en
Feedback
bahman graphic

bahman graphic

Open in Telegram
3 740
Subscribers
-224 hours
+127 days
+3830 days
Posts Archive
✅شەممەی داهاتوو ٢٩ ی مانگ لە شاری هەولێر کۆرسی گرافیک دیزاین دەستپێدەکات ..... تەنها جێگای هەشت بەشداربوو ماوە بۆ دەستپێکردن.
✅شەممەی داهاتوو ٢٩ ی مانگ لە شاری هەولێر کۆرسی گرافیک دیزاین دەستپێدەکات ..... تەنها جێگای هەشت بەشداربوو ماوە بۆ دەستپێکردن..... ✅کۆرسێکی ئۆنلاینی چاککردنی وێنە بە زیرەکی دەستکرد بەدیاری بۆ ئەوانەی تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ناوتۆماردەکەن. ✅کۆرسی ئەم جارە زۆر جیاوازترە لەکۆرسەکانی تر و ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرێت: ١- تەواوی کۆرسەکە لەسەر بنەمای دروستکردنی پڕۆژە دەبێت نەک باسکردنی ئامڕازەکان بەتەنها. ٢- پێشوەختە (فایلە پێویستەکان،پڕۆژەی دیزاینەکان، هەندێک دیزاینی تایبەت) بە فایلی ( پی ئێس دی) دەدرێتە بەشداربوو . ٣- پێشوەختە هەندێک وانەی ڕیکۆرد دەدرێتە بەشداربوو تاوەکو سودی زیاتر ببینن. ✅بۆزانینی نرخ و ئاست و تایبەتمەندییەکانی کۆرس نامە بنێرن یاخود پەیوەندی بکەن بە 07509869142

ئەمەریکان کۆرنەر لە سلێمانی سیمینارێک ڕادەگەیەنێت لە ژێر ناونیشانی (ستراتیژی فێربوونی گرافیک دیزاین ) لە میانەی سیمینارەکەدا
ئەمەریکان کۆرنەر لە سلێمانی سیمینارێک ڕادەگەیەنێت لە ژێر ناونیشانی (ستراتیژی فێربوونی گرافیک دیزاین ) لە میانەی سیمینارەکەدا بەشداربووان فێردەبن کە چۆن بەربەستەکان تێپەڕێنن لە پرۆسەی فێربوونی گرافیک دیزاین، پاشان بە ستراتیژەوە لەیەک ساڵدا بە هێندەی چوار ساڵ فێرببن. ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵمان بن! بەستەری ناو تۆمارکردن: https://forms.gle/CfHiNravWznmfD659 پاشان ئاگاداری ئیمەیڵەکانتان بن و نامەی بەشداریکردنتان بۆ دەنێردرێت.

پاش ئەوەی لایڤی پێشتر بەهۆی لەکارکەوتنی تەلەگرام تەواونەکرا ، ئەمشەو ان شا الله کاتژمێر نۆ لایڤمان دەبێت ، دەربارەی خێرابوون
پاش ئەوەی لایڤی پێشتر بەهۆی لەکارکەوتنی تەلەگرام تەواونەکرا ، ئەمشەو ان شا الله کاتژمێر نۆ لایڤمان دەبێت ، دەربارەی خێرابوون لە فێربوونی دیزاین و چۆنیەتی گەشەکردنی گرافیک دیزاینەران

Voice message00:10

Voice message00:47

کاتژمێر نۆ ان شا الله لایڤەکەمان دەستپێدەکات
کاتژمێر نۆ ان شا الله لایڤەکەمان دەستپێدەکات

ئەڵقەی سێیەمی #بازۆیانە شەوی پێنج شەممە کاتژمێر ١٠ لە لایڤی تیکتۆک، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی پیشەی #گرافیک_دیزاین لە کوردستان. ‌‎بەرنامەکە زیاتر باس لە داهاتی گرافیک دیزاینەر دەکات و باسی ئەوەش دەکات چۆن دەتوانیت ببیت بە گرافیک دیزاینەر. ‌‎خۆشحال دەبین بە ئامادەبوونتان، دەتوانن بەشداری بکەن و گفتوگۆ بکەن. ‌‎ ‌‎لینکی تیکتۆکی کاک ڕێباز: [https://www.tiktok.com/@rebazahmedkheder?](https://www.tiktok.com/@rebazahmedkheder) لینکی تیکتۆکی من [https://www.tiktok.com/@bahmangraphic](https://www.tiktok.com/@bahmangraphic) بازۆیانە، مەبەستی ناوەکە واتە بە شێوازی بازۆ.(مەبەست لە ناوەکە ئەوەیە بازۆ بە ستایلی خۆی و شێوەزاری خۆیی و زۆر سادە و بێ گرێ بەرنامەکە پێشکەش دەکات ، هاوڕێیانە گفتوگۆ دەکەن).

photo content

داونلۆدی بکەن

فۆنت( تایپفەیسی) ی ( دوران ) کە فۆنتێکی فارسییە و بە چەند ستایلێکی جیاواز بوونی هەیە و پشتگیری زمانی کوردیش دەکات.

photo content

فۆنت( تایپفەیسی) ی ( دوران ) کە فۆنتێکی فارسییە و بە چەند ستایلێکی جیاواز بوونی هەیە و پشتگیری زمانی کوردیش دەکات.

فێرکاری زیادکردنی کاریگەریی پێکسڵی درەوشاوە بە ئەدۆبی فۆتۆشۆپ

qazi.jpg3.30 MB

دیزاینێک بۆ ٧٨ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ٢٢ -١-١٩٤٦ دەتوانن وێنەی پێشەوا قازی محمد بە کوالیتی بەرز و ڕەنگاوڕ
دیزاینێک بۆ ٧٨ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ٢٢ -١-١٩٤٦ دەتوانن وێنەی پێشەوا قازی محمد بە کوالیتی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ( کە بە سودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد چاککراوە ) دابگرن:

دیزاینی لۆگۆ بە ستایلی نوشتاندنەوە لەم وانەدا بە بەکارهێنانی ستایلی نوشتاندنەوە لە ئەدۆبی ئیلوسترەیتەردا نمونەیەکی لۆگۆ دیزای
دیزاینی لۆگۆ بە ستایلی نوشتاندنەوە لەم وانەدا بە بەکارهێنانی ستایلی نوشتاندنەوە لە ئەدۆبی ئیلوسترەیتەردا نمونەیەکی لۆگۆ دیزایندەکەین، فێرکاریەکە لە یوتوبەکەم ببینن: https://youtu.be/bP_rRy-RVDI?si=LmWXuD_amsTwNYFY

لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دا ئەم دیاریە ..... پێشکەش بە فێرخوازانی گروپی گرافیک دیزاین و لێرەوە لەدوای فێربوونی بەرنامەکانەوە ان شا
لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دا ئەم دیاریە ..... پێشکەش بە فێرخوازانی گروپی گرافیک دیزاین و لێرەوە لەدوای فێربوونی بەرنامەکانەوە ان شا الله هەنگاو دەنێین بەرەو دانانی فێرکاری چۆنیەتی دیزاینکردن، سەرەتای فێرکارییەکانیش لە چوار وانەدا چۆنیەتی دیزاینی بەرگی کتێب لە دانانی ئەندازە و دروستکردنی قاڵبەوە تاوەکو بەکارهێنانی مۆک ئەپ باسکراوە، بەتایبەت ئەوانەی کێشەی دانانی ئەندازەی پانی نێوانی بەرگی کتێبیان هەیە بە چەند ڕێگایەک باشترین چارەسەرم باسکردووە و بەهیوای سودبینین. لینکی وانەکان لە یوتوبەکەم https://www.youtube.com/c/bahmangraphic/videos

ڕەنگی ساڵ ٢٠٢٤ کۆمپانیای پانتۆن ڕەنگی ئەمساڵی بەناوی ( Peach Fuzz) بڵاوکردەوە کۆدی ڕەنگ (#ffbe98) کۆمپانیای پانتۆن بۆ ماوەی ٢
ڕەنگی ساڵ ٢٠٢٤ کۆمپانیای پانتۆن ڕەنگی ئەمساڵی بەناوی ( Peach Fuzz) بڵاوکردەوە کۆدی ڕەنگ (#ffbe98) کۆمپانیای پانتۆن بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوام ڕەنگێک بەناوی ( ڕەنگی ساڵ ) دیاریدەکات، دیاریکردنی ئەم ڕەنگانەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕوداوانەیە لە کلتوری ئیشتای جیهاندا ڕودەدات، شارەزایانی (پەیمانگای ڕەنگی پانتۆن) ساڵانە دوای بیرکردنەوەیەکی ورد و ڕەچاوکردنی شیکردنەوەی ترێندەکان ڕەنگەکە دیاریدەکەن.

یەکشەممە دەستپێدەکات بانگهێشتان دەکەین بۆ بینینی خەیاڵی داهێنەرانەی دیجیتاڵ ئارتێستەکانی کوردستان لە پێشانگای (بڕایت پیکسڵس-
یەکشەممە دەستپێدەکات بانگهێشتان دەکەین بۆ بینینی خەیاڵی داهێنەرانەی دیجیتاڵ ئارتێستەکانی کوردستان لە پێشانگای (بڕایت پیکسڵس- Bright Pixles)دا. یەکەمین پێشانگای دیجیتاڵ ئارت لەسەر ئاستی کوردستان لەبەشی (Motion Graphics) لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت. کاتی بەڕێوەچوون: ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2023/10/15 كات: 2:00 پاش نیوەڕۆ تا 5:00 ئێوارە شوێن: کەمپەسی پەیمانگەی تەکنیکی پیشەیی بڕایت. ناونیشان: سلێمانی ∣ هەواری شار ∣ جوتسایدی خواروو ∣ بەرامبەر گەڕەکی تاڤگە. https://www.facebook.com/btvi.institute

زیرەکی دەستکردی ڤێکتەر کۆمپانیای ئەدۆبی لە دواین وەشانی ئەدۆبی ئیلوسترەیتەردا، واتە وەشانی (28.0) چەندین تایبەتمەندیی زیادکرد
زیرەکی دەستکردی ڤێکتەر کۆمپانیای ئەدۆبی لە دواین وەشانی ئەدۆبی ئیلوسترەیتەردا، واتە وەشانی (28.0) چەندین تایبەتمەندیی زیادکردووە، دیارترینیان زیرەکی دەستکردە کە لەسەربنەمای گۆڕینی نوسین بۆ وێنەی گرافیکی ڤێکتەر کاردەکات و بەشێوەی تاقیکاری( بێتا ) بەردەستە، هەر ئەوەندەش نا بەڵکو تایبەتمەندی مۆکئەپی بەردەستخستووە کە دەتوانیت ڤێکتەر لەسەر وێنەی ڕاستەر دابنێیت، هاوشێوەی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ زیرەکی دەستکرد تەنها لە وەشانە مۆڵەتپێدراوەکاندا کاردەکات, لینکی داگرتن: https://filecr.com/windows/adobe-illustrator-2022-0042/?id=229679170000#google_vignette