en
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

Open in Telegram

Floweroholic💙🌿

Show more
1 030
Subscribers
-124 hours
-17 days
-1030 days
Posts Archive
لەجێی هەر جارێک کە ئەبوو شتێک بڵێین و نەمان وت بوغزێک لە گەرومان جێما ...

کاتێ مرۆڤ لە لایەن ئەزیزترین کەسەکانیەوە شعووری لەکەدار کرا تاماوە نابێتەوە بە مرۆڤێکی ئاسایی... Elaha..

کە نەیویست تێبگات، تێناگات پاکانەی بۆ مەکە... Elaha..

ئەگەر بهاتیتایە هەموو شتێک باش ئەبوو، بەڵام نەهاتی.. Elaha..

هەن به ڕواڵەت شۆخ ولەبارن بەڵام دوور كوژى نزيك خەسارن

تەنها دوو دەست بەسبوو بۆ کردنەوەی ئامێزێک تا مەرگ،وەلێ نەبوو. Elaha..

غەم لە پەنجەرە شکاوەکە مەخۆ ئەکرێت جوانترین ڕوناکی لێوەی بێتە ژوور. Elaha..

جەژنتان پیرۆز و شیرین، شیرینەکانم 💙 Elaha..
جەژنتان پیرۆز و شیرین، شیرینەکانم 💙 Elaha..

جز وصل تو، دل بە هرچە بستم..، توبە.💙

ئومێد ئەوانەی ناودڵتان بێتە ناوژینتان ئەمڕۆ لە نزاکانتان منیشتان بیربێت.. امین بۆ یەک بە یەکی ئارەزوەکانتان. 💙 Elaha..

بێئومێدبوون لوتكەى ئازادييه وه هيواداربوون كۆيلايەتييه.

گوڵ نەبێ بۆ سەرم، زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ

بە بڕوای من ڕەهاکردن باشترین شتێکە کە مرۆڤ بۆ خۆی ئەنجامی بات، کاتێک تۆ هەرشتێک ڕەها ئەکەی کە شایەنی ئەو هەموو نرخە نەبوو کەپێت بەخشیبوو یان پێت وابووە شایەنیەتی ، وەک وازهێنان لە هەوڵیانی بێباکانە بۆ شتێک کە تۆ کۆتاییەکەت لێ دیارە وەلێ هەر ئینکاری تیا ئەکەی ، دەسبەرداربوون لەو کارەی کە تیایا زۆرباشی و چەندان شەو شەونخونیت بۆ کردووەو پێوەی هیلاک بووی ،لە مرۆڤی دڵخوازت، لە هەر شتێک کە ئەبێت باجی هەبوونی بە ڕۆحت بەیت ڕەهاکردن ،چاکە کردنە لەگەڵ خۆت بەزەییە لە ئاست ئەو عەزێتانەی دەرهەق بە ناخت کردووتە گەڕانەوەی ئەو ئارامیەیە کە لە پای هەبوونی ئەو شتانەیا لە خۆتت زەوت کردبوو..، بۆیە لە هەر شوێنێک هەر شتێک عەزێتی ڕۆحی یایت دەسبەرداری بەو وازی لێ بێنە گرنگ نیە تاکوێ ڕۆشتوی لەگەڵیا، بەردەوام بوون لەسەر شتێک کە دەسوەردان ئەکات لە خودی تۆیا و ئەتگۆڕێتە سەر بوونێک کە خۆت نەتویستوە و ئارامیت تێک ئەیات شایەنی مانەوە و جەنگان نیە.. لە شوێنی بەتاڵیشی خەم مەخۆ (تا جێگایەک بەتاڵ نەبێت ئەو بەخششانەی کە قەرارە بۆت بێن و بت گەیێنن بە شوێنێک زۆر لەوەی پێشوو بەرزتر) لەتۆیا قەبارە ناگرن. Elaha..💙🌿

تەمەننای زۆر لە مرۆڤەکان زۆر زوو ئەتگەیێنێت بە بێهیوای.. Elaha..

هیچ شتێک هەمیشەیی نیە. Elaha..

ئێستە بینیم نوسرابوو.. ئەوکاتەی چەقۆکەت لێدام من خەریکی تیمارکردنی ئەو برینانەت بووم کە پێشتر بەسەریان هێنابووی.

ڕۆحە بێ گیانەکان لە هەر شتێک زیاتر جێی دڵنیای و ئارامین. Elaha..

هاتوم بنوسم ، تەواوی ئەمڕۆ مێشکم لای ئەوە بوە تۆزێک مەجالم هەبێ و بێم بە ئیسراحەت ئەم هەموو هەراو هوریایەی سەرم بێنمەدەرێ، وەلێ ئێستە دەستەوەستان بووم.. هەزار باس و مەوزوع لەناو سەرمایە خەمی یەک دنیا کەسمە بیر لە خۆیان و دڵیان و ئازاریان و داهاتوویان، تەنانەت ئەوەشی کە ئەوانیش وەک من ڕۆژێک خەونێکیان هەبووە و نەهاتۆتەدی بۆیان ئەوەی کە ژیان لەگەڵ ئەوانیشا زۆر زاڵم بووە و دڵیان چەنەها برینی بەسوێی پێوەیە کە هەوڵ ئەیەن بیشارنەوە، ئەکەمەوە. خۆ ئەگەر دانیشم باسی هەموو ئەوانە بکەم لەوانەیە چەن کتێبێکی لێدەربچێت، بەس کە یەتە سەرباسی خۆم لاڵ ئەبم..نازانم بۆ و هۆکار چیە بەس ئەوەنە ئەزانم شتێک نیە گوزارشت لەو هەستانە بکات کە پیایا تێئەپەڕم، یانی ناوی نیە حاڵەتێک نیە ڕونبکرێتەوە.. مرۆڤ تاجێیەک بتوانێ بدوێت تا ڕادەیەک ئارامە یانی تۆزێکیش بێت مرۆڤە چونکە هەست بەشتێک ئەکات کە شیاوە بۆ ئەوەی باسی لێوە بکەی، وەلێ کڵۆڵە ئەوەی شتێکی نیە بۆ وتن ، نابوتە ئەوەی کە لە هەزاران ڕۆژ چەن دێڕێکی هەیە بۆ وتن بەڵام کەس نیە گوێی بۆ بگرێت.. ئەزانی مرۆڤ کەی هەست بە بچوکی و تەنهای خۆی و گەورەی دنیا ئەکات؟ ئەها کاتێک بۆ نموونە لە شوێنێکی گشتیای چوزانم لە کافێیەک لە بەرامبەرت دوو مرۆڤ ئەبینی یەکێکیان بەوپەڕی شەوق و زەوقەوە قسەی دڵی بۆ بەرامبەرەکەی ئەکات بەجۆرێ هەست ئەکەی هەموو ئەندامەکانی جەستەی لەگەڵ دەمیا ئەجوڵێت، ئەوەی تریش هەموو لەشی دابەش کردووە بەسەر دوو نیوەیا..نیوەیەکیان بۆتە گوێ وەک ئەوەی ئەوانەی خۆی بەس نەبێت تا بە تەواوی بزانێ و تێبگات چی ئەڵێ نیوەکەی تریشی بە چاو بۆ ئەوەی تا خوا حەزکا و تا چاو تێر ئەبێ سێری کات..، ئەوکاتە سێرێکی خۆت بکە ئنجا تێ ئەگەیت چەنێ نەگبەت و داماوی.. ئاخر بە بڕوای من هەموو مرۆڤێک شایەنی ئەوەیە گوێگرێکی هەبێت ئەزیزێکی دڵی هەبێت تا لانی کەم ساتی دڵخۆشی ئەگەر نەبوو بتوانێ بێ شەرمکردن دڵی ڕەهاکات بۆی تاخەمەکانی ببینێ ،بێ ئەوەی بترسێت لەوەی تێی نەگات لەوەی گاڵتەی بە ئەفکار و کردارەکانی ئەوبێت خودی خۆی بێت لەپاڵ ئەوا، ماسک نەبەستێت..لە ترسی دڵی ئەو کە نەشکێ یان بەهەڵە تێبگات قسەکەی دڵی خۆی نەگۆڕێت ... وەلێ مەخابن من ئەو کەسەم نیە ئەتوانم بڵێم قەتیش نەمبووە خۆ ئەگەریش من هەڵەبم و ئەوان هەبوبن کاتی بوون ، بەڵام ئاخر لە کوێی دنیا مەحرەمی ئەسرارەکانی دڵ مرۆڤێکی کاتی بووە؟ .. بەڵێ ئیتر بەوجۆرە و چەنەها هەڵیت و پەڵیتیتر کە لای ئێوە زۆر بێمانان وەک ئەم وشانە بەڵام هەر ئەو شتانەی ئێستا تۆ ئەیخوێنیتەوە،( حەتمەن ئەگەر بیخوێنیتەوە ) هۆکاری نەخەوتنی شەوانی من و ئازاری بەردەوامی مەعیدەم و نەمانی ئیشتیهاو نەخۆش کەوتن و دابڕانم لە خەڵک و هەرشتێکی ترە.. نازانم بۆ ئەمانەم بۆ ئێوە باسکرد وەلێ بەهیوام ئێوە دڵ و ڕۆح و مێشکتان خاڵی بێت لە بیر و زهنی بەد و خراپ لەوانەی کە هۆشتان ئەبەن و ئۆقرەتان لێ ئەبڕن.. دڵتان پڕبێت لە خودا.. بە منیشەوە..💙 Elaha..

لە کۆتاییدا هەنێکمان نابین بە وەی کە ئەمانەوێت، بەڵکو ئەبین بەوەی کە لێمان دروست ئەکەن.. Elaha..

ساڵێک.... Elaha..