𝗠𝗲𝗺𝗼𝗿𝗶𝗲𝘀 | یادگاریەکان
Open in Telegram
837
Subscribers
-124 hours
-47 days
-1930 days
Posts Archive
ئەو شەوە چ شەوێک بوو خوایە..
بۆ ساتێک هەموو یادەوەریەکانی ئەو کاتانەی پێکەوە بوون هاتەوە خەیاڵم وەکو خەونێک،هەزاران پرسیار لە مێشکما..!
یانی هەمووی درۆ بوو؟
یان من جوان نەبووم!
یان من خراپ مامەڵەم لەگەڵ کردوە؟
ئەبێ چ شتێکم کەم بوبێ؟
من چیم بۆ نەکرد؟
تا ئەو دەقەیەی خەوتیشم هەر ئەموت خوایە تەنها خەونێک بێت،خوایە گاڵتە بکات،بەیانی کە هەستامەوە هەموو شتێکم زانی و زانیم چەن ساڵی تەمەنی گەنجیم لە پێناو کەسێکی هیچا بە فیڕۆ یاوە.
هەڵەیە دووبارە سێری هەمان فلیم دەکەیتۆ و چاوەڕێی کۆتاییەکی جیاوازیت.
مەبەستم فلیم نیە🖤
ڕاستە کۆتاییەکەمان جوان نەبوو
بەڵام چیرۆکێکمان هەبوو کە هەمووان حەزیان ئەکرد هەیانبێت..
من وەک تۆ نیم
ناتوانم ئەو خەیاڵانەی لەگەڵ تۆ کردومە
لەگەڵ کەسێکی تر بیهێنمە دی..
زۆرێک لە مرۆڤەکان بەردەوام
ھەوڵ ئەدەن بە دەستت بھێنن،
لەبەر ئەوە نا کە خۆشیان بوێیت
بەڵکو تامەزرۆی ئەوەن کە تەنھا
جارێکیش بێت
لەگەڵ بونت تاقی بکەنەوە👸🏼
~ هەندێک جار دوور کەوتنەوەو دەست بەرداربوون
باشترین بڕیارە، دوور کەوتنەوە لە شتێک کە بەردەوام
بێ ئۆقرەت ئەکا خۆشی ڕۆژەکانت کاڵ ئەکاتەوە
شتێک کە خۆشت ئەزانی بە نەمانی ژیانت
باشتر ئەبێ، بەڵام هەر دوای ئەخەیت
بە ئومێدی ئەوەی باش ببێ..
هەندێک جار دەست بەردار بوون تاکە هەڵبژاردەیە
بە دوای هەڵبژاردنی دیکەیا مەگەڕێ
چوونکە لە کۆتاییا تەنها خۆت ئازار ئەیا...🪁
ئەمشەو لە یەکەم شەوی جودایمان زیاتر بیرم کردی!
هیوادارم تۆش لەگەڵ ئەو ئەمشەو خۆشترین شەوتان بێت ئازیزەکەم..
دوای ١٥٤ ڕۆژ لە جودایمان.
من ئێستا حاڵی خۆم باش ئەکەم چوونکە لە بیرکردنەوەت ڕائەکەم..هەموو جۆرە کارێکم کرد زەڕەیەک تۆم پێ لە بیرنەکرا...خەریکە تاڵی سپی یەنە قژەکانمەوە..بەڵام ئیسفادەیان چیە لە کۆتایدا ئەگەمەوە خەیاڵی چاوەکانت کە بەس منیان ئەبینی..من تەنیا خۆم فریوو ئەدەم لەوەی تۆم بۆ کچێکی تر جێ هێشتووە ناتوانم ڕوو بە ڕووی ئەو ڕاستیە بمەوە کە تۆ نەماویت لە ژیانما... هیچم بۆ ناوترێت ئیتر خەریکە دەستەکانیشم توانای نووسینیان نامێنێت لە هەمووی سەختر ئەوەیە هیچ نووسینێکم نەیتوانی بەقەدەر تۆ پڕ مانا بێت هەروەها هیچ نووسینێکیشم نەیتوانی لە ئاست بێوەفای تۆدا بێت💔:)
