6 865
Subscribers
+424 hours
+27 days
-1530 days
Posts Archive
6 865
هێشتا باوەڕم وایە کە هێزێکی شاراوە هەیە، کە پاڵمان دەنێت بەرەو باشترین، تەنانەت کاتێک لە قووڵترین و تاریکترین ساتەکانداین.
دۆستۆیڤسکی
6 865
ده پێم بڵێ، جگهرگۆشهم،
چیت بۆ بكهم،
تا نههێڵم
چیدی كهوا و بنكراسی مێژووت ڕهش بێ؟
چیت بۆ بكهم،
تا نههێڵم
ههر ڕۆژێكی ساڵهكانت سیویهكی ئاب،
هەر ساڵێكی سهدهكانت شهستوشهش بێ؟!
عەبدوڵڵا پەشێو
6 865
هەر کاتێ مرۆڤە ژیرەکان بێدەنگ کران بۆ ئەوەی گەمژەکان قسە بکەن، ئەو کاتە، جیهان کۆتایی دێ.
دۆستۆیڤسکی
6 865
هەوری ڕەش و ئاسمانی ڕووتاڵی خەم و مەینەتییەکانم بەبێ هۆ تۆفانی گریانی لەناکاوی لەگەڵ خۆی هێنا، جارێکی دیکەش سووچنشین و لێوبەبار کەوتمەوە.
نێتووچکا
دۆستۆیڤسکی
6 865
هەموومان ئەگەین بەوەی کە خودا دایناوە ، نەک ئەوەی وەسوەسەی شەیتان پێی ئاشنا کردوین!
میرشاد سەرحەت
6 865
هەموو مرۆڤێک
یەک جار بۆ گەیشتن بە کەسێک
درەنگ دەکەوێت وە دوای ئەوە
بۆ گەیشتن بە کەسی تر
هیچ پەلەیەک ناکات!!!
لە کەناری دەریا پیاسەم دەکرد و دەمویست بۆ جێگایەک بچم
لە ناکاو ڕوناکی شتێک لە دورەوە
سەرنجی ڕاکێشام
چومە پێشتر تا لە شتە درەوشاوەکە نزیک بومەوە
سەیرم کرد بینیم شوشەیەکی ساردیە!!!
بە خۆمم وت چەند جار لە ژیاندا شتە بێ بەهاکان
هەڵیانفریواندوم٫و منیان لە ڕێی سەرەکی ژیانم لاداوە!!وە کاتێک کە پێی گەشتوم بینیومە کە چەندە
بێ سودە.
بەڵام
ئەگەر بەرەو لای ئەو شتە بێ بەهایە نەچومایە
ئایا بەڕاستی دەمزانی بێ نرخە؟
یان چەندین ساڵ حەسرەتیم دەخوارد!؟
"کتێبی/دووەمین دەستنوس"
پاولو کوئیلو
و:ئارام ڕەسوڵ
6 865
بەداخەوە، یەکێک ستوونە گەورەکانی ئەدەبی کوردی، لە سەدەی ڕابردوودا، ڕۆماننووس و ڕەخنەگر «حسێن عارف» لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا، لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی یەکجاریی لە ژیان کرد.
حسێن عارف، ئەو نووسەرە بوو کە ئاسۆیەکی تری بەسەر ئەدەبی گێڕانەوەی کوردیدا کردەوە، ئەو ژیانی هاوچەرخ و کێشمەکێشمەکانی شاری کردە داینەمۆی کارەکانی و فەزایەکی نوێی پێ بەخشین.
حسێن عارف، گێڕەرەوەیەکی ناوازە بوو، شاکارەکانی وەک شار و گەلەگورگی نووسی، لەپاڵ گێڕانەوەشدا یەکەمین توێژەری سەردەمیانەش بوو، کە لە ڕێگەی کتێبەکەیەوە (چیرۆکی هونەریی کوردی) لە ساڵی ١٩٧٧ـدا، ئەندێشەی ئەدەبیی ئێمەی گۆڕی. ئەو ڕوانگەیەی تێکشکاند کە چیرۆکی وەک درێژکراوەی فۆلکلۆر دەبینی. ئەو چیرۆکی کرد بە بەشێک لە دەغدەغەکانی شارستانیبوون، هەروەها بۆ یەکەمجار بنەما تیۆرییەکانی چیرۆکی (کارەکتەر، فەزا، کات و زمان) بۆ نووسەرانی کورد ڕوون کردەوە.
بە کۆچی حسێن عارف، شار مامۆستایەکی دیاری ڕۆمان و تیۆریی ئەدەبی و یەکێک لە گەورەترین دەنگەکانی سەدەی بیستەمی ئەدەبیاتی کوردیی لەدەست دا.
6 865
ئەگەر ڕۆح و دڵ و ئیمان تەڵەب کا بیدەرێ عاشق
کە تیفل و خوردساڵە قەت دڵی ئەو یارە مەشکێنە
6 865
دینداری بۆ دنیا مەکەن، بۆ قیامەت بکەن!
ئەگەر کەسێک بەڕاستی بۆ خوا کار بکات، نابێت کاری وا بکات کە هەم دڵی بەرامبەر بشکێنێت و هەم ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە دین و ڕەوشتی خۆی. هەرچی دەکەن، بۆ خوای بیکەن، نەک بۆ لایک و کۆمێنت و ڕازیکردنی خەڵک.
ئەگەر کەسێک هەر بێدینیش بێت، دەبێت شێوازی قسەکردن و هەڵسوکەوتەکەت بە جۆرێک بێت کە پەلکێشی دینی خۆت بکەیت، نەک ئەوەی تۆ کە نیقابت کردووە، بە خەڵک بڵێیت: «چخ!» 😂
هەموومان دەزانین حیجاب فەرزە و جێگای گفتوگۆی زۆری نییە. نیقابیش بۆ کەسێک دەتوانێت هەڵبژاردەیەک بێت بۆ پاراستنی خۆی لە نەزەر و هەست و چاوی نامەحرەم. بەڵام لە کۆتاییدا، چ نیقابت کردبێت و چ محجەبە بیت، ڕێز و کەرامەتت لە کۆمەڵگا بەوە نییە کە چەند لایک و کۆمێنتت هەیە.
ئەگەر مەبەستت ڕازیکردنی خوايە، پێویست ناکات هەموو شتێک پیشانی خەڵک بدەیت. هەندێک کار جوانترە کاتێک تەنها خوا بیزانێت.
دینداری بۆ خوا بکەن، نەک بۆ خەڵک. 🤍
6 865
دەتوانیت باسی ئەوە بکەیت کە هەموو ڕۆژێک دیاریە و بوەستیت بۆنی گوڵەکان بکەیت، بەڵام ژیانی ڕۆژانە هەموو ئەو شتانەت لەبیر دەباتەوە.
6 865
دەتوانیت باسی ئەوە بکەیت کە هەموو ڕۆژێک دیاریە و بوەستیت بۆنی گوڵەکان بکەیت، بەڵام ژیانی ڕۆژانە هەموو ئەو شتانەت لەبیر دەباتەوە.
The Sopranos 1999 - 2007
ڕێزبەندی 8 لە باشترین 250 زنجیرەی مێژوو
6 865
مەولانا دەڵێ: فارسی و کوردی
اگر من خود توام پس تو کدامی
تو اینی یا تو آنی من چه دانم
ئەگەر من تۆم ئەی تۆ کامەی
تۆ ئەمی یان ئەوەی من چوزانم
6 865
عیشق باس ناكرێت، ههر وهك ژیانه، بۆ ئهوهیی له ژیان تێبگهیی دهبێت بژیت، بهههمان شێوه ئهگهر ئهتهوێ لهعشق تێبگهی دهبێت عاشق بیت.
تەحسین حمهغریب.
6 865
بە پیاوانێکەوە هاتووم کە مردنیان خۆشەوێت!
وەک چۆن ئێوە ژیانتان خۆشەوێت!
خالیدی کوری وەلید
