cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

عمر جعفر

@omir_jahfar قال ابن مسعود : إذا وقع الناس في الشر، فقل : لا أسوة لي في الشر، ليوطن المرء نفسه على أنه إن كفر الناس كلهم لم يكفر .

Show more
Iran206 948The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
459
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بەڕاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندێك قازانجیان هەیە بەرامبەر ئەوەش زەرەریان هەیە، پێویستە ئینسان خۆی رابێنێت لەسەر ئەوەی خۆی بگرێتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هاو شێوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وە منیش وەك هەموو کەس بەهۆی سەرقاڵیم بە ژیان و ئیش و کار ـەوە هتد بڕیارمدا بۆ ماوەیەکی نادیار تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەجێبهێڵم .
Show all...
أبا العوام المستملي دەڵێت : مروان بن معاویة الفزاري پێی ووتم : ئەی أبا العوام، جهم بن صفوان چل بەیانی بەسەردا هات نوێژی نەکرد، ووتی : نازانم پەروەردگارم چۆنە عز وجل . [السنة لعبد الله ﴿٥٠٢﴾]
Show all...
عباد بن العوام دەڵێت : قسەم لەگەڵ بشر المریسي و هاوەڵانی کرد، بینیم کۆتایی قسەکانیان بەوە دێت کە دەڵێن : هیچ شتێك لە ئاسمان نییە، (واتە : پێیان وایە الله لە سەر عەڕش نیە) . [السنة لعبد الله ﴿٥٠١﴾]
Show all...
علی بن مضاء دەڵێت : پرسیارم لە عتاب بن بشیر سەبارەت بە قورآن؟ ووتی : پرسیارم لە خصیف کرد سەبارەت بە قورآن؟ ووتی : قورآن کەلامی الله ـیە عز وجل، وە مەخلوق نییە ووتم : وە تۆ چی دەڵێیت؟ ووتی : ئەوە دەڵێم وەكو ئەوەی ئەو ووتی، واتە : عتاب .  [السنة لعبد الله ﴿٤٩٩﴾]
Show all...
معافي بن عمران دەڵێت : قورآن کەلامی الله ـیە و مەخلوق نییە هشام دەڵێت : وە من وەك ئەوە دەڵێم کە معافي ووتی عەلی دەڵێت : وە من وەك ئەوە دەڵێم کە هشام ووتی أبو جعفر الطوسی ووتی : وە من دەڵێم قورآن کەلامی الله ـیە و مەخلوق نییە . [السنة لعبد الله ﴿٤٩٧﴾]
Show all...
إسماعیل بن علیة سەبارەت بەم ئایەتە : ﴿لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ﴾ [الأنعام : ١٠٣]، دەڵێت : ئەمە لە دونیادایە . [السنة لعبد الله ﴿٤٩٦﴾]
Show all...
عباد بن العوام دەڵێت : شریك بن عبد الله هات بۆ لامان نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا ووتی : پێم ووت : ئەی أبا عبد الله ئێمە قەومێکمان لایە لە معتزیلە ئینکاری ئەم حدیثانە دەکەن؟ ووتی : نزیکەی دە حدیثی لەو بابەتەدا بۆ باس کردم وە ووتی : ئێمە ئەم دینەمان لە تابعین و هاوەڵانی رسول الله صلی الله علیە وسلم وەرگرتووە ئەی ئەوان لە کێیان وەرگرتووە؟! [السنة لعبد الله ﴿٤٩٤﴾]
Show all...
عکرمة : سەبارەت بەم ئایەتە : ﴿فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا﴾ (الأعراف : ١٤٣) دەڵێت : بەردێکی ڕەق بوو، کاتێك کە خۆی پیشاندا بووبە گردێك لە خۆڵی ورد و خاش بوو  . [السنة لعبد اللە ﴿٤٩۰﴾]
Show all...
ابو عبید القاسم بن سلام دەڵێت : قسەم لەگەڵ خەڵکی کرد، وە قسەم لەگەڵ ئەهلی کتاب کرد، هیچ قەومێکم نەبینی پیس و قيزەونتر بێت لە الرافضة، وە من سێ پیاوم لە الثغر نەفی کرد کاتێك کە دادوەر بووم، دوو جەهمی و ڕافیضەیەك یاخود دوو ڕافیضة و جەهمییەك وە ووتم : هاوشيوەی وەك ئێوە لە ناو ئەهلی الثغور ـدا نابێت . [السنة لعبد اللە ﴿٤٩١﴾]
Show all...
موسی بن هارون دەڵێت : گوێم لە أحمد بن حنبل بوو رحمە الله، وە پرسیاری واتای ئەم حدیثەی لێکرا (یزال ناس من أمتي منصورین، لا یضرهم من خذلهم حتی تقوم الساعة) ووتی : ئەگەر ئەم کۆمەڵە سەرکەوتووە هاوەڵانی حدیث نەبن ئەوا نازانم کێن . [کتاب الجامع لعلوم الإمام أحمد ﴿٤١٥/١٥﴾]
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.