پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
Open in Telegram
بەئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Show more957
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1530 days
Posts Archive
🌹🌹 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
تقبل اللە منا ومنکم صالح الاعمال🌹.
یاڕەبی جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت و جەژنی وەرگرتنی تەوبە و پەرستن و نزاکانتان بێت، جەژنی خێر و خۆشی و سەرکەوتن و ڕزگاربوونی تەواوی موسڵمانان بێت لەهەموو جیهان.
داواکارم لە پەروەردگاری میهرەبانمان بەردەوامی و جێگیری ببەخشێت بە هەموو ئەندامانی ئێرە و هەموو تاکێکی موسڵمان.
و بەو هیوایەی هەر تاکێکی موسڵمان لەگەڵ هەر خوشک و برایەکی کێشەیەکی هەیە با لەم بۆنە پیرۆزەیە لەبیری بکەن و گەردنی یەکتر ئازاد بکەن، بەو هیوایەی لە تەرازووی کارە چاکەکانتان بێت.
Repost from سالار عومەر :: Salar Omer
نێوان نوێژی عەسر تا نوێژی ئێوارە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا زۆر هەستیارە، ئاگاداری بن، داوای لێخۆشبوون و نزاکردن و زیکرکردنتان لەبیر نەچێت، ئەم کاتەو ئەم ڕۆژە تا ساڵێکی تر دووبارە نابێتەوەو هیچ کەسێکیش تەمەنی مسۆگەر نییە تا ئەو کاتە، بۆیە زۆر ئاگاداری بن.
عُمَرَ بْنِ الْوَرْدِ دەفەرموێت: عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ پێی ووتم: «ئەگەر دەتوانیت ئێوارەی ڕۆژی عەرەفە بە تەنها بیت ئەوە وا بڪە».
🔴 نزاکردن بۆ ڕزگاربوون و سەرکەوتنی موسڵمانانیش لەبیر مەکەن بەتایبەت موسڵمانانی غەززەو سوودان.
#بەبیرهێنانەوە...
#ڕۆژی_عەرەفە
🌹السَّلامُ عَلَيْكُمْ و رَحْمَةُ اللَّهِ وَ بَرْكَاتَة ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و دوور لەگوناھ و تاوان و کات بەفێڕۆدان بن بەتایبەت لەم ڕۆژە گەورانە کە هیچ کەس لەئێمە گەرەنتی ئەوەمان نییە دووبارە پێی ئەگەینەوە یان نا..
بەیانی ڕۆژێکی زۆر گرنگ و بەنرخ و پڕ بەرەکەتەو یەکێکە لەدیارییە گەورەکانی خودای گەورە بۆئێمەی مرۆڤی گوناهبارو تاوانبارو بێخەم لەدواڕۆژ.
🔴باشترین نزا نزای ڕۆژی عەرەفەیە:
قال رسول الله ﷺ : خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ "
واتە : باشترین نزا نزای ڕۆژی عەرەفەیە ، وە باشترینی ئەوەی من و پێغەمبەرانی پێش من وتبێتمان بریتییە لە:
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.
🔴ئێوارەی ڕۆژۍ عەرەفە:-
▫️عُمَرَ بْنِ الْوَرْدِ دەفەرموێت: عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ پێی ووتم: «ئەگەر دەتوانیت ئێوارەی ڕۆژی عەرەفە بە تەنها بیت ئەوە وا بڪە».
⬅واتە تەنها بوونەوە بۆ نزا ڪردن و زیڪر وپاڕانەوە وبیرڪردنەوە و داوای لێخۆشبوون لە هەڵە وتاوان وڪەموڪوڕۍ وهەڵدانەوەی پەڕەیەڪی سپی ونەگەڕانەوە بۆ سەر تاوان.
ئەوەی خۆی ئامادە نەکردووە بۆبەیانی لەئێستاوە خۆی ئامادە بکات و هەر کارێکی هەیە ئەمڕۆ تەواوی بکات، بۆئەوەی بەیانی تەنها بەپەرستنی خودای گەورە بەڕێ بکات.
🔴 نزاکردن بۆڕزگاربوون و سەرکەوتنی موسڵمانانیش لەبیر مەکەن بەتایبەت خەڵکی غەززەو سوودان.
والسَّلامُ عَلَيْكُمْ و رَحْمَةُ اللَّهِ وَ بَرْكَاتَة ٌ🌹
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.
کتێبی: "٢٠ بابەتی گرنگ و پوخت دەربارەی قوربانیکردن".
لەنووسینی: سالار عومەڕ
داواکارین لەخوای گەورە لەبەڕێزیان و ئێوەی خوێنەریش وەریبگرێت و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانتان.
إِنْ شَاءَ اللّٰه دەتوانن خوێنەری کتێبەکە بن لەم بەستەرەی خوارە:-
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
https://www.mediafire.com/download/9undd1sl0zernwt
لەکۆتاییدا : پێویستە لەسەر تۆی موسوڵمان ئاگاداری ئەم دە ڕۆژە بیت و لەدەستی نەدەیت ، و کردەوەی چاکەی زۆر تێدا ئەنجام بدەى ، و کاتەکانی بە شتی باش و خێر بەڕێ بکەى ، و ئاممان ئاگادار بن لەبەفیڕۆدانی کات لەم دە ڕۆژەدا و خۆ سەرقاڵ کردن بەشتی خراپ و بێ سوودەوە هاوشێوەی نوستنى زۆر ، و وتی و وتی ، و تەماشاکردنی کەناڵەکان ، و سەرقاڵ بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ، چونکە ئەم کاتانە غەنیمەت ودەستکەوت گەلێکی زۆر گەورەن و گەر لەدەستت بچێ قەرەبوو ناکرێنەوە.
#بە_سوپاسەوە_وەرگیراوە
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
🌹فەزڵ و گەورەیی ئەم ڕۆژانە (دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان) لەگەڵ ئەو کردەوانەى کە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن🌹
یەکەم : خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە و فەرموویەتی : [وَالْفَجْرِ . وَلَيَالٍ عَشْرٍ] [سورة الفجر].
دووەم : چاکەکردن لە دە ڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : هیچ ڕۆژانـێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.
سێیەم : یەکێکی تر لەفەزڵ وڕێزەکانی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیه: ڕۆژی عەرەفەی تێدایه ، ئەو ڕۆژەی کەخوای پەروەردگار دینی تیادا کامڵ وتەواو کرد ، ونیعمەتی خۆی بۆ موسوڵمانان تەواو کرد.
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
* ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :
1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش.
أ . قورئان خوێندن : یەکێک لە بازرگانییە پڕ خێر و قازانجەکان قورئان خوێندنە لە دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان ، چونکە خوای پەروەردگار بەهەر پیتێک دە خێر وچاکەت بۆ دەنوسێت ، و بێ گومان لەم دە ڕۆژە خێری زیاتری هەیە.
ب . زیكر كردن : بە هەمان شێوە زیكری خوایش لە هەموو كاتێكدا سوننەتە و خێر و پاداشتی زۆر و گەورەیە ، بەڵام لەم دە ڕۆژە خێرترە و خوای گەورە فەرموویەتی : [ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُوماتٍ ] [الـحج] واتە : زیكری خوا بكەن لە ڕۆژە زانراوەكاندا (كە بریتین لە دە ڕۆژی یەكــەمی مانگی جاجیان) .
2 ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان و شەونوێژ و زوحا و سوننەتی دەست نوێژ ...
3 ـ خێر و صەدەقە كردن ماڵ بەخشین : پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: (الصَّدَقَةُ تُطْفِيءُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ) واتە: خێرو صەدەقەو ماڵ بەخشین لە پێناوی پەروەردگاردا تاوان دەكوژێنێتەوەو نایهێڵێ، هەروەك چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوەو نایهێڵێ.
4 ـ ڕۆژوو گرتن : هەندێ لە خێزانەكانی پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویانە: پێغەمبەر (ﷺ) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو
5 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت : سوننەت وایە بۆ ئەو كەسانەی كە نەڕۆیشتوون بۆ حەج و لە عەرەفەدا نین و لە ماڵدان كەوا بە تایبەت لە ڕۆژی عەرەفەدا (9 / ذو الـحجة) بە ڕۆژوو بن ، چونكە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : ((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ))واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە: ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) .بۆیە سوور بە لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئاوابوونی خۆری ڕۆژی عەرەفەدا تاوانەکانت ئاوا ببن، ئەوەش بە دوعا کردن و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە .
6 ـ عومرە کردن : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : عومرە دوای عومرە كەفارەت و ڕەشكەرەوەی گوناهی نێوانیانە .
7. حەج كردن : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : حەجێكی چاك پاداشتی نیە تەنها بەهەشت نەبێت.
8 ـ زیكر كردن بە ووتی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك و بەم شێوازە : (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إلـهَ إلاَّ الله ، والله أكبر ، الله أكبر ، وللهِ الـحمد)
9 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجام دان : ئەگەر كەسێك ویستی وا بوو قوربانی بكات ئەوا نابێت لە تووكی هەموو لاشەی و نینۆكەكانی لابەرێت یان لـێی بقرتێنێت و كەمی كاتەوە ، لە سەرەتـــای مانگی حاجییانەوە (ذو الحجة) تاوەكو قوربانییەكەی سەردەبڕێت
10 ـ قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا : پێغەمبەر ﷺ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ماڵ دەرنەدەچوو هەتا خواردنی نەخواردایە ، وە ڕۆژی جەژنی قوربان خواردنی نەدەخوارد هەتا دەگەڕایەوە لە نوێژی جەژن ئەنجا لە قوربانییەكەیی دەخوارد .
تێبینی : هەرچەندە قوربانی ئەنجامدان لە سێ ڕۆژەكەی دوای جەژنیشدا (أیام التشریق) دروستە بەڵام باشتر و خێرتر وایە كە لە ڕۆژی جەژندا سەرببڕێت لەبەر سوننەتەكە و ئەنجا دەشكەوێتە نێو دەیەم ڕۆژی مانگی حاجیانەوە كە كردەوەی چاكە تێیدا فەزڵ و خێرەكەی تایبەتە ، بۆیە باشتر وایە لە دەیەمین ڕۆژدا قوربانی ئەنجامبدرێت .
اعوذ باللە من شیطان الرجیم
🌹🌹 إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً 🌹🌹🌹
#بەبیرهێنانەوە...
بەیانی یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجیانە، ڕۆژوو زیکرو قورئان خوێندن و کاری چاکەو...هتد لەبیرنەکەن...
خودای گەورە پەرستن بۆهەمووان ئاسان و لەهەمووانی وەربگرێت🌺🌺..
#بەئاگا_وەرەوە...
إبن جوزي(ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت) ئەڵێت:-
لەسەر دەستم زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس تەوبەیان کرد، و زیاتر لە ٢٠٠ نەفس موسڵمان بوون.
و ئەڵێت ڕۆژێک سەیری دەوروبەری خۆم کرد زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە دەوروبەرمن،
جا وتم چۆنە بۆت گەر ئەوان ڕزگاریان بوو و خۆت تیاچوویت؟!
بۆیە گەر وتەیەکی خێر ئەڵێین یان کەسێک لە هەڵە و تاوانێک دوور ئەکەینەوە بە ئاگا بێینەوە نەڵێین تەواو من کەسێکی بەهەشتێم و فیز و لوت بەرزی نەمانگرێت، لەوانەیە هەر ئەو فیز و لوت بەرزییە بەرەو دۆزەخمان بەرێت پەنا بە خوای گەورە🥀🍁...
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_هێنانەوە...
🌹السَّلامُ عَلَيْكُمْ و رَحْمَةُ اللَّهِ وَ بَرْكَاتَة ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوو لە گوناھ و تاوان بن.
١.ئایا ئەتەوێت بێ بەش نەبیت لە ئەنجامدانی کردەوەی چاک لە ڕۆژانێک کە تیایدا خێری زیاترە وەک لە جیهاد!
(جگەلە ئەو کەسەی بە خۆی و ماڵ و منداڵییەوە دەربچێت لە پێناو خوای گەورە و هیچیان نەگەڕێنەوە)
٢.ئایا ئەتەوێت إِنْ شَاءَ اللّٰه ٦٣٠ پاییز لە دۆزەخ دوور بکەویتەوە!
٣. ئایا ئەتەوێت إِنْ شَاءَ اللّٰه گوناهی ساڵی پێشوو و ساڵی داهاتووت بسڕێتەوە!
(جگەلە گوناهە گەورەکان)
کەواتە نیازت پاک بکەرەوە بۆ خوای گەورە و دوور بکەوە لە ئەنجامدانی پەرستن بۆ ڕیا، و ناوی خوای گەورە بێنە و هەنگاو بنێ و ئەم ١٠ ڕۆژە بە پەرستن بەڕێ بکە.
١.دەڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ))
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.
٢.پێغەمبەری نازدارمان ﷺ دەفەرمێت:
(ما من عبد يصوم في سبيل الله إلا باعد الله بذلك اليوم وجهه عن النار سبعين خريفا).
واتە: هیچ بەندەییەک نییە بەڕۆژوو بێت لە پێناوی خوای گەورە ئیلا خوای گەورە ڕووخساری لە ئاگر دوور دەخاتەوە بەماوەی حەفتا پایز.
کەواتە هەوڵبدە هەر نۆ ڕۆژەکە بە ڕۆژوو بیت، إِنْ شَاءَ اللّٰه ٦٣٠ ساڵ لە دۆزەخ دوور دەخرێیتەوە.
٣. پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی : ❪❪صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ❫❫.
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوای گەورە بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ).
کەواتە هەوڵبدە بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بیت.
ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی ئەم دە ڕۆژە پیرۆزەیە إِنْ شَاءَ اللّٰه.
١/ذولحیجە(١٢)/١٤٤٦
٢٨/ئایار(٥)/٢٠٢٥
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Repost from وەرگێڕە موسڵمانەکان
#هاوڕەگەزخوازی 🏳️🌈 #یارییە_دیجیتاڵییەکان 🎮 📱
ناوی یارییەکە:
Call of Duty
یارییەکی شەڕی زۆر بەناوبانگە،
ملیۆنان منداڵ و گەنج یاری پێ دەکەن لەسەر کۆمپیوتەر، تابلێت، مۆبایل و تەنانەت پلەیستەیشن.
وەشانێکی عەرەبیشی هەیە و ئەم وێنانە تێیدا بە شێوەیەکی بەد و ناشرين دەردەکەون.
پێشوازی لە مانگی هاوڕ_ەگەز_خوازان دەکات و پەرە بە بەدڕەوشتی دەدات.
کوڕەکەت ڕزگار بکە و دەستبەجێ لە ئامێرەکەی بیسڕەوە!
Repost from وەرگێڕە موسڵمانەکان
# هاوڕەگەزخوازی 🏳️🌈 #یارییە_دیجیتاڵییەکان 📱
ئەم یارییە زۆر بەناوبانگە و ملیۆنان منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا یاری پێ دەکەن. ئەم ڤیدیۆیە لە پەڕەی یوتیوبی یارییەکە وەرگیراوە و وەکوو دیارە کە یارییەکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا پەرە بە هاوڕەگەزخوازی دەدات لە ماوەی ئەوەی پێی دەوترێت "مانگی شانازی"، ئەویش ئەو مانگەیە کە جیهان تێیدا پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە لە سروشت و فیطڕەتی مرۆڤایەتی لایان داوە.
ناوی یارییەکە بە ئینگلیزی:
Subway Surfers
دەستپێشخەری بکەن بۆ سڕینەوەی و پاراستنی منداڵەکانتان.
كەناڵی: في اقل من ثلاث
وەرگێڕان: وەرگێڕە موسڵمانەکان
.• °``°•.¸.•°``°•.
( םבםב )
•. .ﷺ. ¸.•
؍•.♡.•؍
✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿ 🌹🌺🌹Repost from وەرگێڕە موسڵمانەکان
🚨 ئاگادارکردنەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ئەوەی پێی دەوترێت "ئاهەنگەکانی مانگی پشتگیری هاوڕەگەزبازی🏳️🌈" و مەترسی یارییە دیجیتاڵییەکان لەسەر منداڵەکانمان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی حوزەیران/یونیو، کە لە ڕۆژئاوا بە "مانگی شانازی" ناسراوە، زۆربەی پلاتفۆرمەکانی ڕاگەیاندن و کۆمپانیا دیجیتاڵییەکان، لەوانەش یارییەکانی مۆبایل، دەست دەکەن بە بەکارهێنانی ئەم بۆنەیە بۆ بڵاوکردنەوەی هێماکانی هاوڕەگەزخوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەکانی لە نێوان گەورە و بچووکدا بە شێوەیەکی یەکسان.
تێبینی دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆر لە یارییە بەناوبانگەکانی سەر مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن، کە منداڵان و هەرزەکاران ڕۆژانە یاری پێ دەکەن، لۆگۆ و ڕەنگ و چالاکی تایبەت بەم مانگە زیاد بکەن لەژێر دروشمی "جۆراوجۆری و قبوڵکردن"، کە لە ڕاستیدا دەروازەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاساییکردنی هاوڕەگەزخوازی و تێپەڕاندنی پەیامی ئاراستەکراو بۆ منداڵان بە شێوازی یارییانەی فریودەر.
گرنگە کە باوان و پەروەردەکاران مەترسی ئەم دزەکردنە نەرمە بزانن و بە تەواوەتی ئاگادار بن لەوەی منداڵەکانیان ڕووبەڕووی چ ناوەڕۆکێکی ئاراستەکراو دەبنەوە کە پێچەوانەی بنچینەکانی دین و فیطڕەتی پاکە.
وە بە شێوەیەکی گشتی، ستەمێکی گەورەیە کە مۆبایل بدەیت بە منداڵەکانت لە تەمەنێکی زووەوە، و ئەم ستەمە زیاتر دەبێت ئەگەر وەک نێچیرێکی ئاسان جێیان بهێڵیت بۆ دوژمنانی فیطرەت و دین لە ڕۆژانی داهاتوودا، لە خودا بترسە و بزانە کە لەبەردەم خودای گەورەدا ڕادەوەستیت و لێت دەپرسێتەوە لەبارەیانەوە، ئامادە بە بۆ وەڵامدانەوە.
بە ویستی خودا، زیاتر لە جارێک لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاگاداری دەدەمەوە لەسەر ئەم بابەتە، و هەندێک وێنە لە بەناوبانگترین یارییە دیجیتاڵییەکان دەنێرم کە لەم چالاکییانەدا بەشدارن بۆ ئەوەی لێیان ئاگادار بن و خۆیان لێ بپارێزن.
لە چەناڵی: في ٲقل من ثلاث
#قسەی_خەڵکی
#بەئاگا_وەرەوە
ئافرەتێک خۆی سوتاندو دوای چەند ڕۆژ لەمانەوە لەنەخۆشخانە وەفاتی کرد.
خەڵکی چییان وت؟
ئەوە ئافرەتەکە بزان چی کردووە،
ئافرەتەکە بزان کێی ویستووە،
ئافرەتەکە بزان چی ویستووە،
ئافرەتەکە....
ئافرەتەکە...
باشە بۆ ناڵێن ئەو ئافرەتە بەچییە تێپەڕێووە؟
ژیانی چۆن بووە؟
ناڵێم بەخۆسوتاندنی کاری باشی کردووەو لەبنەڕەتە کارێ زۆر زۆر هەڵەی کردووە، بەڵام ناکرێ ئەو هەموو بوختانەی پێبکرێت...
لەکۆتایشدا هۆکار چی ئەبێت!
خێزانی ویستوویانە بەزۆر بەکەسێکی بدەن یان بەزۆر شتێکی پێبکەن...
هاوسەرەکەی خراپ بووەو خێزانیشی ڕێگەیان نەداوە لێی جیا ببێتەوە...
کەسێک بوختانێکی پێی کردووەو خێزانی باوەڕیان بەو ڕاستییە نەکردووە کە ئەو پێیانی وتووە....
.....هتد.
ئافرەتەکە چەوسێنراوەتەوەو بەهیچ شێوەیە کەشێکی بۆناگۆڕن و تووشی شتێکی لەو شێوازانەش ئەبێت و شەیتانیش هەموو کات ئیشی خۆی ئەکات و مرۆڤیش باوەڕی کەم و زیاد ئەکات و...هتد، لەکۆتاییە شتێک لەخۆی ئەکات (کارێکی زۆر زۆر هەڵەیە) و دەوروبەریش بەهەزاران بوختان خۆیان ئەکەنە ناو بابەتەوەو بەبێ ئەوەی یەک سوودی هەبێت بۆیان و بەڵکو زیانیشی هەیە بۆدونیاو دواڕۆژیان.
قسەی خەڵکی قسەی خەڵکی هیچ کات تەواو نابێت، با لەخوای گەورە بترسین و زمانمان بگرین لەشتانێک پەیوەندیان بەئێمەوە نییە.
و دواڕۆژی خۆمان نەدۆڕێنین لەبەر زمانمان.
🌹
.• °``°•.¸.•°``°•.
( םבםב )
•. .ﷺ. ¸.•
؍`•.♡.•`؍
✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿ 🌹#بەبیرهێنانەوە
ئەمڕۆ هەینییەو کاتی گیرابوونی نزایە🪴...
ئەزیزانتان و تەواوی موسڵمانە چەوساوەو ستەملێکراوەکانیش لەبیرمەکەن💔...
🪴نزاکردن زۆر شت دەگۆڕێت...
