Peregraf
Open in Telegram
پەرەگراف ماڵپەڕێكی كوردیی ئازادو سەربەخۆیە، لە میانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقیو پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی). بنەمای پەرەگراف متمانەیە http://peregraf.com/
Show more998
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-730 days
Posts Archive
998
پەرەگراف- کۆمپانیای ئاسیاپەی هەریەکە لە کارتەکانی ئۆنلاین، پلاتینیۆم، وۆرڵدی لە جۆری ماستەرکارد پێشکەش دەکات لەچوارچێوەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاپەی. کە ئامانج لێیی پێشکەشکردنی شێوازێکی نوێ و پارێزراوە بە ئاستێکی پێشکەوتوو بۆ پارەدان لە ناوخۆ و تەواوی جیهان لە چوارچێوەی یەک سەکۆی پارەداندا.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12409
998
ئێران باڵۆنەکەی ئەمریکای لە هەولێر تێکشکاند
پەرەگراف - سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزی وشکانیی سوپاکە لە هێرشێکی تێکەڵاوی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر، ناوەندێکی چاککردنەوە و کۆگاکانی کەرەستەی تەکنیکیی سوپای ئەمریکای لەناو بردووە و سیستەمی ئاڕاستەکردنی باڵۆنی سیخوڕیی ئەمریکای تێکشکاندووە.
دوو سەرچاوەی ئەمنی بۆ کەناڵی ڕووداو پشتڕاستیان کردووەتەوە، "بەهۆی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، باڵۆنی چاودێریی و سیستمی بەڕێوەبردنەکەی تێکشکێندراوە".
سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەش دەکات کە کۆگاکانی سوتەمەنیی بنکەی ئامریکای لە هەولێر ئاگر تێبەرداوە و "ژمارەیەک لە دەستدرێژکارانیان"ـی کوشتووە.
998
"هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە"
پەرەگراف - دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوولی 2026، لە کاتژمێر 01:13 تا 03:31، هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".
998
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا بنکەکانی ئەمریکایان لە "ئوردون، بەحرێن و هەولێر"، بە هێرشێکی تێکەڵاوی مووشەکی-درۆنی بەئامانج گرتووە.
سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەش دەکات کە بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەیی ئەمریکای لە بنکەی عەلی سالم لە کوەیت بەئامانج گرتووە و "ژمارەیەک لە هێزەکانی دوژمن" کوژراون.
998
ترەمپ: کەی خەڵکی ئێران ڕادەپەڕن و دەجەنگن؟
پەرەگراف - دەناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردوویان بۆ سەر ئێران، جەخت دەکاتەوە کە هەوڵ نادات ئێران ناچار بکات بێتە سەر مێزی دانوستان و دەڵێت "بەلامەوە گرنگ نییە ڕێککەوتنێک واژوو بکەن کە بۆ خۆیان بێبایەخ بێت".
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت "پێگەی ئێستامانم زۆر زیاتر بەدڵە، کە نزیکەی کۆنترۆڵی تەواوەتیی گەرووی هورمزمان کردووە و ئابووریی ئەوانیش بە تەواوی ڕووخاوە"
"ئەوان تەنیا خەریکی دواخستنی شتێکن کە ڕوودانی مسۆگەرە. کەی خەڵکی ئێران ڕادەپەڕن و دەجەنگن؟"، ترەمپ وا دەڵێت.
998
بە پاڵپشتیی نەوتی هەرێم، زەیدی پلانی بەرزكردنەوەی بەرهەمی نەوتی بۆ 10 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە هەیە
پەرەگراف - سەرۆکوەزیرانی عێراق پلانی خۆی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ "دەوروبەری ١٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا" ڕادەگەیەنێت. لەو چوارچێوەیەشدا داوا دەکات بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکرێت.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12402
998
سەپاندنی 15 ساڵ زیندانیكردن بەسەر ڕفێنەرێكی ڕۆژنامەنووسە ئەمریكییەكەدا لە بەغداد
پەرەگراف - دادگای تاوانەكانی ناوەندی لە بەغداد، سزای قورسی 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ئەمیر ڕەحیم جەبار لازم، یەكێك لە ڕفێنەرانی ژنە ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی (شێلی كیتڵسن)دا سەپاند.
شێلی كیتڵسن لە هەژماری خۆی لە سەكۆی ئێكس، نووسراوی بڕیارەكەی دادگای بڵاو كردووەتەوە و سوپاسی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەكات بۆ گرنگیدان بە كەیسەكەی و دەشڵێت "سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە هاوكار بوون بۆ ئەوەی بە زیندوویی ڕزگارم ببێت".
دادگاكە ڕۆژی 30-08-2026 بە سەرۆكایەتیی دادوەر (ئەحمەد محەمەد خەڵەف)، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سزاكەی دەركردووە و تاوانی بەشداریكردنی لە ڕفاندنی ڕۆژنامەنووسە ئەمریكییەكەی بەسەر تۆمەتبارەكەدا ساغ كردووەتەوە.
بڕیارەكە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی هەردوولا و بەشێوەیەكی ئاشكرا دەركراوە. وەك دادگا ئاماژەی پێ داوە، بڕیارەكە شیاوی تانەلێدان (تەمیزكردنەوە)ـە لە چوارچێوەی یاسایی خۆیدا.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12398
998
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەیەکی تووند لە ئێران دەکات و لە وەڵامی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆسەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەردەن، دەڵێت: زۆر بە تووندی لە ئێران دەدەین.
998
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: 31ی ئاب خیانەتێکی گەورەو کارەساتی نەتەوەیی بوو
پەرەگراف- مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕووداوەکانی 31ی ئابی 1996 کە پارتی بە هاوکاریی ڕژێمی بەعس شاری هەولێری کۆنتڕۆڵکرد، بە "خیانەتێکی گەورەو کارەساتی نەتەوەیی" ناودەبات و تەئكیدیش لەسەر چارەسەری یەكجارەكی ناكۆكییە ناوخۆییەكان دەکات.
دەقی پەیامەکەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12391
998
پەرەگراف - دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار و لاهوور شێخ جەنگی، بە پەرەگرافی ڕاگەیاند "ڕۆژی پێنجشەممە ٠٣-٠٩-٢٠٢٦، دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و ١٢ کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی هۆتێل لالەزار لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوە دەچێت".
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12386
998
نۆرەگرتنی ڕۆژێک بەر لە دابەشکردنی بەنزین قەدەغە کرا
پەرەگراف - بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە "ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە پێش بەنزینخانە، شەقامەکان و کۆڵانەکان بۆ نۆرەگرتنی بەنزین ڕۆژێک پێش دابەشکردن (بەتایبەتی لە کاتی شەواندا)، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایدەگەیەنێت "بە پێچەوانەوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتیی هاتووچۆوە تۆمار دەکرێن و سزای پێبژاردنیان بۆ دەنووسرێت".
998
شۆڕش ئیسماعیل: ئێستا هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نییە
پەرەگراف - وەزیرى پێشمەرگە کۆتاییهاتنى هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت "یاداشتەکە وەکوو خۆى جێبەجێ کراوە و هێزى پێشمەرگە بە تەواوى یەک خراوە".
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى میدیایى ڕووداو، ئاماژەى بەوە کردووە کە ئەو یاداشتەى لەگەڵ هاوپەیمانان واژوو کراوە، بۆ چوار ساڵ بووە و لە مانگى ئەیلوولى ئەمساڵ کۆتایى دێت.
"پابەندیی تەواو بە یاداشتەکەوە لەلایەن هەردوولاوە هەبووە. یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی یاداشتەکە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو کە بە تەواوی جێبەجێ کراوە و ئێستا هیچ هێزێکی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نییە"، شۆڕش ئیسماعیل وا دەڵێت.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12384
998
ڕێبەر ئەحمەد: سەردان و گفتوگۆ لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن ئەنجام دراوە
پەرەگراف - ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند "تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر بابەتی هاوکارییە سەربازی و داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە نەدراوە". دەشڵێت "هیوادارین بەردەوام بێت، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە عێراق پێویستی بەو هاوکارییانەیە".
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد بابەتی هاوکاریی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە تایبەتە بە وەزارەتی پێشمەرگە و زانیاریی زیاتر لای ئەوانە، بەڵام جەختی کردەوە "سەردان و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەسەر ئەو بابەتە، چ لێرە و چ لە ئەمریکا، لەنێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی پێنتاگۆن ئەنجام دراوە".
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12375
998
هێشتا پێشمەرگە بە تەواوى یەکى نەگرتووەتەوە و ئەمریکا هاوکارییەکان دەبڕێت؛ بە بەرپرسانی هەرێم ترسیان هەیە
پەرەگراف - بەپێی چوار سەرچاوەی ئاگادار کە بی بی سی ئاماژەی پێ کردوون، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پلانی هەیە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کوردستان ببڕێت.
بی بی سی لە زاری دوو بەرپرسی بەشدار لە کۆبوونەوەکان و دوو سەرچاوەی دیکەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا بە سەرکردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە واشنتن پلانی نییە ئەو ڕێککەوتنەی هاوکارییە ئەمنییەکان بۆ پێشمەرگە دابین دەکات و وادەکەی بەرەو
تەواوبوون دەچێت، نوێ بکاتەوە. هەر چوار سەرچاوەکە بە مەرجی فاش نەکردنی ناویان قسەیان کردووە.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12372
998
موراد قەرەیلان: واز لە ستراتیژی شەڕی چەکداری دێنین، بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبووین
پەرەگراف - موراد قەرەیلان ژمارەی شەهیدانی گەریلا لە ٥٠ ساڵی خەباتدا ئاشکرا دەکات کە نزیکەی "٢٧ هەزار" ـە. دەشڵێت "بە خەون و ئامانجی ئەو شەهیدانەوە هەنگاو بەرەو ڕەخساندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەنێین. واز لە ستراتیژی شەڕی چەکداری دێنین، بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبووین".
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا بە وەک "قۆناغێکی مێژوویی گرنگ و یەکلاکەرەوە" ناو دەبات و دەڵێت "ئێمە لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەپەڕینەوە بۆ قۆناغی تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی".
قەرەیلان ئاماژە بە "٥٣" ساڵ خەباتی پەکەکە دەکات کە وەکوو خۆی دەڵێت، ٤١ ساڵیان لە شەڕدابوون، تەواوی ئەو ئاگربەستانەی کە کراون ١١ ساڵ بوون، واتە ٣٠ ساڵی تەواو لەگەڵ تورکیا لە شەڕدا بوون.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12369
998
ئەمریکا ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە
پەرەگراف - کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە "ئەمریکا ڤیزای تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراقی هەڵوەشاندەوە، ناوی خستە لیستی گومانلێکراوانی تیرۆرەوە و سەفەری بۆ ئەمریکا قەدەغە کرد".
كەناڵەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا زانیارییەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەشڵێت "وەزارەتی دەرەوە لە سەردەمی ئیدارەی بایدندا خەڵاتی ئەو بیانییانەی دەکرد کە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا، بەڵام لە سەردەمی ترەمپدا ڤیزاکانیان هەڵدەوەشێنێتەوە".
بەپێی هەواڵەکەی فۆکس نیوز، گومان دەکرێت تیف سامی لە دەرەوەی عێراق بێت، بەوپێیەی "لەلایەن دادگای عێراقیشەوە بە تۆمەتی گەندەڵی داوا کراوە".
998
"وێنە و ڤیدیۆی چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس نەنێرن"
پەرەگراف - وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "لەم ڕۆژانەدا، بەشێک لە پەیج، ئەکاونت و کەسایەتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن کە وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن".
وەزارەتەکە داوا لە ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەکات کە "بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکان"، لەم بابەتەدا زۆر هۆشیار بن و "بە هیچ شێوەیەک" وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەنێرن، بەتایبەت لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە کە "بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن و خۆتان و یەکە سەربازییەکانتان بپارێزن".
998
ئەسپە گرانبەهاکانی عالیە نوسێف بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن
پەرەگراف - بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی کەڕادە، بڕیاری دادگای بۆ خستنەڕووی ٢٣ ئەسپ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بۆ فرۆشتن جێبەجێ کرد. ئەسپەکان لە باخێکی پەرلەمانتار (عالیە نوسێف) دەستیان بەسەردا گیرابوو.
بەپێی خەمڵاندنی لایەنی پەیوەندیدار، ئەسپەکان گرانبەهان و بەهای سەرجەمیان بە نزیکەی دوو ملیار دینار خەمڵێندراوە.
پەرلەمانتار عالیە نوسێف کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە گفتوگۆی لەگەڵ میدیاکان، باسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی دەکرد و هەڕەشەی لە گەندەڵکاران دەکرد، خۆی یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی کە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی "هەڵمەتی بەرەبەیان" بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا و هێشتا دەستبەسەرە. بەپێی میدیا عێراقییەکان، لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر پارە و زێڕیشدا گیراوە.
998
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مەرسومی دەستبەکاربوونی بۆ مەزڵوم عەبدی دەرکرد وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی سوریا
998
ئەحمەد شەرع تاکە داواکارییەکەى مەزڵووم عەبدیى جێبەجێ نەکرد
پەرەگراف - ئەحمەد شەرع مافی (خوێندن بە زمانی دایك)ـی بە كوردانی ڕۆژئاوا ڕەوا نەبینی و تاكە داواكارییەكەی مەزڵووم عەبدیی لە وتاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەدا جێبەجێ نەكرد. بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی سووریا، زمانی كوردی تەنیا وەكوو وانەیەك دەخوێندرێت و شتێك بە ناوی خوێندن بە زمانی دایك بۆ كوردانی سووریا بوونی نابێت.
بەپێی بڕیارێكی محەمەد عەبدولڕەحمان تركو، وەزیری پەروەردە و فێركردنی سووریا، زمانی كوردی دەبێتە بەشێك لە پڕۆگرامی پەسندكراوی هەموو قۆناغەكانی خوێندن لەو ناوچانەی كە زۆرینە كوردن، بەڵام لە هەفتەیەكدا تەنیا "سێ وانە" بۆ زمانی كوردی تەرخان دەكرێ. هەروەها یەك وانەی دیكەی هەفتانە بە زمانی كوردی دەخوێندرێت كە تایبەت دەبێت بە "چالاكییەكان".
لە بڕیارەكەدا هاتووە "وانەی كوردی وەكوو وانەیەكی بنەڕەتی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و نمرەكەی هاوشێوەی وانەكانی دیكە لە كۆنمرەی كۆتایی هەژمار دەكرێت".
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12364
