en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 706 subscribers, ranking 4 949 in the Religion & Spirituality category and 19 839 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 706 subscribers.

According to the latest data from 08 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -183 over the last 30 days and by -6 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.41%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.04% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 238 views. Within the first day, a publication typically gains 508 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 23.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 09 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 706
Subscribers
-624 hours
-417 days
-18330 days
Posts Archive
ئامۆژگاری دایكێكی عاقڵ .👩‍👧💍 ژنێكی خێڵه‌كی " ئه‌عرابی " كچێكی خۆی به‌ شوو ده‌دات. ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ كچه‌كه‌ی بگوێزنه‌وه‌، بانگی ده‌كات و ئامۆژگارییه‌كی به‌نرخی ده‌كات و ده‌ڵێ: " كچی خۆم! وه‌سێتكردن یادخستنه‌وه‌ی غافڵانه‌، و یارمه‌تیدانێكیشه‌ بۆ عاقڵان.. با پێت بڵێم و باش بزانه‌: ژنان بۆ پیاوان دروستكراون و پیاوانیش بۆ ژنان.. كچی خۆم! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆشی و رابواردنتان به‌رده‌وام بێ، بۆی ببه‌ره‌ كه‌نیزه و كاره‌كه‌ر، ئه‌ویش بۆت ده‌بێته‌ به‌نده‌ و خزمه‌تكار.. تۆ بۆی ببه‌ به‌زه‌وی ئه‌ویش بۆتۆ ده‌بێته‌ ئاسمان و باران.. ده‌ شتت پێ ده‌ڵێم باش گوێ رایه‌ڵبه‌: 1. به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ گه‌ردنكه‌چبه‌ بۆی. 2. گوێگر و گوێرایه‌ڵی به‌. 3. با چاوی به‌ ناشیرینیت نه‌كه‌وێت، هه‌میشه‌ خۆتی بۆ جوان‌ بكه‌. 4. هه‌میشه‌ خۆتی بۆ بۆنخۆش‌بكه‌و له‌ بۆنی ناخۆش به‌دووربه‌. 5. هه‌رگیز نه‌یه‌ڵی برسی ببێ، چونكه‌ برسیه‌تی گڕِی رق و كینه‌‌ بڵێسه‌دار ده‌كات. 6. با جێگه‌ی خه‌وی نارِه‌حه‌ت نه‌بێ، چونكه‌ خه‌و لێزڕاندن تووڕه‌بوون به‌دی دێنێ. 7. پارێزگاری ماڵ وسامانی بكه‌، چونكه‌ ژنی سه‌لاره‌ ئه‌و ژنه‌یه‌ بزانێ چۆن سه‌لیقه‌ی به‌كار بێنێ. 8. چاودێری ماڵ و خێزانی بكه‌، چونكه‌ لووتكه‌ی ژیری باش ته‌گبیركردنی ناوماڵه‌. 9. نهێنی ده‌رمه‌خه‌ و رازی مه‌دركێنه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رازی بدركێنی به‌ئاگر سه‌بری ده‌سوتێنی. 10. سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێ‌گوێی بكه‌یت، له‌ غه‌دری دڵنیا نابیت. " ئینجا ڕاسپێرییه‌كانی به‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ كۆتای پێهێناو گوتی: " ده‌خیل سه‌د ده‌خیل، له‌كاتی خه‌مباری ئه‌وا شادی مه‌نوێنه‌ و پێ‌مه‌كه‌نه‌، و كاتێ ئه‌ویش شادمان و دڵخۆشبوو خه‌مبار و په‌شێو نه‌بیت ". ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌سێتانه‌ت هێنایه‌دی و به‌گوێت كردم هه‌میشه‌ دڵخۆش و كامه‌ران ده‌بن😊، و به‌ختیاری باڵ به‌سه رجه م کایه کانی ژیانتان ده گریت ان شاءالله. #بۆهاوسەرانBoHawsaran

ژنان ئاگاتان لە هاوسەرەکانتان بێت.

#دیاردەێکی تری نێو کۆمەڵگا ئەویش #تەداخولکردنی _ژیانی کەسانی تر زۆر ناشیرین و قیزەون و تاوانێکی گەورەی کۆمەڵگای کوردەواری خۆمان لەهەردوو رەگەز هەیە بە تایبەتر لەنێوچینی خانمە بەڕێزەکان ... دوو کەس زەواج دەکەن بەدلنیایی بەشی هەرە زۆری ئەم سەردەمە بەئارەزووی هەردوو لایە بەزۆر بەشو دان زۆرر دەگمەنە لەئێستادا.. ئیتر تۆی بەرێز هەقت چیە پیاوەکەی ناشرینە هەقت چیە کارو کاسبی باش نیە ژن خۆی بینیویەتی رازی بوە هەقت چیە مالی لە شارە لە گوندە زیرەکە رۆشنبیرە تەمبەلە کەی کیشەی تۆیە بۆ خۆت دەکەیتە تاوانبار، جودابونەوە و تەلاق و بی دایک کردنی یا بی باوک کردنی مندالێکی بی گوناهـ چۆن دەروا چۆن دەژی ژیانی خۆیەتی تا دەتوانن لای یەکتر خۆشەویستیان بکەن چونکە ئەوە قەدەرە بڕاوەتەوە تۆ مەبە هۆی خراپە و تێک دان ... بەهۆی ئەم قسانەوە چەندەها مندال هەتیو بوە چەندەها ماڵ تێک چوە وللە هیچ کەس بێ کەموکوڕی نیە براو خوشکی بەریزم ژنی خۆت و میردی خۆت بەکەسی تر بەراورد مەکە ئەزیزم .. ئایەتی خوای گەورەت بیر بیت و.. هەندیک شت پێتان ناخۆشە بەلام خێری ئیوەی تیدایە .. ئەوەی بۆتە قسمەتت وللە ئایەتی خوای گەورەیە خێرێکی تێدایە بۆ تۆ تۆ غەیب نازانی خۆ... هیوادارم ببینە هۆی زیاتر لیک نزیک بونەوەی خیزان و کۆمەڵگا گەر نەمان توانی با بێ دەنگ بین... ئێمه بابۆخۆمان بژین چیتر بەدوای ژیانی کەسەوە نەبین مرۆڤ ئازادە لەژیان چی هەلدەبژێرت وکێ ئەکاتە هاوسەری ژیانی خۆی مەبە فیتنە لەنێوان دوو کەس دوو ماڵ دووبنەماڵە قسە هێنان وبردن کارێکی ناشرینە. #بەختەوەربن #بۆهاوسەرانbohawsaran

🚨 منداڵەکەت فەرامۆش مەکە! خۆشەویستی بدەرێ، ستایشی بکە، هەمیشە بە گەورە و بەڕێز سەیری بکە و هەرگیز کەسایەتیی تێک مەشکێنە. 🔸ئەو کەسانەی لە تەمەنی منداڵیدا لەلایەن دایک و باوکیانەوە باوەشی گەرم و خۆشەویستیی پێویستیان نەدراوەتێ و هەمیشە بە کەم سەیرکراون، کاتێک گەورە دەبن، لە ڕووی دەروونییەوە تووشی "برسیێتی سۆزداری" دەبن. ئەوان وێڵی کەسێک دەبن تەنها بۆ ئەوەی کەمێک خۆشەویستیان بداتێ و ستایشیان بکات. 🔹بەهۆی ئەم بۆشاییە دەروونییە قووڵەوە، لە پێناو تەنها وشەیەکی شیرین یان ستایشێکی سادەدا، لە داهاتوودا ئامادەن دەست لە مافەکانی خۆیان هەڵبگرن و ببنە مرۆڤێکی مافخوراو، یان بە ئاسانی لەلایەن کەسانی دەوروبەرەوە بقۆزرێنەوە تەنها لەبەر ئەوەی تینووی ستایشکردنێکن! 📖 دایکمان عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت: "کاتێک فاتیمە دەهاتە لای پێغەمبەر (ﷺ)، پێشوازی لێ دەکرد، ماچی دەکرد و لە جێگەکەی خۆی کچەکەی دادەنیشاند". ئەمە لوتکەی ڕێزگرتن و چاندنی شکۆیە لە ناخی منداڵدا. 🚨 منداڵەکانتان مەخەنە ناو ئەم تەڵە مەترسیدارەوە! • خۆشەویستیان پێ ببەخشن، با لە داهاتوودا نەکەونە داوی خۆشەویستیی درۆزنانەی گورگەکانەوە. • ستایشی ڕەفتارە چاکەکانیان بکەن و پێیان بڵێن کە چەندە لای ئێوە گرنگن، با لە پێناو بەدەستهێنانی سەرنجی خەڵکیدا، خۆیان و بەهاکانیان سەرشۆڕ نەکەن. 🔑 کلیلی چارەسەر: با ماڵەکەت سەرچاوەی یەکەم و کۆتایی سۆز بێت بۆ منداڵەکەت. کاتێک منداڵ لە ماڵەوە تێربوونی سۆزداری و ڕێزگرتنی کەسایەتییەکەی بەدەست دەهێنێت، قەڵایەکی بەهێز لە دەوری خۆی بنیاد دەنێت کە هیچ فێڵباز و هەلپەرستێک لە داهاتوودا ناتوانێت متمانەی پێببڕێت یان کڕنووشی پێ ببات. ✨ پەیامی کۆتایی: پێش ئەوەی مێشکی منداڵەکەت پڕ بکەیت لە زانیاری، پێویستە دڵی پڕ بکەیت لە سۆز و متمانە. منداڵێک پێبگەیەنە کە خاوەنی شکۆ بێت، نەک وێڵ بەدوای سەرنجی خەڵکیدا. ❓ ئایا تۆ ڕۆژانە بە دەربڕینی ڕاستەوخۆ (ماچ، لەباوەشگرتن، وشەی شیرین) خۆشەویستی خۆت بۆ منداڵەکەت دەردەبڕیت؟ لە کۆمێنت ئەزموونی خۆت بنووسە. 👇

لەبەرکارێکی قورئانی پیرۆز : لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ڕێکخراوی إقرأ ، لە دوای نوێژی بەیانیەوە تا بانگی عەسر سەرجەم قورئانی پیرۆز بە لەبەر خەتم دەکات.

بەداخەوە دیاردەێکی ناشرین بلاوبۆتەوە ئەویش دەرخستنی لەش و لار و مەمک لە لایەن بووک و کچانەوە لە ڕۆژی هاوسەرگیری و مارەکردن و عیدمیلادی زەواج بۆتە مۆدێل وە دوایش بلاو کردنەوەی لەسۆشیال میدیا وەفۆتۆگرافەریش بەشێکیان ئیشیان خۆشە لە زاوا زیاتر سەیری جسمی بووک دەکا جا زۆر بە شانازیەوە رسمەکانیشیان بڵاو دەکەنەوە بۆ خەڵک وپیشانی خەلکی ئەدەن بەشێکی خۆیان بلاوی ئەکەنەوە بەشێکیشی لەلایەن فۆتۆگرافەرکانەوە بلاوئەکرێتەوە... ئەوەی یەک تۆزێ مووی پیاوەتی تێدا بێ ژن ئاوا ڕووت ناکا بۆ خەلک... بەڕاستی بەداخەوە کۆمەڵگاکەمان بەتەواوەتی خەریکە ئەشێوێت گەر زوو فریا نەکەوین هەموومان هەر یەکەو لەئاست خۆیەوە، جاران کەس بوکی نەئەبینی شتێکیان ئەکرد بەسەریا تەنها زاوا مافی بوو بیبینێت، ئێستا زاوا خۆی عەرزی خێزانی ئەکات بۆ خەلکی ئەبێ چ غیرەتێک هەبێت لەوەی بەدەستی خۆت عەرزی خێزانت بکەیت بۆخەلکی... تاکە چارەسەریش گەڕانەوەیە بۆ #ئیسلام #بۆهاوسەرانbohawsaran

📺 یەکێک لە هەڵە گەورەکانی ناو ماڵ؛ کوژاندنەوەی تەلەفزیۆنە بەبێ مۆڵەت! یەکێک لەو هەڵە گەورانەی کە زۆرجار بەبێ مەبەست ئەنجامی دەدەین، گۆڕینی کەناڵ یان کوژاندنەوەی تەلەفزیۆنە کاتێک کە منداڵەکەت بە پەرۆشەوە سەیری کارتۆنێک یان بەرنامەیەکی دڵخوازی خۆی دەکات. ڕەنگە ئەمە لای تۆ تەنها تەلەفزیۆنێک بێت، بەڵام لای ئەو هەموو جیهانەکەیەتی لەو چرکەساتەدا! ئەم کارە بەبێ ئاگاداری، وادەکات ڕق و کینە لە دڵی منداڵەکەدا بەرامبەرت دروست ببێت و متمانەی بە تۆ نەمێنێت. 🔑 چۆن بە ژیری مامەڵە بکەین؟ 1️⃣ مۆڵەتی لێ وەرگرە: زۆر ئاساییە پێش ئەوەی کەناڵەکە بگۆڕیت، پێی بڵێیت: "گیانەکەم، دەکرێت کەمێک سەیری هەواڵەکان بکەم؟". ئەگەر ڕازی نەبوو، یەکسەر توندوتیژی بەکارمەهێنە، بەڵکو بە گفتوگۆ قایلی بکە.. 2️⃣ دان بەخۆداگرتن لە کاتی ڕەتکردنەوەدا: ئەگەر هەرقایل نەبوو و پێداگیری کرد لەسەر سەیری کارتۆنەکەی، پێی بڵێ:"زۆرباشە، پێموابوو کە داواکەم جێبەجێ دەکەیت بەڵام نەتکرد، کاتێک کارتۆنەکەت تەواو بووئاگادارم بکەرەوە". 3️⃣ خۆڕاگری و توڕەنەبوون:لێرەدا پێویستە دان بەخۆتا بگریت و توڕە نەبیت. پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت « (پیاوی بەهێز ئەو کەسە نییە لە زۆرانبازیدا لە خەڵک بباتەوە، بەڵکو بەهێزی ڕاستەقینە ئەوەیە لە کاتی توڕەییداکۆنتڕۆڵی نەفسی خۆی بکات. ✨ پەیامی کۆتایی: کاتێک تۆ بەم شێوازە نەرم و شارستانییە مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەتدا دەکەیت، ئەو فێر دەبێت کە کێشەکان بە گفتوگۆ و تێگەیشتن چارەسەر دەبن، نەک بە زەبروزەنگ و سەپاندنی هێز. ماڵەکەت بکەبە قوتابخانەی ڕێزگرتنی یەکتر.

تایبەت بە دایک و باوکان منداڵەکە، سەعات ۷ لە خەو هەستا، دایکیی خەبەر کردەوە، بەڵام دایکی هەڵنەسا. کەمێک گریا و وتی: "دایکە، برسیمە." دایکی هاوارێکی بەسەریدا کرد و وتی: "ئێستا و نان ؟؟!! بڕۆ بخەوە." منداڵەکەش، لە هاوارەکەی دایکی ترسا و ڕای کرد. تەلەفزیۆنەکەی داگیرساند... تۆزێک دانیشت... بەڵام برسێتی زۆری پێ هێنا، ڕۆشتە مەتبەخەکەیان شتێک بخوا. سەلاجەکەی کردەوە و ویستی شتێک داگرێت بیخوات، بەڵام، بەباشی دەستی پێی نەگەیشت و هەندێک خواردن بەدەستیەوە هاتن و هەمووی ڕژا. دایکی، لە دەنگی کەوتن و ڕژانی خواردنەکان لە خەو هەستا و بەپەلە هات بۆ لای منداڵەکە. قەمیسی منداڵەکەی ڕاکێشا و هەندێکی لێ دا و بەهاوارە وتی: "بۆ قسەت نەکرد بڵێی برسیمە تا تۆزێک دەردت بۆ ئامادە بکەم؟؟" منداڵەکە دیسان بەترسەوە ڕای کرد.نە هیچی خوارد، نەهیچی وت.                                *** کاتژمێر ۱۲ ی نیوەڕۆ دایکەکە خواردنی ئامادە کرد، منداڵەکەش لەتاو برسێتی، بەپەلە نانی دەخوار، جلوبەرگەکەی پیس کرد. دایکی بینی، دیسان بەهاوارەوە وتی: "تۆ هەر گێلیت و نازانیت نان بخۆیت. سەیری کوڕەکەی خاڵۆت بکە چەن پاک و خاوێنە و لە تۆش عاقڵترە." چاوەکانی منداڵەکە، پڕ بوون لە فرمێسک، نانەکەی تەواو نەکرد و ڕۆشتە ژوورێک، بەگریانەوە دانیشت.                                  *** کاتژمێر ۳ ی دوانیوەڕۆ باوکی لە کار هاتەوە. منداڵەکە، زۆر دڵخۆش بوو. بەڕووخۆشییەوە ڕای کرد بۆ لای باوکی، باسی منداڵی دراوسێکەیان و ئەو فیلمکارتۆنەی کە لە تەلەفزیۆن بینیویەتی، باسی بکات، باوکی لەسەر پشت ڕاکشا و منداڵەکەش وتی: "باوکە! باوکە! بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟؟ باوکی، بەهێواشی پاڵی پێوە نا و منداڵەۆەی دروو خستەوە و خۆی خەوت. کاتژمێر ٥ ی ئێوارە هاوڕێکانی دایکی هاتن بۆ ماڵیان. کاتێک منداڵەکە ویستی بچێتە ژووری میوان، دایکی باڵی ڕاکێشا و وتی: "نەچیتە لایان. بڕۆ سەیری تەلەفزیۆن بکە، یان بڕۆ لای هاوڕێکانت."                                 *** کاتژمێر ٨ ی شەو منداڵەکە بە جلی پیسەوە و بەگریانەوە هاتەوە ماڵەوە. دایکی بینیی، هاواری کردەوە بەسەریدا و وتی: "ئەی بەخێر نەیەیتەوە هەی گەمژەی پیس و پۆخڵ. ئەمە چییە جلەکانت؟" ویستی شکاتی ئەحمەد ی دراوسێیان بکات و بڵێ قسەشی پێ وتووم، بەڵام دایکی لێی دا، پێش ئەوەی قسەکانی بکات. دوای میوانەکان، هەموویان کۆ بوونەوە و ویستی لای باوکی باسی منداڵی دراوسێکەیان بکات کە لێی داوە، بەڵام باوکی وتی: " بە خوا من هیلاکم و تاقەتی شکاتی تۆم نییە. وازم لێ بێنە."                                 *** کاتژمێر ۱۰ ی شەو بەدیار یارییەکانییەوە خەوی لێ کەوت. دایکی هات ماچبارانی کرد و هەڵی گرت بۆ ناو جێگەی خەوەکەی و وتی: "خۆشمدەوێی، جوانترین منداڵی جیهان."                                    *** پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ئایا ئەمە پەروەردەکردنە؟؟ تا کەی ئەم هەڵانە دووبارە بکرێنەوە؟ تا کەی منداڵەکانمان بەم ئیهمالییەی ئێمەوە، گەورە بن؟ ئەی سوودی ئەو لێکۆڵینەوە و پەروەردەکاران و ڕاوێژکاران چیین؟ و.خالید قوبادی #بۆهاوسەرانBoHawsaran

خواردنی میرات ئاگاداربن،بۆئەو برایانەی میراتی خوشکەکانیان نادەن وئەیخۆن😭

سورەتی الملک لەبیر مەکەن پێش خەوتن بیخوێنن لەکۆمێنت دامناوە....👇👇🏽

ئەوەی کێشەی بۆ گەنجەکانمان دروست کردوە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ھەندێ مەراسیمی بێ سوودە و زیادەڕۆیی و چاولێکەری و درۆکردنە

" نوێژی چێشتەنگاو " ـــــــــــ🌻ـــــــــــــ سوننەتێک کە زۆر کەس لێی بێ ئاگایە، بەرەکەتە بۆ تەندروستی و ڕۆزی، با لە ئەو کارانە بێت کە سەرەتای ڕۆژ ئەنجامی دەدەن ... پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: کەسێك پارێزگاری لە نوێژی چێشتەنگاو ناكات مەگەر " ئەواب "  نەبێت ، « الأواب واتە زۆر گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە ». | صحيح الجامع 7628 | نوێژی چێشتەنگاو ـ صلاة الضحىٰ ● کاتەکەی ١٥ خولەك لەدوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات ، هەتاوەکو ١٠ یان ١٥ خولەك پێش بانگی نیوەڕۆ. ● باشترین کاتی ئەوکاتەیە کە خۆر زۆر گەرم دەبێت " کە دەکاتە ٢ سعات پێش بانگی نیوەرۆ "، واللّٰهُ أعلم . ● ژمارەی رکەعەتەکانی له ٢ رکاعەت هەتا ٨ رکاعەت دەکرێت . ● فەزڵەکەی وەکو ئەوە وایە سەدەقەت بەرامبەر هەرئەندامێك لە ئەندامەکانی لاشەت کردبێت ، " پاداشتی ٣٦٠ چاکەیە ". ● بە نوێژی " الأوابين " تەوبەکاران ناسراوە. #نوێژی_چێشتەنگاو🌻

زۆرێک لەهاوسەران دەپرسن هاوسەرەکەم تووڕەیە ئایا ئەتوانم چاکی بکەم🤔

باشترین ئافرەتان کێن بۆهاوسەرەکانیان.

دەست خۆشیم  بۆ ئەم ئافرەتانەی ئەڕۆنە سەردانی نابنە مایەی فیتنە و ئاژاوە بۆ ئەم بنەماڵەیە تەنها قسەی خێر ئەکەن. #بۆهاوسەرانBoHawsaran

قوتابخانەی مۆندیال ⚽️ تۆپی پێ تەنها ٩٠ خولەک ڕاکردن بەدوای تۆپێکدا نییە، بەڵکوو وانەیەکی ژیانە کە هەموو هەفتەیەک لەسەر چیمەنێک دەوترێتەوە، ملیۆنان خەڵک بەبێ ئەوەی ئاگایان لێبێت خوێندکاری ئەم وانەیەن. یاری نێوان (سەنیگال و بەلژیکا) باشترین نموونەیه، تاکوو خولەکی ٨٦ سەنیگال بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بوو. زۆرێک ئەنجامەکەیان بەتەواو بوو دادەنا، بەڵام تۆپی پێ هەمیشە یاسای نەنوسراوی هەیە و تاکوو ناوبژیوانی یاریەکە فیکەی کۆتایی لێ نەدات هیچ ئەنجامێک ڕەسمی نییە. چەند خولەکێک بەس بوو تا پێچەوانە ببێتەوە و بردنەوە شوێنی خۆی بدات بە شکست و دۆڕان. ژیانیش ڕێک بەهەمان شێوەیە، ئەگەر ئەمڕۆ لە پێشەوەیت لەخۆبایی مەبە، ئەگەریش لەدواوەیت نائومێد مەبە هێشتا کات ماوە. 🔹کارتی سوور: لە تۆپی پێدا لێدان لە پشتەوە کارتی سووری پێ دەدرێت، واتە لە پشتەوە خەنجەر لەکەس مەدە، خیانەت مەکە و ئەو متمانەیەی پێیان سپاردوویت لەدەستی مەدە. 🔹ئۆفساید: بیرت دەخاتەوە کە سەرکەوتن هەمیشە ئەوە نییە کە لە پێش ئەوانی ترەوە بیت، هەرکارێک کات و ساتی تایبەتی خۆی هەیە. 🔹فیکەی ناوبژیوان: ناوبژیوان بۆ هەر هەڵەیەک فیکە لێ دەدات، واتە هیچ هەڵەیەک بەبێ وەڵام نامێنێتەوە هەر کارێک دەیکەیت وەڵامدانەوەیەکی هەیە. 🔹کارتی زەرد: ئاگادارکردنەوەیه، کە ژیانیش پێش سزادان چەند جارێک ئاگادارت دەکاتەوە. 🔹پەناڵتی: وەبیرهێنانەوەی ئەو ساتانەیە کە بڕیارێک دەتوانێت داهاتووت بگوڕێت، کەواتە دەبێت بە ئارامی و ژیری بڕیار بدەیت. ‌🔹پاس پێدان: واتە هیچ سەرکەوتنێک بە تاک ناکرێت، باشترین هەڵبژاردەکان، باشترین هاوکارییان هەیە پێکەوە. ‌🔹گۆڕانکاری: گۆڕینی یاریزان پێمان دەڵێت هەندێک کات بۆ درێژەپێدانی ڕێگاکەت، دەبێت ڕێگا یاخود خووەکانت یان تەنانەت هاوڕێگاکانیشت بگۆڕیت. 🔹فیکەی کۆتایی: لە ئەنجامدا ڕۆژێک فیکەی کۆتایی بۆ هەموومان لێ دەدرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەنجامی تابلۆی ژیانتە نەک هات و هاواری دەوروبەرت. تۆپی پێ فێرمان دەکات تا کۆتا چرکە بجەنگین، لەکاتی سەرکەوتندا خۆنەویست و خاکی بین، لەکاتی شکستدا دووبارە هەستینەوە و هەرگیز نائومێد نەبین، هیوامان هەبێت تاکوو فیکەی کۆتایی لێ دەدرێت. لە فارسیەوە وەرگێڕدراوە #مامۆستا_ڕزگار_حمەسلیم

کەس وکاری خێزانت تەداخوڵی ژیانت دەکەن😯

کاریگەر😭 بزانە ئەو باوکە بۆچی کوڕەکەی خۆی کــ.،ــوشــ.،،ـــتووە🤔 د.بکرقادر لێکۆلەری دادوەری #خێزان #باوک #دایک # کوشتن

کۆمێنتتان چییە بۆ ئەو ژن و مێردانەی لە فەیسبووک خۆشەویستی بۆیەکتر دەردەبڕن و بەیەکتردا هەڵدەدەن بەڵام لەواقیعدا وانین؟

وەفاداری و باشی لەگەڵ باوک ئاوهایە..یارەبی خوا لێت ڕازی بێت #دایک #باوک #بۆهاوسەران #ڕێز #وەفا