2 874
Subscribers
-124 hours
-57 days
-2030 days
Posts Archive
2 874
🔴میدیای ئیسڕائیل: ئەو شەڕ و گرژیانەی ئێستا لە نێوان ئەمەریكا و ئێران روو دەدات پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نییه
2 874
🔴دوو خوێندکاری کچ لە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی زانستی ئەمساڵ پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
لە هەولێر، خوێندکارێکی کچ بە نمرەی تەواوی 700 یەکەمی زانستی بوو، هەروەها لە گەرمیانیش خوێندکارێکی کچ بە نمرەی 684 پلەی یەکەمی ناوچەکەی بەدەستهێنا.
2 874
🔴مێردمنداڵێکی 15 ساڵ لە ڕووباری وەرتێ خنکا
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاند مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە گوندی سەرنەوسی سەر بە ناحیەی وەرتێ کەوتووەتە ناو ڕووبار و بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی قوربانییەکە دەرهێنراوەتەوە و بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.
قوربانییەکە دانیشتووی سنووری پارێزگای کەرکووک بوو.
2 874
Repost from Baz باز
🔴لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی زەوی دەدرێتە شەهیدانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی
لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ (٥٤٤٠) پێنج هەزار و چوار سەد و چل لە شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید کراوان و بۆ (١٥٤٩٩) پانزە هەزار و چوار سەد و نەود و نۆ لە زیندانی کراو و گیراوانی سیاسی لە سنووری پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان) کە شایستەی تەرخانکردنی زەوین و پێشتر سووندمەند نەبوونە لە وەرگرتنی.
2 874
Repost from Baz باز
+5
🔴ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٦، لە مەڕاسیمێکی شکۆداردا لە بارزان، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، حزبی و جەماوەری دەڤەرەکە، تەرمی خوالێخۆشبوو تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مهاباد، هەروەها بەشداربووی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان، و هاوەڵی بارزانی نەمر لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، مام (کازم مستەفا شێخۆمەر شانەدەری) شێروانی، بە خاک سپێردرا.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
2 874
Repost from Baz باز
🔴هاوکاری دارایی هاوپەیمانانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی 5 دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5ـی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) هەموو ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان تەواو دەکات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕۆژی دووشەممە، 6ـی تەممووزی 2026. دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت
2 874
Repost from Baz باز
🚨هاوژین هادیە سوور،برای یەكێك لە گیراوانی لالەزا:
🔶ههڵمهتێك بۆ دهستگیركردنی ژمارەیەك كەس لە سلێمانی دەست پێكردووە بەو تۆمەتەی گوایە لە لاهوور جهنگییەوە نزیك بوون.
🔶یهكێك له گیراوانی لالهزار به ناوی (كوردۆ) دۆخی تهندروستی زۆر خراپه و ماوهی 7 مانگه پێویستی به نهشتهرگهری ههیه،
🔶رهوشی كاك لاهوور زۆر خراپه، رێكاری ئهمنیی توند گیراوهتهوه بهر، هێزێكی زۆری دهمامكدار براوهتهوه زیندانی كانی گۆمه
🔶 تهواوی ستافی ئهمنیی كانی گۆمه گۆڕدراون، ئێستا ئهوانهیان داناوه كه كهس نابێت ئهوی دیكه ببینێت و دەمامكیان له دهموچاو بەستووە،
🔶7 دهرگا و 7 قوفڵ دروست كراون لهو ژوورەی شێخ لاهوور، 12 كهسی راهێنراوی تایبهتی خۆیان پاسهوانیی ئهو ژووره دهكهن
🔶تهواوی تهوالێتی كانی گۆمه كراونهتهوه زیندان و خهڵكی تێدهخهن.
🔶ئهم چهند رۆژهدا نزیكهی 70 كهس دهستگیر كراون له شاره جیاوازهكانهوه
🔶لهم رۆژانه ژمارهی (ئاوات خان)ی خوشكی شێخ لاهووریان داوهته كارمهندانی زیندان بۆ ئهوهی تهلهفۆنی بۆ بكهن و قسهی پێ بڵێن و ههڕهشهی لێبكهن
🔶یهكێتی دهستی كردووه به بهدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و وردەكاریی ئهخلاقی، بۆ ئهوهی ئهم دۆسییەیە دابخرێت، ئهمهش له رێگای ئافرهتی لهشفرۆشهوه بۆ ئهوانهی پشتیوانیی شێخ لاهوور و ئهوانه دەكەن كە قسه دهكهن.
2 874
Repost from Baz باز
🔴مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادى 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی واژۆکردنی ڕاگەیاندراوی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس، بڵاوکردەوەو تێیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی ئەمریکا کرد.
مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: "ئێمە بە قووڵی بەها بۆ هاوبەشیی ستراتیژی و بەندەکانی دۆستایەتیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دادەنێین."
2 874
Repost from Baz باز
🚨لە دهۆک کەسێک بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان گوندەکانی باخورنیف و لیناڤا، لە پشت بەنداوی دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار ئافرەتیش بریندار بوون.
بەپێی زانیاریی سەرەتایی، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
2 874
🔴دلشاد جەلال: دوێنێ سەرۆک کۆماری عێراق وەک خزمەتکارێک ببووە سێبەری بافڵ تاڵەبانی
دوێنێ نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، وەک مورافقی بافڵ تاڵەبانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردنی عەلی خامنەیی لە ئێران بەشدار بوو، وەک هاووڵاتییەک و خزمەتکارێک ببووە سێبەری بافڵ تاڵەبانی.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە: لە کام عورفی دیپلۆماسی و پرۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی لە تەواوی جیهاندا بووە، سەرۆک کۆمار بەو پێگە بەرزە دەستوورییەوە ببێتە مورافقی سەرۆک حیزبێک بۆ بۆنەیەکی لەم چەشنە؟
لە وڵاتانی جیهاندا کاتێک سەرۆک کۆمار گەشت دەکات، شاندی فەرمی دەوڵەت لەژێر چەتری ئەودا کۆدەبنەوە، کەچی دوێنێ سەرۆک کۆماری عێراق نزار ئامێدی، خۆی وەک مورافق و خزمەتکارێک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بینیوەتەوە.
2 874
🔴هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ، ٣ی تەمووزی ٢٠٢٦، لە ئەنقەرە حکومەتى عێراق و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر واژۆکردنی پرۆتۆکۆلێکی کاتی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی عێراق، به نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان–جەیهان.
2 874
Repost from Baz باز
🔴سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدەانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
