KCC (kurdistan Cryptocurrency Center)
Open in Telegram
kurdistan Cryptocurrency Center سەنتەری دراوی ئەلیکترۆنی کوردستان -تایبەت بە تازەترین ھەوال و گۆرانکاریەکانی دراوی ئەلیکترۆنی لە کوردستان و جیھان -کرین و فرۆشتنی گشت دراوە ئەلیکترۆنیەکان ژمارە مۆبایل : 07507413558
Show more1 586
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1830 days
Posts Archive
نرخی BTC دابەزینی بەرچاوی بەخۆییەوە بینی و نزیک بۆوە لە 86,000$ ...
پشکەکانی کۆمپانیای Canaan بەرزبوونەتەوە بەهۆی ئەوەی داهاتی چارەکی سێیەم دوو هێندە زیادی کردووە.
ڕۆژی سێشەممە پشکەکانی کۆمپانیای Canaan بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی کۆمپانیای دروستکەری ڕەقەکاڵای(Hardware)ی تایبەت بە کانگاکانی بیتکۆین، ڕایگەیاند کە داهاتەکانی لە چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە زیادی کردووە، ئەمەش بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر ئامێرەکانی بووە، چونکە چەندین کانگەر داهاتەکانیان زیادیکردووە.
کۆمپانیاکە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە کۆی داهاتی چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 104% زیادی کردووە بۆ 150.5 ملیۆن دۆلار بەهۆی "قەبارەیەکی بەرچاوی داواکاری نوێ"، داهاتی ئامێرە کانگاییەکانی پشکی شێرەکەی پێکهێناوە کە 118.6 ملیۆن دۆلارە.
سیناتۆر تیم سکۆت داوای دەنگدان لە مانگی کانوونی دووەم دەکات لەسەر پڕۆژە یاسای بازاڕی دراوی کریپتۆ.
تیم سکۆت سەرۆکی لیژنەی بانکی ئەنجومەنی پیران ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات مانگی داهاتوو پڕۆژە یاسای پێکهاتەی بازاڕی دراوی کریپتۆ کۆتایی پێبهێنێت و تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بیخاتە سەر مێزی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ.
سکۆت ڕۆژی سێشەممە بە فۆکس بزنسی ڕاگەیاندووە، لیژنەکە دانوستانیان لەگەڵ دیموکراتەکان کردووە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام سیناتۆرەکانی پارتەکەی تۆمەتبارکرد بە وەستاندنی هەوڵەکان.
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بە دیجیتاڵکردنی بازرگانی لە ئەفریقا لەرێگەی بلۆکچەینو کۆینی جێگیر.
گروپێک کە پێکهاتووە لە سکرتاریەتی ناوچەی بازرگانی ئازادی کیشوەری ئەفریقا، دامەزراوەی ئایۆتا، پەیمانگای تۆنی بلێر و کۆڕبەندی ئابووری جیهانی هێزەکانیان یەکخستوە بۆ پەرەپێدانی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی لە ئەفریقا بۆ بە دیجیتاڵکردنی بازرگانی لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا.
ڕۆژی دووشەممە، ژێرخانی گشتی دەستڕاگەیشتن و بازرگانی دیجیتاڵی ئەفریقا (ADAPT) ڕاگەیەندرا، کە تۆڕێکی گشتی دیجیتاڵی سەرچاوە کراوە یە پارەدانی نێودەوڵەتییە کارا دەکات لە ڕێگەی stablecoins و هەڵگرتنی بەڵگەنامەی بازرگانی دیجیتاڵی و ناسنامەی دیجیتاڵی گونجاوەوە، ئەمەش بەپێی لێدوانی دامەزراوەی Iota.
سندوقەکانی (ETF) شەپۆلی داهاتووی لەخۆگرتنی کریپتۆ دەبن.
بەرپرسی سەروەت و سامانی دیجیتاڵی WisdomTree، ویل پێک، پێشبینی دەکات کە سندوقەکانی ئاڵوگۆڕ بازرگانی (ETF) کە سەبەتەی هەمەچەشنی دراوی کریپتۆیان تێدا دەبێ، بۆشایییەکی بەرچاو لە بازاڕدا لە ساڵانی داهاتوودا پڕدەکەنەوە.
ویل پێک لە کۆنفرانسی (The Bridge) لە شاری نیویۆرک بە کۆینتێلێگرافی وتووە: “پێدەچێت ئەوە یەکێک بێت لە شەپۆلەکانی داهاتووی وەرگرتنی و پەسەندکردنی کریپتۆ”. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە پێویستییەکانی بازاڕ پڕ دەکاتەوە.
داخستنی حوکمەتی ئەمریکا کۆتایی هات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کرد کە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندکرا و بە فەرمی کۆتایی بە داخستنە پێوانەییەکەی 43 ڕۆژەی حکومەت هێنا.
پڕۆژەیاسای پارەدانەکە ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی پیران تێپەڕی و ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا، ترەمپ تەنها چەند کاتژمێرێک دواتر پڕۆژە یاساکەی واژۆکرد بۆ ئەوەی حکومەت دەست بکاتەوە بەکارکردن .
بانکی JPMorgan دراوی GPM Coin بۆ پارەدانی خێرا لە سەر تۆڕی Base دەخاتە بازاڕەوە.
کۆمپانیای JPMorgan Chase & Co کە گەورەترین بانکی جیهانە بەپێی سەرمایەی بازاڕ، دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی دراوێکی دیجیتاڵی بەناوی JPM Coin کە نوێنەرایەتی ئەو پارە دانراوانە دەکات کە لە بانکەکەدا هەڵگیراون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئێستا کڕیارە دامەزراوەییەکانی JPMorgan دەستیان بە JPM Coin گەیشتوە. ناڤین مالیلا، هاوسەرۆکی بەشی بلۆکچەینی بانکەکە بە بلومبێرگ-ی ڕاگەیاندووە، دراوی دیجیتاڵی نوێنەرایەتی دانانی دۆلاری ئەمریکی دەکات و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات پارە بنێرن و وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی بلۆکچەین کە لەلایەن ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆکۆینبەیس (پێشتر بە Base ناسرابوو) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە پەرەی پێدراوە، کە پلاتفۆرمێکە لەلایەن بانکەکەوە پەسەندکراوە.
بانکەکانی ئیتاڵیا پشتگیری لە یۆرۆی دیجیتاڵی دەکەن و داوای جێبەجێکردن و بڵاوکرنەوەی قۆناغ بە قۆناغی تێچوونەکە دەکەن.
بانکە ئیتاڵییەکان کە لەلایەن کۆمەڵەی بانکی ئیتاڵیا (ABI) نوێنەرایەتی دەکرێن، پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی ئەوروپا دەکەن لەسەر یۆرۆیەکی دیجیتاڵی، جەخت لەسەر پێویستی بڵاوکردنەوەی تێچوونە گەورەکان دەکەنەوە بە تێپەڕبوونی کات.
ئەم هەنگاوە تیشک دەخاتە سەر نیگەرانییەکانی بانکەکان سەبارەت بە فشارە داراییەکان، لە هەمان کاتدا پشتگیری لە پەرەپێدانی دراوە دیجیتاڵییەکان دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی دەستبەجێ لەسەر دراوە کریپتۆ گەورەکانی وەک بیتکۆین و ئیتیریم هەبێت.
بانکی ئینگلتەرا بەڵێن دەدات کە هاوهەنگ لەگەڵ ئەمریکادا بێت لە ڕێکخستنی ستەبلکۆینەکان.
سارا بریدن جێگری پارێزگاری بانکی ئینگلتەرا پێشبینی دەکات حکومەت هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێکخستنی stablecoin و ڕایگەیاندووە کە "بەڕاستی گرنگە" هاوپەیمانان هاوکاربن بن لەسەر ڕێساکانی بەڕێوەبردنی پیشەسازی ٣١٠ ملیار دۆلاری کۆینە جێگیرەکان.
لە قسەکانیدا لە کۆنفرانسی SALT لە لەندەن لە ڕۆژی چوارشەممە، بەپێی زانیارییەکان، بریدن وتی بەریتانیا چوارچێوەیەکی ڕێکخستنی stablecoin جێبەجێ دەکات "خێرا هەروەک وەک ئەمریکا" - هەروەها ترسەکانیشی ڕەتکردەوە کە دەڵێن دواکەوتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمریکا یاسای گرینگی GENIUSی لە مانگی تەمموزدا پەسەندکرد.
