Kurdjîn|کوردژین
Open in Telegram
455
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-830 days
Posts Archive
تۆ کە گۆرانییم بۆ ئەنێری، فەرقی هەیە. گۆرانییەکانی تۆ لە پاڵما دائەنیشن و دەس ئەخەنە سەر شانم و بێقەراریم لێ ئەسێنن! ئەبن بە لاولاو و بە بەرزی باڵاما هەڵەگەڕن و گوڵ ئەدەن و گەشە ئەکەن! گۆرانییەکانی تۆ ئەبن بە هەناسەیێ تازە لە هەوا فێنکە بەهاریەکەی دیمەنە گەشاوەکانی کوردستان! گۆرانییەکانی تۆ ئەبن بە وزە و تینم پێ ئەدەن بۆ هەوڵی زیاتر، بۆ گەیشتن بە ئامانج، بۆ لەئامێزگرتنی ئاواتەکانم!
گۆرانییەکانی تۆ دەبنە هاوڕێی ڕۆح و هەستی خۆشویستنم پێ ئەدەن!
گۆرانی تۆ هاوڕێیە، هێزە، وزەیە، هەناسەیە...هەناسە!
#حەوت_بەندی_خانای_قوبادی یەکێک لە شاکارەکانی خانایە کە لەم هۆنراوەیەدا خانا دەستدەکات بە ستایش و گەورەیی خوداوەند و پەنا دەبات بۆلای گەورەیی و ڕەحەمت و زاتی خوداوەند و هەندێک جاریش دەستدەکات بە گلەیی کردن و بردنی شکایەتی خوداوەند بۆلای خودی خودا و بەردەوام و لە هەر بەندێک دڵێت:
وەرنە بە زاتت، جەلای زات تۆ
مەکەروون ڕۆی حەشر، من شکات تۆ!
گوێبیستی ئەم شاکارەی
#خانای_قوبادی یە بن بە دەنگی مامۆستا مەلا
#موحەمەدی_ڕەبیعی
📹➡️YouTube 📷➡️Instagram ✉️➡️telegram
