en
Feedback
مامۆستا مەلا موحەممەدیوسف - ڕەهنموون

مامۆستا مەلا موحەممەدیوسف - ڕەهنموون

Open in Telegram

تایبەت بە بەرهەم و ڕاڤە و لێكۆڵینەوە ئەدەبییەكانی مامۆستا مەلا موحەممەدیوسف

Show more
999
Subscribers
No data24 hours
-37 days
+230 days
Posts Archive
جەنابی مامۆستا موحەممەدیوسف شیعرێکی ستایش و پیاهەڵخوێندنی شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە پەسن و جوانیی پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لەسەر بێت) دەخوێنێتەوە و خۆی و ئامادەبووان دەهێنێتە جۆش.

علووی مەرتەبەی گەر شەممەێکت تێگەێنم من دەترســم بەردەبارانــم بکەن ئەم تێــنەگەیوانە! بەرز و پیرۆز بێت یادی مەولوود و هاتنی نووری جیهانیان و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی حەزرەتی فەخری عالەم (دروودی خودای لەسەر بێت). مەدح و پیاهەڵخوێندنی شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە پەسن و جوانی پێغەمبەری خوادا (دروودی خوای لەسەر بێت).

باس لە توانای شیعری و ڕەوانبێژیی نالی دەكات و مژدەیەكیش بە نالیدۆستان دەدا

پەی من کافییەن ئەی گرد ئینفیعال بۆ بە ڕەحــمـی وێت بـکەرەم پاماڵ مەدیــە وە تۆمار کــردەی ویــەردەم بـدیە وە زەردیـی ڕوخسار ئاوەردەم "مەولەوی"

‎هەڵوێستێكی پەروەردەییانەی مامۆستا عومەر ڕێشاوی دەگێڕێتەوە.

نوکتەیەکی زۆر خۆش. خەلیفەیەك عابایەکی شڕۆڵە بۆ مەلایەك دەنێرێ، بزانە هەڵوێستی مەلاکە چی بووە؟

لە دەستپێكی ڕاڤەی دیوانی نالیدا، باس لە لێزانی و شارەزاییی مەسعوود موحەممەد دەكات، لە دەریا بێ بنەكەی نالیدا.

توانای ڕەوانبێژی و وشەئارایی مەولانای ڕۆمی لە چەند بەیتەشیعرێكی خۆیدا.

كۆستی مردنی عەنبەرخاتوون و شەهیدبوونی ئیمامی حوسێنی كوڕی حەزرەتی عەلی لە لاواندنەوەیەكی مەولەوییدا.

بزانە شیعەكان چ پەنێكیان بە سوننییەك داوە و ئەویش چۆن ویستوویەتی پەرێزخاوێنیی خۆی دەربخات؟!

شیعرێکی حەزرەتی عائیشە لە پەسنی جوانی ڕووخساری پێغەمبەری خوادا (دروودی خوای لەسەر بێت).

بەرز و پیرۆزبێت ساڵی نوێی کۆچیی و ساڵوەگەڕی خۆشەویست لە مەککەی نەفسەوە بۆ مەدینەی ڕۆح. بەشێك لە سەفەری پێغەمبەر خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) بۆ شاری تائیف بە شیعر.

سەبارەت بە (کوردبوون)ی سەعدی شیرازیی.

مەولەوی لە حاڵی نابیناییدا، دەیەوێت ببێتە قوربانی و بەڵام مەرجەکانی قوربانی تێدا نییە. بزانە چۆن بە شیعر شەرحی حاڵی خۆی کردووە!