Peregraf
Open in Telegram
پەرەگراف ماڵپەڕێكی كوردیی ئازادو سەربەخۆیە، لە میانی كاركردنیدا ڕەچاوی بنەما ئەخلاقیو پیشەییەكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات (هاوسەنگی، وردبینی و بەویژدانی). بنەمای پەرەگراف متمانەیە http://peregraf.com/
Show more998
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-730 days
Posts Archive
998
پەرەگراف - دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار بەڕێوەچوو و ئەمڕۆیش وتە لە لاهوور شێخ جەنگی وەرنەگیرا. تیمی پارێزەران لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە ناڕازین و دەڵێن "بۆنی سیناریۆیەکی دیکەمان دەکرد". یەکێک لە تۆمەتباران دانی بە هەوڵی کوشتنی بافڵ تاڵەبانیدا ناوە و تۆمەتبارێکی دیکەش کە دانیشتنی پێشوو دانپێدانانەکانی خۆی ڕەت کردبووەوە، قسەکانی گۆڕیوە.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12455
998
وەزیری پێشمەرگە کۆتاییهاتنی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگەی ڕاگەیاند
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12456
998
یەکێتی و نەوەی نوێ: هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەت بەرپرس دەبێت بەرامبەر هەرشتێک کە لە داهاتوودا ڕوودەدات
پەرەگراف- کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات و لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا دەڵێن، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم تاوتوێ کراوەو هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەت بەرپرس دەبێت بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرشتێک کە لە داهاتوودا ڕوودەدات.
https://www.peregraf.com/ku/news/12447
998
+1
بە وێنە، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کراوە".
هەروەها دەردوو لا گفتوگۆیان دەربارەی "بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٧ و دۆزینەوەی ئامراز و ڕێگەچارە بـۆ دابینکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا" کردووە.
"کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر تەرخانکراوەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان، تەرخانکراوەکانی بودجەی بەگەڕخستن (تەشغیلی) لە بودجەی ساڵی داهاتووی ٢٠٢٧"، وەزارەتی پلاندانان وا دەڵێت.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و د. ماهیر حەماد جوهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرۆکایەتیی شاندەکانیان کرد.
998
د. غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت "دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران لە بەغداد کۆتایی هات و
هەفتەی داهاتوو بەغداد تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "لەگەڵ باشبوونی دۆخی ئابووری عێراق، هەموو مانگێک مووچە لە وادەی خۆیدا بۆ هەرێم دەنێردرێت".
998
شاندێکی هەرێم لە بەغدایە بۆ گفتوگۆ لەسەر پشکی کوردستان لە بودجەی نوێی عێراق
پەرەگراف- شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2027 لە کاتێکدا حکومەتی عێراق کاردەکات لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەو ناردنی بۆ پەرلەمان.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12442
998
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر بنەمای داواکاریی دەرچووانی زانکۆکان، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا، بەپێی پێویستیی ڕاستەقینەی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان، دەرفەتی دامەزراندن بە هەمیشەیی یان گرێبەست بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردووی زانکۆکان تەرخان بکات.
998
كەمترین مووچەی خانەنشینیی كرێكارانی كەرتی تایبەت بۆ 500 هەزار دینار بەرز كرایەوە
پەرەگراف - وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران دەرکرد، کە بەپێی بڕیارەکە کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت، بڕی (٥٠٠,٠٠٠) دیناری عێراقی دەبێت.
ڕێنماییەکە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە ٢٩٧ لە ڕێکەوتی ٢٤-٠٦-٢٠٢٦ دەرکراوە، تێیدا مەرج و تایبەتمەندیی ئەو کرێکارانە دیاری کراوە کە دەستەبەرەکە دەیانگرێتەوە. هەروەها لە ڕۆژی دەرچوونیەوە كە ئەمڕۆیە، جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، ژمارە ٣٩ـی ساڵی ١٩٧١ـی هەمووارکراو، هەروەها یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠١٢ (یاسای پیادەکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران)، ئەوانەی شایستەی مووچەی خانەنشینیی کەرتی تایبەت دەبت ئەمانەن:
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12440
998
باکرهان و هاتیمئۆغوڵڵاری بە هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە؛ دەم پارتی خواستنی گرتنەدەستی دەسەڵاتى تورکیا ڕادەگەیەنێت
پەرەگراف - پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM Parti) پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە ئەنقەرە بەست. تێیدا تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵار بە هاوسەرۆکانی پارتەکە هەڵبژێردرانەوە. باکرهان لە وتارێکدا ڕایگەیاند، دەم پارتی خواستنی گرتنەدەستی دەسەڵات و فەرمانڕەواییکردنی تورکیای هەیە و خەبات بۆ تورکیایەکی دیموکرات دەکات. هەروەها وتیشی، لە سبەینێوە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەیەکی بەرفراوانتر بەمەبەستی نوێبوونەوە و داڕشتنەوەی پێکهاتەی حزبەکە دەست پێ دەکات.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12435
998
بەهای دۆلار لە بەرانبەر دینار لە بەرزبوونەوەی زیاتردایە. ئەمڕۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان، هەر 100 دۆلارێک هەزار دینار بەرزتر بووەتەوە
998
+2
بە وێنە؛ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق داخستنى بارەگا و نووسینگەکانى کۆمپانیاى کۆڕەکى لە کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدین ڕاگەیاند و دەڵێت "لە ماوەى ڕابردوودا لە بەغداد، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە و بابل نووسینگەکانى کۆڕەک داخراون و ڕێکارەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان لە پارێزگاکانى دیکەش بەردەوام دەبن.
998
ئەنجامی دەنگدانی سەرتاشەكان لە سلێمانی بەم جۆرە بوو: 584 سەرتاش لە دەنگدانەکەدا بەشداربوون
367 بە بەڵێ دەنگیاندا كە 8 بۆ 8 كار بكرێت و 208 بە نەخێر دەنگیاندا
409 سەرتاش دەنگیان بەوەدا كە رۆژانی هەینی كارنەكرێت لە بەرامبەردا 154 دەنگیان بەوەدا کە رۆژانی هەینی كاربكرێت
ئەنجامی دەنگدانەکە ئاڕاستەی قائیمقامی سلێمانی دەکرێت بۆ بڕیاردان و جێبەجێ کردن.
998
بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنفرانسی نائاسایی گۆڕان، دانا ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەری گشتی هەڵبژێردرا
998
لە پاوە شەڕ ڕوویداو پاسەوانێکی سنووری ئێران کوژرا
پەرەگراف- ئەمڕۆ لە سنوری پاوە شەڕو پێکدادانی چەکداریی لە نێوان پاسەوانی سنوری ئێران و هێزێکی کوردیی روویداو پاسەوانێکی سنوور کوژرا.
ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە، پاسەوانانی سنووری ئێران ڕوبەڕوی هێرشی گروپێکی "دوژمن و دژە شۆڕش" بوونەتەوەو ڕێگرییان کردووە بچنە خاکی ئێران، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا پاسەوانێکی سنوور بەناوی ڕەزا دارایی عمارەتی کورژاوە.
ئاژانسەکە ئەوەی ئاشکرا نەکردووە ئەو شەڕو پێکدادانە لەگەڵ پێشمەرگەی کام لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی میهر دوێنێ بڵاویکردەوە، گروپێکی حەوت کەسیی لە شاری ئیلام لە هێزەکانی سەر بە "گرووپە جوداخوازە کوردییەکان" دەستنیشان کراون و دەستبەسەر کراون.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12421
998
پەرەگراف - وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار ڕایگەیاند، لە دانیشتنى ئەمڕۆى دادگاییکردنى ١٢ تۆمەتبارى لالەزاردا، شەش کەسیان وتەیان لێ وەرگیرا و وتەکانى پێشوویان ڕەت کردەوە و ڕایانگەیاند "لەژێر ئەشکەنجە و فشاردا لێمان وەرگیراوە".
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار و لاهوور شێخ جەنگى، پاش دانیشتنەکەى ئەمڕۆى دادگا وتى "لەناو هۆڵى دادگا ڕێکارى یاسایى باش بەڕێوەچوو. هەر ١٢ تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەر ئامادە بوون و دۆخى تەندروستییان باش بوو".
سەبارەت بە وتە وەرگرتن لە لاهوور شێخ جەنگى، دانا تەقیەدین وتى "هێشتا کاک لاهوور سەرەى نەهاتووە وتەى لێ وەربگیرێت و ئەمڕۆ هیچ وتەیەکى نەبووە". وتیشى "دادوەر جارێکى دیکە وتە لە هەموو تۆمەتبارەکان وەردەگرێتەوە. ئەو وتانەى پێشتر لەژێر ئەشکەنجە و فشاردا وەرگیراون، بەپێى یاسا پووچەڵە".
هیچ ڕۆژێک بۆ دانیشتنى داهاتووى دادگاییەکردنەکە دیارى نەکراوە و پاش یەکلاکردنەوەى، بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە تیمى پارێزەرانى دەستگیرکراوانى لالەزار لە وادەى دانیشتنەکە ئاگادار بکرێنەوە.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12418
998
پەرەگراف - سێیەم دانیشتنى دادگاییکردنى لاهوور شێخ جەنگى و ١١ دەستگیرکراوى دیکەى لالەزار لە دادگاى تاوانەکانى سلێمانى بەڕێوەچوو و هیچ بڕیارێکی تێدا نەدرا. هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی چوارەم بەڕێوە دەچێت. ئەو ١٢ کەسە بە تۆمەتى "پلانداڕێژى بۆ کوشتنى بافڵ تاڵەبانى" بەپێى ماددەى ٥٦ لە یاساى سزادانى عێراقى دادگایى دەکرێن کە خۆیان ڕەتی دەکەنەوە. پاش یەک ساڵ لە ڕووداوەکە، هێشتا دۆسیەکە هیچ هەنگاوێکى جیددى نەناوە و دەستگیکراوەکان و کەسوکار و پارێزەرەکانیان نیگەرانن.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12415
998
زانکۆی سلێمانی چووە کتێبی گینسەوە؛ گەورەترین ڕستەی بەدرەختچێنراوی نووسیوە
پەرەگراف- زانکۆی سلێمانی ڕیکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد لە نووسینی گەورەترین ڕستەی بەدرەختچێنراو، بەوەش ناوی چووە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان لەسەر ئاستی جیهان.
ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی کتێبی گینس مەراسیمێک بەو بۆنەیەوە ڕێکخراو تێیدا ڕاگەیەندرا کە زانکۆی سلێمانی بە بڕی شەش هەزار نەمامی جۆری مۆرد ڕستەی (University of Sulaimani) لە کەمپی نوێی زانکۆکە نووسیوە.
نووسینەکەی زانکۆی سلێمانی لەسەر ڕوبەری ٣٦٠٠ مەتر دووجایە، بە پانی ٢٠ مەترو درێژیی ١٨٠ مەتر.
پێشتر ئەم ڕیکۆردە جیهانییە بە ناوی کۆمپانیای نیسانەوە بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بە ٢٥٠٧ نەمام لە شاری شارجەی ئیمارات گەورەترین ڕستەی نووسیبوو.👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12413
998
ئەردۆغان بەبێ ناوهێنانى پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەکات و بە لقى پەکەکە ناوى دەبات
پەرەگراف - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات. ئەو هاوپەیمانییە فرەنەتەوەییەی بە ڕابەرایەتیی کورد کە لە ٢٥ی ئابدا لە دیمەشق کۆتاییهاتنی پێگەی سەربازیی سەربەخۆی خۆی و تێکەڵبوونی شەڕڤانانی بە سوپای سووریا ڕاگەیاند. ئەردۆغان ئەو هەنگاوەی بە هەڵوەشاندنەوەی "YPG-PYD" ناو برد و ناوی هەسەدەی بەکار نەهێنا، بەڵکو کوردەکانی ناو هەسەدەی بە لقێکی پەکەکە ناو برد.
ئەردۆغان لەناو فڕۆکەدا لە کاتی گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ قرغیزستان، ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا سنوورێکی درێژی لەگەڵ سووریا هەیە و بە وردی چاودێریی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی هەڵوەشاندنەوەکە لەسەر زەوی دەکات. وتیشی، تورکیا دەیەوێت سووریا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە یەکگرتوویی ببینێت، لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوامدا. ستایشی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریایشی کرد بۆ بەڕێوەبردنی ئەوەی کە بە "قۆناغێکی ڕاگوزەری سەخت" وەسفی کرد.
👇👇
https://peregraf.com/ku/news/12411
