2 874
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2030 days
Posts Archive
2 874
🔴حکومەتی فەرەنسا: لە یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵدا 300 کەس زیاتر لە ئاستی ئاسایی گیانیان لەدەستداوە
2 874
Repost from Baz باز
🚨پێشمەرگەیەک لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای شارەزوور–دەربەندیخان گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر ڕێگای (شارەزوور–دەربەندیخان) بەهۆی خراپی ڕێگاوبان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندا.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە هاتووچۆییەدا، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و پێنج پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
2 874
🔴ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران / بەشی ئاسایشی رواندز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران / بەشی ئاسایشی رواندز ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند ئەکاونتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبووک، ئینستاگرام و تیک تۆک) بە ناو و ناونیشانی دیاریکراوی سنووری قەزای رواندز، بە شێوەیەکی بەربڵاو وێنە، ڤیدیۆ و نووسینی نەشیاویان بڵاوکردووەتەوە و بە تەشهیرکردنی هاوڵاتییان هەوڵیان داوە ئارامی کۆمەڵگا تێکبدەن.
لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و وەرگرتنی سکاڵای یاسایی لە چەند هاوڵاتییەک، و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی رواندز، بەدواداچوون بۆ ئەو ئەکاونتانە کرا کە ببوونە هۆی هەراسانکردنی خەڵکی ناوچەکە.
لە ڕێکەوتی ٢٢/٦/٢٠٢٦، لەسەر فەرمانی دادوەر و دوای بەدەستهێنانی بەڵگەی پێویست، تۆمەتبارێک بە ناوی (ع.ح.خ) دەستگیر کرا. دوای لێکۆڵینەوە، ناوبراو دانی بە تاوانەکانی خۆیدا نا، کە بریتی بوون لە دەستبەسەرداگرتن و بەکارهێنانی ئەکاونتی هاوڵاتییان بەبێ مۆڵەتیان.
هەروەها ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ناوبراو گیراوەتە بەر، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران داوا لە هاوڵاتییان دەکات پاسوورد و ئەکاونتەکانیان بە پارێزراوی ڕابگرن و بە هیچ شێوەیەک لینک و بەستەری نەناسراو نەکەنەوە، هەتا دڵنیا دەبن لە سەلامەتی و باوەڕپێکراویان.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران / بەشی ئاسایشی رواندز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
2 874
🚨بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا کە لە سەرچاویەکی ئاگادار دەست کەوتوون، بڕیارە ئەمڕۆ برازاکانی مام جەلال لاهور جەنگی و پۆڵاد جەنگی و گیراوانی لالەزار مانگرتن لە زیندان ڕابگەینن
2 874
🔴وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بههۆی دهستپێكردنهوهی جهنگ گفتوگۆكانی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگیران
2 874
میدیا عێراقییەکان؛تا ئێستا 47 بەرپرس و ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تێوەگلان بە گەندەڵییەوە دەستگیركراون
2 874
🚨میدیا عێراقییەکان؛دژەتیرۆری عێراقی هەڵیکوتایە سەر ماڵی تەیف سامی بە مەبەستی دەستگیرکردنی بەڵام بۆ جێیەکی نادیار ڕایکردووە…
2 874
ڕاگهیاندراوێك له مهكتهبی سیاسيی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه
هاووڵاتیانی خۆشەویست
لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانى بەشدار لە پەرلەمانى کوردستان
هەر لەدواى کۆتایی هاتنى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و ڕاگەیاندنى ئاکامەکانى، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتى و خەمخۆرى بۆ بارودۆخى هەرێم، هەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ کاراکردنەوەى دامەزراوە شەرعییەکانى هەرێم بەگوێرەى یاساى بەرکار، بەڵام سەرەڕاى پەیام و پەیوەندى و هەوڵە بەردەوامەکانى سەرۆک مەسعود بارزانى و پارتیمان بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە چارەسەرى ئەو کێشانەى کە بەربەستن لەبەردەم کاراکردنەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى هەرێم و پێکهێنانى کابینەى دەیەم، بە خستنەڕووى ژمارەیەک سیناریۆ و ڕێگەچارەى گونجاو بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییەى ڕووبەڕوى پرۆسەى سیاسيی هەرێم بووەتەوە، بە کۆبوونەوەى دوو قۆڵى و چەندقۆڵى، دەستپێشخەرى، پێکهێنانى شاند، پەیام و سەردان، بەڵام بەداخەوە بە دەنگەوەهاتن و هەڵوێستى ئەرێنى پێویست بەرچاو نەکەوت.
بارودۆخى ناوچەکە بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى، بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و ئەخلاقیمان دەخاتە ئەستۆ بۆ هەرچى زووتر دۆزینەوەى ڕێگەچارەى دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەى ئێستا، کە جگە لە زیان گەیاندن بە هەرێم و ئەزموون و دەستکەوتەکانمان، بۆ هیچ لایەک سوودى تێدا نابینرێت، بۆیە کاتێک کۆبوونەوە و شاند و سەردان و پەیامەکان، هەروەها هەوڵەکانمان لە گواستنەوەى باس و گفتوگۆى کێشەکان لەسەر شەقام و ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ بێ ئاکام بێ، فەرموون لایەنەکانى بەشدار لە پەرلەمان چ ئەوانەى کورسیان زۆرە و چ ئەوانەى کورسى کەمتریان هەیە، پەرلەمان کارا بکەینەوە و پەرلەمانتاران لە ناو هۆڵى پەرلەمان بەرپرسیار بن لە ئەنجامدانى گفتوگۆیەکى بەرهەمدار و دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو و، هەموولایەکمان پابەندى ئەو ڕێگاچارەسەرە بریارلێدراوەى پەرلەمانى کوردستان بین.
مهكتهبی سیاسيی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٧ی حوزەیرانى ٢٠٢٦
2 874
🔴کێشەی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی تەماتەی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی عێراق چارەسەر کرا
وەزارەتی بازرگانی عێراق وەڵامی سکاڵای جووتیارانی هەرێمی کوردستانی دایەوە و بە فەرمی ڕێگەی دا بە گواستنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمی تەماتەی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەمەش ئەو کێشە و ڕێگرییانە چارەسەر کران کە لە ماوەی ڕابردوودا دروست ببوون.
ئەم بڕیارە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ جووتیارانی هەرێم دەستەبەر دەکات کە بەهۆی زۆری بەرهەمی ئەمساڵەوە، نەیاندەتوانی بە ئاسانی تەماتەکانیان لە بازاڕەکاندا ساخ بکەنەوە. هاوکات لەگەڵ دەرکردنی ئەم بڕیارە بۆ بەرهەمی تەماتە، جووتیاران ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا لە بازگەکانی کەرکووک ڕێگری لە گواستنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمی پیازی هەرێمی کوردستان دەکرێت و کێشەکەیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
2 874
🔴دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا:
🔶ئێران ئاگربەستی پێشێل کرد
🔶ئێران چوار درۆنی ئاراستەی ئەو کەشتیانە کردووە کە بە گەرووی هورمز تێپەڕ دەبن
🔶یەکێک لە درۆنەکان بەر کەشتییەکی گرانبەها کەوتووە
2 874
🔴پرۆژەیەکی گرنگی ستراتیژی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا
تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیاکانی کار و داناگاز، لە ماوەی شەش کاتژمێردا توانییان بە سەرکەوتوویی بۆریی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی ببەستنەوە.
وەزارەتی کارەبا، بە پشتبەستن بە وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، ڕێگەی نەدا راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی سلێمانی لە کاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێیەکە، کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا دروست بکات.
بەهۆی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە ستراتیژییە، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای سلێمانی بەرز دەبێتەوە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشترکردنی دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان.
دەستخۆشی و سوپاسی تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەت و کۆمپانیای داناگاز دەکەین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە گرنگە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی کارەبا
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
2 874
زیاتر لە 157 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەرگیراوە
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی لە سایلۆکانی هەرێم تا دوێنێ پێنجشەممە ڕاگەیاند.
نەوزاد شێخ کامیل ڕایگەیاند، تا ڕێکەوتی 25ی حوزەیرانی 2026، کۆی گشتیی ئەو گەنمەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە گەیشتووەتە 157 هەزار و 344 تۆن.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان، زۆرترین بڕ لە پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە کە بڕەکەی 54 هەزار و 495 تۆن بووە، دوای ئەویش پارێزگای هەولێر دێت بە بڕی 54 هەزار و 356 تۆن، هەروەها لە پارێزگای دهۆک بڕی 48 هەزار و 492 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
دەشڵێت:'' ئەو بڕەی تا ئێستە ڕادەستی سایلۆکان کراوە، دەکاتە ڕێژەی سەدا 40ی کۆی ئەو گەنمەی کە بڕیارە ئەمساڵ لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.
2 874
🔴هۆشدارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی هەولێرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان کە بە وردی ئاگاداری پاراستنی کارتی نیشتمانییەکانیان بن و لە شوێنێکدا داینەنێن کە ببێتە هۆی شکان یان درزبردنی.
لە کاتی کارپێکردنی سیستەمی نوێی پاسپۆرتدا، تێبینی ئەوە کراوە کە بەشێک لە کارتە نیشتمانییەکان لەلایەن سیستەمەکەوە ناخوێندرێنەوە. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کارتەکان شکاون، درزیان تێدایە، یان بە شێوازێکی نەشیاو هەڵگیراون؛ ئەمەش ڕاستەوخۆ زیانی بە چیپی داتاهەڵگری ناو کارتەکە گەیاندووە و پەکخستووە.
2 874
🔴دهۆک میوانداری جامی سووپەری یانەکانی کەنداو دەکات
یەکێتیی جامی کەنداوی عەرەبی بۆ تۆپی پێ بە فەرمی دەستپێکردنی پاڵەوانێتی "جامی سووپەری یانەکانی کەنداو 2026"ی ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
2 874
🔴بنیامین ناتانیاھۆ،سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل:
🔶ژیانی خۆم بۆ ئەوە تەرخانکردووە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم نەگات
🔶داوام لێکرا سەرکردەکانی ئێران نەکوژم بەڵام گوێم نەگرت
🔶ئەرکەکەمان لە لوبنان تەواو نەبووە
🔶تا سهرۆكوهزیران بم ئێران نابێته خاوهنی چهكی ئهتۆمی
🔶پشتێنهیهكی ئهمنی له باشووری لوبنان دروست دهكهین
🔶چهندین ئۆپهراسیۆنمان له ئێران كردووه
2 874
🔴شوان محەمەد، ڕۆژنامەنووسی سلێمانی:
كەسی یەكەمی یەكێتی کە بە رۆژنامەنووسێك بڵێ: "حوشتر"، دەبێت بڵێین خوا رەحم بە ئایندەی "یەكێتی" بکات ."
