cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

دەنگی فرمێسک 🎵🎶🎼

گەر ژن بیت کاتێک خەمباری ناتوانی خەمەکانت لەگەڵ شەقامەکان بەش بکەیت یا جگەرەیەک ڕۆشن بکەیت بیکەیت بە دووکەڵ.. خەمەکانت لە ژێر ماکیاژ دەشاریەوە سوراوێک دەدەیت لە لێوەکانت پێدەکەنیت....!!! http://instagram.com/ayda_denge_frmisk لە ئینستاگرام هاوڕێمان

Show more
Iran327 098The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
179
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

سەرم قەفەسی بیرەوەریەکانتە و شەو و ڕۆژ خۆشەویستیت هەزارە ئەکات بە سەر مێڵەکانی ڕوانینما تازە تەوقێکی بە ملمەوە قەینا با من گوناحبار بم تا لە عەشقتا گوناح بکەم خوا ئەمبەخشێ تەڕاوێحی ئەمساڵ ئەمەوێ بەر ماڵەکەت پڕ کەم لە دۆعا و خوا بتگرێ و بتدا بە من بەڵام تۆ نابیی بەو هاوسەرم و وە گیس داڵگم قەسەم حەزەکەم بم پێشمەرگە و تۆ هاوسەنگەرم بی تا پەلکەم بە قۆناغێکەوە بدەم بە دەستەوە مانووێتیم دەرچێ بە ڕۆحی دژمنا بێ جگەرەی سەوزم لەم چارەڕەشیما موعتادی تۆم و قەیرەی قاوە و قاوەخانەی باڵات و هەزاران فاڵی تۆ دەرنەچوون ئایدا
Show all...
Repost from نیگاکانت
بڕیار بوو کەسێک لە خێڵی ئێوە بۆ مناڵە بێ‌خەوەکانی ئەم شەقامە فانووسێکی ڕووناک، خۆراکێک لە خەیاڵی ستران و نان بهێنێ. بڕیار وابوو کەسێک لە هۆزی ئێوە بۆ دوایین کارتۆن خەوەکانی جیهان لەتە پێخەفێک لێوانلێو لە هەناسە و ماچ بهێنێ. بڕیار بوو یەک لە ئێوە بە گومبەزەی خەزرادا هەڵگەڕێ بۆ ئەستێڕە کزەکانی ئەم شەوە شەکەتە نزا بکا. ئەی چ بوو!!؟ ئەو هەموو بڕیارە و بۆن و برامەی نانەکەتان خەوی ئاسوودەی ئەو پێخەوە؟! من بە خەڵکی ڕادەگەیەنم: دەرەقەتی ئەم هەموو تەڵەکە پەیاپەیە نایەم. دەمێ ساڵە کە.... ناسنامەکانمان مشک خواردوویە.. فەرهاد مردووە و هەینی نازناوی هەموو حەوتووەکانمانە. وەرگێڕان: ❣سەید عەلی ساڵحی" ❣ زاهێد بابامیری "
Show all...
له پاڵ باخچەی ماڵەکەتاندا چڵێ ژاڵەی سیسم و له ژێر سێبەری چاوەڕوانیدا کەس ئاوم نایات و لای گەڕەکی بێتاقەتیدا بێ نازتر لە هەموو هەینیەکانی دنیا منم کە ئازارەکانم بڕژێنم بە هەموو درگاکانی شاراو گۆشەگیریم بکەم بە میوانت و مەرحەبایەکی ئەحواڵم بکەی تا گەڵا سەرمابردەکانم بە دیار ڕوانینتۆ سەوزۆ بنوو لە سووچێکی ئەم هەسارەیەدا بێتاقەتم لە باوەش بگری🫂🫀 عادەتم تۆیت و چاوەکانت کت و مت لە خۆرئاوا ئەچن کە لەناو بەفرێکی گەرمدا هەناسە بۆ باخەڵی هاون هەڵدەکێشن سەد مخابن وەجاخی چارەنووسم کوێرەو ژەنەڕاڵی هەرگیز نەهاتووەکانی شارم و بە قاجاخ کەمێ ڕوانینتم بەرێ... کە سەودایەک لە گریان مندا هاوار ئەکاو داخوازیەکانت تەسکەو بە بەری سادەیی مندا ناچــــــــــــێ...! ئایدا...🫂🫀
Show all...
ئەگەر تۆ باران بیت تا ئەبەد چەتر لە من حەرام بێت ، ئەگەر تۆ هەور بیت من بارانی ڕێبواری ڕێگەتم ، هەمیشە خۆم بە نیشتمانت زانیوە ، ئەوانەی نیشتمان جێدەهێڵن ئاوارە دەبن کەچی هەرکات تۆ دەڕۆی من ئاوارە دەبم ئەو ساتەی لەگەڵمیت هەمووسەر گێژەکانی دنیا لە تێک وەردانی چایەکی دەستدا کۆتایی دێت ، سۆفی دەروێشی تەرێقەتی مێهرەبانی تۆم بە ئەشکی چاوەکانت دەستنوێژی خۆشەویستی ئەشۆم ئەگەر تۆ سەرچاوەی سۆزی من بیت تا قیامەت وەک پاڵەوانێک ئەژیم ئەبم بە گوچانی دەستت بۆ هەر کوێ دەڕۆی دەستم وا له ناو دەستت🫂 🍁🍂 ➿ @Nigakant
Show all...
من ئەگەر ماسی بومایە لە دەریای نیگاکانی تۆدا دەژیام، گەر باڵندە بومایە لەسەر چڵە نەرمونۆڵەکانی دەستت هێلانەم درووست دەکرد، گەر گوڵ بومایە لەسەر چیمەنی سینەت دەڕوام، حەیف کە نە ماسیم، نە باڵندەم، نە گوڵ، من خەواڵویەکی عاشقم کە بە خەیاڵی تۆوە خەریکی چنینەوەی خەونەکانم !🤍 'سارا قبادی'
Show all...
ئەی یار... بەیانی دێت و مەرگ دێت و پاییز دێت و تۆ دێیت و عەشق نایەت، عەشق دێت و بەیانی نایەت و پاییز نایەت و تۆ نایەیت و مەرگ نایەت، تۆ دێیت و عەشق دێت و بەیانی نایەت و پاییز نایەت و مەرگ نایەت، تۆ دێیت و عەشق دێت و بەیانی دێت و پاییز نایەت و مەرگ نایەت، تۆ دێیت و عەشق دێت و بەیانی دێت و پاییز دێت و مەرگ نایەت، مەرگ دێت و بەیانی نایەت و عەشق نایەت و پاییز نایەت و تۆ نایەیت، سەیرکە هەرگیز لەگەڵ موعجیزەکاندا کۆنابینەوه..! ❣بەختیار عەلی" ئایدا 🫂🍁🍂
Show all...
گەر ئەم جارە گەڕایتەوە لەگەڵ باران نم نم وەره بای سەرشێتی تێڕوانینم بۆ شۆرەبی پرچت بەرە لە پاییزی چارەنووسا گەڵایەکم بێ ناو و نیشان ئەستێرەی گریاوی منە بۆت دەڕوانێ شەو درەنگان دە وەره با وەک با و بۆران سۆزی دڵمان بۆ یەک بەرین لە لێواری دەریای عەشقا با هەمیشه بۆ یەک بژین ئەم سەفەره گوڵێک بێنە و وەکوو بەهار دیدارم کە بە گوڵاوی خۆشەویستیت هەناسەیەک تیمارم کە لەو ساتەوەی لە تۆ دوورم ڕۆژی ڕوونم شەوی تاره وا هەمیشه لە بەر تۆیه وەرزی عۆمرم بێ بەهاره ئێستاش تەنیا هەتاو ئاسا چاو ئەگێڕم تا ئێواره بێ تۆ شەویش ئارام ناگرم کەپری خەوم هەر بێداره #م_بەختیار ئایدا🍂🍁
Show all...
له ئێستاوە گەڵایەکی سەخۆشی کۆڵانی ماڵەکاتانم و لارە لارە وەرینم نابینی و نیو نیگات له چوار چێوەی پەنجەرەکەتاندا قاپ ئەگرم و خۆزگەم به ئاوێنەکاتان لە شپرزەیی ڕۆحما هەزاران دنکە بەفری زەردیت کە لەم حوزەیرانەدا لە مندا تۆفانەو بێ مێهریت سەڵایەکی خۆشە بۆ نەبیستنی بادەی خەمەکانم ئەی خوا بنازمە قوورەتت منی فرمێسک بە هیچ تەڕ نابم و عاشق بوونم هەر تەنیایی لێ دێت کە ئاوا بوونمان حەکایەتێکی شەلەو یەکێکمان ناگاتە مەنزڵ ... کە لەم زەردیەدا جێم نابێتەوە لە قافڵەی کام زەمەندا خۆتم ئەدەیتێ ؟ بە خوماری چاوەکانت ئاخرین پڕتەقاڵی پاییزانەم ئەنێرمە باخەڵی قەسیدەیەکی خەمگینم تا زەرد ترین شێوەی عەشقم لە ناو بێشکەی بێ ئۆقرەییم دا ڕابژەنم و لەیلی ئاسا بە پرتەقاڵی ترین شێوە لەو پەڕ مەعبەدەکانی خواوەندییەوە بتپەرەستم... ئایدا 🍂🍁🫂 #ئایدا ➿ @Nigakant
Show all...
خۆزگەم بە جاران کە نان ساجی بوو لە هەزار پیاوا یەکێ حاجی بوو ئێستا له هەر حاجی حاجییە لە هەزار ناندا یەکێ ساجییە ئەویش سووتاوەو ناعیلاجییە نە ئەو حاجیەو نە ئەو ساجیە...
Show all...
هەر وەکوو دکتۆر عەلی شەرعەتی دەڵێت عەشق ئازارێکە کە خودا هیچکام لە پێغەمبەرەکانی پێ تاقی نەکردۆتەوە چونکە مەعشووق قیبلەی دڵ و چاوی دەگۆڕێ پێغەمبەرەکانیش دەبێت یەک چاو یەک دڵ و یەک قیبلەیان هەبێت لە ڕووی یەک مەعشووقیشدا بە چۆکدا بێن ئەویش خودایه خودا هەمیشە مرۆڤه پڕ غرورەکان بەم ئازارە تاقی دەکاتەوە... تا پێیان بسەلمێنێ چەن زەلیلن لە بەرابەر کەسێکدا کە هیچی له خۆیان زیاتر نییە 🍂🍁 ayda
Show all...