1 025
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1130 days
Posts Archive
1 025
بۆچی ٸەتھێشت خۆشم بوێی؟
کە ٸەتزانی من ٸەو ڕەندەم
لەم وڵاتە بچکۆلانەی
دڵی خۆشما پەنا ھەندەم..!
دە ٸاخر بۆ
بۆچی ٸەتھێشت
ببی بەم بێستونی عەشقەو
بمگریە خۆ,
کە ٸەتزانی فەرھادێکم
دەمم پڕە لە جنێو و
تف و, درۆ
شاعیرێ نیم
وەک ھەندێ شاعیری دەستەمۆ
دە ٸاخر بۆ..؟
بەکر عەلی..
1 025
کاتێ دەڕۆیشتی بەھار بوو
ھاوین نەھاتییەوە, بووە پایز
پایز نەگەڕایتەوە, پایز مایەوە
زستان نەیەیت پایز دەمێنێتەوە
بۆ خاتری ٸەو دڵە پایزییەت
وەرزەکان تێکەڵ مەکە....
1 025
بەڵێنەکان ٸەکرێ درۆبن ٸەگەر لە ڕاستترین کەسەکانیشەوە بن , بەڵام من پەیمانم لەگەڵ خودام بەستووە , ٸەم شەوانە بەھەدەر ناچن...
Elaha..
1 025
من ٸەوەندە گرنگی پێدەر بووم بۆ برینداربوونی سەر ٸەژنۆی تۆ زیاتر لەخۆت ٸازارم چەشت , ٸەوەندە گوڵەکانم خۆشەویست دڵم نە ٸەھات لە لقەکەی لێی کەمەوە ٸاخر بیرم ٸەکردەوە دوای ٸازاری دووری سیسی ٸەکات و ٸەمرێ.., کاتێ دایکێ ٸەگریا بۆ مەرگی ڕۆڵەکەی منیش لەبەر خۆمەوە فرمێسکەکانم ٸەھۆنیەوە , کاتێ لە نەخۆشخانە یەکێکم ٸەبینی بە ٸازارەوە ٸەتلێتەوە تەنانەت وەکو ٸەرکی پیشەکەی خۆشم ڕوم نە ٸەھات لە بەردەمیشیا زەردەخەنە بکەم وەک ڕێزێک و ھاوخەمیەک بۆی ... ھەنێ جاریش بۆ یەکێ کە پێویستی بە گوێگرێک ھەبوو تا ناخی خۆی لا ھەڵڕێژێ بێ ٸەوەی کە پێی بڵێ چی بکات و قسەی پێببڕێ ٸەبوومە بت.
کاتێ لەسەر شەقامەکان مامە حاجیەک یا دایەپیرەیەک ٸەبینم بیر لەوە ٸەکەمەوە بنێشت و ھەنێ لە وردەواڵە و چەن شاڵ و لفکەیەکی چنراو چەنێ بایەخیان ھەیە و ٸەگەر بێت و تا ٸێوارە ھەنێ لەو شتانە نەفرۆشن ٸەبێ توشی چ بارگرانیەک ببن..
ٸەوانەی بەدیار پیاڵەیەک چاوە خەیاڵ بردوونیەتەوە ٸەبێ لە چ بیرگەلێکی قوڵ و سامناکا غەرق بوبن وا خواردنەوەی پیاڵەیەک چا کە بە ھەمووی دوو قوم ٸەبێ ٸەوەنە درێژەی کێشاوە..
ٸەمانە شتانی زۆر بەرچاون من گرنگی بە تۆن و شێوازی ھەناسدانی ٸەوانیتریش ٸەیەم و تێبینی بچوکترین وردەکاریەکان ٸەکەم...
وەلێ لە ژیانی ٸێمەیا کێ گرنگی بە زەقترین کاردانەوەکانیش ٸەیا..؟
گەر کەسێکی وات ھەیە خۆش بەحاڵت.....
چون بوونی کەسێکی وا واتا ٸەو کاتانەشی خۆت لە بیری خۆتانیت ٸەو ٸاگای لێتە...💙
Elaha..
1 025
+4
ٸەم جارە کچەکەتان شین و
کتێبەکانی شین و
گوڵەکانیشی شین..
جا تولیپیش بێت..💙 🌿
Elaha..
1 025
خۆی پایز وەرزی وەرینە
تۆ لە بەھارا منت وەراند
خەڵک کەیف و سەما ٸەکەن
تۆش منت بە خەم ناساند
Elaha..
1 025
من ٸەو کچەبووم کە ٸەوم کرد بە پیاوێکی باشتر بەڵام دوای ٸەوەی گۆڕا منی بە شایەنی خۆی نەبینی...
Elaha..
1 025
ٸەو مرۆڤەی موحتاج بە تۆزێ گرنگی پێدانە و لە دەرگای ٸەم و ٸەو ٸەیا بەھیوای ٸەوەی لە درزی ماڵی یەکێکیانەوە تۆزێک گەرمی ھەستی گرنگی پێدان ناخی بەستوی بتوێنێتەوە زۆر جێی ٸەسەفە...
Elaha..
