en
Feedback
bahman graphic

bahman graphic

Open in Telegram
3 740
Subscribers
-224 hours
+127 days
+3830 days
Posts Archive
photo content

یەکەمین پێشانگای: Bright Pixels بەچاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی برایت بەشی (مەوشنگرافیکس -Motion Graphics ) وەک یەکەمین ناوەندی ئەکادیمی لەسەرتاسەری عێراق دەبێتە ماڵی دیزاینەران و یەکەمین پێشانگای وێنەی دیجیتاڵی بەناوی (Bright Pixels) بۆ تەواوی دیزاینەرانی کوردستان دەکاتەوە. بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 2023/10/15 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و هونەرمەند و سینەماکاران و دیزاینەران و دەزگاکانی ڕاگەیاند یەکەمین پێشانگای وێنەی دیجیتاڵی بۆ سەرجەم دیجیتاڵ ئارتێستەکانی کوردستان لەژێر ناوی (Bright Pixels) لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر (5:00)ی لەناو کەمپەسی پەیمانگەی بڕایت لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت. ئەم هەوڵەی بەشی (مەوشنگرافیکس - Motion Graphics) لە پەیمانگەی تەکنیکی پیشەیی بڕایت لەسۆنگەی خەمخۆریی بۆ دیزاینەرانی کوردستان و دەرخستنی توانا شاراوەکانی هونەری دیجیتاڵییە، بەمەبەستی ئاشناکردنی تەواوی گرافیک دیزاینەران و هونەرمەندان و ئارتێستەکانی کوردستان، لە هەمانکاتدا دروستکردنی سەکۆیەکە بۆ کۆبوونەوەی دیزاینەران و فێرخوازان بەئامانجی پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنی هونەری دیجیتاڵی، وەک یەکێک لە هونەرە ئاستبەرزەکانی دنیای مۆدێرن. ئەم چالاکییە هونەرییە بەهەماهەنگی لەگەڵ گروپی (گرافیک دیزاین) کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆر لە دیزاینەرە پڕۆفشناڵەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەکەن ساز دەکرێت. لە یەکەمین پێشانگای (Bright Pixles)دا (30) کاری دیجیتاڵی دیزاینەران وەک (Gallery) نمایش دەکرێن، ناوەڕۆکی دیزاینەکان بوارەکانی: 1- پزیشکی 2- تەکنەلۆژیا و ئایتی 3- ژینگە و وزە 4- ئابوریی 5- هونەری دیزاین Art Design 6- فیلم و سینەما Film & Cinema سەرجەم دیزاینەران و دیجیتاڵ ئارتێستەکانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دەتوانن ئەندێشە و خەیاڵی داهێنەرانەی خۆیان بنەخشێنن و لە گەلەری بڕایت پیکسڵس تواناکانی خۆیان نمایش بکەن. تێبینی: 1- کاتی دیاریکراو (4) ڕۆژە، واتا لە کاتژمێر (8:00) ئەمشەو تاکو کاتژمێر (8:00)ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە دەبێت. 2- پێشانگاکە بۆ (30 دانە) دیجیتاڵ ئارتە، لەکاتی زیاتربوونی دیزاینەران لە ژمارەی دیاریکراو، لێژنەیەکی پسپۆڕ بەپێی پێوەرە ستانداردەکان (30) دانە لە دیزاینەکان هەڵدەبژێرن. 3- قیاسی دیزاینەکان دەبێ (بەرزی70cm *پانی50cm) بێت. 4- ناوی دیزاینەرەکە لەبەشی خوارەوە دەنوسرێت نابێ لە (5cm) زیاتر بێت. 5- دوا کات بۆ ناردنی دیزاینەکان ڕۆژی چوارشەممە 2023/10/11 کاتژمێر (8:00)ی شەو دەبێت. 6- دیزاینەکان بە مودی چاپ بەکوالتی بەرز بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێردرێن: pixles@btvi.edu.iq ....................................... https://www.facebook.com/btvi.institute

لینکی کەناڵ https://t.me/getfile_in

سلاوتان لێبێت ئەمشەو کاتژمێر نۆ لەم کەناڵە میتینێکمان دەبێت دەربارەی چۆنیەتی دانانی نرخ لە گرافیک دیزایندا

کۆرسی گرافیک دیزاین سبەی یەکشەممە لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات هەروەها کۆرسەکە بە شێوەی ئۆنلاینیش بەردەستە پاش ئەزموونی ٥ ساڵ
کۆرسی گرافیک دیزاین سبەی یەکشەممە لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات هەروەها کۆرسەکە بە شێوەی ئۆنلاینیش بەردەستە پاش ئەزموونی ٥ ساڵ ئێستا کۆرسەکانمان دەروازەی فێربوونی زۆرێک لە گرافیک دیزاینەرانی کوردستانە و تۆش دەتوانیت لای ئێمەوە دەستپێبکەیت. کۆرسەکە ئەم بابەتانە لەخۆدەگرێت: ئاستی سەرەتا - ٥ ڕۆژ - ١٥ کاتژمێر ئامڕازە سەرەکییەکانی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ ✅ بنچینەکانی گرافیک دیزاین ( توخمەکان و کۆمپۆزیشن ) ✅ بەکارهێنان و دەستکاری قاڵب ✅ دیزاینی وتە و زانیاری ✅ نمونەی دیزاینی بزنس کارت پڕۆشور ✅ بەکارهێنان و دەستکاری قاڵب ئاستی پێشکەوتوو - ٥ ڕۆژ - ١٥ کاتژمێر ✅ ئامڕازە سەرەکییەکانی ئەدۆبی ئیلوسترەیتەر ✅ بنەماکان و تێکەڵکردنی وێنەی بەرهەم ✅ دیزاینی براندینگ (لۆگۆ و ناسنامەی بینراو ) ✅ دیزاینی مارکێتینگ (بەرهەم و خزمەتگوزاری) تێبینی: ڕۆژانە ٣ کاتژمێر وانە دەخوێندرێت ( ٣- ٦ ی ئێوارە) وانەکان ڕیکۆرد دەکرێت و دەدرێتە بەشداربوو لەکۆتایدا بڕوانامە دەدرێتە بەشداربوو بەرواری دەستێک: سلێمانی ٢٠ ی ٨ ناونیشانی کۆرس: ماڵی داهێنانی سلێمانی - ناو کارگەی جگەرەکە بۆ زانیاری زیاتر و بەشداریکردن: 07700471347

photo content

پێنج بنەمای سەرەکی دیزاینی لۆگۆ

کۆمپانیای (ئەدۆبی) زیرەکی دەستکردی بۆ ئیلوسترەیتەر زیاد کرد. کۆمپانیانیای ئەدۆبی بە زیادکردنی (GENERATIVE RECOLOR) ئیلوسترەیتەری هێنایە ناو شۆڕشی زیرەکی دەستکرد، ئەم تایبەتمەندییە نوێیە لەسەر بنەمای گۆڕینی نوسین بۆ ڕەنگ کاردەکات، واتە کاتێک کارێکی هونەری دروست دەکەیت دەتوانیت پرۆمپتێک بنوسیت و بەچەندین ستایلی جۆراوجۆری ڕەنگ کارەکەت ببینیت. ئەم کردارەش کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە و دەبێتە کارئاسانییەکی باش بۆ وێنەکێش و دیزاینەران، پێدەچێت ئەمە سەرەتای گۆڕانکاریەکی گەورەبێت و وەک ئەدۆبی فۆتۆشۆپ ئیلوسترەیتەریش ببێتە قۆری سحری، بەڵام ئەمە پێویستی بەکاتی زیاترە. ئازیز گیان زیرەکی دەستکرد تەنها جێگای ئەوانە دەگرێتەوە کە لێی دەترسن😇.

بیرتانە پار وتم ئەدۆبی فۆتۆشۆپ دەبێتە دێوەکەی عەلادین😃 ئێستاش دێوەکەی عەلادینتان پیرۆز 🎁 شۆڕشی زیرەکی دەستکرد زۆر خێرایە و کۆمپانیای ئەدۆبیش ئامادە نییە تەسلیم ببێت، ئەم جارە کۆمپانیاکە بە یەکخستنی زیرەکی دەستکردەکەی خۆی کە ( ئەدۆبی فایەرفلای )ە لەگەڵ ئەدۆبی فۆتۆشۆپدا هەنگاوێکی گەورەی ناوە، بە جۆرێک تیایدا نوسین دادەنێیت و فۆتۆشۆپیش وەک دێوەکەی عەلادین بۆت دیزاین دەکات! کە ئەم تایبەتمەندییە پێی دەوترێت (Generative Fill). لە ئێستادا ڤێرژنەکە بە شێوەی تاقیکردنەوە لە وەشانی بێتا فۆتۆشۆپ بەردەستە و بەم زووانە لە وەشانی فەرمیشدا بڵاو دەکرێتەوە، لەبیرمان بێت کۆمپانیای ئەدۆبی لە ساڵی ٢٠٢٠ وە لەڕێگای فلتەرە دەمارییەکان کار لەسەر زیرەکی دەستکرد دەکات و لەداهاتوشدا بەتەمای زیادکردنی تایبەتمەندی زیاترە، لەبەر ئەوە تۆی دیزاینەر گوێ بەو پڕوپاگەندانە مەدە کە دەوترێت زیرەکی دەستکرد جێگای گرافیک دیزاینەران و فۆتۆشۆپ دەگرێتەوە، بەڵکو لەگەڵ بەرەوپێشچونەکاندا بڕۆ و خۆت فێری زیرەکی دەستکرد بکە ... __________________________________________________________________ من لە بیهانس https://www.behance.net/Bahmangraphic من لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/bahmangraphic/ من لە یوتوب https://www.youtube.com/bahmangraphic پەیجەکەم لە فەیسبوک https://www.facebook.com/bahmangraphic

لۆگۆ و ناسنامەی نوێی پێپسی پێپسی یـەکێکە لە براندە بەهێزەکانی خـواردنەوەی گـازی و خاوەنی لۆگۆیەکی ئایکۆنی بەناوبانگە، بەجۆرێک بەدەگمەن کەسێک هەبێت نەیناسێتەوە، ئەم کۆمپانیایە هەستا بە نوێکردنەوەی ناسنامە، ئەویش بە گۆڕینی لۆگۆ و گەڕانەوە بۆ ئەو میراتە بەناوبانگە مێژوویەی پێشتر دروستیکردووە، تەماشای وێنەکان بکەن. ............................................................ لەگەڵ ئێمە بەردەوامبە : من لە بیهانس https://www.behance.net/Bahmangraphic من لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/bahmangraphic/ من لە یوتوب https://www.youtube.com/bahmangraphic من لە تەلەگرام https://t.me/bgraphic

+7
1@2x.png7.36 KB

لۆگۆ و ناسنامەی نوێی پێپسی پێپسی یـەکێکە لە براندە بەهێزەکانی خـواردنەوەی گـازی و خاوەنی لۆگۆیەکی ئایکۆنی بەناوبانگە، بەجۆرێک بەدەگمەن کەسێک هەبێت نەیناسێتەوە، ئەم کۆمپانیایە هەستا بە نوێکردنەوەی ناسنامە، ئەویش بە گۆڕینی لۆگۆ و گەڕانەوە بۆ ئەو میراتە بەناوبانگە مێژوویەی پێشتر دروستیکردووە، تەماشای وێنەکان بکەن. ............................................................ لەگەڵ ئێمە بەردەوامبە : من لە بیهانس https://www.behance.net/Bahmangraphic من لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/bahmangraphic/ من لە یوتوب https://www.youtube.com/bahmangraphic من لە تەلەگرام https://t.me/bgraphic

شۆڕشی زیرەکی دەستکرد بەردەوامە... هەروەک پێشبینی دەکرا کۆمپانیای ئەدۆبی هاوشانی میدجۆرنی و ئەوانی دیکە چووە پێشبڕکێ و بەرهەمێکی زیرەکی دەستکردی بەناوی فایرفلای( Firefly) بڵاوکردەوە، بەم هاتنە پێشەوەی ئەدۆبی زیرەکی دەستکرد چووە قۆناغێکی نوێ و کارئاسانی و پەیوەستییەکی زیاتر بۆ دیزاینەران لە مامەڵەکردن لەنێوان بەرنامەکانی ئەدۆبی و زیرەکی دەستکرد دروست دەبێت. شایەنی باسە پێشتر کۆمپانیای ئەدۆبی لەڕێگای فلتەرە دەماریەکانی فۆتۆشۆپ (neural filters) هەنگاوی گەورەی لەو بوارە نابوو، بەڵام ئەم هەنگاوەی زۆر جیاوازتر و گەورەتر دەردەکەوێت و دەیباتە پێشبڕکێیەکی گەورەتر کە تیایدا وێنە لەسەر بنەمای وێنە بەرهەمبهێنیت، ساڵی پار ئاماژەم بەوەکردبوو زیرەکی دەستکرد چیدی بەم جۆرەی ئێستا نامێنێت کە تەنها بە نوسین وێنە و کاری هونەری بەرهەمبهێنیت، بەڵکو قوڵتر دەبێتەوە و ئامڕاز و وردەکارییەکان دروست دەبن، ئێشتاش ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای ئەدۆبی هەمان هەنگاوی ناوە و هەندێک ئامڕازی ناوازەی لەم زیرەکی دەستکردەدا بەکارهێناوە و لە داهاتووش چاوەڕێی بەرەوپێشچونی ناوازەتری لێدەکرێت، لە ئێستادا فایرفلای وەک وەشانی تاقیکاری بەردەستە و دەتوانن لەم لینکە داواکاری بەکارهێنان پێشکەش بکەن: https://firefly.adobe.com/ ............................................. فۆڵۆومان بکەن: من لە بیهانس https://www.behance.net/Bahmangraphic من لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/bahmangraphic/ من لە یوتوب https://www.youtube.com/bahmangraphic من لە تەلەگرام https://t.me/bgraphic

ئاگاداریت؟ ئەدۆبی فۆتۆشۆپ دەبێتە دێوەکەی عەلادین، واتە دێوەکەی ناو قۆریە سحرییەکەی عەلادین تەنها بە نوسین فرمانی پێبکە، بە وێنە بۆت جێبەجێدەکات. تەماشای وێنەکان بکەن.

+7
1.png7.99 KB

ئاگاداریت؟ ئەدۆبی فۆتۆشۆپ دەبێتە دێوەکەی عەلادین، واتە دێوەکەی ناو قۆریە سحرییەکەی عەلادین تەنها بە نوسین فرمانی پێبکە، بە وێنە بۆت جێبەجێدەکات: ...................................... من لە بیهانس https://www.behance.net/Bahmangraphic من لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/bahmangraphic/ من لە یوتوب https://www.youtube.com/bahmangraphic من لە تەلەگرام https://t.me/bgraphic من لە پەیجی فەیسبوک https://www.facebook.com/bahmangraphic