Peregraf
Open in Telegram
پەرەگراف ماڵپەڕێكی كوردیی ئازادو سەربەخۆیە، لە میانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقیو پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی). بنەمای پەرەگراف متمانەیە http://peregraf.com/
Show more998
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-730 days
Posts Archive
998
"گلەیی لەوانە ناكەم كە هێرشەكەیان كرد، چونكە دەمێكە ویژدان و كەرامەتی خۆیان دۆڕاندووە".
پەرەگراف - لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێك بەسەر ڕووداوەكانی هۆتێل لالەزار، دادوەرەكان بە "بەرپرسیاری یەكەم و ڕێگەخۆشكەر" بۆ ڕووداوەكان ناو دەبات و دەڵێت "بەداخەوە وا دیارە نایانەوێ بە سوێندخواردنەكەی خۆیانەوە پابەند بن، ئەگەر وا بكەن، ئەوە لەپێناو پۆست و پارەدا ویژدانی خۆیان فرۆشتووە، بەڵام مێژوو ڕەحمیان پێ ناكات".
سەرۆكی دەستگیركراوی بەرەی گەل دەشڵێت "گلەیی لەوانە ناكەم كە هێرشەكەیان كرد، چونكە دەمێكە ویژدان و كەرامەتی خۆیان بەرامبەر گەل و نیشتمان دۆڕاندووە، بۆیە چاوەڕێی ئەو هێرشە ترسنۆكانەیەم لێ دەكردن".
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12362
998
پەرەگراف - چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەری کێشەی سووتەمەنیی هەرێمی کوردستان گەڵاڵە کراون و ئاراستەی پەرلەمانی عێراق پاشان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێن. زیادکردنی پشکی نەوتی خاو، یان ڕادەستکردنی ٥٠ هەزار بەرمیلەکە لەبەرانبەر پێدانی سووتەمەنیی تەواو، دوو بژاردەی سەرەکین. سەرباری هەوڵە پەرلەمانییەکە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، بەڵام دۆسیەی نەوت و بودجە کە پێشتر بە لێکتێگەیشتنی سیاسیی نێوان هەردوو حکومەت چارەسەر کراوە، ئێستاش پێویستی بە ڕێککەوتنی هەردوولا دەبێت.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12361
998
وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: زیادکردنى پشکى ناوتى خاو، یان ڕدەستکردنى ٥٠ هەزار بەرمیلەکە لە بەرانبەر دابینکردنى سووتەمەنى
پەرەگراف - شادنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکەی پەرلەمانی عێراق، ئامادەیی نیشان داوە لەبەرانبەر دابینکردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو، ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەست بکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەغداد بە پەرەگرافی ڕاگەیاند، شاندنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بژاردەیەکی بۆ چارەسەری کێشەی سووتەمەنی خستووەتە ڕوو، سەرەکیترینیان "زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێمە".
ئەو سەرچاوە وتیشی "ئامادەییشیان دەربڕیوە ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی کە بۆ پێداویستیی ناوخۆ ڕۆژانە بە هەرێمی کوردستان دەدرێت، ڕادەستی وەزارەتی نەوتی بکەنەوە، لەبەرانبەر دابینکردنی سووتەمەنیی تەواو لە بەنزین، گازوایل و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق".
👇
https://peregraf.com/ku/news/12356
998
"بەڵام نەیان وت ناوی کوردی تێدا نییە"
پەرەگراف - سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەڵێت "تا دوێنێ لە دۆسیەی جومەیلی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هیچ بەرپرسێکی کورد دەرنەچووە، چ ئەوانەى لە بەغدادن، چ لە هەرێمى کوردستان". هاوکات دەڵێت "بەڵام نەیان وتووە ناوی کوردی تێدا نییە".
د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕووداو جەختی کردەوە، شاندی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایانگەیاندووە کە عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزیری نەوت، بەردەوامە لە دانپێدانان و ناوهێنان. "ڕەنگە ناوی کوردی تێدا بێت، بەڵام هێشتا نەبووەتە فەرمانی دەستگیرکردن".
دوێنێ ٢٦-٠٨-٢٠٢٦، شاندێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق بە سەرۆکایەتیی د. محەمەد عەلی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و دەستەی دەستپاکیی هەرێمیش کۆبووەوە.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12352
998
پەرەگراف - هێزەکانی ئەڵمانیا کۆتاییان بە ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان هێنا و لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی هاوپەیماناندا دەکشێنەوە. لە کاتێکدا هێشتا مەترسییە ئەمنییەکان کۆتاییان نەهاتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ترس و نیگەرانیی لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی هەیە، بەتایبەت کە سیستەمە بەرگرییە پێشکەوتووەکانیش لەگەڵ خۆیان دەکشێننەوە.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12344
998
غالب محەمەد: برادەرێک بەزۆر دەیوست وەزیر بڵێت نایدەم
پەرەگراف - پەرلەمانتارانی کورد لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزیری نەوت دەربارەی کێشەی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان، لێدوانی دژبەیەک دەدەن. پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت "وەزیری نەوتی عێراق وتی: ناتوانین بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین". بەڵام پەرلەمانتارێکی ڕەوتی هەڵوێست ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت "وەزیری نەوت ١٠ جار وتی: ٥٠ هەزار بەرمیلەکەمان بدەنێ، هەموو سووتەمەنیی کوردستان دابین دەکەم".
👇👇
https://www.facebook.com/share/p/1DnCXJ7Boa/
998
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە دەستی بە دابینکردنی بودجە (تمویل) بۆ مووچەی مانگی ئاب (هەشت) کردووە.
998
مەزڵووم عەبدی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕاگەیاند
پەرەگراف - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، سەرجەم پێکهاتە سەربازی و مەدەنییەکانی سەر بەوانی ڕاگەیاند.
عەبدی ڕایگەیاند کە سەرجەم ئەم پێکهاتانە بە تەواوەتی تێکەڵ بە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی سووریادا دەبن و لەو چوارچێوەیەدا لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەرکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایی هاتووە و قۆناغی بەرگریی بۆ قۆناغی بونیادنانەوەی سووریا تێپەڕاندووە.
998
پەرەگراف - عێراق سەرقاڵی تاوتوێکردنی چاکسازییەکی گەورەی دراوە کە گۆڕینی دراوی کاغەزی ئێستا و ئەگەری لادانی سفرەکان لە دیناری عێراقی دەگرێتەوە، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای لە حکومەت کردووە یاساکە دوابخات تاوەکو کاریگەرییە ئابووری، یاسایی و دارایییەکانی بە وردی لێک دەدرێنەوە.
لیژنەی دارایی لە ٢٣ی ئابدا میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی کرد بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی گۆڕینی دراو و لادانی سفرەکان. دوای کۆبوونەوەکە، لیژنەکە نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران کرد و پێشنیازی کرد دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە دوابخرێت، تا ئەو کاتەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، بانکی ناوەندی، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان ئەنجام دەدرێت.
لیژنەکە جیاوازیی کرد لەنێوان گۆڕینی دراوە کاغەزەکان و لادانی ڕاستەقینەی سفرەکان لەسەر دراوەکە. بەگوێرەی نووسراوەکە، گۆڕینی دراو بەبێ سڕینەوەی سفرەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی بانکی ناوەندیدایە بەپێی ماددەی ٣٦ لە یاسای بانکی ناوەندی ژمارە ٥٦ی ساڵی ٢٠٠٤.
👇👇
https://peregraf.com/ku/report/12336
998
"لایەك پێی خۆشە، لەگەڵ لایەكەی دیكەش خەریكی گفتوگۆین"
پەرەگراف - عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، دەربارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ڕایگەیاند "هەوڵەكەی ئێمە تا ئێستا بەئەنجام نەگەیشتووە". بەڵام دەشڵێت "تا ئێستا ئێمە هەر لە ڕێداین، هەر خەریكین".
عەلی باپیر کە بۆ بەشداری لە یادی مەولوود سەردانی ناوبازاڕی هەولێری کرد، بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی "لەم یادەدا، لە هەرێمی كوردستان، پێویستە لەسەر ئاستی سەركردایەتیی سیاسی و خەڵك لە یەكدی كۆببینەوە و پێكەوە ئاشت ببینەوە و لاپەڕەی سپی هەڵبدەینەوە".
دەربارەی هەڵوێستی پارتی و یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، سەرۆکی کۆمەڵ وتی "لایەكیان پێی خۆشە، لایەكەی دیكەش خەریكی گفتوگۆین لەگەڵیان".
عەلی باپیر ڕایشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرات، بارزانی "لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆیاندا" ئامادەیی بۆ ڕێككەوتن و تەبایی لەسەر پرسە سیاسییەکان دەربڕیوە.
998
شاندی ئیمراڵی: ئەمانە چالاکیی مەترسیدارن بۆ تێکدانی هەڵوێستی ئۆجەلان
پەرەگراف - شاندی ئیمراڵیی دەمپارتی، بڵاوکردنەوەی هەندێک دەق لەژێر ناوی "تێبینی و کۆنووس" ـی کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان، بە "دەستکاریکراو، کەم و زیاد کراو" ناو دەبات. جەخت دەکاتەوە کە "هیچ بەڵگە، تێبینی، یان زانیارییەک کە لەلایەن شاندی ئیمراڵی، یان خێزان و پارێزەرانی ئۆجەلانەوە پەسەند نەکرابێت و پشتی بە بنەمایەکی فەرمی نەبەستبێت، نابیـت بڕوای پێ بکرێت".
ئەم ڕوونکردنەوەی شاندی ئیمراڵی کە بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو کراوەتەوە، پاش ئەوە هات کە هەندێک میدیای سەر بە پەکەکە هەندێک زانیارییان بە ناوی ئۆجەلانەوە بڵاو کردەوە کە گوایە لە دوایین دیدار لەگەڵ شاندی دەمپارتی خستوویەتیە ڕوو. تێیدا باس لە "دۆخی چەقبەستوو" ـی هەرێمی کوردستان دەکات و پێشنیاز بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە "داواکارییەکانی گەل جێبەجێ بکات، نەک دوو بنەماڵە" ئاراستەی پارتی و یەکێتی دەکات.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12330
998
سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاندو دەڵێت: ئەمڕۆمان ناوناوە ڕۆژی ڕووخانی ئێران و هەموو سەرچاوەکانی داهاتی ئێران بلۆک دەکەین، ئێران دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە؛ یان گۆشەگیر دەکرێت و لە دونیا دادەبڕێت یاخود گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتن.
وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا وتیشی، سزاکان نەوت و گازو تەکنەلۆژیا و زێڕوزیو کەشتیوانیی ئێران دەگرێتەوە، هیچ کەس لە سەرووی سزاکانی ئەمەریکا نییەو هەر لایەنێک هاوکاریی ئێران بکات سزا دەدرێت، کەمپینەکەی ئەمڕۆ دوا بژاردەیەو هۆشداریی دەدەین بەو وڵاتانەی هاوکاریی ئێران دەکەن واشنتۆن تاقیی نەکەنەوە.
998
ئۆجـ.ــەلان بۆ پارتی و یەكێتی: حکومەتێکی دیموکراتیک پێویستە کە داواکارییەکانی گەل جێبەجێ بکات، نەک دوو بنەماڵە
پەرەگراف - عەبدوڵڵا ئۆجـ.ــەلان لەبارەی ناکۆکییەکان و پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێم لەم بارودۆخەی کە ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت، هۆشداری دەدات و دەڵێت "حکومەتێکی دیموکراتیک پێویستە کە داواکارییەکانی گەل جێبەجێ بکات، نەک دوو بنەماڵە".
میدیاکانی پەکـ.ـەکە ناوەرۆکی پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجـ.ــەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان بڵاو کردەوە کە لە دوایین دیداری لەگەڵ شاندی (دەمپارتی) لە ئیمراڵی، ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی بەتایبەت هەرێمی کوردستانی کردووە. تێیدا مەترسیی ئەوە ڕادەگەیەنێت کە "هەر چوار بەشەکەی کوردستان ڕووبەڕووی ئەوە بوونەتەوە هەریەکێکیان ببنە غەززە".
عەبدوڵڵا ئۆجـ.ــەلان دەڵێت "لەناو ئەم دۆخە ناسەقامیگیر و پێکدادانانەدا کە ئامانجی دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پرسی هەرێمی کوردستان و پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزنەبوونی لایەنەکان، وەک بابەتێکی سەرەکی دێتە ئاراوە".
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12329
998
عهمار حهكیم بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: چهكی گرووپهكان ڕادهستی حهشدی شهعبی دهكرێت
پەرەگراف - عهمار حهكیم ڕایدەگەیەنێت "چەکی گرووپەکان ڕادەستی دەستەی حەشدی شەعبی وەکوو دامەزراوەیەکی فەرمیی حکومی، دەکرێت".
عهمار حهكیم، سهرۆكی هاوپهیمانیی هێزه نیشتمانییهكانی دهوڵهت، لهگهڵ جۆشوا هاریس، ههڵسوڕێنهری كاروباری باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق کۆبووەتەوە و جەختیشی کردووەتەوە کە بۆ پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، دەبێت "پشت به زمانی لێكتێگهیشتن و گفتوگۆ ببهسترێت".
حەکیم دەشڵێت "چهكی گرووپهكان بهشدار بووه له ڕوووبهڕووبوونهوهی داعش و ههزاران شههیدیان لهپێناو ئازادكردنی خاك و گهڕانهوهی سهقامگیریدا داوه".
هەروەها ئەو سەرکردە سیاسییەی شیعە ڕایدەگەیەنێت "گرنگه چهكڕادهستكردن ههموو ئهوانه بگرێتهوه كه وهسفی (ههڵگری چهك لە دهرهوهی چوارچێوەی دهوڵهت)یان بهسهردا جێبەجێ دەبێت".
998
ئەمڕۆ ئەندازیارێک و چوار کرێکار لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گاردن سیتی لە سلێمانی، "بەهۆی هەڵکەندنی چاڵێکەوە دیوار ڕووخا بەسەریاندا"، ئەندازیارەکە ناوی محەمەد ئەحمەد، تەمەن 31 ساڵەو گیانی لەدەستدا، سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون، یەک کرێکار ڕزگاری بووەو سەلامەتە، بە وتەی بەرپرسانی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران.
998
پەرەگراف - دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی ٢٠-٠٩-٢٠٢٦ـی بۆ دانیشتن لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ دژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کرد. سکاڵاکە داوا دەکات کابینەی نۆیەم لە ١٠-٠٧-٢٠٢٣ـەوە بە "کاتبەڕێکەر" دابنرێت و سەرجەم بڕیار و گرێبەستەکانی لە دوای ئەو ڕێکەوتە، بە پووچەڵ دابنرێن و هەڵبوەشێنرێنەوە.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12322
998
+3
بە وێنە؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دوای کردنەوەی "جین بانک" لە سلێمانی، دەڵێت "یەکێکە لە گرنگترین پرۆژە نیشتمانییەکانی کوردستان و عێراق، کە جگە لەوەی هەموو جۆرە ڕووەکێکی کوردستان و ناوچەکە لە مەترسیی لەناوچوون دەپارێزێت، کار لەسەر پەرەپێدانی نەوەی نوێی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکات و سەدان هەلی کاریش بۆ پسپۆڕانی بوارەکە دابین دەکات".
998
سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، بە کوردستان٢٤ـی ڕاگەیاند "دادگای ڕەسافە بە فەرمانێکی وەلائی، سەرجەم بڕیارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگرت". بەوپێیە، بڕیارەکانی دژی کۆڕەک تا یەکلاکردنەوەی کەیسەکەی لە دادگا ڕادەگیرێن.
998
پەرەگراف - وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمى کوردستان، ڕادەستکردنى لیستی مووچەی مانگى ئاب و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگى تەمووزی بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12320
998
سەربازە عێراقییەکە ملپێچەکەی ڕاکێشا و جووتیارەکە سزا درا
پەرەگراف - محەمەد ئەمین، ئەو جووتیارە کوردی کە لە 17-02-2025 لە گوندی شەناغەی سنووری کەرکووک سەربازێکی عێراقی ملپێچەکەی ڕاکێشا، لەسەر سکاڵای سەربازەکە دادگایی کرا و بە یەک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا درا.
سهربازهكه، محهمهد ئهمینی تۆمهتبار كردووه بهوهی کە "جنێو"ـی پێ داوە و سوپای عێراقی بە "سوپایەکی تائیفی" ناو بردووە.
هەر لە هەمان دۆسیە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبهشهكانیش سکاڵایەکی لەسەر ئەو جووتیارە تۆمار کردووە کە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.
