en
Feedback
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project

پڕۆژەی ئاگا :: Aga project

Open in Telegram

بەئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست

Show more
957
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1530 days
Posts Archive
چ شتێك شتێك سوننتە لەوكاتەدا بوترێ : بەپێی ئەوەی بوخاری و موسلیم لەعائیشەوە ئەگێڕنەوە كە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ڕۆژو مانگ دوو نیشانەن لەنیشانەكانی خوای گەورە بۆمردنو ژیانی كەس ناگیرێن، كاتێ بینیتان گیران، لەخوا بپاڕێنەوەو داوای لێبوردنی لێ بكەن. وە هەردوكیان لەئەبوموساوە گێڕاویانەتەوە دەفەرموون: ڕۆژ گیرا، پێغەمبەر ﷺ هەستا نوێژی بۆ كردین لەپاشاندا فەرمووی: (إذَا رَأيتُم شَيئاً مِن ذَلِكَ فَافزَعُوا إلي ذِكرِ اللهِ وَدُعَائِهِ وَاستِغفَارِهِ). واتە: ئەگەر شتێكی وەهاتان بینی هانا بەرن بۆ یادی خوا كردن و پاڕانەوە و داوای لێبوردن لێی.

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. ============= 🗞چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژی ڕۆژگیران و مانگ گیران:. 1️⃣- حوکمى ئەم نوێژە.؟ 2️⃣- چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ .؟ 3️⃣- چەند ڕکات دەکرێ .؟ 4️⃣- چۆنێتی كردنی 5️⃣- سەبارەت بە وتاردان لە دوای نوێژەكە .؟ 6️⃣- كاتەكەی .؟ 7️⃣- چ شتێك شتێك سوننتە لەوكاتەدا بوترێ..؟ حوكمی ئەم نوێژە : زانایان لەسەر ئەوە پێك هاتوون كە نوێژی ڕۆژ گیران و مانگ گیران سوننەتێكی موئەككەدە بۆ پیاوان و ژنان بەڵام ئەبو عوانە لە صەحیحەكەیدا (2/398) دەفەرمووێت: (بيان وجوب صلاة الكسوف) وە چەند حەدیسی لە ژێر ئەم بابەدا هێناوە كە دەلالەت دەكاتە سەر وجوب وەك: (فإذا رأيتموها فصلوا) ـ واتە هەركاتێك بینیتان ڕۆژ یان مانگ گیرا ئەوە نوێژ بكەن ـ وە هەندێک لەزانایان دەفەرموون : ئەمە ڕاجحترە لە ڕووی بەڵگەوە . وەچاكتر وایە بەجەماعەت بكرێت، هەرچەندە بە جەماعەت كردنی مەرج نییە تێیدا چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ : لەكاتی ڕۆژگیران و مانگ گیران بانگەوازی خەڵی بۆ دەكرێت بە وتنی : (الصلاة جامعة) ئەم نوێژە چەند ڕكاتە ؟ وە جەماوەری زانایان لەسەر ئەوەن دوو ڕكاتە، لە هەر ڕكاتێكدا دوو جار ڕكوع ئەبرێت. چۆنێتی كردنی : لە عائیشەوە خوای لێ ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر ﷺ لەژیانیدا مابوو جارێك ڕۆژگیرا چووە دەرەوە بۆ مزگەوت و هەڵسا خەڵكەكەی لەدوای خۆیەوە ڕیز كردو سوڕەتێكی دورو درێژی خوێند، لەپاشاندا (الله أكبر) ی كرد و چووە ركوعەوە، ماوەیەكی زۆر لەركوعدا مایەوە، شتێكی كەمتر بوو لەخوێندنەكەی یەكەم، لەپاشاندا سەری بەرز كردەوە فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لە پاشاندا وەستاو سوڕەتێكی تری خوێند، بەڵام ئەوەندەی خوێندنی یەكەم دورو درێژ نەبوو، پاشان (الله أكبر) ی كردەوەو چووە ركوعەوە، بەڵام ئەوەندەی ركوعی یەكەم نەمایەوە، پاشان فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لەپاشاندا چووە سەجدەوە، هەر بەو شێوەیە ڕكاتەكەی تریشی تەواو كرد، هەتا چوار ركوعو چوار سجودی تەواو كرد ڕۆژ دەركەوتەوە پێش ئەوەی سڵاوبداتەوە، لەپاشاندا هەڵسا ووتارێكی دا بۆ خەڵكەكە لەسەرەتاوە سوپاس و ستایشی پەروەردگاری كرد بەجۆرێك هەرشیاوی ئەوبێت، ئینجا فەرمووی: (إنَّ الشَّمسَ وَالقَمَرَ آيَتَانِ مِن آيَاتِ اللهِ عَزَّوَجَلَّ لا يَنخَسِفَانِ لِمَوتِ أحَدٍ وَلا لِحَيَاتِهِ، فَإذَا رَأيتُمُوهَا فَافزَعُوا إلي الصَّلاةِ) (رواه البخاری ومسلم). واتە: ڕوژو مانگ دوو نیشانەن لە نیشانەكانی خوا، نە بۆ مردنی كەس ئەگیرێن نە بۆ لەدایك بوونی كەس، جا ئەگەر بینیتان گیران پەنا بەرنە بەر نوێژ كردن. هەروەها بوخاری و موسلیم گێڕاویانەتەوە لە ئیبنوعەبباسەوە كە دەفەرمووێت: ڕۆژ گیراو پێغەمبەر ﷺ نوێژی كرد، لەنوێژەكەیدا وەستانێكی درێژ وەستا بەئەندازەی سوڕەتی بەقەڕە، پاشان ڕكوعێكی درێژی برد، پاشان هەستایەوە لە ركوع و وەستانێكی درێژ وەستا، بەڵام لەوەستانی یەكەم كەمتر بوو، پاشان ركوعێكی درێژی برد، بەڵام لەركوعی یەكەم كەمتر بوو، پاشان سەجدەی برد، پاشان هەستایەوە پێو وەستانێكی درێژ وەستا، بەڵام لەوەستانی یەكەمجار كەمتر بوو، پاشان ركوعێكی درێژی برد، بەڵام لەركوعی یەكەْم كەمتر بوو، پاشان سەجدەی برد، پاشان كەسەلامی دایەوە ڕۆژ دەركەوت، فەرمووی: (إنَّ الشَّمسَ وَالقَمَرَ آيَتَانِ مِن آيَاتِ اللهِ لا يَنخَسِفَانِ لِمَوتِ أحَدٍ وَلا لِحَيَاتِهِ، فَإذَا رَأيتُم ذَلِكَ فَاذكُرُوا اللهَ) واتە: بەڕاستی ڕۆژو مانگ دوو نیشانەن لەنیشانەكانی خوا، نە لەبەر مردنی كەسێك ئەگیرێن و نە لەبەر لەدایك بوونی، جا كاتێ بینیتان ئەو دووانە گیراوون یادی خوا بكەن. سەبارەت بە وتاردان لە دوای نوێژەكە : ئیمامی شافیعی ئەو ووتاردانەی پێغەمبەری ﷺ كردۆتە بەڵگەی ئەوەی ووتار دان مەرجێكە لەمەرجەكانی ئەو نوێژە. بەڵام ئەبو حەنیفەو مالیك ئەڵێن: نوێژی مانگ گیران و ڕۆژ گیران ووتاردانی تێدا نییە، وە پێغەمبەر ﷺ بۆیە ئەو ووتارەی دا چونكە خەڵكەكە، ئەیان ووت: لەبەر مردنی ئیبڕاهیمی كوڕی پێغەمبەر ﷺ ڕۆژ گیراوە. كاتەكەی : كاتەكەشی لەوكاتەوەیە ڕۆژ یامانگ ئەگیرێن هەتا دەرئەكەونەوە، نوێژی مانگ گیرانیش وەك نوێژی ڕۆژگیرانە بێ جیاوازی. حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: ئەوكاتەی ئیبنوعەبباس ئەمیر بوو لەسەر بەصرە مانگ گیرا هاتەدەر بەرنوێژی بۆ كردین دوو ڕكات لە هەر ڕكاتێكدا دووجار چووە ركوعەوە، كاتێ لێ بووەوە چووە سەر مینبەر فەرمووی: من بەوشێوەیە نوێژم بۆكردن وەك چۆن پێغەمبەرم بینیووە ﷺ نوێژی كردووە. (شافیعی لەموسنەددا گێڕاویەتییەوە).

حوکمی یادکردنەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان ️ﷺ (مەولود):- زانایان دەڵێن مەولود کردن داھێنراوێکە لەداھێنراوەکان ، ئەگەر خێر و چاکە بوایا پێشینەکان دەیان کرد. زانایان دەڵێن پرسیار لەوانە دەکەین کە مەولود دەکەن: ئایا مەولود پێغەمبەر ﷺ  کردوویەتی یان نە؟ بۆ وەڵام ئەم پرسیارە دوو وەڵام ھەیە: یەکەم: یان دەڵێن بەڵێ کردوویەتی، ئەگەر وا بڵێن دەڵێین گومانی تێدا نییە درۆیەکی ڕوون و ئاشکرایە، چونکە ھیچ بەڵگە نەھاتوون . دووەم: یان دەڵێن نەخێر نەیکردووە، دەڵێین بۆچی پێغەمبەر نەیکردووە؟ پێغەمبەر زانیوویەتی کە مەولوود خێرە یان نە؟ دوو وەڵام ھەیە بۆئەم پرسیارە: یەکەم: یان دەڵێن نەخێر پێغەمبەر ﷺ نەیزانیووە کە مەولود خێرە، دەڵێین پێغەمبەر ﷺ  نەیزانیووە خێرە تۆ زانیووتە؟! دووەم: یان دەڵێن بەڵێ پێغەمبەر ﷺ زانیوویەتی، دەڵێین ئەی بۆچی بەئومەتی خۆی نەگووت کە مەولود خێرە؟! ئایا پێغەمبەر ﷺ خیانەتی کردووە پەنا بەخودا؟ ئایا ھەموو دینی نەگەیاند ؟! ابن عثیمین ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرمووێت: ( یەکەم شەوی مەولودی پێغەمبەر ️ﷺ  زانراو نییە بەشێوەی بڕاوە، بەڵکو ھەندێک زانای سەردەم دەڵێن شەوی نۆی " ربیع الأول " ە ، نەک شەوی دوازدە ، ئەو کات یادی مەولود کردن لە دوازدەی ربیع الأول لە ڕووی مێژووەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساس بۆی نییە . دووەم: لەڕووی شەرعەوە یادی مەولود کردن ھیچ ئەسڵی نییە ، ئەگەر شەرعی خوا بوایا پێغەمبەر ﷺ  بەکردەوە دەیکرد، یان بەئومەتی خۆی دەگەیاند ، ئەگەر کردبوایا یان گەیاندبوایا ئەوا نقل دەکراو فەرموودە لەسەری دەھات و پارێزراو دەبوو ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون " ھیچ شتێک لەسەری نەھاتووە بەوە دەزانرێت کە دینی خوا نییە ، ئەگەر دین خوا نەبێت نابێت بیکەیت بەعیبادەت و لەخوا نزیک بیت پێی ، .... ))، و لەگەڵ ئەوەشە هیچ کەسێک لەهاوەڵان و تابیعینەکان  و چوار پێشەواکە ئەم کارەیان نەکردووە، پەنا بەخودای گەورە دەکرێت ئێمە لەخودای گەورەو پێغەمبەرمان️ ﷺ و هاوەڵان باشترو زیاتر بزانین!!! ئەوەی گرنگ بێت موسڵمان برایەتی لەنێوان خۆیان بپارێزن، لەسەر مەولود کە شتێکی داھێنراویشە فیتنەی گەورە نەکەوێتە نێوانیان، چونکە خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ بەشوێنکەوتنە نەک پێش کەوتن، وە ئەنجامدانی ئەم کارانە بەناو ڕۆژی لەدایکبوونەوە هیچیان شوێنکەوتن نین. موسڵمان ئەگەر شوێن قورئان و سونەت بکەوێت بەسە بۆی، پێویست ناکات شوێن بیدعە بکەوێت یان شوێن شتێک بکەوێت گومانی لەسەرە ، ھەروەک یەکێک لە ھاوەڵان دەڵێت : " شوێن قورئان و سونەت بکەون و شت دامەھێنن ، چونکە ئەمە بەسە." ، موسڵمانیش ئەگەر شوێن قورئان و سونەت بکەوێت و خۆی تووشی بیدعەو گومان نەکات باشترە بۆی، بۆچی کردەوەیەک دەکەیت قبول نابێت چونکە بیدعەیە یان گومانی لەقبول بوونی دا ھەیە؟! بۆچی کردەوەیەک ناکەیت دڵنیای لێی کە دینەو قورئان یان سونەت باسی کردووە؟!.

حوکمی یادکردنەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان ️ﷺ (مەولود):- زانایان دەڵێن مەولود کردن داھێنراوێکە لەداھێنراوەکان ، ئەگەر خێر و چاکە بوایا پێشینەکان دەیان کرد. زانایان دەڵێن پرسیار لەوانە دەکەین کە مەولود دەکەن: ئایا مەولود پێغەمبەر ﷺ کردوویەتی یان نە؟ بۆ وەڵام ئەم پرسیارە دوو وەڵام ھەیە: یەکەم: یان دەڵێن بەڵێ کردوویەتی، ئەگەر وا بڵێن دەڵێین گومانی تێدا نییە درۆیەکی ڕوون و ئاشکرایە، چونکە ھیچ بەڵگە نەھاتوون . دووەم: یان دەڵێن نەخێر نەیکردووە، دەڵێین بۆچی پێغەمبەر نەیکردووە؟ پێغەمبەر زانیوویەتی کە مەولوود خێرە یان نە؟ دوو وەڵام ھەیە بۆئەم پرسیارە: یەکەم: یان دەڵێن نەخێر پێغەمبەر ﷺ نەیزانیووە کە مەولود خێرە، دەڵێین پێغەمبەر ﷺ نەیزانیووە خێرە تۆ زانیووتە؟! دووەم: یان دەڵێن بەڵێ پێغەمبەر ﷺ زانیوویەتی، دەڵێین ئەی بۆچی بەئومەتی خۆی نەگووت کە مەولود خێرە؟! ئایا پێغەمبەر ﷺ خیانەتی کردووە پەنا بەخودا؟ ئایا ھەموو دینی نەگەیاند ؟! ابن عثیمین ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرمووێت: ( یەکەم شەوی مەولودی پێغەمبەر ️ﷺ زانراو نییە بەشێوەی بڕاوە، بەڵکو ھەندێک زانای سەردەم دەڵێن شەوی نۆی " ربیع الأول " ە ، نەک شەوی دوازدە ، ئەو کات یادی مەولود کردن لە دوازدەی ربیع الأول لە ڕووی مێژووەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساس بۆی نییە . دووەم: لەڕووی شەرعەوە یادی مەولود کردن ھیچ ئەسڵی نییە ، ئەگەر شەرعی خوا بوایا پێغەمبەر ﷺ بەکردەوە دەیکرد، یان بەئومەتی خۆی دەگەیاند ، ئەگەر کردبوایا یان گەیاندبوایا ئەوا نقل دەکراو فەرموودە لەسەری دەھات و پارێزراو دەبوو ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون " ھیچ شتێک لەسەری نەھاتووە بەوە دەزانرێت کە دینی خوا نییە ، ئەگەر دین خوا نەبێت نابێت بیکەیت بەعیبادەت و لەخوا نزیک بیت پێی ، .... ))، و لەگەڵ ئەوەشە هیچ کەسێک لەهاوەڵان و تابیعینەکان و چوار پێشەواکە ئەم کارەیان نەکردووە، پەنا بەخودای گەورە دەکرێت ئێمە لەخودای گەورەو پێغەمبەرمان️ ﷺ و هاوەڵان باشترو زیاتر بزانین!!! ئەوەی گرنگ بێت موسڵمان برایەتی لەنێوان خۆیان بپارێزن، لەسەر مەولود کە شتێکی داھێنراویشە فیتنەی گەورە نەکەوێتە نێوانیان، چونکە خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ بەشوێنکەوتنە نەک پێش کەوتن، وە ئەنجامدانی ئەم کارانە بەناو ڕۆژی لەدایکبوونەوە هیچیان شوێنکەوتن نین. موسڵمان ئەگەر شوێن قورئان و سونەت بکەوێت بەسە بۆی، پێویست ناکات شوێن بیدعە بکەوێت یان شوێن شتێک بکەوێت گومانی لەسەرە ، ھەروەک یەکێک لە ھاوەڵان دەڵێت : " شوێن قورئان و سونەت بکەون و شت دامەھێنن ، چونکە ئەمە بەسە." ، موسڵمانیش ئەگەر شوێن قورئان و سونەت بکەوێت و خۆی تووشی بیدعەو گومان نەکات باشترە بۆی، بۆچی کردەوەیەک دەکەیت قبول نابێت چونکە بیدعەیە یان گومانی لەقبول بوونی دا ھەیە؟! بۆچی کردەوەیەک ناکەیت دڵنیای لێی کە دینەو قورئان یان سونەت باسی کردووە؟!.

️﷽ ‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌ تاقیکردنەوەی قۆناغی چوارەمی ژیاننامەی پێغەمبەری خود
️﷽ ‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌ تاقیکردنەوەی قۆناغی چوارەمی ژیاننامەی پێغەمبەری خودا ﷺ. فۆڕمەکە کاتژمێر ٩ی شەو چالاک دەبێت و بەکراوەیی دەمێنێتەوە تا ٩ی شەوی داهاتوو، واتە ٢٤ کاتژمێر بەکراوەیی دەمێنێتەوە. هەر کەسێک فۆڕمەکەی کردەوە ٣٠ خولەک کاتی دەبێت بۆوڵامدانەوە. ١ی ٣ی(ڕەببعی یەکەم) ١٤٤٧ی کۆچی... یەکشەممە سەرکەوتوو بن. https://quizzory.in/id/689f2ba056ef552b806d9de1

🌹 ‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•. ( םבםב ) •. .ﷺ. ¸.• ؍`•.♡.•`؍ ✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹

هەڵمەتی هەڵوەشاندنەوەی موتابەعەی کەسە هیچوپووچ و تافیهـ و فەسادچی و ڕەواجپێدەری سەقافەتی خەواندنی بەکۆمەڵ، لە کاتێکدا برسێتی
هەڵمەتی هەڵوەشاندنەوەی موتابەعەی کەسە هیچوپووچ و تافیهـ و فەسادچی و ڕەواجپێدەری سەقافەتی خەواندنی بەکۆمەڵ، لە کاتێکدا برسێتی و قاتوقڕی و کوشتن بەسەر براکانمان دێت لە غەززە و شوێنانیتر = ئەرکێکی گرنگ و کارێکی پێویست و بەپەلەیە، پێویستە ببێتە سەقافەتێکی گشتی لای نەوەی نوێی بە کوڕ و کچیانەوە، زۆریش گرنگە ئەم پەیامە بەردەوام بیری یەکتر بخەینەوە. هەوڵدە دوای خوێندنەوەی ئەم پۆستە، بە شتێک پەیوەست بەم بابەتەوە بەشداری بکە شێخ ئەحمەد سەیید

پێشەوا ئیبن قەییم -ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت- فەرموویەتی:
ڕاستگۆ چاوەڕێی ڕزگاربوون دەکات و لەبەزەیی خودای گەورە بێهیوا نابێت.
"مدارج السالکین" و. سالار عومەر

🌹 ‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•. ( םבםב ) •. .ﷺ. ¸.• ؍`•.♡.•`؍ ✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹

‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌ خوێنەرانی ئازیز سوپاس بۆ خودای گەورە بەبەرهەمێکی تری و
‌ السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌ خوێنەرانی ئازیز سوپاس بۆ خودای گەورە بەبەرهەمێکی تری وەرگێڕدراو لەعەرەبییەوە بۆکوردی لەخزمەتتانم، داواکارم لەخودای گەورە لەئێمەو ئێوەشی وەربگرێ.
بۆچارەسەری کێشەکان لێرەدا "دە" هەنگاو باس دەکەین کە ئەگەر پەیڕەویان بکەیت، خودای گەورە بەویستی خۆی دەتپارێزێ لەشەیتان، ماڵ و منداڵەکانیشت دەپارێزێت.
ناونیشانی پەرتووک: ئایا ماڵێکی بێکێشەت دەوێت؟ ناوی نووسەر: د. خالید حەسەن ناوی وەرگێڕ: سالار عومەر بەشێوەی pdf دەتوانن خوێنەری بن لەم بەستەرەی خوارەوە: https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20250801132407649248&lng=1

🍀 آلُلَُّـہِــم صٍَلُِّ ۆَﺳَ̭͠ـــلُِّم ۆَبَْآرِڪ علُۍ نَْبِْيَِّنَْـــآ مُحٍمَّدِ ۆِأّلَُـﮧِ ۆِصٌٍحٌٍبِْـﮧِ أّجٍِمَعٌيَِّنْ 🍀

#بەبیرهێنانەوە 🌹 ڪاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت... 🪻 ڕۆژی هەینییە. 🪻 ڕۆژێکە لەڕۆژە زۆر گەورەو پیرۆزەکان لەلای خوای گەورە. بۆیە:- بە ئومێدبە🙂_ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيب بێترسبە🥰_ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ئاسوودەبە😌_ قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَـٰنَا... خوای گەورە ویستی لەسەر هەر شتێک بێت تەنها دەفەرمێ ببە، بۆیە بێهیوا مەبن. 🔴 یەکێک لەهۆکارەکان بۆ ئەوەی نزاکانمان وڵام بدرێنەوە پێویستە خۆمان لەحەرامکراوەکان بپارێزین...🌹 🪴🪴 ئەزیزانت و تەواوی موسڵمانان بێبەش مەکە لەنزاکانت، بەتایبەت موسڵمانە چەوساو ژێردەست و ستەملێکراوەکانی غەززەو سودان و یەمەن و هیندستان و تورکستان و...هتد.💔🥀

🌹 ‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•. ( םבםב ) •. .ﷺ. ¸.• ؍`•.♡.•`؍ ✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹

🌺 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🌺

#مانگی_موحەڕەم _گەورەیی مانگى موحەڕەم: یەکێک لەو فەرموودانەى كە سەبارەت بەفەزڵ و چاكەى مانگى موحەڕەم هاتوون: پێغەمبەرى خودا ﷺ دەفەرموێت: " أفضل الصيام بعد رمضان، شهر الله المحرم... " واتە: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە. _گەورەیی ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا: دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ دەفەرمووێت: "داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەك ساڵى تاوانى ڕابردوو" _بەسەرهاتی ڕۆژووگرتنی عاشورا: كاتێک پێغەمبەرى خوا ﷺ كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش ﷺ پرسیارى كرد هۆى چیە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لەچنگى فیرعەون،بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێك بەرامبەر بەپەروەردگار،پێغەمبەریش ﷺ فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وەفەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن . _ چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا: پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت: "ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -إن شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین". ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ كۆچى دوایى كرد. كەواتە پێغەمبەر (صلى اللە عليە وسلم) جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوەوفەرموویەتى: (پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا) وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن). _حوکمی بەڕۆژووبوون لەڕۆژی هەینی و شەممەدا بەمەبەستی تاسوعا و عاشورا: سەبارەت بەحوکمی بەرۆژووبوون لە ڕۆژی هەینی و شەممەدا بەمەبەستی تاسوعا و عاشورا لەلای زۆرێک لەزانایان دروستە چونکە تۆ بەمەبەستی هەینی یان شەممە بەڕۆژوو نابیت بەڵکو لەبەر گەورەیی تاسوعاو عاشورا بەڕۆژوو دەبیت ؛ والله أعلم. وە سەبارە بەتەنها بەرۆژوو بوون لە رۆژی عاشورادا شێخ ابن عوثەیمین فەرمویەتی دروستە بەڵام باشترە رۆژێک لەپێشی یان لەدوای لەگەڵدا بەڕۆژووو ببیت

🍀 آلُلَُّـہِــم صٍَلُِّ ۆَﺳَ̭͠ـــلُِّم ۆَبَْآرِڪ علُۍ نَْبِْيَِّنَْـــآ مُحٍمَّدِ ۆِأّلَُـﮧِ ۆِصٌٍحٌٍبِْـﮧِ أّجٍِمَعٌيَِّنْ 🍀

ساڵنامەی کۆچی// هەموو نەتەوەیەک ساڵنامەی تایبەتی خۆی هەیە، کە بەنرخی دەزانێت و بەبەشێکی دانەبڕاو لەشوناس و کولتوورو ئایینەکەی دادەنرێت. ساڵنامەی زاینی، ساڵنامەی کۆچی، ساڵنامەی ڕۆمانی، ساڵنامەی قبتی، ساڵنامەی فارسی، ساڵنامەی چینی، ساڵنامەی یۆنانی و.... هتد. سەرەتای ساڵنامەکان هێمای ڕووداوە ئایینییە گەورەکانە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی گەلان هەبووەو بەردەوامیشیان هەیە. گەلی ئیسلام وەک هەموو گەلانی تر ساڵنامەیەکی تایبەتی خۆی هەیە کە یادی ڕووداوێکی گرنگ دەکاتەوە کە ڕووی زەوی گۆڕی و کاریگەری لەسەر مرۆڤایەتی هەبوو تا کۆتایی دونیا. چیرۆکەکە ئەوەیە کە ساڵنامەی کۆچی هێمای کۆچی پڕ بەرەکەتی پێغەمبەری سەروەرمانە️ ﷺ لەمەککەوە بۆمەدینە، کە پێغەمبەری خودا️ ﷺو موسڵمانە دڵسۆزەکانیش کە لەگەڵیدا بوون ناوکی دەوڵەتی ئیسلامییان دامەزراند، کە زۆری نەخایاند بوو بەزلهێزێکی گەورەی جیهانی کە لەبەرامبەر ڕکابەرەکاندا وەستایەوە و تەنانەت سەرکەوت بەسەر دوو زلهێزترینی جیهانی لەو سەردەمەدا کە فارس و ڕۆمەکان بوون. گەلی ئیسلام بووە گەلێکی ڕێزدارو خاوەن پێگە لەهەموو جیهان. سەرەتای ساڵنامەی کۆچی: پێشتر عەرەبەکان ساڵانێکیان بەپشتبەستن بەڕووداوە گەورەکان ناودەنا، وەک ساڵی فیل، ساڵی تاعون و ساڵی خۆڵەمێش...هتد تاکو لەکاتی خەلافەتی پێشەوای باوەڕداران عومەر کوڕی خەتاب (خودای گەورە لێی ڕازی بێت). ئەبو موسای ئەشعەری (خودای گەورە لێی ڕازی بێت) بۆی نوسی; ئێمە لەتۆوە نووسراومان پێدەگات و بەرواریان لەسەر نییە. عومەر هاوەڵانی کۆکردەوە (خودای گەورە لێیان ڕازی بێت) و ڕاوێژی لەگەڵیان کرد. هەندێکیان وتیان: "ساڵەکان دیاری بکەن وەک چۆن فارسەکان لەلایەن پاشاکانیانەوە مێژوویان دیاری دەکرد، هەرکاتێک پاشایەک مرد، بەسەردەمی جێنشینەکەیەوە مێژوویان بۆدادەنا". هاوەڵان ئەمەیان بەدڵ نەبوو. هەندێکی تر وتیان: "بەو شێوەیە بکەن کە ڕۆمەکان مێژووی ساڵەکە دیاری دەکەن"، بەڵام ئەوانیش ئەمەیان بەدڵ نەبوو. هاوەڵان (خودای گەورە لێیان ڕازی بێت) پێیان خۆش نەبوو وەکو ئەم و ئەو بکەن. پاشان هەندێکیان وتیان: لە لەدایکبوونی پێغەمبەرەوە ﷺ بەروارەکە بنووسن. هەندێکی تریش وتیان: لەو کاتەوەی کە وەحی دابەزی بۆپێغەمبەرمان️ ️ﷺ، خەڵکی تریش وتیان: لەکۆچکردنی پێغەمبەرمانەوە ﷺ دیاری بکرێت. پێشەوا عومەر فەرمووی: کۆچەکە ڕاست و ناڕاستی لەیەکتر جیاکردەوە، بۆیە هەر لەوەوە ساڵەکە دابنێن. کەواتە لەکۆچەوە مێژوویان دانا، و لەسەر ئەوە کۆک بوون کە یەکەم ساڵی ئیسلامی ساڵی یەکەمی کۆچەکە دەبێت، بەڵام ڕاوێژیان کرد کە ساڵ لەکام مانگ دەست پێدەکات؟ هەندێکیان وتیان: لەڕەمەزانەوە، چونکە ئەو مانگەیە کە قورئان تێیدا دابەزیوە. هەندێکی تر دەیانوت: لە 'ربیع الأول'ەوە، چونکە ئەو مانگەیە کە پێغەمبەری خودا️ ﷺ وەک کۆچبەرێک گەیشتە مەدینە. بەڵام عومەڕو عوثمانی کوڕی عەفان و عەلی کوڕی ئەبی طالیب (خودای گەورە لێیان ڕازی بێت) کە سێ باشترین خەلیفەی ئەم میللەتەن لەدوای ئەبوبەکر (خودای گەورە لێی ڕازی بێت)، ڕازی بوون سەرەتای ساڵ لەموحەڕەمەوە بێت. چونکە لەمانگە حەرامکراوەکانە کە دوای مانگی 'ذوالحجە' دێت، کە موسڵمانان حەجی خۆیان ئەنجام دەدەن، کە پایەکانی ئایینەکەیان تەواو دەکەن، و تێیدا پشتیوانان بەیعەتیان بەپێغەمبەری خودا️ ﷺ داوە، بۆیە ساڵی کۆچی لەمانگی موحەڕەمەوە دەستی پێکرد. پەیوەندی ساڵنامەی کۆچی بەپەرستنەکانەوە: بێگومان پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان هەندێک پەرستنەکان و ساڵنامەی کۆچیدا. بۆنموونە: - زەکات: ئەو زەکاتەی کە دەدرێت لەسەر سامان و ئاژەڵ و کەلوپەلی بازرگانی و کەلوپەلی تر بەساڵێکی تەواوی کۆچی دەبێت. - ڕۆژوو: ئەم پایە گەورەیەی ئیسلام لەلایەن خودای گەورەوە داواکراوە لەمانگی ڕەمەزاندا کە مانگی نۆیەمی ساڵی کۆچییە لەلایەن موسڵمانانەوە ئەنجام بدرێت. - حەج: حەج پایەی پێنجەمی ئیسلامەو موسڵمانان لە مانگی 'ذوالحجە' کە دوانزەهەمین مانگی کۆچییە ئەنجامی دەدەن. - لەئایینەکەماندا چەندین پەرستن هەیە کە پەیوەستە بەساڵنامەی کۆچییەوە، وەک ماوەی چاوەڕوانی -عدە- (ماوەی چاوەڕوانی ژنێکی جیابووەوە یان ژنێک کە مێردەکەی مردووە)، شیرپێدان، ظهار -ئەوەی کە پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بەیەکێک لەمەحرەمەکانی بچوێنێت-، تەمەنی قوربانیکردن، هەروەها کەفارەت وەک کەفارەتی کوشتنی بەهەڵە. هەروەها پەرستنە سوننەتەکان هەیە وەک بەڕۆژووبوونی شەش ڕۆژی شەوال و ڕۆژووی ڕۆژانی سپی و ڕۆژووی ڕۆژی عاشوراو پەرستن و مامەڵەی تر کە ئەنجامدان و جێبەجێکردنیان پەیوەستن بەساڵنامەی کۆچییەوە. لەکۆتاییدا:- شێخ 'ابن عثیمین' ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت فەرموویەتی: مێژوو ساڵنامە دروشمی میللەتە. میللەت ئەگەر ئەم دروشمە لەبیر بکات، سیماو بناغەو کەسایەتییە مێژووییەکانی لەبیر دەکات. #سالار_عمر

#بەبیرهێنانەوە سبەینێ سەری ساڵی کۆچییەو دەکاتە (١) ى موحەڕەم گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم ١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە . ٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە. ٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا . ٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە. ٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى . ٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان . ٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت . ٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە. ٩- گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی . ١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خودای گەورە پێغەمبەر موساو بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لەدەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی . --------------------------- #بەسوپاسەوە_وەرگیراوە. و إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بەیانی تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەمی ژیاننامەی پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ ئەنجامدەدەین، و بەهۆی ئەوەی هەموو کەسێک ناتوانێت لەماوەی ئەو ٣ کاتژمێرە وڵام بداتەوە بۆیە فۆڕمەکە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر کراوە دەبێت و هەرکەسێک فۆڕمەکەی کردەوە ٣٠ خولەک کاتی دەبێت بۆوڵامدانەوە. سەرکەوتوو بن.

#بەبیرهێنانەوە سبەینێ سەری ساڵی کۆچییەو دەکاتە (١) ى موحەڕەم گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم ١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە . ٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە. ٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا . ٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە. ٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى . ٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان . ٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت . ٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە. ٩- گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی . ١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خودای گەورە پێغەمبەر موساو بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لەدەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی . --------------------------- #بەسوپاسەوە_وەرگیراوە. و إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بەیانی تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەمی ژیاننامەی پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ ئەنجامدەدەین، و بەهۆی ئەوەی هەموو کەسێک ناتوانێت لەماوەی ئەو ٣ کاتژمێرە وڵام بداتەوە بۆیە فۆڕمەکە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر کراوە دەبێت و هەرکەسێک فۆڕمەکەی کردەوە ٢٠ خولەک کاتی دەبێت بۆوڵامدانەوە. سەرکەوتوو بن.

سبەینێ سەری ساڵی کۆچی یە و دەکاتە (١) ى موحەڕەم گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم ١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە . ٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە. ٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا . ٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە. ٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى . ٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان . ٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت . ٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە. ٩- گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی . ١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خودای گەورە پێغەمبەر موساو بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لەدەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی . --------------------------- #بەسوپاسەوە_وەرگیراوە.