شـکَسـتٍ 🌚٭ं
Open in Telegram
گرینگی پێدانەکان هەڵمەگرن بۆ دوایی خۆشەویستی لەکاتی خۆیدا نەبەخشرێ دەبێتە پەشیمانی...🙇🏼💔
Show more1 276
Subscribers
-224 hours
+57 days
+1130 days
Posts Archive
1 277
مەولانا لەدوری شەمس دەڵێت .
ئەی شەمس مەڵی دوری قەدەری خودایە .
تۆ وەرە خۆ هاتنیش هەر قەدەری خودایە
1 277
خـۆت فێـری تـەنـهـایی بـکە چوونـکە هـیـچ کـەس تـا کـۆتـایـی لـەگـەڵـت نـابـێت
یـان دەڕوات یـان دەگۆڕێت🖤
1 277
دڵى پر له ووشەم بۆ هەميشه بەبێ دەنگى هێشتەوه ، هەموو ئەو شتانەى پێم وابوو تێم پەراندوه بە تێنەپەراوی لەناو برينى خۆمدا هێشتمەوه و قبووڵم كرد ، ئيدى بۆ هەميشه داواى لێبووردن لەخۆم دەكەم له برى هەموو ئەو كەسانەى كه له برى ئەوان خۆمم شكاند بۆيان💔
1 277
له كۆتا رۆژی دیسەمبەردام و خەريكه بەهێمنى و بەبێ دەنگی ژيان دەكەم ، له سووچێك دا هێواش هێواش ورد ئەبمەوه له خۆم و بە ماتى سەیرى رابردووم دەكەم ، سەير دەكەم بەچى دا گوزەرم كردوو و چيم چەشت چيم تێپەراند ، به خەندەيەكى پر برين به هەناسەيەكى مندال كارانەوه بە هێزێكى بوێرانەوه چاوەرێم تازەنگى سالى نوێ لێدات وكەسێكى نوێ و كەسێكى تر لەخۆم دا درووست كەم ،٢٠٢٥ ئەو ساڵه بوو كه پر لە زەحمەتى بوو بۆم ئەو ساڵه بوو كه من تێيدا سەد جار مردم و قەدەر ژيانێكى تريان پێ راوا نەبينيم تا هەناسەى ئاسوودەیى بدەم ، پڕ له برين وپر له تەنگى ، چەندان كەسم لەدەست دا كەپێم وابوو ڕۆژانێک ئەزيزترینی من بوونه پێم وابووه هەرگیز ناگۆرێن و گۆران پێم وابوو ئيتر هەست بە تەنهايى ناكەمەوه ، بەلام له راستیدا گەشتم به كۆتايى وە كەسێکی تر لەناو مندا رەگى كوتا ، كەسێكى تر پڕ له ئەزموون درووست بوو مرۆڤێكى تەنها لە قالبى نامۆيدا له دايك بوو ، پەنجەم خسته سەر برينم و كۆتاييم به خوشەويستيەك هێنا كه پێم وا بوو هەناسەمه و هەميشه له ناوم دا دەمێنێتەوه ، بەلام
•پەراوەکانم داخست ، پێم وا بوو ناتوانم رێ بكەم به نێو تەنهاييدا و تەنهايم كردە هاورێى شيرينم
