en
Feedback
هەلی کاری کشتوکاڵی

هەلی کاری کشتوکاڵی

Open in Telegram

پەیجی " گەنج و کشتوکاڵ " لە تلگرام تایبەت بە بڵاوکردنەوەی هەلی کاری کشتوکاڵی بۆ دەرچوانی بەشە کشتوکاڵیەکان و ڤێتێرنەری .

Show more
1 538
Subscribers
+224 hours
+97 days
+2630 days
Posts Archive
🌱 هەلی کاری کشتوکاڵ لە ناوی پەیجی گەنج و کشتوکاڵەوە، چەناڵی هەلی کاری کشتوکاڵ دروستکراوە بۆ ئەوەی نێوان توانای گەنجان و دەرفەتەکانی بازاڕی کار پەیوەندی دروست بکات. ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو ئەو هەل و دەرفەتانەی پەیوەندییان بە کەرتی کشتوکاڵەوە هەیە، لە کۆمپانیا، پڕۆژە، کۆگا، کۆمپانیاکانی دابینکردن و بەرهەمهێنانەوە بگەیەنینە ئەندازیاران، دەرچووان، شارەزایان و گەنجانی بواری کشتوکاڵ. هەلی کاری کشتوکاڵ یەکێکە لە یەکەمین و گەورەترین چەناڵە تایبەتەکان بە هەلی کاری کشتوکاڵ لە ئاستی هەرێمی کوردستان، و ئامانجمان تەنها بڵاوکردنەوەی هەلی کار نییە؛ بەڵکو دروستکردنی پەیوەندییەکە لەنێوان کار و کارمەند، شارەزایی و دەرفەت، و گەنج و ئایندە. 🌿 چونکە کشتوکاڵ تەنها پیشە نییە؛ کەرتێکە کە ئایندەی پێ دروست دەکرێت. لینکی چەناڵەکەمان https://t.me/ganj_w_kshtwkal

هەلی كار لە شاری سەیدصادق بۆ ئەندازیارێکی كشتوکاڵی دەرچوی زانستی ئاژەڵ بۆ سەرپەشتیاری پرۆژەیەکی پەلەوەری پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە 07701519731

📢 ٢ هەلی کار – کەرکووک | عێراق 🌱 دامەزراوەی ئەلغەسان بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی و ژینگە دامەزراوەکە ٢ هەلی کاری بۆ کارکردن لە یەکێک لە پڕۆژەکانی لە پارێزگای کەرکووک ڕادەگەیەنێت: ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔷 ١. شارەزای NDC و گەشەپێدانی تواناکانی کەرتەکان NDC & Sectoral Capacity Building Expert 📍 شوێنی کار: پارێزگای کەرکووک – عێراق ⏱️ ماوەی کار: ٣ مانگ 📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: • بەشداری و پشتگیری لە ئامادەکردن و پەرەپێدانی بەڵگەنامە و پلانەکانی پەیوەندیدار بە NDC لە ئاستی پارێزگا. • هەڵسەنگاندنی پێداویستییە تەکنیکی و ڕاهێنانییەکانی دامەزراوە و لایەنە بەشدارەکان. • ئامادەکردنی ڕێبەری تەکنیکی، میتۆدۆلۆجیا و ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکان. • دیزاین و بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی گەشەپێدانی تواناکان و وۆرکشۆپ بۆ دامەزراوە حکومییەکان و لایەنەکانی کەرتەکان. • دابینکردنی پشتگیری تەکنیکی لە بوارەکانی گونجان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی و بەرزکردنەوەی توانای بەرگەگرتن لە گۆڕانی کەشوهەوا. • هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان، لایەنە بەشدارەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان. 🎓 مەرج و خوێندن: • بڕوانامەی خوێندنی پێشکەوتوو لە گۆڕانی کەشوهەوا، زانستە ژینگەییەکان، کشتوکاڵ، سەرچاوە سروشتییەکان، گەشەپێدانی بەردەوام یان بوارێکی پەیوەندیدار. • ئەزموونی پیشەیی سەلمێنراو لە NDC، گونجان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەپێدانی تواناکان. • ئەزموون لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامە تەکنیکییەکان و کارکردن لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە بەشدارەکان. ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔷 ٢. بەرپرسیاری لۆجستیک Logistics Officer 📍 شوێنی کار: پارێزگای کەرکووک – عێراق ⏱️ ماوەی کار: ٣ مانگ 📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: • هەماهەنگکردنی کاروباری لۆجستیکی چالاکییەکانی پڕۆژە، وۆرکشۆپەکان، کۆبوونەوەکان و سەردانە مەیدانییەکان. • ڕێکخستنی گواستنەوە، جێگای مانەوە، شوێنی چالاکییەکان و پێداویستییە لۆجستیکییەکانی پڕۆژە. • هەماهەنگکردنی گواستنەوە و گەیاندنی کەرەستە، ماددە و کەلوپەلەکانی پڕۆژە. • پاراستن و نوێکردنەوەی تۆمار و بەڵگەنامە لۆجستیکییەکان و بەدواداچوون بۆ کۆگا. • هەماهەنگی لەگەڵ تیمی پڕۆژە، دابینکەران، دابینکەرانی خزمەتگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان. • دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاروباری لۆجستیک بەگوێرەی سیاسەت و ڕێکارەکانی دامەزراوەکە. 🎓 مەرج و خوێندن: • بڕوانامەی زانکۆیی لە بەڕێوەبردنی بازرگانی، لۆجستیک، بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن یان بوارێکی پەیوەندیدار. • ئەزموونی پێشووتر لە لۆجستیک، کارگێڕی، پشتگیری کڕین و پێداویستییەکان یان کارێکی هاوشێوە؛ بە تایبەتی ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان یان پڕۆژە گەشەپێدانییەکان. • توانای باش لە ڕێکخستن، پەیوەندی و هەماهەنگی. • زانیاری باش لە پارێزگای کەرکووک و توانای پشتگیری لە چالاکییە مەیدانییەکان. • توانای کارکردن لە ژێر فشاری کات و لەناو تیمی پڕۆژە. ━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 📩 شێوازی ناردنی داواکاری بۆ هەردوو پۆست: CV ـی نوێکراوەکەت بنێرە بۆ: hr.alaghsan0@gmail.com 📌 بابەتی ئیمەیڵ: • بۆ پۆستی یەکەم: NDC Expert – Kirkuk • بۆ پۆستی دووەم: Logistics Officer – Kirkuk ⚠️ تەنها ئەو کاندیدانەی کە بۆ قۆناغی دواتر هەڵدەبژێردرێن پەیوەندییان پێوە دەکرێت. 📢 هەلێکی باشە بۆ کارکردن لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان، ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا لە کەرکووک.

📢 هەلی کار – ئەندازیاری کشتوکاڵ 🌱 کۆمپانیایەکی کشتوکاڵی فرە نەتەوەیی پێویستی بە ئەندازیاری کشتوکاڵ هەیە بۆ کارکردن لە ناوچەکانی کوردستان، لە بواری فرۆشتن. 🔹 مەرجەکان: • خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بێت • کورد بێت • شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی هەبێت • ڕەگەز: نێر • خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت • خوێندنی یەکێک لەم بەشانە: - بەرهەمهێنانی ڕووەک - بەروبومی ڕووەک - پاراستنی ڕووەک - بەروبومی کێڵگە - کشتوکاڵی گشتی 📍 شوێنی کار: ناوچەکانی کوردستان 💼 بوار: فرۆشتن 📩 بۆ پێشکەشکردن: CV ـەکەت بنێرە بۆ: bikurd23@gmail.com

هەلی كار لە دوکان بۆ ئەندازیارێکی كشتوکاڵی دەرچوی زانستی ئاژەڵ بۆ سەرپەشتیاری پرۆژەیەکی پەلەوەری پەیوەندی بکەن بە👇🏻 07731440242

خولی فێركردن ​کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان - بەشی باخداری و دیزاینی باخچەکان، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی فێرکاریی بەناونیشانی Medicinal Plants: From Cultivation to Extraction ​ماوەی خول: ٣ ڕۆژ (ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێ شەممە). ​ڕێکەوت: ١٣ بو ١٥ /٩٦ / ٢٠٢٦. ​کات: ٩:٠٠ی بەیانی تا ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ. ​شوێن: کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان. بۆ ناونووسین نامە بنێرە بۆ پەیجی بەشی باخداری و دیزاینی باخچەکان. بەشەکەمان هیوادارە بتوانێت ئارەزوومەندانی کشتوکاڵ پڕ زانست و بەهێزتر بکات لە بوارەکانی باخداری. بەردەوام ئەبین لەم خولانە بۆ زیاتر بەهێزکردنی دڵسۆزانی کشتوکاڵ https://www.facebook.com/share/19NmavAdtF/

لەسەر ڕیگای بازیان دێلێژە لای بەنزینخانەی ڕۆما نوسینگەیەک بیویستی بە سەربەرشتیارە کیویستی تیلی بۆ بکات خاوەنەکەی عەرەبە باکەسیک قسەی لەگەڵ بکات عەرەبی بزانێ تا کات و شیوازی ئیشکردنی تیگەیەنیت 07803562727

هەلی كار لە شاری سەیدصادق بۆ ئەندازیارێکی كشتوکاڵی دەرچوی زانستی ئاژەڵ بۆ سەرپەشتیاری پرۆژەیەکی پەلەوەری پەیوەندی بکەن بە👇🏻 07731460030 📢 »»»»»«««««««« 🔸هەڵكەوت علی 🟢ئەندامی ئەنجومەنی لقی سلێمانی سەنديكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كوردستان

هەلی کار لەتاسلوجە دەرچوویەکی کشتووکاڵیم پێویستە بۆ سەر نووسینگە لە تاسڵووجە مەرجە دانیستووی تاسڵووجەبێت ژم.واتسئەپ 0773 037 30 33

📌 ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانییەوە ​🟢 کردنەوەی خولی لەبواری پسپۆری سامانی ئاژەڵ سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ​پاڵپشت بە یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٢١ (یاسای سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت) و ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی (خولی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی) بۆ دەرچووانی (کۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەکان). لەبواری سامانی ئاژەڵ ​🗓️ زانیارییەکانی خولەکە: ​ڕۆژ و ڕێککەوت: یەکشەممە، 6-9-2026 ​کات: کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی ​شوێن: هۆڵی سیمینارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی (گردی عەلی ناجی) ​⚠️ تێبینی گرنگ: داوا لەو بەڕێزانە دەکەین کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، لە کات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن بە مەبەستی دەستپێکردنی خولەکە...

هەلی كار لە شاری قەڵادزێ بۆ ئەندازیارێکی كشتوکاڵی دەرچوی زانستی ئاژەڵ پیوستە خولی شیاندنی بنبیت پەیوەندی بکەن بە👇🏻 ٠٧٥٠٣٦٣٥٠٥١

#هەلی_کار ئاگاداری بۆ دەرچووانی بەشی تەندروستی و بەرهەمهێنانی ماسی پڕۆژەی ماسیمان (Masiman) کە یەکێکە لە پڕۆژە گەورە ستراتیجیەکانی بواری بەرهەمهێنانی ماسی لە هەولێر چەندەها هەلیکار بۆ دەرچووانی بەشی تەندروستی و بەرهەمهێنانی ماسی ڕادەگەیەنێت. دەرچووانی بەشی تەندروستی و بەرهەمهێنانى ماسى ، دەتوانن سیڤیەکانیان بنێرن بۆ وەتسئەپی ئەم ژمارە تەلەفۆنە 07511522811

کۆمپانیای تایتانیک تاوەرز لە سلێمانی پێویستی بە ئەندازیارێکی کشتوکاڵی شارەزای هەبێت لە باخداری. کێشەی هاتووچۆی نەبێت. موچە و کاتی کار لەکاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت. هەرکەسێک ئارەزوو مەندە سیڤی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە: Hrtitanictowers@gmail.com