en
Feedback
ابراهیم عبدالكریم

ابراهیم عبدالكریم

Open in Telegram

مامۆستایی: پەروەردە و ڕاهێنان و ئاڕاستەکردنە. -لینکی یوتیوب https://youtube.com/playlist?list= -چەناڵی عەرەبی پۆلی یانزە https://t.me/mamostaabrahim

Show more
3 064
Subscribers
-524 hours
-427 days
-4430 days
Posts Archive
دڵنیام سوودی باشی لێ دەبینن

ئەگەر ئەتانەوێ ئاست انگلیزیتان باشتربێ داخلی ئەم چەناڵە بن

• وەزارەتی پەروەردە گواستنەوەی قوتابییان لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر یان تۆمارکردنی قوتابییان بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپڵیکەشینی "سوپەر کی" (Super Qi) بەردەست دەکات. • پرۆسەکە بە نرخێکی ڕەمزییە (٢,٥٠٠ دینار) و پێویست بە سەردانیکردنی فەرمانگە حکومییەکان ناکات. شێوازی پێشکەشکردن بۆ گواستنەوە لە قوتابخانەیەکەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر: ١. چوونه‌ ژوورەوە بۆ ناو ئەپڵیکەیشنی کی کارد (Qi Card). ٢. چوونه‌ سەر بەشی وەزارەتی پەروەردە. ٣. چوونه‌ سەر بەشی داواکارییەکانی گواستنەوە و وەرگرتن (طلبات النقل والقبول). ٤. پڕکردنەوەی فۆڕمەکە و ناردنی. دوای ناردنی داواکارییەکە، چاوەڕێی وەڵام بکه لە ڕێگەی پێگەیشتنی نامەیەکەوە.

تۆ کوڕێکت نیە بۆت بگری کچێکت نیە قژت بۆ بڕنێت خۆم بۆت ئەگریم خۆم شیوەنت بۆ ئەکەم

خاتوو سورەیا شێخ عەلى، هاوسەرى شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت کۆچى دوایى کرد. دیمەنى مامۆستا لەتیف هەڵمەتە بە دیار تەرمى هاوسەرەکەیەوە.

داهاتووت بە نمرەکەت دیاری بکە و هەڵبژاردنێکی دروست بکە! 🎓✨ بۆ سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢؛ ئێستا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پەڕاوگەی فەلاح گلییەوە پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین ئاسانتر و بێ‌دڵەڕاوکێ بووە. تایبەتمەندییە سەرەکییەکان: ڕیزبەندیی خودکارانە: تەنها کۆنمرەکەت بنووسە، ئەپڵیکەیشنەکە بەپێی نمرەکەت شیاوترین بەش و کۆلێژەکانت بۆ ڕیز دەکات. ڕێنمایی گشتگیر: بەدەستهێنانی زانیاری و مەرجەکانی وەرگرتن بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکانی هەرێم. دڵنیایی و وردبینی: بەبێ سەرلێشێوان باشترین هەڵبژاردن بۆ ئایندەت مسۆگەر بکە. ئێستا ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنە و یەکەم هەنگاوی زانکۆت بە دروستی بنێ! 📲👇 https://fbott-production.up.railway.app/

ئەم خوێندکارە بەڕێزە لەلای من عەرەبی نەگرتو بەڵکو مامۆستای خۆی هەبو بەڵام توانی لە ڕێگەی مەلزەمە و یوتوبەوە باشترین وەڵام بدا
ئەم خوێندکارە بەڕێزە لەلای من عەرەبی نەگرتو بەڵکو مامۆستای خۆی هەبو بەڵام توانی لە ڕێگەی مەلزەمە و یوتوبەوە باشترین وەڵام بداتەوە ئەمڕۆ

سوپاس بۆ خوا پرسیارەکان زۆر ڕوون و ئاسانن

پرسیارەکانی ئەمڕۆی عەرەبی ئەوەی پرسیاری لێم کردووبێ بۆ انشاء دەزانن کە وتومە کرامە گرنگە

photo content
+1

‎لە یادی لە دایکبوونی سەروەرمان جێگای شانازیە بۆم کە لە سەردەمی هەرزەکاریم ئاوازم بۆ چەندین شعر داناوە لە وەسفی ئازیزمان دروودی خوای لەسەر ئەم شیعرە لە وەسفی ئەو زاتە مەزنە وتراوە و خۆشم ئاوازم بۆ داناوە و وتوومە

ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت نادەم بە هەزار گوڵشەن، یەک خاری موغەیلانت بێخود ............................ دەشتی عەرەبوستان: سەحرا و چۆڵ وبیابانی عەرەبوستان. واتا ئەی ئەو زاتەی کە بەقەد سەد بەهەشت جوان و دڵ ڕفێن و ودڵگیرە دەشتی عەرەبوستانی تۆ. ئەی ئەو زاتەی کە سارای عەرەبوستانی تۆ لە سەد بەهەشت و باخچەی تەڕ و ڕازاوە دڵڕفێن و دڵ نشینترە. من یەک دڕک و داڵی درەختی موغیلانی بێ پیت و بەرەکەتی ئەو دەشتی عەرەبوستانە بە هەزار گوڵ و گوڵشەنی ئەم دونیایە ناگۆڕمەوە.. .......... لەجێگەیەکی تر ئەفەرمێ: خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژ و شەو تەواف ئەکا ڕەواقی تۆ خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کووچە و سوقاقی تۆ بە تیکە تیکە بێ دڵێ کە نەیبێ ئیشتیاقی تۆ حەیاتی من ویساڵی تۆ، مەماتی من فیراقی تۆ بەڵێ پەری خەیاڵی تۆ عیلاجی شێت و هار ئەکا ............. دەڵێم: ئێمە کە دڵ و گیانمان بە تاسەیە بۆ ئەو دەشتە کاکی بە کاکییەی عەرەبوستان و بە میحرابی دڵ و گیانمانی دەزانین لەبەر خودی ئەو جێگەیە نیە بەڵکو لەبەر خاتری ئەو زاتەیە کە لێی نیشتەجێیە و ساکنی ئەو شوێنەیە و ئەوێی کردۆتە مەنزڵگای خۆی. لە دابی عاشقە مەنزڵگای مەعشووقی لەلا جوان و پیرۆزبێ، ئێمەش بۆیە مەکە و مەدینەمان لەلا جوان و پیرۆزە چون جێگەی حەزرەتی یارە. ابراهیم عبدالکریم المدرس

بەرز و پیرۆزبێ یادی لەدایکبوونی فەخری جیهان و نموونەی هەمو مرۆڤایەتی پێغەمبەری نازدارمان محمد المصطفى جێگای شانازیمانە کە ئەو مرۆڤە جوان و پڕ شکۆیە بکەین بە پێشەوا و سەروەرمان بێ گومان سەرزەوی هیچ مرۆڤێکی لە محمد گەورەتری بەخۆیەوە نەدیوە بۆیە لە ڕۆژی لە دایکبوونی دڵخۆشین و شادی دەگێڕێن. پێم وایە ئەو مامۆستا ئاینیەی کە مەولود بە بدعە ئەزانێ نە لە مەولود تێگەیشتووە و نە لە بیدعەش.

ئەگەر نمرەی بەرزت ئەوێ لە عەرەبی بۆ ساڵی تازە ناوت تۆمار بکە بۆ وانەی تایبەتی وەرزی زستان و بێ خەمبە لە عەرەبی

هەر فێرخوازێک خواستی بەشدرایکردنی هەیە دەتوانی پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکا 077009448228,07510268084 یاخود نامە بنێرن بۆ تلیگرامی @ebrahim_abdlkarim

لەگەڵ دەستپێکی دەوام ئێمەش دەست دەکەین بە وانەی تایبەت هەر بەڕێزێک پێی خۆشە بەشداربێ و ئەمساڵ لە بابەتی زمانی عەرەبی بەرزترین نمرە بەدەست بهێنێ با ناوی تۆمار بکا