2 876
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-2330 days
Posts Archive
2 876
Repost from Baz باز
🔴 داواکاریی گشتی: بەردەوامبوونی کابینەی نۆیەم پێویستییەکی دەستووری و یاساییە
سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بەردەوامبوونی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پێویستییەکی دەستووری و یاسایی وەسف کرد، تا ئەو کاتەی پەرلەمان و کابینەی دەیەمی حکومەت پێکدەهێنرێن.
بپێی ڕاگەیەندراوەکەی داواکاریی گشتی، ئەم هەنگاوە بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە دروستبوونی هەر جۆرە بۆشاییەکی سیاسی و کارگێڕی لە هەرێمی کوردستاندا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو:"بەردەوامبوونی کابینەی نۆیەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانێتی، بە ئامانجی ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ خەڵکی کوردستان."
2 876
🔴 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوون گیو شیم کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.
لەو دیدارەدا کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەلی کوردستان هەبوو. ئاماژەشی بە وێکچوونی خەبات و خۆڕاگریی گەلی کۆریا و گەلی کوردستان دا و ویستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی لە بواری پەروەردە و تەندروستی و بوارەکانی تر ڕاگەیاند.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هێمای بە مانەوەی هێزەکانی زەیتون دا کە لەدوای پڕۆسەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە هەولێر جێگیر بوون، و پێزانینی بۆ ئەرک و چالاکییەکانی ئەو هێزە لە کوردستان هەبوو و هاتنی ئەو هێزەی بە دەستپێکی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کۆریای باشوور لەقەڵەم دا.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
2 876
🔴هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپە نایاساییەکان لە هەولێر دەستی پێکردەوە.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستبەسەر 30 هەزار ڤەیپی نایاساییدا گیران و لەناوبراون، ئەم هەنگاوەش لە پێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی و ڕێگرتن لە بازرگانیی نایاسایی ئەنجام دراوە.
2 876
Repost from Baz باز
🔴ئۆمێد خۆشناو: لە سبەیەوە رێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی لە هەولێر دەستپێدەکات
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، فەرمانی پێوەست بە دابەزاندنی نرخی بەنزین گشتێندراوە و لە سبەیەوە رێکارەکان بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی دەستپێدەکات.
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لە سبەیەوە رێکاری توند و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی لە تهواوی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات".
پارێزگاری هەولێر ،دەڵێ بڕیار و فەرمانی دابەزاندنی نرخی بەنزینیان گشتاندووە و سەرجەم فەرمانگە حکومی و لایەنە ئەمنی و کارگێڕییە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی رێکارەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکرێن.
ئۆمێد خۆشناو لە سبەیەوە هێزە ئەمنی و کارگێڕییەکان و لیژنە مەیدانییەکان دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی پێوەست بە دابەزاندنی نرخی بەنزین دەکەن، بە ئامانجی رێگریکردن لە هەر جۆرە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی پێشێلکارانەی نرخ لە بازاڕدا.
2 876
🔴بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەپێی ڕاگەیێندراوی پۆلیسی کەرکووک له بازگەی چیمەن،دهست بهسهر 10 ملیار دیناردا گیرا كه بهشێوهیهكی نایاسایی ویستراوه بهرهو سلێمانی ببهن…
2 876
🚨میدیای عەرەبی:ئێران هێرشی کردەوە سەر چەند وەڵاتێکی عەرەبی،لە کوەیت و بەحرەین دەنگی تەقینەوە دەبیسترێن…
2 876
Repost from Baz باز
🔴وەزارەتی کارەبا: بەهۆی هەڕەشەی ئەمنی لە کێڵگەی کۆرمۆر، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ٢٥٠٠ مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا.
وەزارەت ئاشکرا کردووە ئەم دۆخە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکان.
2 876
Repost from Baz باز
🔴فەرمانگەی میدیا و زانیاری: دەنگۆی بڕینی کارەبای ماڵەکانی خاوەن ئامێری پزیشکی بێبنەمايە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاراستنی تەندروستی و ژیانی هاووڵاتییان بە یەکەمین ئەرک دەزانێت، و ئەو هەواڵانەی باس لە بڕینی کارەبای ماڵەکانی خاوەن ئامێری پزیشکی دەکەن، بێبنەما و دوورن لە ڕاستی.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، وەزارەتی کارەبا مۆڵەتێکی ٥٠ ڕۆژەی دیاری کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان، بۆ ئەوەی هاوبەشان بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و بەردەوام سود لە پڕۆژەی ڕووناکی وەربگرن.
فەرمانگەکە لە کۆتاییدا داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد پابەندی ئیتیکی پیشەیی بن و تەندروستی منداڵان و هەستی هاووڵاتییان بۆ مەبەستە سیاسییەکان بەکار نەهێنن.
2 876
🔴عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەرێمی کوردستان بەشێکی دیار و گرنگی عێراقە، جیاکاری لەسەردانەکەم ناکەم.
2 876
Repost from Baz باز
🔴لهبارهی (ههژماری من)ـهوه، كهسوكاری شەهیدان و ئهنفالكراوان ئاگادار دهكرێنهوه
بەرێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات.
وارسانەکان پێویستە فۆڕمی تایبەتی پڕ بکەن و هەژماری منیان بکەن.
پێویستە بەرزترین زانیاریەکان وەک ژمارەی کەسی بێهاوتا، ناسنامەی شەهید، و کارتی نیشتیمانی پێشکەش بکەن.
ئەو وارسانەی فۆڕمی هەژماری منیان پڕ کردووەتەوە، لە کاتی وەرگرتنی مووچە کێشەیان هەیە.
مووچەی شەهیدانەکان لە بانکەکان دەمێنێتەوە و هەردوو مووچە لە یەک کارتی بانکی یەک دەخرێتەوە.
وارسی شههیدان
بەرێوبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاگاداری وارسی شههیدان و ئهنفالكراوان دهكاتهوه و ڕایدهگهیهنێ: "ئەو وارسانەی کە هێشتا (هەژماری من)یان نەکردووە و فۆڕمی تایبەتیان پڕ نەکردۆتەوە، تکایە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە ستافی هەژماری منی لێیە، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و وەرگرتنی کارتی بانکیی تایبەت بە مووچە."
ئاماژەی بەوه دراوه کە ئە پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان ببەن:
* ژمارەی کەسی بێهاوتا (UPN)
* ناسنامەی شەهید
* کارتی نیشتیمانی
* کارتی زانیاری
* وێنەی تازەی وارس
* پاسەپۆرت
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ئەو وارسانەی کە فۆڕمی (هەژماری من)یان پڕ کردووەتەوە و کارتی بانکییان بۆ جێبەجێ کراوە، بەڵام تا ئێستا كارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، ئەگەر هاتوو ئەم بەڕێزانە لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان کێشەیان بۆ دروست بوو، تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر بکەن، لە گەڕەکی ئازادی، بۆ ئەوەی کارئاسانییان بۆ بکەین لە وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و وەرگرتنی مووچەکانیان و ئەو وارسانەی کە خاوەنی دوو مووچەن واتە فەرمانبەری حکوومەتن لە هەمان کاتدا وارسی شەهیدن، بەڵام تەنیا کارتی بانکیی مووچەی فەرمانبەرییان بۆ کراوە، مووچەی تایبەت بە شەهیدانەکانیان نەکراوە بە کارتی بانکی، ئەم بەڕێزانە ئێستا مووچەی شەهیدانەکانیان هەر لە بانکەکان دەمێنێتەوە تا لەلایەن ستافی هەژماری من، هەردوو مووچە دەخرێتە سەر هەمان کارتی بانکی و لە یەک کارتی بانکی یەک دەخرێتەوە.
2 876
Repost from Baz باز
🔴لە بەڵگەنامەیەکی بانکی ناوەندیی عێراقدا كە رۆژی 12ی7ی2026 بۆ بانكەكان رەوانە كراوە، ئاماژە بە چەند رێكارێك كراوە بۆ دابینکردنی پێداویستی کڕیاران و هاوبەشانی بانكەكان لە دراوی دۆلاری ئەمریکی.
لە نووسراوەكەدا ئەم بڕیارانە دراون:
1 بەردەوامبوونی بانکەکان لە کردنەوەی حسابی بانکی بۆ کڕیارەکان بەو دراوە بیانییانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەسەندکراون و کڕیاریش مافی خۆیەتی بڕە پارە سپێردراوەکان و سوودەکانی بە شێوازی نەختینەیی (کاش) و بە هەمان دراوی حسابەکە ڕابکێشێتەوە.
2 ڕێگە بە بانکەکان دەدرێت مۆڵەتی حەواڵە هاتووەکانی دەرەوەی عێراق بە شێوازی نەختینەیی و بە دۆلاری ئەمریکی لەو سەرچاوانەی لای بانکەکە بەردەستن ڕادەستی کڕیارەکانیان بکەن، ئەمەش بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بانک و کڕیارەکە، یان دەتوانرێت بڕە پارەکان بخرێنە ناو کارتی بانکیی کڕیارەکانەوە بە دراوی دۆلار، بە جۆرێک کە ڕێگەیان پێبدات لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەکاری بهێنن.
3بانکی ناوەندیی عێراق داواکاریی بانکەکان بۆ ڕاکێشانی نەختینەیی ئەو حەواڵانەی کە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی بۆی هاتوون جێبەجێ دەکات، بە مەرجێک بڕی ئەو حەواڵانە بخرێنە یەکێک لە حسابەکانی ئەم بانکە لەلایەن یەکێک لە نوێنەرەكانی لە دەرەوە، ئەمەش بۆ هەردوو حاڵەتەکەی خوارەوە:
* ئەو گرێبەستە حکوومییانەی کە لە ڕێگەی بەخشین یان قەرزی دەرەکییەوە تمویل دەکرێن و ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیدا بە دراوی دۆلاری ئەمریکی واژۆکراون و ئێستا کارپێکراو و بەردەوامن یان لە داهاتوودا واژۆ دەکرێن، بە پشتڕاستکردنەوەی وەزارەتی پلان دانان لە حاڵەتێکدا ئەگەر لایەنی تمویلکار مەرجی بڵاوکردنەوەی بە نەختینە و بە دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا دانابێت.
* ڕێژەی 40ِ% لەو حەواڵانەی کە بۆ هەناردەکارە عێراقییەکان دێن و سەرچاوەکەیان لە هەناردەکردنی کاڵاکانیانەوەیە بۆ دەرەوە.
بانكی ناوەندیی عێراق دووپاتی دەكاتەوە لە ڕێکەوتی 15ی تەممووزی 2026ەوە بڕیارەكان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
2 876
Repost from Baz باز
🔴وەزارەتی ئەوقاف بۆ بازمیدیا؛لە گوندەکانیش پرسە دەبێتە یەک ڕۆژ
ئەمڕۆ دووشەممە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی تایبەت بۆ بازمیدیا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت بە پرسەکان،لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهێنراوە ئەو لیژەنەیە بڕیاری تایبەت بە پرسەی گوندە دوورەدەستەکان دەدات و شێوازەکەی دیاری دەکات،بەڵام لە گوند وقەزا و ناحییەکانی سنووری هەولێر دەبێتە یەک ڕۆژ،هەروەها گوتیشی لە پرسەکان زۆرکات بەناوی مەولودخوێندن و قورعان خوێندن لە پرسەی ژنان و پیاوان تا دوو هەزار دۆلار وەرگیراوە،بۆیە هەرشتێک پەیوەندی بە بۆنە ئاینییەکان بێت ڕێکدەخەینەوە…
2 876
Repost from Baz باز
🔴تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٨٤١،١٦١،٠٠٠،٠٠٠ ) بڕی هەشت سەدو چل و یەک ملیارو سەدو شەست و یەک ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوشێوەی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.
ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی ( ٣،٣٢٦،٩٣١،٠٠٠ ) سێ ملیارو سێ سەدو بیست و شەش ملیۆن و نۆسەدو سی و یەک هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
تێبینی؛ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
١٣ ی تەمووزی ٢٠٢٦.
2 876
🔴یەکێتی پەرلەمانتاران دەستگیر دەکات و ڕێگری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات
بەپێی زانیارییەکانی (بازمیدیا)، بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی ڕێگری و هەڕەشە لە پەرلەمانتارانی لایەنە جیاوازەکان، بەتایبەت نەوەی نوێ و خودی پەڕلەمانتارانی یەکێتی دەکەن، تاوەکو نەچنە هەولێر و بەشداری لە دانیشتنی کاراکردنەوەی پەرلەماندا نەکەن.
سەرچاوەکان ئاشکرای دەکەن کە 14 پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە سلێمانی لە شوێنێکی تایبەتدا دەستبەسەر کراون و ناویان دراوەتە بازگەکانی دەروازەی شارەکە بۆ ڕێگریکردن لە چوونەدەروانیان؛هاوکات لە ڕێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە هۆشداریی توند دراوەتە پەرلەمانتاران کە لە ئەگەری بەشداریکردنیان، خۆیان و کەسوکاریان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
2 876
🔴مۆنتی کارلۆ: ئەگەری هەیە عەلی زەیدی بە پاڵپشتی ئەمریکا هێز دژی میلیشیاکان بەکاربهێنێت
بازمیدیا-هەواڵی نێودەوڵەتی
لە ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی "مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی" کە ئاشکرای دەکات کە ئەگەری هەیە زەیدی، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەنا بۆ هێزی سەربازی ببات بۆ داماڵینی چەکی ئەو میلیشیایانەی کە ئامادە نین چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.
هاوکات، پارتە بەشداربووەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی لە ڕێگەی باڵە جیاوازەکانیانەوە فشارێکی توند دەخەنە سەر عەلی زەیدی بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتە فراوانەی کە دژی گەندەڵی دەستی پێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، میلیشیا عێراقییەکان ترسی توندیان نیشانداوە لەوەی کە زەیدی لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیدا بۆ واشنتۆن، ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ واژۆ بکات کە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە پێگەی ئەوان لە وڵاتدا.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم میلیشیایانە نەک هەر ڕەتیدەکەنەوە چەکەکانیان دابنێن، بەڵکو بە تەواوی ئامادەن هاوکاری و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن ئەگەر بێتو شەڕ لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا سەر هەڵبداتەوە.
2 876
Repost from Baz باز
🔴پارێزگای هەولێر:ماوەی هاتووچۆی نێوان هەولێر و کۆیە دەبێتە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کارەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی و نێودەوڵەتیی جووتسایدی (هەولێر - کۆیە) بە چڕی و بە شێوازی شەو و ڕۆژ بەردەوامە و پڕۆژەکە چەندین قۆناغی گرنگی بڕیوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەکە گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و دوایین پێشهاتەکانی بەم شێوەیەن:
ئەندەرپاس و بەرزەپردەکان: کارەکانی چەندین ژێرپرد (ئەندەرپاس) بە تەواوی کۆتاییان هاتووە و ئامادەکراون، هاوکات کارکردن لە چەند ئۆڤەرپاسێکی (بەرزەپرد) گرنگی پڕۆژەکە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن.
قیرتاوکردن: بەشێکی بەرچاوی ڕێگاکە بە سێ چینی ستاندارد قیرتاو کراوە، و هاوکات تاوەکو کۆتایی مانگ بەشێکی دیکەی فراوانی ڕێگاکە قیر دەکرێت.
سەلامەتی و کات: ئەم ڕێگایە ماوەی هاتووچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کورت دەکاتەوە؛ ڕێگاکە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ئاستی سەلامەتیی شۆفێران بەرز دەکاتەوە.
توانای ناوخۆیی: پڕۆژەکە بە درێژایی 37 کیلۆمەتر، بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.
2 876
🔴كابینەی نۆیەم چوار سایلۆی بە كۆی گشتیی تێچووی 90 ملیار دینار و توانای هەڵگرتنی 160 هەزار تۆن دروست كردووە.
🔶سایلۆی قوشتەپە بە گوژمەی 21 ملیار دینار دروست كراوە و توانای 40 هەزار تۆنی هەیە.
🔶سایلۆی كەلار بە تێچووی 21 ملیار دینار جێبەجێ كراوە و توانای 40 هەزار تۆنی هەیە.
🔶سایلۆی ڕۆڤیا بە گوژمەی 20 ملیار دینار و بە توانای 40 هەزار تۆن دروست كراوە.
🔶 سایلۆی هەڵەبجە بە 28 ملیار دینار دروست كراوە كە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆنی هەیە.
🔶بڕیارە سایلۆی نوێ لە شارۆكەكانی دهۆك، زاخۆ، كفری، كۆیە و هەریر دروست بكرێن.
🔶 ئاسانكاری كراوە بۆ مۆڵەتدان بە كۆمپانیاكان و ژمارەیان گەیشتووەتە 13 هەزار و 943 كۆمپانیا.
🔶 بۆ برەودان بە بەرهەمی ناوخۆ، هەزار و 341 كارگەی نوێ دامەزراون.
🔶 لە سەرتاسەری كوردستان 30 هەزار خانووی پلاستیکی بۆ كشتوكاڵ دروست كراون.
🔶 ژمارەی كۆگا ساردكەرەوەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و گەیشتووەتە 319 كۆگا.
🔶 بە سەدان هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆیی و كشتوكاڵی بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراوە.
🔶 بۆ یەكەمین جار، بە دەیان هەزار تۆن بەرهەمی جووتیاران هەناردەی بازاڕەكانی كەنداو و جیهان كراوە.
🔶 ئەو بەرهەمانەی هەناردە كراون بریتین لە برنج، سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، سێو، قارچك و پەتاتە.
🔶بەهۆی ئەم پڕۆژانەوە، ڕێژەی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی لە 1.8٪ لە ساڵی 2018ـەوە، بۆ 12٪ لە ساڵی 2025 بەرز بووەتەوە.
