کرکوک24
Open in Telegram
328
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
328
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکووک - هەولێر نزیک شارۆچکەی پردێ روداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤەلۆن و ماتۆڕسکیلێک روویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کەگەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بوو بەناوی (غەدیر عەواد حەمەد) گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (راوێژ بێستون تۆفیق/تەمەن 20 ساڵ) دانشتووی (نور ستی) برینداربوو.
328
باوکی قوربانییەکە لەسەر قەبران لە شۆفێرەکە خۆش بوو
دوێنێ شەو لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکووک بەهۆی روداوێکی هاوڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵ کەپیشەی پێشمەرگە بووە بەناوی (رێکەوت تەیب تالیب) دانشتووی گەڕەکی باروتخانە گیانی لەدەستدا.
328
بکوژی گەنجەکەی ناحیەی شوان دەستگیرکرا
هەفتەی ڕابردوو لەناحیەی شوانی سەر بەپارێزگای کەرکوک کوڕێکی هەرزەکار گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵانی بەناوی توانا فەرحان کوشت.
گەنجە کوژراوەکە باوکی دوو منداڵەو تاقانەی حەوت خوشکەو لەکاتی نان خواردنی ئێوارە لەنێو ماڵەکەی خۆیدا کوژراو دایکیشی بریندارکرا.
بکوژ کە لەبنەڕەتدا کوڕە خاڵی کوژراوەکەیە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵات و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، هێزە ئەمنییەکانیش بەدوایدا دەگەڕان.
پاش هەفتەیەک لەبرینداربوونی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی، ئەمڕۆ دایکی گەنجە کوژراوەکە لەمەترسیی گیان لەدەستدان ڕزگاریبوو، هەر ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان بکوژی گەنجەکە کە لەگەڵ دایکی و مامێکی هەڵاتبوو، لەسنووری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرد، کەسوکاری کوژراوەکەش دەستگیرکردنی بکوژی کوڕەکەیان
پشتڕاستکردەوە.
328
فەرماندەیەکی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بەپلەی عەمید بەناوی "مهند الخزاعي" لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەهەڵە بەفیشەک کوژرا.
328
پۆلیسی کەرکووک ئەو شۆفێرەی دەستگیرکرد کە لەبەردەم پەیمانگای تەکنیکی شارەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە کچە خوێندکارێکی دا و هەڵهات بەهۆیەوە کچە خوێندکارەکە گیانی لەدەستدا .
328
فارس نەوزاد پێشکەشکاری کەناڵی ئاسمانی کەرکوك :
بەڵێ ئــەوە مـنم پــشکەشـکــارە مـاتــۆڕ ســـــوارەکـــە..!
راستە کاری پێشەکەشکاری کارێکی جوان و پڕ داهاتە، بەڵام ئەوە منم کە نەمزانیوە ئەو داهاتە چییە و چۆنە، بەدرێژایی کاری میدیاییم بە هەوراز و نشێوی زۆردا تێپەڕیوم، بەڵام هەرگیز کۆڵم نەداوە.
ئێستاش نەمزانی ژینگەی میدیایی کەرکوک بەراورد بە شارەکانی دیکە چی جیاوازییەکی هەیە!
خەڵکی بە گۆڕانی ژمارەکان خۆشحاڵن، بەڵام ئەوە منم کە خۆشحاڵ نیم، لەبەر ئەوەی ساڵانی رابردوو نا هەموارترین ساڵانی ژیانم بوو،بە ماتۆڕسکیلێک رۆژانە و گوزەرانم ئەسوڕاند و سەرما و گەرمای زۆرم بینی، بۆیە ساڵەکان لەلای من تەنها ژمارە گۆڕینە نەک ژیان گۆڕین.
ئەوەی کە ئێستاش جێی داخە، کاتێک بە (ماتۆڕسکیل) روو ئەکەمە هەر شوێنێکی گشتی، خەڵکی وا ئەزانن خاوەنی پارە و پرۆژەی باشم، کـە وانییە. لەبەر ئەوەی ژینگەی کەرکوک هین ئەوەنییە کە سەرووی خۆت ئاگاداری دۆخت بێت ئەگەر ماستــاوچــی نـەبـیت...
بەڵێ، ئەوە منم.
328
🔴 بەپەلە..بەدرۆن هێرشکرایە سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە هەولێر
🔸پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی ڕابردوو ٣٠/١٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٤٥ بە ٢ درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،
🔹دەشڵێت، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.
328
کوژراوەکەی ئەمشەوی کەرکوک تاقانەی حەوت خوشکە
ئەمشەو لەکۆمەڵگەی سماییل بەگی ناحیەی شوان، شەڕ لەنێوان خاڵۆزاو پورزایەک رویداوە و کەسێک کوژراوە و دایکیشی بریندارە.
تاوانەکە ئەمشەو رویداوە کاتێک گەنجێکی هەرزەکار هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی خاڵۆی و دەستڕێژی گولەی لێکردوون بەهۆیەوە کوڕێکی خاڵۆزای گیانی لەدەستداوەو دایکیشی برینداربوە بەڵام دۆخی تەندروستی دایکی قوربانییەکە ناجێگیرە.
کوژراوەکە ناوی ( توانا فەتحوڵایە ) تاقانەی حەوت خوشکە و باوکی دوو منداڵە کە یەکێکیان تووشبوی شێرپەنجەیە.
328
بەقەد دانیشتووانی هەموو ئیسڕائیل تەقدیم کراوە بۆ دژەتیرۆری عێراق لەماوەی دوو رۆژدا
8ملیۆن کەس تەقدیری کردوەە
328
کورسی مەسیحییەکان چۆن بە کورسی کورد هەژماردەکرێت ؟
انجیل زیا کاندیدی کۆتای مەسیحییەکانی کەرکوک توانی کورسی کۆتا ببات ، بەمەش کورد زۆر دڵخۆشە و بەتایبەت یەکێتییەکان ، یەکێتییەکان ئێستا بە کورسی شەشەمی خۆیان هەژماری دەکەن
پرسیار بۆ ؟
انجیل هاوسەری رۆدی پێشکەشکاری کەناڵی کەرکوکە یەکێتییەکی عەیار 24 و لەساڵی 2004وە کارمەندێکی ئەوکەناڵەیە و کاتی خۆکاندیدکردن یەکێتی داوای لە رۆدی کرد ببێت بە کاندید بەڵام ڕەتی کردەوە دواتر هاوسەرەکەی هێنایە پێشەوە کاندیدکرا ، یەکێتیش لەسەر ئاستی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەت کاری بۆکرد تا لە کۆتایدا توانی ئەو کورسییە بەدەستبهێنێت .
