💚زیکر و دوعا💚
Open in Telegram
ئەوەیی دڵی مرۆڤەکان خۆش ئەکات دونیا نیە بەڵکوو یاد و زیکری الله یە
Show more6 959
Subscribers
+124 hours
-137 days
+130 days
Posts Archive
6 959
ڪاتێڪ خـوای گـەورە
شـتێـڪت لـێ دوور دەخاتـــەوە ڪە تـۆ دەتـەوێ بــزانە شتێڪی بـۆ هــەڵگرتووی ڪـە خـۆی دەیــەوێــــــت.
6 959
أَشْهَدُ أَن لاَ إِلٰهَ إِلاَّ الله و أَشْهَدُ أَنَّ ﷴ عَبْدُهُ و رَسُولُە
6 959
سەلام عليکم لە برایان و خوشکانی بەڕێز پشتیوان بەخوا جار جار پیدی ئێف بەسود و دادەنێم هیوادارم بیخوێنەوە
6 959
لا إله إلا اللهُ وحدهُ لا شريكَ لهُ، لهُ المُلكُ ولهُ الحمدُ، وهوَ على كلِّ شيءٍ قديرٌ
6 959
﴿وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِي مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِي مُخْرَجَ صِدْقٍ وَاجْعَل لِّي مِن لَّدُنكَ سُلْطَانًا نَّصِيرًا﴾
6 959
پێشەوا بیلال کوڕی سەعد دەفەرمووێت:-
ئەی ئەهلی نەمری و مانەوە، ئێوە دروست نەکراون بۆ نەمان و لەناوچوون، بەڵکو ئەگوازرێنەوە لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر، هەروەکو چۆن ئەگوازرێنەوە لە پشتی پیاوەوە بۆ ڕەحمی ئافرەت، وە لە ڕەحمی ئافرەتەوە بۆ دونیا، وە لە دونیادا بۆ ناو گۆڕ، وە لەناو گۆڕ بۆ وەستان لە رۆژی دوایی، وە لە پاشان ئەگوازرێیەوە بە هەمیشەیی و نەمری بۆ بەهەشت یاخود دۆزەخ.
6 959
سەرقاڵیان بکەن بە شتی بچووک با داوای شتی گەورە نەکەن!
مێژووی دەسەڵاتە ستەمکارەکان هەمیشە لەسەر یەک ستراتیژی نەگۆڕ و ترسناک بنیات نراوە، ئەویش سەرقاڵکردنی کۆمەڵگەیە بە وردەکارییە بچووکەکانی ژیانەوە بۆ ئەوەی پرسە گەورەکان و مافە بنەڕەتییەکانیان بیر بچێتەوە. ئەمە سیاسەتێکی سیستماتیک و وردە کە ئامانجی سەرەکی تێیدا کوشتنی ئیرادەی مرۆڤ و داماڵینییەتی لە بیرکردنەوە لە ئازادی و شکۆمەندی. کاتێک مرۆڤەکان لەناو بازنەیەکی داخراوی نەهامەتیدا دەخولێنەوە، ئیتر توانای بینینی ئاسۆی فراوانتریان نامێنێت.
قەیرانەکان لەم جۆرە سیستەمانەدا قەدەری سروشتی نین، بەڵکوو ئامرازێکی دەستکردی دەسەڵاتن بۆ دەستەمۆکردنی هاووڵاتیان. سەرقاڵکردنی خەڵک بە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و بەنزین، لە ڕاستیدا جۆرێکە لە سزادانی بەکۆمەڵ و ڕامکردنی کۆمەڵگە. ئەمە هاوکێشەیەکی تاڵ و نالۆژیکییە کە نیشتمانێک سەرچاوەی وزە بێت و نەوت و غاز بۆ هەموو جیهان هەناردە بکات، کەچی خاوەنە ڕاستەقینەکانی خاکەکە خۆیان لە سەرمای زستاندا بلەرزێن و لە ڕیزە درێژەکانی سوتەمەنی و بەنزیندا بتلێنەوە. ئەمە لوتکەی بێباکی و هەڵەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکوو پیلانێکی قووڵە بۆ ئەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە هێندە ماندوو ببن کە تەنها خەون بە بەدەستهێنانی بەرمیلێک نەوت یان چەند لیترێک بەنزین ببینن، ئەویش بە پارەیەکی زۆر، نەک بە خۆڕایی و حەقی خۆی!
ئامانجی کۆتایی ئەم سیناریۆ دووبارانە زۆر ڕوونە، دەسەڵات دەیەوێت مرۆڤەکان لە قۆناغی خەمی گەدە و مانەوەی فیزیکیدا بهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی هەرگیز بوێری ئەوە نەکەن داوای مافە گەورەکان و ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان بکەن.
دروستکردنی ئەم قەیرانە یەک لەدوای یەکانە پڕۆسەیەکی بەردەوامی (بە ئامانجکردنی مافەکانە) لەپێناو مانەوەی ستەمکاری. کاتێک وزەی مرۆڤەکان لە ململانێی ڕۆژانە بۆ پەیداکردنی بچووکترین پێداویستی دادەدۆشرێت، ئیتر هێزێک نامێنێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و داواکردنی گۆڕانکارییە ڕیشەییەکان، بەمەش دەسەڵاتدارەکان لەسەر پشتی نەهامەتییەکانی گەل درێژە بە مانەوەی پڕ لە خۆشگوزەرانی خۆیان دەدەن.
6 959
🎗️سەعاتی زێڕین؛ قۆستنەوەی دەرفەتی جومعە☀️
🎗️پێغەمبەر ﷺ ڕێک ئەم یاسا زێڕینەمان پێدەڵێت بۆ ئەم ڕۆژە پیرۆزە:💌
🎗️«فِيهِ سَاعَةٌ لا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ، وَهُوَ 🎗️قَائِمٌ يُصَلِّي، يَسْأَلُ اللَّهَ تَعَالَى شَيْئًا، إِلاَّ أَعْطَاهُ إِيَّاهُ»🌼
🎗️لە ڕۆژی جومعەدا کاتێک (سەعاتێک) هەیە، هیچ بڕوادارێک نییە لەو کاتەدا لە دەستنوێژ و دوعادا بێت و داوای شتێک لە خودا بکات، ئیلا پێی دەبەخشێت🌼
6 959
🤔هەرگیز وامەزانن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و کوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوانه زیندوون، لای پەروەردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هەمه جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن ...
🔖سورە آلعمران
🎙شەهید ئیسماعیل هەنیە
6 959
ابن الجوزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: ئەگەر خوای گەورە خێری بۆ بەندەکەی دەوێت زمانی سووک دەکات بۆ سەڵاوات لەسەر محمد سەلامی خوای لەسەر بێت. "بوستان الواعیزین" (300).
6 959
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على ابراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد
اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد
6 959
«اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيهَا، وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوذُ بِك مِنْ شَرِّهَا، وَشَرِّ مَا فِيهَا، وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ»
6 959
تــاوانـەڪانـت لای ڪـەس باس مەڪە...
پـێغەمــبەری️ اللّٰه ﷺ فـەرموویـەتی
كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلَّا المُجَاهِرِين
"هەموو گەلەڪەم عەفـوو دەڪرێن" ، تەنیا ئەوانە نەبێت ڪە تاوانەڪانیان ئاشڪرا دەكەن و لای خەڵڪی باسی دەڪەن" ..
