WᗩfᗩY TO ⇣⁽🖤🕊₎
Open in Telegram
دەبێت ئەوە قبوڵ کەی ئازیزەکەت لە تۆ ئازیز تری ھەیە 🙂💔!
Show moreThe country is not specifiedReligion & Spirituality279 339
197
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
قاچی رووتی ئافرەتێک بیرو ھۆشت ئەبا
بەڵام بۆچی رووتی ھەژارێک ویژدانت نابا!🖤
#Bibo 🖤🥀
سەر سینەم هێندە قورسە ، هێزی گوتنی یەک قسەم نیە ، لە کاتێکا دەمهەوێ بە پڕی هەناوم بگریم هێندە بگریم بێ ئاگا بم لە عالەم ، لە خۆم ، لە هەموو شت ، بنووم هێندە بنووم زەمەنێک وەئاگا نێم ، کە خەبەرم بوویەوە لە جێگایەک بم نەکەس بناسم نەکەس بمناسێ دووری دوور هیچم دەگەل خۆم نەبردێ هەتا جەنتایەکی بچوکیش هەموو شت لەدوای خۆم جێهێشتنێ هەموو شت
#Bibo 🖤🥀
کە قەدرت نەزانن بێدەنگیت
دەبێتە جوانترین قسە و نەبونت
دەبێتە جوانترین وەڵام ..
#Bibo 🖤🥀
ئەوانەی خۆزگەت پێ ئەخوازن ھەر ئەوانەن کە ناتوانن دوو ڕۆژ لە جێگەی تۆدا بژین
#Bibo 🖤🥀
سـەلاوات لـەبـیـرمـەکـەن🫶🏻🫀
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ♥️
من دەڕۆم بەڵام بزانە
بەهیوام ئەگەر چەند خولەکێکیش بێت زەوی پێچەوانە بسوڕێتەوە تا ئەوکات
لەسەر هەمان ئەو شەقامانەی تێیداشکاین بیان شکێنینەوە تا ئەوکات لەناو ئەوشارەی ئەوانمان تێدا وون کرد خۆمان بدۆزینەوە، ئاواتی ئێمەی مرۆڤ گەڕانەوەی ڕابردووە تا ئەوکات باجی دڵ نەرمی خۆمان لە دڵ ڕەقی ڕۆژگار بسێنین...»
نازانم زەمەن چی لێم دەوێ
ئەوەی هەمبوو بردی و
ئەوەی ئەمویست بەدەستی بێنم
ڕێگری لێ کردم و
ئەوەی ویستم پێی بگەم ونی کرد
تۆ چیت زەمەن؟
تۆ کێی وا مرۆڤەکان وێران ئەکەیت و
دڵەکان ئەشکێنی تا ڕادەی وەستان و
پرچەکان سپی ئەکەیت وەک بەفر
تۆ کێی؟
ئەم ئازارەش تێدەپەڕێ
ئەم سەختیەش دەڕوات
بـــەڵام کەی؟
#Bibo 🖤🌙
🌻
تــۆ بەدەم بزەیەکەوە ڕۆشتی و من بەدەریایەک فرمێسکەوە مامەوە, نەتزانی دوای ڕۆشتنت ئیتر ئەبێ من تا قیامەت بەدەم ژیانەوە کات بکوژم, ئیتر وابوو من یەعقووب ئاسا چاوەڕێم کردی وەلێ تــۆ بێ بەزەیی بوی مردن ئاسا ڕۆشتی و ئیدی تا ئەبەد نەهاتیتەوە, سەرەڕای هەموو ئەم برینانەی کە دەسکردی تــۆن بە دڵمەوە مردنیشت بۆ کردم بەخەڵات, کاتێک لەدڵت دەرت کردم بێ ئاگابووی لەوەی كەمن ئەموویست بەخۆشەویستی گەورەت بکەم, ئاخر لەمێژە من مردوم لە دڵی تــۆدا و تــۆش ڕۆژانێکە ئازیزێکی هەمیشە زیندووی شیرینیت لە دڵی مندا ...
