2 874
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2030 days
Posts Archive
2 874
🔴پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
🔸حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی رادەستی بەغدای دەکات.
🔸ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نییە و دوای عێراق رەوانە دەکرێت.
🔸هەولێر و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی گومرگیی ئەسیکۆدا زۆر نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی.
🔸پرۆسەی جێگیرکردنی سیستەمە نوێیەکە لە دەروازە سنوورییەکان پێویستی بە چوار مانگ کات هەیە.
🔸هەرێمی کوردستان داوای دۆلار بە نرخی فەرمی و لابردنی بازگەکانی نێوان شارەکان بۆ بازرگانان دەکات.
2 874
🔴محەمەد نوری میدیاکاری یەکێتی: رۆژنامەنووس حوشترنییە، یەکەمجارە لە مێژووی سیاسیدا رۆژنامەنووس بکەوێتە بەر تەشهیری قورس
کۆمەڵێک گەنج هەن کە بە هیوا و ئارەزووی خۆیان هاتوونەتە ناو بواری پەیامنێریی، هەندێکی تریش بەهۆی دژوارییەکانی ژیان و نەبوونی دەرفەتی کار لە بوارەکانی تردا ئەم ڕێگایانەیان هەڵبژاردووە.
لە هەموو حاڵەتێکدا، ئەوانە مرۆڤگەلێکن کە بە ماندووبوون و هەوڵی خۆیان نان و گوزەرانی خۆیان دابین دەکەن.
🛑 سەرۆکی یەکێتی،
ئەمانە حوشتر نین. ئەمانە گەنجانی ماندوون کە پەیام، وتار، قسە و دروشمەکانی ئێوە دەگەیەنن بە خەڵک.
ئەمانە حوشتر نین. ئەوانەن لەم کۆنگرەیەوە بۆ ئەو کۆنفرانسە و لەم هۆڵەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆن، تەنها بۆ ئەوەی دەنگی بەرپرسان و لێدوانەکانیان بگەیەنن.
🖍️ئەمانە حوشتر نین. ئەوانە میدیاکار و پەیامنێر و گەیەنەری هەواڵ و چالاکییەکانی ئێوە و هەموو دامەزراوە و بەرپرسانی ئەم وڵاتەن.
ئایا شکاندنی پەیامنێر و کادری میدیایی چ جوانییەک و چ بەهایەکی تێدایە؟
ئایا شوبهاندنی ئەم گەنجانە بە حوشتر، جگە لە تەشهیر ، هیچ واتایەکی تری هەیە؟
هەڵەی زمان ڕوودەدات، بەڵام لێبوردن چارەسەری ئەو هەڵەیە.
ئەگەر باوەڕیشتان بە ڕاگەیاندن نییە، دەتوانن هەموو سایت و پەیجەکان دابخەن؛ بەڵام ناولێنانی پەیامنێران بە حوشتر تەشهیرێكی ئاشكرایە.
🖍️ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی سیاسیی لەم ناوچەیەدا میدیاکاران بەم شێوەیە بكەونە بەر تەشهیرێكی قورس.
ئەمە جیاوازیی نێوان ڕەخنە و سووکایەتییە.
🛑 سەرۆکی یەکێتی،
تووڕەبوونی سیاسی و هەڵچوونی کاتی نابێت ببێتە هۆی ئەوەی کەرامەتی ئەو گەنجانە بشکێنرێت کە بە مایک لەدەستن و لە ژێر گەرما و سەرما، چاوەڕوانی وەرگرتنی یەک لێدوانن.
ئێوە دەتوانن لە کۆبوونەوە داخراوەکاندا هەرچییەک بە ئەندامانی حیزبەکەتان بڵێن، بەڵام ئەو گەنجانەی لە دەرەوەی ئەو بازنەیە کار دەکەن و خزمەتی ڕاگەیاندن دەکەن، شایستەی ئەوە نین وەک حوشتر یان کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت وناوببرێن.
🖍️ڕۆژنامەنووسی ناسراوی میسری، جەمال بەدەوی، دەڵێت: «جارێک وەزیرێک تەلەفۆنی بەسەر پەیامنێرەکەمدا داخستەوە، منیش تا لای سەرۆکی وڵات ڕۆیشتم تا ئەو هەڵسوکەوتە دووبارە نەبێتەوە».
ئەی پەیامنێرانی سلێمانی، ئەگەر گلەییان لە سووکایەتی و حوشتربوون هەبێت، دەبێت بە کێی بگەیەنن؟
سەرسوڕمانە کە ئەم زمانە و ئەم شێوازە چۆن هاتە ناو فەرهەنگی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیامنێرانەوە.
داوای لێبوردن نیشانەی لاوازی نییە؛ بەڵکو نیشانەی گەورەییە.
🟥وەك رۆژنامەنوسێك كە ماوەی زیاتر ٢٨ساڵە لەبواری كاری میدیایی كاردەكەم ،دەبوو ئەمە بنوسم بۆ بەرگری لە كاری پیشەیی رۆژنامەوانی ،ئەنجام گرنگ نییە.
2 874
🔴عەزیز رەئوف: ئەو قسە ناشرینەی سەرۆکی یەکێتی هێرشی پێکردە سەر رۆژنامەنووسان پێویستە داوای لێبوردنی لەبارەوە بکات
سەرۆکی یەکێتی دەبێ داوای لێبوردن بکات
عەزیز ڕەئووف
هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنوس لەکاتی سەردانی بەرپرسان بۆ شوێنەگشتییەکان کردەیەکی نەخوازراوە و پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنوسە.
بەر لە هەرشت سیاسییەکان دەزانن ڕۆژنامەنوسان کاری گەورەیان پێناکرێ و تەنها دەتوانن مایک ببەنە بەردەم بەرپرسەکان و فرمێسکی پرسە و شیوەنی گۆڕستان و خاوەن پرسە لەبەردەم مزگەوتەکان بگوازنەوە. ئەمەش وایکردووە کاری ڕۆژنامەنووسی لە باشوور تەواو لە پیشە جدییەکەی دابڕاوە و کاری گەورەی لەدەست نایات.
سەرباری هەموو ئەمانەش هەرگیز بەمانای ئەوە نایات کە سوکایەتی بە ڕۆژنامەنوس بکرێت.
"هەی حوشتر" ئەو قسە نەخوازراو و ناشرینەبوو کە لە زاری سەرۆکی یەکێتی هاتەدەر. ئەمەش بەر لە هەرشت ئیحراجی بۆ ناوبراو و حزبەکەی درووست دەکات.
هەرگیز شیاو نییە کە سەرۆکی یەکێتی لەبەردەم کۆی ڕۆژنامەنوسان و میوانەکاندیدا بەو شێوەیە هێرش بکاتە سەر ڕۆژنامەنوس.
من دەزانم ئەگەر ئەوە هەر برپرسێکی پارتی یان لایەنەکانی تر ئەو قسەیەی بکردایە ئەوە کۆی رۆژنامەنوسان و نوسەران و ڕۆشنبیران و بەناو ئۆپۆزسیۆن قسەیان لەسەر دەکرد و هەڵایەکی گەورەیان لەسەر دەنایەوە.
ئەرکی سەندیکا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری ڕۆژنامەنوسییە کە بێدەنگ نەبن و داوا لە سەرۆکی یەکێتی بکەن کە پۆزش بۆ قسەکەی بهێنێتەوە.
بەر لە هەر کەس سەرۆکی یەکێتی دەبێ داوای لێبووردن بکات.
2 874
🔴رەحمان غەریب؛ رێکخەری سەنتەری میترۆ:
سوکایەتیەکەی بافڵ تاڵەبانی بە رۆژنامەنووسان شەرمەزارکەرە و بێدەنگی هاوکارەکانیشی شەرمەزاریەکی دیکە
سوکایەتییەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر رۆژنامەنووسان شەرمەزارکەرە، بێدەنگی هاوکارەکانیشی کە لە بەردەمیدا بوون، شەرمەزارییەکی ترە.
چاوەڕوانیی ئەوەبووم لەناو یەکێتییەوە دەنگێک بەرز بێتەوە، یان دامەزراوەیەکیان داوای لێبووردن بکات، بەڵام بێدەنگراوان بێدەنگ کراون.
لە راستیدا ئەمە شێوازی ئاخاووتنی بێت لەگەڵ دەرەوەی خۆی، دەبێت لەگەڵ هەڤاڵەکانی چۆن قسە بکات؟ بە تایبەتیش کە توڕە دەبێت.
ئەگەر بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاری هەرسین، ئەو سوکایەتییەی بە ڕۆژنامەنوسێکی یەکێتی بکردایە چی روویدەدا، هەمان بێدەنگی هەمان هەڵویست و دێزەبەدەرخونە دەبوو؟
هاوپشتی نێوان رۆژنامەنووسان گرنگە ، ئەبێ بێ ترس لەسەر دیاردەی سوکایەتیکردن بە رژنامەنووسان و پیشەکەیان قسەبکەن.
ئەو بێدەنگییەی هاوکارانی ئەو رۆژنامەنووسە، و لقی سلێمانی سەندیکا ڕۆژنامەنووسانی یەکێتییش، سامناک و خەمناکە، بۆ گەیشتن بەو ئاستە لە هاوپشتیکردنی یەکتر؟ کە بەرگریت لە خۆت پێ نەکرێ چۆن ئەتوانی بەرگری لە بەرژەوەندی گشتی بکەیت.
بنوسە، مەترسە، ئەمە سوکایەتی بوو، بە سەندیکاو ئەندامانی، بە هەموو رۆژنامەسێک کە ڕێز لە پیشەکەی دەگرێت.
2 874
🔴سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا دەكات
ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی شاندێكی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردیی پەرلەمانی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز زیاد عەبدوللەتیف ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و بەڕێز ئەحمەد حوسێن ئەندامی پەرلەمانی كەنەدا و وەزیری پێشووی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی حكوومەتی كەنەدا.
لەدیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، جەختیان لە ڕەوایەتیی دۆزی گەلی كوردستان كردەوە و پێزانینیان بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هەبوو. هەروەها كورتەیەكیان لەبارەی كار و چالاكییەكانی گرووپی دۆستایەتی كەنەدی و كوردی لە پەرلەمانی كەنەدا و هەماهەنگیان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردی و ڕۆڵی ئەو فیدراسیۆنە لە پشتگیریی دۆزی گەلی كوردستان خستەڕوو. هەروەها خوازیاری ئەوە بوون دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا لە بواری ئابووری و تەكنەلۆژیا فراوانتر بكرێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی پشتگیری و هاوكارییەكانی گەل و حكوومەتی كەنەدای كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگە بوونە. سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆیشی بۆ قووڵتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان گەلی كوردستان و گەلی كەنەدا دووپات كردەوە و لەوبارەیەوە بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو.
2 874
🔴میدیای ئێران؛ شاندی دانوستانکاری ئێران خەریکی لێکۆڵینەوەن لە بژاردەکانی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ترەمپ،ئەگەری هەیە دانوستاندنەکان شکست بهێنێت…
2 874
🔴تیمی پارێزەران:دادگاکانی سلێمانی ڕەتیدەکەنەوە دۆسیەی لالەزار بنێرن بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم
تیمی پارێزەرانی کەیسی لاهور جەنگی و هێرشکردنە سەر لالەزار ڕایانگەیاند؛دادگای تاوانەکانی٢سلێمانی سەرەڕای وەرگرتنەوەی دۆسیەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ و ناردنی چەندین نووسراوی فەرمی لەلایەن سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەوە، ئامادە نییە دۆسیەکە بنێرێت یان وەڵامی ڕوونکردنەوەکان بداتەوە، کە مۆڵەتە یاساییەکەی سبەینێ ٢٢ی حوزەیران کۆتایی دێت.
هاوکات لاهور شێخ جەنگی سوورە لەسەر ناردنی دۆسیەکە بۆ دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بەهۆی بوونی تێبینی و گومانی زۆر لەسەر دادگاکانی سلێمانی و شاردنەوەی ڕاستی دۆسیەکانی وەک (موراد کانی کورد). پارێزەران جەخت دەکەنەوە کە زیاتر لە ١٠ جار نووسراوی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم (وەک باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری) هاتووە، بەڵام دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بەهۆی هەژموونی حزبییەوە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە ڕێگری لە ناردنی دۆسیەکە دەکات و پابەندی بڕیارەکان نابێت.
2 874
🔴تیمی هەژماری من ڕێنماییەکی گرنگ ئاڕاستەی مووچەخۆران دەکات
تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" هۆشدارییەکی گرنگ و ڕێنماییەکی پێویست ئاڕاستەی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە پاراستنی زانیارییە بانکییەکانیان.
تیمی هەژماری من بۆ مووچەخۆرانی ڕوون دەکاتەوە کە کۆدی (CVV) کە کۆدێکی سێ ژمارەییە لەسەر کارتەکەت، کلیلی سەرەکییە بۆ کڕین بە شێوازی ئۆنڵاین. تیمەکە جەخت دەکاتەوە کە پێویستە هەمیشە بە نهێنی بیپارێزیت و لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەشی نەکەیت و تەنها خۆت بیزانیت.
2 874
🔴ئاژانسی ڕۆیتهرز: به نێوهندگیریی ئهمهریكا و قهتهر ئاگربهستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا كهوته بواری جێبهجێكردن
2 874
🚨منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی غازفرۆش و گیانی لەدەستدا
کەمێک لەمەوبەر ( باران بارزان نەوزاد حاجی ڕەشاغا )، دانیشتووی قەزای بەحرکە لە گەڕەکی کوبانێ، بە کارەساتێکی دڵتەزێن بەهۆی کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێلێکی غازفرۆش، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
2 874
🚨کرێکارێک لە هەولێر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
لە شەقامی 150 مەتری هەولێر، لە نزیک سلاڤا ستی، کرێکارێک بەهۆی لێدان بە ئۆتۆمبێل تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێزەکانی هاتووچۆ و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە.
هێشتا زانیاریی زیاتر لەسەر ناسنامەی قوربانی و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
2 874
🚨گەنجێکی ٢٦ ساڵە لە ڕووباری سیروان خنکا، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک بە ناوی ئەحمەد لوقمان (٢٦ ساڵە) لە کاتی ڕاوەماسی لەسەر ڕووباری سیروان لە قەزای کەلار، کەوتووەتە ناو ئاوەوە و خنکاوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، ناوبراو خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە. هەروەها تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاسەوارێکیان نەدۆزیوەتەوە.
2 874
🔴دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
🔸رێککەوتنەکە رێگری سەدا 99.9 لە ئێران دەکات بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
🔸نرخی نەوت دابەزیوە بۆ نێوان 73 بۆ 74 دۆلار و گەڕاوەتەوە بۆ پێش دەستپێکردنی قەیرانەکە.
🔸تەواوی گەرووی هورمزی لە ماوەی یەک یان دوو رۆژی داهاتوودا دەکرێتەوە.
🔸جێگرەوەی ئەم رێککەوتنە داڕمانێکی گەورەی ئابووری جیهانی دەبوو.
🔸دیموکراتەکانی بە هۆکاری سەرەکی کێشەی گرانی بازاڕ و تێکچوونی بژێوی ژیان تۆمەتبار کرد.
2 874
تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا:
🔶سەرۆك ترامپ سڵاوی بۆ سەرۆك بارزانی هەبوو
🔶 پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە هەیە
🔶هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ و جێی بایەخی لە ئێستا و ئایندەدا هەیە.
🔶سەرسامم بە گەشە و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان
2 874
+2
🔴سەرۆکی حکومەت سەردانی سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان و ژمارهيهك له پياوانى ئايينی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە پاتریارک نۆنا کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان، سوپاسی سەردان و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
پارتریارک نۆنا هەروەها ستایشی پرۆژە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی ئێوە پیاوی کردارن.
