en
Feedback
BAZ PLUS

BAZ PLUS

Open in Telegram

بازمیدیا

Show more
2 874
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2030 days
Posts Archive
🔴مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پەرلەمان نە موڵکی پارتییە نە یەکێتی، ئەوەی رێگری لە کاراکردنەوەی دەکات دەبێ
🔴مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: پەرلەمان نە موڵکی پارتییە نە یەکێتی، ئەوەی رێگری لە کاراکردنەوەی دەکات دەبێت خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆی بدات

🚨ڕووداوێکی سەخت ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا. ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆیە - دووکان ڕوویدا لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان
🚨ڕووداوێکی سەخت ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا. ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆیە - دووکان ڕوویدا لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن 10ساڵانە.

🔴پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کار لە پرۆژەی دووسایدی هەولێر–کۆیە بە خێرایی بەردەوامە و یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی ژێرخانی ڕێ
+3
🔴پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کار لە پرۆژەی دووسایدی هەولێر–کۆیە بە خێرایی بەردەوامە و یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد کە پڕۆژەکە بە بڕیاری مەسرور بارزانی دەستی پێکراوە و دوای تەواوبوون، هاتوچۆی نێوان هەولێر و کۆیە ئاسانتر دەبێت و ماوەی گەشتەکە بۆ نزیکەی ٢٧ خولەک کەم دەبێتەوە. پرۆژەکە ٤٨ کیلۆمەتر درێژی هەیە و ٦ ئۆڤەرپاس، ٤ ژێرپرد و ٢ بەرزەپرد لەخۆدەگرێت.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕ
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد. لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و تێپەڕاندنی كۆسپ و ئاستەنگەكان. پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا و هەورەها پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

🔴دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکی ١٨ ساڵە بە ناوی عەبدو
🔴دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، تەرمی گەنجێکی ١٨ ساڵە بە ناوی عەبدوڵا نزار دوای دوو ڕۆژ لە خنکان، لە سەیرانگای بۆگد دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە بە نەتەوە عەرەب و دانیشتووی کەرکووک بووە و بۆ گەشت و سەیران هاتبووە سەیرانگای بۆگد لە سنووری قەزای کۆیە، بەڵام لەوێ خنکا و دوای گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە.

🔴پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەک لە ناوچەی چیاکانی ڕۆڵە لە سنووری گوندی دەرگەڵە، سەر
🔴پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەک لە ناوچەی چیاکانی ڕۆڵە لە سنووری گوندی دەرگەڵە، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا. ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاند بە پێی زانیاریی هاوڕێ پێشمەرگەکە، ئەو پێشمەرگەیە بۆ هێنانەوەی مێش هەنگێک چووبوو، بەڵام لە شاخ هەڵدێرا و بەهۆی ئەو ڕووداوەوە گیانی لەدەستدا. بە وتەی ئەو، تیمە تایبەتەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە، بۆ ئەوەی هۆکاری سەرەکی مردنەکە بزانرێت و دیاری بکرێت ئایا پێش هەڵدێران جەڵتەی لێداوە یان نا.

Repost from Baz باز
🚨وێنەی دلڤین کارۆخ ئەحمەد چیچۆ، ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ لە دەڤەری زرارەتی لە سنووری قەزای بەحرکەی هەولێر، بەهۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێ
🚨وێنەی دلڤین کارۆخ ئەحمەد چیچۆ، ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ لە دەڤەری زرارەتی لە سنووری قەزای بەحرکەی هەولێر، بەهۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی، سووتا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا

🚨ڕوونکردنەوەيەک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێرەوە. پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە ڕێکەو
🚨ڕوونکردنەوەيەک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێرەوە. پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٦/١٤)کاتژمێر(٦ ی بەیانی)تەرمی ئافرەتێک بە ناوی ( د . ک. م )بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلێک دۆزرایەوە لە سنووری ناحیەی دارەشەکران لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.

🔴ڕۆیتەرز: ئێران بەڵێنی داوە چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و ئەمریکاش 25 ملیار دۆلاری ئێران ئازاد دەکات
🔴ڕۆیتەرز: ئێران بەڵێنی داوە چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و ئەمریکاش 25 ملیار دۆلاری ئێران ئازاد دەکات

🔴دوو هاووڵاتی لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکان کەمێک پێش ئێستا بەرگری شارستانی هەولێر بە بازمیدیا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژم
🔴دوو هاووڵاتی لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکان کەمێک پێش ئێستا بەرگری شارستانی هەولێر بە بازمیدیا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە دوو هاووڵاتی بەمەبەستی مەلەکردن سەردانی بەنداوی گۆمەسپانیان کرد بەڵام بەداخەوا هەردووکیان لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکان. هەر زوو تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکان دەرهێنراون.

🔴ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو، هێزەکانی پ
🔴ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە. دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بە ناوی (عبداللە رسول احمد)، تەمەن ٥٥ ساڵ، کە پێشەی خانەنشینی پێشمەرگەیە و دانیشتووی بنەسڵاوەیە، بەهۆی تەقەکردنەوە گیانی لەدەستداوە. دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، هێزەکانی پۆلیس توانییان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە بە ناوی (م. س. س)دەستگیربکەن. لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخراوە و بەپێی (ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراوە و ڕادەستی دادگا کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

🔴وەزارەتی دەرەوەی ئێران: 🔶سبەی یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ ناکرێت 🔶یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا دۆسیەی ئەتۆم ناگرێتەوە �
🔴وەزارەتی دەرەوەی ئێران: 🔶سبەی یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ ناکرێت 🔶یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا دۆسیەی ئەتۆم ناگرێتەوە 🔶دوور نییە لە رۆژانی داهاتوو یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەین 🔶یاداشتی لێکتێگەیشتن تەنیا بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگ

🔴ئیلۆن مەسک ملیاردێر نەما بووە تریلیۆنێر ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیاکانی (تێسلا، سپەیس ئێکس، و پلاتفۆرمی X)، بە فەرمی سنووری
🔴ئیلۆن مەسک ملیاردێر نەما بووە تریلیۆنێر ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیاکانی (تێسلا، سپەیس ئێکس، و پلاتفۆرمی X)، بە فەرمی سنووری ملیار دۆلارەکانی بەزاند و وەک یەکەمین تریلیۆنێر لە مێژووی هاوچەرخدا ناوی تۆمارکرا. بەپێی دوایین ڕاپۆرتە داراییەکان و هەڵکشانی بەهای پشکەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی، بەتایبەت تێسلا و پڕۆژە پێشەنگەکانی لە بواری ژیریی دەستکرد و بۆشایی ئاسمان، سەروەت و سامانی مەسک گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی نوێ کە پێشتر هیچ مرۆڤێک لەم سەردەمەدا پێی نەگەیشتووە.

🔴وەزارەتی دەرەوەی ئێران: شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی دانوستان و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
🔴وەزارەتی دەرەوەی ئێران: شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی دانوستان و ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا

🚨دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا: 🔶ئەمشەو بە تووندی لە ئێران دەدەینەوە 🔶بەم نزیکانە دەستبەسەر دوورگەی خارگدا دەگرین 🔶ئێران بە
🚨دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا: 🔶ئەمشەو بە تووندی لە ئێران دەدەینەوە 🔶بەم نزیکانە دەستبەسەر دوورگەی خارگدا دەگرین 🔶ئێران بە دەردی ڤەنزوێلا دەبەین

🔴مەحموود محەمەد،وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: 🔶 لەگەڵ یەكێتی لە گفتوگۆداین و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوە دەكەین 🔶 دەمانەوێ
🔴مەحموود محەمەد،وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: 🔶 لەگەڵ یەكێتی لە گفتوگۆداین و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوە دەكەین 🔶 دەمانەوێت كۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بهێنین 🔶پێویستە هاوتەریبی گۆڕانكارییەكان خۆمان ڕێك بخەینەوە

🚨میدیای ئێرانی؛ بە چڕی هێرشکرایە سەر باشووری ئێران لە سیرک و قشم و میناب دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت
🚨میدیای ئێرانی؛ بە چڕی هێرشکرایە سەر باشووری ئێران لە سیرک و قشم و میناب دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ناوەندی گەنجان Youth Hub
+7
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ناوەندی گەنجان Youth Hub - ی کردەوە، کە گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و جیهان و لەلایەن کوردستان فاوندەیشنـەوە دروستکراوە و بەڕێوە دەبرێت. سەرۆکی حکومەت بەشە جۆراوجۆرەکانی ناوەندەکەی بەسەر کردەوە کە تایبەتن بە چالاکییە ڕۆشنبیری، ڕاگەیاندن، هونەری، وەرزشی و تەکنەلۆژی و چەند بوارێکی دیکە.

سەرۆک بارزانی لە زاخۆیە، بەشداریکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک
+9
سەرۆک بارزانی لە زاخۆیە، بەشداریکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک

🔴سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەولێر گەورەترین ناوەندی گەنجانی کردەوەو وتارێکی پێشکەشکرد: 🔸پیرۆزبایی کردنەوەو دمەزراندنی
🔴سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەولێر گەورەترین ناوەندی گەنجانی کردەوەو وتارێکی پێشکەشکرد: 🔸پیرۆزبایی کردنەوەو دمەزراندنی ناوەندی گەنجان دەکەم 🔸گەنجان هیوای ئەمڕۆ و سەرکردەی دواڕۆژی گەلەکەمانن 🔸ناوەندی گەنجان سەکۆیەکە بۆ ئەوەی گەنجان سوودی لێ وەرگرن 🔸گرنگە شوێنێک هەبێت گەنجان لێی کۆببنەوە. 🔸داوا لە گەنجان دەکەم مێژوویی گەلەکەیان بخوێننەوە چونکە کورد بە درێژایی مێژوو ستەملێکراو بووە. 🔸پێویستە گەنجان مێژووی خۆیان بخوێننەوە چونکە کورد بەدرێژایی مێژوو خۆی نەچەماندووە. 🔸داوا لە گەنجانی کورد دەکەم جلوبەرگی خۆیان بپۆشن و شانازی بە کلتۆری خۆیانەوە بکەن. 🔸دەکرێت گەنجان لەم ناوەندە پەرە بە کارەکانیان بدەن. 🔸کوردستانی گەشەسەندوو بەرهەمی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانە. 🔸گەنجان بەشێکن لەم وڵاتە. 🔸گەنجان دەتوانن هاوکاربن لە ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری. 🔸بابەتی مووچە بەستراوەتەوە بە مووچەی مووچەخۆرانی عێراق 🔸داهاتی عێراق بەهۆی کەمی هەناردەکردنی نەوت کەمیکردووە. 🔸بەزیادکردنی قەبارەی بازرگانی داهات زیاد دەکات. 🔸بە ئومێدەوە سەیری پەیوەندی نوێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین.