﮼بوونت 🫀🫶🏻💍 !
Open in Telegram
تـەنھا ئـەوەنـدە ئـەڵێـمـ : ھەر کات ویستبێتم لـەبیرت بکـەم بـە پێچەوانـەوە زیـاتر ئـاشقت بـوومـ 🙂💔
Show more891
Subscribers
No data24 hours
-47 days
-2630 days
Posts Archive
گەر دڵنیابم بانگم دەکەیت،
هەموو پەنجەرەکانی ئەم ماڵە تاریکە
بەکراوەیی بەجێ دەهێڵم.
گەر لێم ڕوون بێت ڕۆژێک لە دەرگا دەدەی، شەوان تا بەیانی بەدیار ترپە ناڕێکەکانی دڵی خۆمەوە دادەنیشم.
ئەگەر بزانم پاییزێک لێرەوە تێدەپەڕی
بەچەپکێک گوڵی بریندارەوە، لەسەر درێژترین شۆستەی شەقامی ئەم شارەدا، بۆ یەکجار بینینەوەی تۆ، دەستم دەخەمە سەر دڵم و ڕادەوەستم.
ئەگەر دڵنیابم لەبیرت نەکردووم،
دوو باڵ لەکۆترێکی سپی قەرزدەکەم و بەسەر دارستانێکی سەوزدا دەفڕم
و دێم بۆلات..
ئەرێ بەڕاست، لەعیشقدا کوا دڵنیایی، تا بەدڵنیاییەوە بۆت بمرم؟
ئیلاهی ..
ڕەمەزانی ئەمساڵ بکەیت بە کۆتایی خەمەکانمان و سەرەتاییەك بۆ خۆشییەکان 🤍🤲🏻 ..
چی ئەبێ ئەگەر ئەو شتەی دوعای لۆ ئەکەیت
خودا قبوڵی کردبێ ، تەنها ماوە کاتی گونجاو بێت !! 🖤
سەبر ماندووکەرە
سەبر ئاسان نیە
سەبر لە لێوارەکە جێت دەهێڵێت ، بەڵام خودا دەفەرموێت:
لا يكلف الله نفسا إلا وسعها🩵
