کتێبخانەی PDF
📈 Analytical overview of Telegram channel کتێبخانەی PDF
Channel کتێبخانەی PDF (@ktebxanaypdf) is an active participant. Currently, the community unites 35 313 subscribers, ranking 803 in the Books category and 9 785 in the Iran region.
📊 Audience metrics and dynamics
Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 35 313 subscribers.
According to the latest data from 08 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by 4 over the last 30 days and by 2 over the last 24 hours, overall reach remains high.
- Verification status: Not verified
- Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 14.38%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 4.99% reactions from the total number of subscribers.
- Post reach: On average, each post receives 5 079 views. Within the first day, a publication typically gains 1 761 views.
- Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 75.
📝 Description and content policy
The author describes the resource as a platform for expressing subjective opinions:
“لێرەوە نوێترین کتێب و سەرچاوەکان بە فایلی PDF بەخۆڕایی بەدەست بهێنە.”
Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 09 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Books category.
جەستەی وەک شەق شەقە دەلەرزی… لەرزینی دەستی باوکم، نەخۆشی نەبوو؛ شکانی دارگۆچانی پشتی بوو. هێزی ئەوەی تێدا نەمابوو کەوچکێک هەڵبڕێت و وەک هەموو ئێوارەکانی تر بڵێت (خودایە لێمان نەشاریتەوە).ئێمە سێ خوشک و برا، بێدەنگ سەیری پەنجەکانیمان دەکرد، تەنها بێدەنگییەکی قورس باڵی بەسەر ژوورەکەدا کێشابوو کە دەنگی شکانی دڵمانی تێدا دەبیسترا. خوشکەکانم بە چاوی پڕ لە فرمێسک و دەستی لەرزیوەوە سەیریاندەکردم، بە ئاماژەی چاو داوایان لێکردم کۆتایی بەم درۆ بەئازارە بهێنم. بە هەنگاوی قورسەوە چوومە پێشەوە. بە دەنگێکی تەواو تيکشکاو کە بەحاڵ لەخۆم دوور دەکەوتەوە گوتم(باوکه... دایکم... ئیتر نازانیت ئازار چییە، ئیتر ناگەڕێتەوە) تەنها ئەوەندەم گوت، ژوورەکە بوو بە حەشری گریان. ئیتر هەریرکەمان لەبارامبەری ئەویتردا دەگریا،تێگەیشتین چۆن ژیانمان بۆتە چۆڵەوانیەکی خەمبار، بیابانێکی وشکی ئازار، هەرجارێک چاومان دەکەوتەوە سەر جەستەی لەرزگرتوی باوکم دیسان دەگریان و شینی چۆڵ بوونی ماڵەکەمان دەکرد. باوکم بەدەم گریانێکی کوشندە و ناخ هەژێنەوە گوتی (چەند خراپتان کرد! بردتان و لەمنتان دوورخستەوە... ئەو خەستەخانەی نەدەویست، من سەرم بەسەریەوە بنایە چاک دەبۆوە! دەیان ساڵ کە نەخۆش دەکەوت شیفای بەوە دەهات...) قسەکانی وەک خەنجەر بە ناخماندا دەچوونە خوارێ. لەو ئێوارەیەدا تێگەیشتین کە ڕەنگە دەرمانەکان لەڕابردودا هیچ شیفایەکیان پێنەبووبێ، بەڵام خۆشەویستی و گەرمیی ئامێزی باوکم تاقە مەرهەمی ساڵانی ڕابردووی ئازارەکانی دایکم بوو بێ. ئێمە جەستەی دایکمان بە خاک سپاردبوو، بەڵام ڕوحی لەنێو گریانی بێبڕانەوەی باوکمدا بۆ هەمیشە زیندو مایەوە. Paiwand omer
کەسیشی نەدەناسی له دێیەکەی ئێمه لای بمێنێتەوە ، خەڵکی دێیەکە بڕیاریاندابوو لەسەر ئەو فێڵانەی لە ژنانی کردبوو خەڵەتاندبونی ئەگەر بیگرن خشڵ و ئاڵتونەکەی لێ بسەنن و لێی بدەن و ئەو کافرە بکوژن .. دکتۆر زەڵمی دەڵێ : منیش کە ئەمەم بیستەوە ، بڕیارم دا بیهێنمەوە ماڵی خۆم .. پاش نوێژی شێوان له بەردەم دەرگای مزگەوتەکەدا وەستام و بە هەموو نوێژخوێنانی مزگەوتەکەم وت : بڕیار دراوە ئەم جولەکەیە دەسدرێژی بکرێتە سەر و ئاڵتون و خشڵەکانی ببرێت ، من پەنای ئەم جولەکەیە دەدەم تا ڕێگا دەکرێتەوەو دەگەڕێتەوە ، ئەمە ئاینی ئیسلام ڕێگای داوە ، کەسیش بۆی نیە ئازاری بدات تالە پەنای مندا بێت ، ئەوانەی کە تەماعیان تێ کردبوو ، ئەم وتانەی منیان پێ ناخۆش بوو ، بەڵام بە قسەیان کردم ، ڕێزی منیان گرت و وازیان لێ هێنا .. ئەم جولەکەیە ماوەی پانزدە ڕۆژ لەماڵی ئێمە مایەوە ، زۆر خزمەت و هاوکاریم کردو شوێن و جێگای باشم بۆ دابین کرد ، چونکە خزمەتی میوان ئەرکێکی گەورەیە لەئاینی پیرۆزی ئیسلام .. لەپاش ئەوەی ڕێگا کرایەوەو ماڵئاوایم لێ کرد وتی : زۆر ممنونم کاک مەلا ئیشەڵا لە بیرم ناچێت . بەڵام پاداشتی چاکەکانم ئەوەبوو بەر لەوەی بگەڕێتەوە ( دوو تاک بازن)ی گەورەی ( مەعصوم ) ە ی خێزانم هەبوون پێم دابوو کە بچێت لە کۆیە زاخاویان بکات ( سپیان بکات ) و بۆم بگەڕێنێتەوە ، بەڵام ئەو ڕۆشتنە ڕۆشت نەمبینیەوەو بازنەکانی بردو نەگەڕایەوە . و. م.حەسەن مەحمود
ئەگەر زۆر بەختت هەبێت و بژیت،دەبیتە بار بەسەر دایکتەوە، ئەو دایکەی شەوان نەخەوت تا تۆ گەورە بیت، ئێستا دەبێت شەوان نەخەوێت بۆ ئەوەی ژێرت پاک بکاتەوە، چونکە تووشی شەلەلی مێشک دەبیت، دەستت ناڕوات، قاچت ناڕوات، زمانت ناڕوات، تەنها چاوەکانت دەجووڵێن و دەگرین. ئەگەر زۆر بەختت هەبێت، بڕبڕەی پشتت دەشکێت، دەبیتە گیانێکی مردوو لەسەر عەرەبانەیەک، تەمەن ١٨ ساڵە بەڵام تەمەنی ٨٠ ساڵانێک دەبێت بژیت ، هاوڕێکانت هەموو ڕۆژێک لەگەڕان و پیاسەن ، تۆ لە ماڵەوە چاوەڕێی کەسێکیت بتگەیەنێتە ئاودەستەکە ئەگەر بەختت نەبێت، ئەوە دەمریت، بەڵام تۆ بە تەنها نا، دایکت دەمرێت. باوکت دەمرێت. ئەو باوکەی لەژیانیدا بۆ کەس نەنوشتاوەتەوە دەبێت بکەوێتە سواڵ لەناو خزم و کەسوکار ، چونکە تۆ ئەڕۆیت و ئەوان هەر ڕۆژێک لەگەڵ وێنەکەتدا دەمرن. دایکت هەر جارێک دەنگی ماتۆڕێک ببیستێت، جەرگی دێتە خوێن. ئەو ٥ چرکە لێخوڕینە هیچت پێ نادات. هیچ کچێک لەبەر ئەوە خۆشی ناوێیت. هیچ هاوڕێیەک لەبەر ئەوە ڕێزت لێناگرێت. تەنها قسەت پێدەڵێن ماتۆڕ و ئوتومبیلەکان کە شەوان بە فول و تەقەڵ هەڵدەکوتنەسەر خەڵکی بۆ گواستنەوە دروست کراون نەک بۆ خۆکوشتن شەقام بۆ ژیانە، بۆ نمایشی مەرگ نییە بەپێ بە پاس بگەڕێوە بۆ ماڵەوە. دایکت چاوەڕێتە، باوکت هێشتا قەرزارە ، خوشکەکەت هێشتا پێدەکەنێت ، براکەت خۆشی دەوێیت. ............................ رۆژێک بە گەنجێکی جوانم وت ئەزانی ئەگەر لە منداڵێک بدەیت ، ئەبێت دایک و باوکت بچن دەستی خەڵک ماچ بکەن ؟ وتی مامۆستا ئێمە لەوانە نین دەستی خەڵک ماچ بکەین ، رۆژگار هات و ئێستا خۆی لە دۆخی کۆما و بێهۆشیدایە ، بۆخاتری هەرچی پیرۆزییە مەهێڵن گەنجەکانتان بگەنە ئەم دۆخە ، بەشەڕ و لێدان و قسەی ناشیرین و شکاندن نا ، بۆی ڕون بکەنەوە چی ڕوودەدات! بەیانییەک بڕۆ نەخۆشخانەکانی شکاوی دڵت کسپە ئەکات بۆ ئەو هەموو گەنجە جوانە دەست و سەر و قاچ و بڕبڕە شکاوە ، ئەڵێی لە شەڕی ئێران و ئیراق هاتونەتەوە نەک لە جادەی ژیان 😔 #Hemn_Abdulqader
نامەوێت کەس باری ئەم حەسرەتە بکێشێت ، با کچیشم هەبێت قژی خۆی بڕنێت ، با کوڕیشم هەبێت بگری ، با دۆستەکانم خۆڵ بدەن بە سەریاندا ، هەرکەس بە شێوەی خۆی ڕێزی ئەم کۆستە بگرێت ، بەڵام خاوەنداری ئەم ئازارە دەمەوێت خۆم بیکەم، نامەوێت وەکالەتی ئەم ئازارە بدەم بەکەس. خێمە و تەسبیح ، گۆڕ و خاکەناز ، کورسی و چا ، لافیتە و ئاو ئێوەی ڕێکی بخەن ، بەڵام چەشتنی ئەم ئازارە لێگەڕێن بۆخۆم ، ڕوکاری ئەم کۆستە لە دەرەوە بۆ ئێوە و جەوهەری ناوەوەی بۆ من . ئیشی دەست بۆ ئێوە و ئیشی دڵ بۆ من ، ئەمە خۆشەویستییە ، شیوەن نییە ، ئەمە پێزانینە ، بێ شەرعی نییە . ............. هەندێک ئازار هەیە وەکو میرات وایە دەبێت خۆم بڵێم کێ چەند دەبات نابێت بە یەکسانی دابەشی بکەین ، دابەشکردنی ئازار بە یەکسانی ناعەدالەتییە ئەمەیان لێگەڕێن بۆخۆم ، تەنها خۆم دەزانم کێ؟ چی دەبات ؟ هەرکەسێک بەقەد ئەوەندەی خۆشەویستی کردووە ئازار دەبات. (لە میحنەت خانەکەی مندا بەبێ تۆ هەر براڕۆیە کە جـــــارێ ئیوە ناپرسن لە من بۆچی، برا ڕۆیی) ئەو دەنگەی ماڵی بە ئاگا ئەهێنا ، ئەو بۆڵە بۆڵەی وەک نمەک و خوێ تامی خواردنەکەی خۆشتر دەکرد ، ئەو دەستەی بە یانیان گەنمی بەسەر کۆترەکان دابەش دەکرد ، ئەو ئافاقەی لە شیعری نالی و مەحویدا دەخرایە گوڵدانی بەر پەنجەرەکە ، ڕۆییییی، (مەڕ دەڵێ خۆم ئەزانم بێچووم لە کوێدا گورگ خواردویەتی) دڵ خۆی ئەزانێت بۆ ئەم هەموو براڕۆییە دەکات، تازە هەر مەپرسن ، با ئەم شیوەنە هەر خۆم بیکەم. (تفەنگ دەردت بە جونم، تفنگ بی تو نمونم) تفەنگ حەیفە ئاسك بكوژی ، ئاسك قەشەنگە . تفەنگ حەیفە باڵندە بكوژی . كە ڕەنگاوڕەنگە . تفەنگ لەو دزە بدە کە ڕایکرد ، تفەنگ جێی گوللەت سینەی پڵنگە . تفەنگ دەردت لە گیانم . تفەنگ بێ تۆ نەماوم . ئازار حەیفە هەموو کەس بکوژی ، ئازار دەردت لە گیانم ، لێگەڕێن با هەر خۆم ئەم شیوەنە بکەم، ئای ئازار بێ تۆ نەماوم. نوقتە سەری دێڕ.... #hemn_Abdulqadir
من دژی ئەوەنیم لەماڵدا یاساو ڕێسا هەبێت، هەرکۆمەڵە خەڵکێک ،جازۆر بن یاخود کەم ، ئەگەر لەشوێنێکدا کۆببنەوە و بەپێی سیستەم و ڕێسا بەڕێوە نەچوو، ئەوا بێسەروبەری و لێکترازان ڕوو دەدات، بەڵام یاسا دەبێت بۆڕێکخستنی ژیان بێت. نەک بۆ خەفەکردنی ، ئەوەی من دژیمی ئەوەیە دایک و باوک بەتایبەتی دایک، چونکە ئەو زیاتر پەیوەندیدارە بەڕێکخستنی ناو ماڵ ، نابێت باوەڕیان وابێت کەلوپەل و کەرەستەکانی ناوماڵ ، وەک بتەکانی سەردەمی نەفامی وان و دەبێت بەپیرۆز تەماشا بکرێن و ملیان بۆ بچەمێنینەوە. هاوڕێ : ئێمە شتومەکەکانی ناوماڵمان بۆ ئەوە کڕیوە بەکاریان بهێنین و خزمەتی خۆمانیان پێ بکەین ، نەک بەپیرۆز ڕایان بگرین و لەئاستیاندا بچەمێنینەوە ، پێویستە بۆپاراستنی کەرەستە و شتومەکەکانی ناوماڵ ،لەئاستی مامناوەندابین ، نەزیادەڕۆی بکەین و نەکەمتەرخەمی . شاعیر چەندە هۆگری شیعرە ، عاشق چەندە شەیدای بینینی ڕوخساری یارە ، درەخت چەندە تینوی ئاوە ، منداڵیش ئەوەندە تامەزرۆی گەمەو یاری کردنە، یاری کردنی منداڵ ئەوەندەی بۆگوزارشت لەخۆکردن و ئاشنابوونە بە دەوروبەر ، ئەوەندە بۆکات بەسەر بردن نیە. کچەکەم کاتێک منداڵ بوو جارێک نەخۆش کەوت و توشی تایەکی توند هات .بینیم بوکەشوشەکەی لەکۆشیدا دانابوو دەیلاواندەوە و پێی دەوت : ئازیزەکەم کاتێک نەخۆش دەکەویت سکت دێتە ژان ، دەتەوێت بڕشێیتەوە ، کەچی ناتوانی ،هەست بەسەرما دەکەیت و حەزدەکەیت کەسێک لەئامێزت بگرێت! دوابەدوای ئەم قسانە بەتوندی باوەشی بەبووکە شوشەکەیدا کردو نوساندی بەسنگیەوە ! منداڵەکانمان لە کورسی ،مێز ، گوڵ ، گوڵدان ، تابلۆ و کەرەستەکانی ناوماڵ گرنگترن ، پاشان خۆدنیا وێران نابێ ئەگەر ناوماڵ پیس و چەپەڵ بێت ، قەڵەمە ڕەنگاو ڕەنگەکان پەرش و بڵاو ببن، کاخەزەکان لەسەریەک کەڵەکە ببن ، لەجیاتی ئەوەی بێین بێبەشیان بکەین لەپیادەکردنی حەزو خولیاکانیان ، بابێین لەگەڵیاندا ڕێکبکەوێن کەپاشماوەکانی خۆیان خاوێن بکەنەوە . پەڕەی دڕاو و کاخەزی پەرشوبڵاو لەناو ماڵدا ،واتای ئەوە دەگەیەنێت تۆدایکێکی گەورەیت و ڕێگە دەدەیت منداڵەکانت لە دنیای مناڵی خۆیاندا بژین بەئارامی گەورە ببن. منداڵەکانتان فێری سیستەم و یاسا ڕێسا بکەن ،پەروەردەیان بکەن لەسەر ڕێک و پێک کردن ،بەڵام پەڕوباڵیان مەکەن ، لێیان گەڕێن بابەئازادی بفڕن. کتێب / ئەودەمەی گوڵ دەپشکوێ نوسەر / ئەدهەم شەرقاوی وەرگێڕ /یاسین محمود لاپەڕە / 23
💡 دەوای دڵان هەستاوە بە ڪردنەوەی پڕۆژەیەڪ بۆ لە بەرڪردنی دە ئـایەتی سـەرەتای سوڕەتی الڪهف بەتەفسیرەوە 💡پڕۆژەڪە پێڪ دێت لە دە ئـایەتی سـەرەتای سـوڕەتی الڪهف بـە تەفسیرەوە 💡ئـایەتەڪان بە ڪوردی و عـەرەبی داخلە 💡 حـەڕەڪاتی سەر وشەڪان داخل نیە 💡 پڕۆژەڪە بەڕێگەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت مـەبەست لێی لەبەرڪردنی ئـایه تەڪانی قـورئان و پاداشتی دونیا و دواڕۆژە 💡 تاقیڪردنەوەڪە بە شێوەی گۆگڵ فۆڕم دەڪرێت و پرسیارەڪان بە شێوەی هەڵبژاردن دەبێت 💡 لە ڪۆتایدا بروانامە ئـەدەینە بەشداربوان ▫️هەر ئازیزێڪ ئەیەوێ بەشداربێت لە گەلمان ناوی سیانی بۆ ئەم ئەڪاونتە بنێرێت تا ناوی تۆمار بڪەین⬇⬇ @daway_dllanbot ▫️ 15 \9\2026 ڕۆژی دەست پێڪردنی تاقیڪردنەوەڪە ئەبێت ان شاءاللە ▫️ سوپاس بۆ بەشداریڪردنتان هیوادارین لای خۆتانەوە بڵاوی بڪەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ڪەس بەشداربێت و سودی لێببینێت🖊 ▫️هـەر ئازیزێڪ ئەیەوێ بەشداربێت لەگەلمان جۆینی ئەم گروپە بڪا pdf ەڪە و زانیاری تەواو دانراوە⏬⏬⏬⏬⏬⏬⏬⏬⏬⏬⏬ https://t.me/daway_dllan
و: محمد کەریم
ڕێز و بەهای دوولایەنە ڕێزگرتن لە کەسایەتی، بیرۆکە و هەوڵەکانی یەکتری بڕبڕەی پشتی بەختەوەرییە. پەیوەندیی کراوە و ڕاستگۆیانە قسەکردنی کراوە لەسەر هەست و کێشەکان بەبێ ترس لە بڕیاردان، ڕێگری لە کەڵەکەبوونی توڕەیی دەکات. پشتگیری و هاوکاری لە کارەکاندا دابەشکردنی بەرپرسیاریەتییەکان و پشتگیریکردنی خەونەکانی یەکتری، هەستی ئارامی و جێگیربوون دروست دەکات. سەرفکردنی کاتی تایبەت بەپێی توانا دۆزینەوەی کاتێک بۆ گفتوگۆ، پیاسەکردن یان بەسەربردنی کاتی خۆش پێکەوە، پەیوەندی ڕۆحی و سۆزداری بەهێزتر دەکات. لێبوردەیی و تێپەڕاندنی هەڵە بچووکەکان هیچ کەسێک بێهەڵە نییە؛ توانای چاوپۆشیکردن لە هەڵەی بچووک و داوای لێبوردنکردن، تەمەنی پەیوەندییەکە درێژتر دەکات.
