ببینە
ئەو کاتەی کە تۆ چاوەڕێی دەکەیت، نایەت.
لەوە زیاتر خۆت لە چاوەڕوانیدا مەهێڵەرەوە،
کات خەریکە تێدەپەڕێت ها
ژیان چاوەڕێی تۆ ناکات.
مەهێڵە لەمە درەنگتر بێت
هەر ئێستا
ئەرێ، هەر ئێستا دوگمەی دەستپێکردن داگرە و
دەستبکە بەو کار/کارانەی تا ئێستا دواتخستوون .
ماوەیەکی تر بۆ ئەم دەستپێکردنەت ئافەرین دەڵێیت بە خۆت و شانازی بە خۆتەوە دەکەیت، باوەڕم پێبکە.
ئیلاهی بە ئومێدی تۆ 🤍🌱
#دیدنوس
6 610
نوسیبووی:
تۆ شایستەی کەسێکی لەمن باشتری
بەڵام من بەرگە ناگرم تۆ لەگەڵ کەسێکی تر ببینم
بۆیە تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم تا باشتر بم و شایستەی تۆ .
:)
6 610
دەزانی ؟
جێت زۆر خاڵی بوو ..
دڵم دەیەویست لێرە بویتایە
ڕوو بەڕووی من
پرسیارت کردبایە کە چ خەبەر ؟
بموتبایە سەلامەتی
پێکەنیبایت بەو مانایەی کە ئەمە وەڵامی من نیە ، بۆم باس بکە بزانم ...
منیش دەستم پێکردبایە بە تەواوی ئەو قسانەی ناتوانم لەگەڵ کەس بیانکەم ،
چون تۆ تەنها کەسێک بووی کە لێم تێدەگەشتی ، خێرا دادوەریت نەدەکردم ، سەرزەنشتت نەدەکردم ..
چەند خۆم بووم لای تۆ هەمیشە ...
6 610
شتێک بپرسم ؟
چۆن چۆنیە لە دەرەوە ڕووتان زۆر خۆشە
ڕەفتار و گوفتارتان نمونەییە
ڕێزگرتنتان ئەوپەڕیەتی
ئەوکات کە دێنە ماڵەوە، لە ناو خێزانەکانتان
لەگەڵ نزیکترینەکانتان
دایک، باوک، هاوسەر، خوشک، برا….
وانین !
بۆچی خەبەرێک لەو گفتە شیرینە نییە لە ماڵەوە !
حەقیان نییە یانی ؟!
دەردی بێگانەیەک کە دەوا دەکەین، منەتێک نییە، ئەرکی سەرشانە
ئەوکات هەر لە ماڵی خۆتدا یەکێک بەو دەردەوە دەناڵێنێ و تۆ هەر خەبەرت لێی نییە!
دروستە ئاخر؟
#دیدنوس
6 610
خوایە گیان
ئێمە کە لە تۆ زیاتر کەسمان نییە !
ئێمە کە لە کاتی تەنگانەدا، لە سەختترین بارودۆخەکانماندا، لە مەترسیدارترین ساتەکانماندا هاوار بۆ تۆ دەکەین
تۆیەک کە تەنها فریادڕەسمانی
تەنها ڕزگارکەرمانی
تەنها پارێزگاریکەرمانی
ئێستاش هەموومان بەیەکەوە هاوار بۆ تۆ دەکەین
يا الله
فریامان کەوە، ڕزگارمان کە
بمانپارێزە
کە بێ تۆ هیچین…
#دیدنوس
6 610
یەکێکیش نییە بڵێ
ئاخر بەندەی خودا
بۆچی حەتمەن دەبێ لەدەستی بدەی تا بزانی چیت لەدەست داوە!
لەدەستت کە دا، ماتەم چ سوود ؟!
#دیدنوس
6 610
تا سایەی دایک و باوکت لەسەر سەرتە دەزانی بێ منەتی یانی چی
ئەگەرنا ئەوان ئەگەر نەبن، خەبەرێک لە
میهری بێ منەت نییە … :)
#دیدنوس
