cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

وەرزی ئەوین

کاناڵی شێعرەکانی کامیل داوەری جهت ارتباط با ادمین @kamildawari68

Show more
Iran186 260The language is not specifiedReligion & Spirituality111 522
Advertising posts
326
Subscribers
No data24 hours
-17 days
+130 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ئەگەر ژن نەگات بەو باوەڕە کە کتێبی لە خشڵ و بەرموور و زێڕ و زیو و جلوبەرگی گران و ڕازاوە خۆشتر بوێ،   هیچ کات دیاری کردنی ڕۆژێک بەناوی ڕۆژی ژن، پیرۆزبایی کردن و بەرزکردنەوەی درووشمی ڕەنگین و هیچ كۆڕ و كۆنفرانسێكیش ناتوانێ یارمەتی  ژن  بدات کە مافەکانی دەستەبەر بێت و ڕەوتی ژیانی بەرەو ئاراستەیێکی یەکسان و ڕووناک بگۆڕدرێت. w.jinanîpêşeng
Show all...
👏 12👍 9
شێعر و خوێندنەوەی: کامیل داوەری میکس و مسترینگ: ئومێد ڕەحمانپوور @kamildavari
Show all...
6👏 5👍 4
✍🏼 چـەنـد بـاوەڕی هـەڵـە سـەبـارەت بـە "ڪـوردی" نـووسیـن: 1ـ دەڵێن: «ڪورد بوون بە ڪوردی نووسین نییە» ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە، بزانن لە چ ڕەگەزێڪی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەڪەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا ڪوردم؟ وەڵڵا خۆ ڪورد بوون بە وتن و نووسینی «با افتخار ڪوردم»✌️ و «kurd & proud»یش نییە! بە دروشم و قسەی زلیش نییە. 2ـ دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، ڪوردی نانووسم» تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆڪسە، هیچ شتێك تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست نووسین دەبی! بەڵام بە مەرجێك وردە وردە و ڕۆژ لەگەڵ‌ ڕۆژ باشتر دەبی ئیدی هەرڪەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە ڪاری خۆتەوە بێ ! 3ـ دەڵێن: «ئەوە نییە ڪوردی دەنووسم، ڪێشەی چییە تەختەڪلیلەڪە ڪوردی نییە؟» هەرڪات ئینگلیزییەڪتان دیت بە تەختەڪلیل و ئەلفو بێی ڪوردی، ئینگلیزی نووسێ، ئەگەر فارسێڪتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەڪلیلی چینی، فارسی نووسی، ئێوەش فەرموون ڪوردی بە تەختەڪلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە ڪەسێ ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە. 4ـ دەڵێن: «تەختەڪلیلی {ڪیبۆرد} ڪوردیم نییە.» ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرمێك تەختە ڪلیلی ڪوردی هەیە، ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەڪلیلی خۆیدا جێگیری ڪردووە، مایڪرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەڪلیل نە بە پووڵە، نە لە ڪێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانی لێ دەڪا ! تا ڪاتێك دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەڪلیل، فێری ڪوردےنووسین بی؟! 5ـ دەڵێن: «ڪوردیمان نەخوێندووە و فێر نەڪراوین.» باوەڕ بفەرموون ئەوانەش ڪە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە ڪوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەڪراوە! هەموو وەك تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به! 6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیری ڪوردم هەیە.» ئەگەر بەمە بێ، هەموو ڪەسێك لێرە هاوڕێیەك، ئاشنایەك، هاوڪلاسییەڪی غەیری ڪوردی هەر هەیە. دەی ڪەواتە با فاتحایەك بۆ زمانی ڪوردی بخوێنین؛ چون هیچ ڪەس نابێ ڪوردی بنووسێ ! نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی ڪورد دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و ڪەلتوور و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیڪە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیڪە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم ڪارە بڪەن؟ 7ـ دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، دەمارگرژییە واتە {تەعەسۆب} ئاخۆ دەمارگرژییە داوات لێ بڪەن وەك هەر مرۆڤێك بە زمانێك بنووسی ڪه هی خۆتە و مێژوویە ڪە لەگەڵتە و زمانی دایك و باوڪتە، زمانێڪە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن ڪە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ڕووناڪبیری ڪە زمانەڪەت فڕێ دەدەی ؟! {ئەبێت هەموو مرۆڤێ بە ئەرڪی سەر شانی خۆی بزانێت زمانەڪەی تێ بگات، وەڵام بداتەو، بخوێنێتەو، بنووسێت.} ✍نەناسراو
Show all...
👍 8👏 1
دووڕیان شەو لە خۆمدا تا بەیانی دەستەمۆی سووڕانەوەم ڕۆژ لە بەردەم دووڕیانی هەڵوەدایی و مانەوەم پەلکەپووشێکم لە بەرپێی گێژەڵووکەی تانەدا کەی شەماڵێ هات و کەوتە باوەشی دڵدانەوەم هەر دەڵێم لێرا برینی داربەڕوو پێچم نەچم دار بە دار کۆچاوە خوێنم هەر بەرەو دارانەوەم دێتە بازنەی سەفسەتەی دڵ، فەلسەفەی ڕۆحم بە ڕۆژ بێ هەدادان، شەو خەریکی خاترات پێچانەوەم هەر چرۆی ئاشتی دەنێمە باخەڵی چوار کوێرەوە دڕکەجاڕێکم، ببینن ڕەوڕەوەی  ڕووتانەوەم مانەوە و چوونم بە کاتی شانەکانم چل مەنن کەی دەکا فەرقێ بە حاڵی وشتری چەوسانەوەم دیق ئەکەم بتلێمە شارێ، کووچەیێ کوردی نەبێ هەندەران تەنگ بێ بە بەرم و زەرد ببێ سەردانەوەم کێ لە لێواری چەقۆدا دەس لە دایکی بەر دەدا؟ لایەلایەی لووتکە ڕەنگە بێ بەهۆی گیرسانەوەم فیشەکێکم پێ بهێڵن خەوتن و کەوتن ئەگەر کورتە مەودای ڕاوەڕێوی تا تەقەی هەستانەوەم ✍کامیل داوەری @kamildavari
Show all...
👍 8 5🔥 1
هەر کەس حەز ئەکا فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی ببێ ئاگادارم بکاتەوە
Show all...
3
هەموو مرۆڤێک، کۆمەڵێک خەمی نهێنی هەیە، جگە لەخۆی کەس دەرکی پێناکات زۆرجار ئێمە پێی دەڵێین کەسێکی سارد، لەکاتێکا ئەو لەنێو ئازاردا دەکوڵێت...! #دۆستۆیڤسکی @kamildavari
Show all...
👍 4
هایا داوەری لەشاری مەریوان بژی کچی جوان ڕۆژی زمانی دایکی لەهەموو مناڵانی نیشتمان پیرۆز بێت #منداڵانی_نیشتمان🌱 🌸@mandalana🌸 لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻 https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
Show all...
14👏 2
هەرکەسێک نازانێ بە کوردی بنووسێ و بخوێنێتەوە و حەز ئەکا فێر ببێ بێتە پی وی
Show all...
ئەو کەسانەی کە ئەزانن بە زمانی دایکی بنووسن و بخوێننەوە، کات دابنێن و یارمەتی ئەو کەسانەی کە نازانن بنووسن و بخوێننەوە بدەن. ئەوە باشترین پیرۆزباییە. من وەکوو خۆم وەک هەمیشە پڕ بەدڵ ئامادەی ئەو خزمەتەم.
Show all...
13👏 3👍 1
شێعر و خوێندنەوەی: کامیل داوەری میکس و مسترینگ: ئۆمێد ڕەحمانپوور @kamildavari
Show all...
6👍 4👏 2