en
Feedback
yahya_shekhani

yahya_shekhani

Open in Telegram

🔷 پەڕەی فەرمی د.یحیی شێخانی 𝐘𝐨𝐮𝐓𝐮𝐛𝐞 https://youtube.com/channel/UC_6L4eZKZltxkWA0T47nnUQ ---- 𝐅𝐚𝐜𝐞𝐛𝐨𝐨𝐤 https://www.facebook.com/dr.yahyashekhani/ ----- 𝐈𝐧𝐬𝐭𝐚𝐠𝐫𝐚𝐦 https://instagram.com/yahya_shekhani?utm_medium=copy_link

Show more
4 753
Subscribers
No data24 hours
+47 days
+9330 days
Posts Archive

ئێستا لە خزمەت منهاج و دکتۆری خۆشەویست. داواکارین لە خوای گەورە ئیستیقامە و بەردەوامیمان پێ ببەخشێت. ئێستا لە نۆرەی بەنزین.
+1
ئێستا لە خزمەت منهاج و دکتۆری خۆشەویست. داواکارین لە خوای گەورە ئیستیقامە و بەردەوامیمان پێ ببەخشێت. ئێستا لە نۆرەی بەنزین.

photo content

🗓 بفەرموون خشتەی وانەکانی هەفتەی سیانزەیەمی : " المنهاج من ميراث النبوة "
🗓 بفەرموون خشتەی وانەکانی هەفتەی سیانزەیەمی : " المنهاج من ميراث النبوة "

sticker.webp0.26 KB

لەم شەووڕۆژی جومعەیەدا، لەگەڵ سڵاواتا، ڕەزای پەروەردگار بنێرن بۆسەر ئەبوبەکر و دایکە عائشە و ئوسەیدی کوڕی حوضەیر، و ڕەحمەتیش بۆ ئیمامی بوخاری..

Voice message02:42

sticker.webp0.41 KB

sticker.webp0.39 KB

مع اللە لێرە بێ ئەوەی هەستی پێ بکە کێشکردنی ماناکان ڕاپێچی بیری گەورەی️ و بێهاوتای ئەوت دەکەن " ​لە ئامادەبوونی ناوی ئەودا دڵ
مع اللە
لێرە  بێ ئەوەی هەستی پێ بکە کێشکردنی ماناکان ڕاپێچی بیری گەورەی️ و بێهاوتای ئەوت دەکەن " ​لە ئامادەبوونی ناوی ئەودا دڵ ناپڕژێتە سەر هیچ شتێک جگە لە بەرزی و گەورەی️ و ﷻ ئەو " دڵ  سەرقاڵی چی بێت ؟ لەکاتێکدا  باسی ئەو'ی ️ تاقانە دەکرێت ️ﷻ .

sticker.webp0.78 KB

لە تین و تاوی گەرمای ئەم رۆژانەدا؛ لە بیری نەکەین حەمدی دوای خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سارد، با لە قووڵایی دڵ و ناخمان هەڵقوڵێ
لە تین و تاوی گەرمای ئەم رۆژانەدا؛ لە بیری نەکەین حەمدی دوای خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سارد، با لە قووڵایی دڵ و ناخمان هەڵقوڵێت و، تاک بە تاکی خانەکانی جەستەمان یەک دەنگ بڵێن: الحمدللە. ئەزانی ئەو دەمەی خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی سارد لای من و تۆ بۆتە رۆتینێکی سادە و نیعمەتێکی لەبیرکراو، کەسانێک هەن خۆزگە ئەخوازن بێ ترسی دروستبوونی هیچ کێشەیەک هەرکات ویستیان وەک من و تۆ گەرمای ناخیان بە پەرداخێک ئاوی سارد فێنک بکەنەوە بەڵام ناتوانن! کەســانێک هەن تەنانەت خواردنەوەی ئاویش بۆیان بە حیساب و پێوانەیە. لەوەیە لات سەیر بێت و بپرسی؛ هەر بەراست شتی وا هەیە؟! منیش ئەڵێم وەرە با بۆت باسکەم، وەرە با لەگەڵ خۆم بتگەڕێنمەوە بۆ ئەو رۆژانەی دەوامی کلینیکمان لە بەشی گورچیلەی دەستکرد بوو، با پێکەوە بچین و بزانین ناو ئەم چوار دیوارە چی لێیە، بزانین کێی لێیە؟ یەک دەقە ئەی ئەو دەنگە سەیر و بێزارکەرانە چین وا لە دوورەوە دێن؟! ئەوە دەنگی ئەو ئامێرانەن کە کاریان پاککردنەوەی خوێنی نەخۆشەکانە، بەڵێ لای ئێمە دەنگیان ناخۆشە بەڵام بۆ ئەوانەی لێرەن دەنگی مانەوە و بەردەوامیدانە بە ژیان. ئەی ئەو نەخۆشانە کێن؟ بەتەمەنەکانن، وایە؟ نا! ئەزانی لێرە تەمەن تەنها ژمارەیە و هیچی دیکە، لێرە کەسانێک دەبینین منداڵ، گەنج و بەتەمەن، هەموویان لە شتێکدا هاوبەشن ئەویش چاوەڕوانییەکی قورسە. چاوەڕوانی چی؟! ئەوان لێرە دەبێ بۆ ماوەی دوو بۆ پێنج سەعات لەسەر ئەو ئامێرانە بمێننەوە بۆ ئەوەی خوێنی جەستەیان بپاڵێوێت، چونکە گورچیلەیان وەک گورچیلەی من و تۆ توانای پاڵاوتنی خوێنی نییە! ئەزانی ئەمە تەواوی چیڕۆکەکە نییە هێشتا ماویەتی؛ خواردنەوەی ئاویش لای ئەوان پێویستی بە حیساب و ئاگادارییەکی وردە، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە ئاوەکە ببێتە بارێکی زیادە و ئەمەش وابکات بۆ جاری داهاتوو ماوەیەکی زیاتر بەم ئامێرە سارد و بێ رۆحانەوە ببەسترێنەوە! هێشتا باس باسی تەنها پەرداخێک ئاوە.. نەهاتووینەتە سەر باسی ئەوەی کە ئەوان ناتوانن وەک من و تۆ لەم هاوینە گەرمەدا هەرکات حەزیان کرد بە خواردنی دۆندرمەیەک ناخیان فێنک بکەنەوە، ناتوانن هەرکات حەزیان کرد میوەیەک بخۆن، ناتوانن بە حەزی خۆیان هەموو خواردنێک بخۆن، بۆ ئەوان زۆر جار شتە زۆر سادەکانی ژیان دەبنە شتانێک کە پێویستی بە ئاگاداری و حیسابکردنی ورد هەیە. تەواوی ئەو ساتانەی لەوێ بەڕێمانکردن وەک ئەوە وابوو ئەو شوێنە، نەخۆشەکان و تەنانەت ئامێرە بێ گیانەکانیش بە زمانی حاڵ پێمان بڵێن؛ بەڕاستی ئەتۆ لە نیعمەتانێکی زۆر زۆر دایت، بەڵام نایانبینیت ئیللا کاتێک نەبێت کە لەدەستت ئەچن! بەڵێ ئەمە نیعمەتە ئەمە تەنها ئاو نییە؛ توانای خواردنەوەیە، توانای هەستکردن بە تینوویەتییە، کارکردنی گورچیلەکانە، کارکردنی دڵ و خوێنە، توانای جەستەیە بۆ ئەوەی ئەو ئاوه‌ بۆی سوودبەخش بێت. چەند نیعمەت لە هەمان پەرداخ ئاودا شاردراونەتەوە، بەڵام ئێمە تەنها «ئاو» دەبینین! بەراستی پێویستمان بە زیادکردنی نیعمەتی دیکە نییە، بەڵکو پێویستمان بە دڵێکی نوێ، بە چاوێکی نوێیە بۆ بینین و تێڕامان لەو نیعمەتانە. سا تۆ بڵێی کەی بێت ئەو کاتەی بە دڵ لەم ئایەتە تێبگەین؟؛ ﴿وَإِن تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا﴾ کەی بێت بچینە ڕیزی ئەو بەندە دەستەبژێرانەی کە بەردەوام ناخیان بە شوکرانەبژێری و حەمدی پەروەردگار دەژی؟ فیارب حەمد و شوکر بۆ زاتی پاکت… لەسەر پەرداخێک ئاو، لەسەر هەناسەیەک، لەسەر دڵێک کە لێدەدات، لەسەر هەموو ئەو نیعمەتانەی هێشتا نازانین نیعمەتن. 🤍

باسێکی سەرنجڕاکێشی ئوسووە(سەرمەشق)بوونی پێغەمبەر 🤍، لەژێر سایەی ئایەتەکانی سورەتی الأحزاب و جەنگی خەندەقەوە.. هەروەها چۆن بەشێوەیەکی کرداریی شوێنی بکەوین و هەمو ژیان و دینمان وەک ئەو 🤍 بێت.

photo content

الإيمان: قول و عمل و اعتقاد، يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لێرە بەدوا نا
الإيمان: قول و عمل و اعتقاد، يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرە بەدوا نابێت ئەمە هەروا ئاسان بخوێنیتەوە و ببیستیت و بەسەرتدا تێبپەڕێت !
ئاگاداربە ئەم ئیمانە بە مسقاڵە زەڕڕەیەک کاری چاک زیاد ئەکات، وە بە مسقاڵە زەڕڕەیەک لە کاری خراپ کەم ئەکات ! یانی تۆ ئەبێت لەگەڵ خوێندنەوەی دا هەست بەوە بکەیت؛ - یەک سبحان الله ئێستا بڕێک لە ئیمانی تۆ زیاد ئەکات ! - وە یەک مەقتەعی سۆشیاڵ میدیا کە بەسەریا ئەڕۆیت، بێ ئاگاداری خۆت پارچە مۆسیقایەک بەرگوێت ئەکەوێت ئیمانت پێی کەم ئەکات !