en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 712 subscribers, ranking 4 953 in the Religion & Spirituality category and 19 831 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 712 subscribers.

According to the latest data from 07 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -183 over the last 30 days and by -5 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.62%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.06% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 273 views. Within the first day, a publication typically gains 512 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 23.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 08 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 712
Subscribers
-524 hours
-447 days
-18330 days
Posts Archive
تۆ چۆن بانگی خەسوو غەزوورت ئەکەی ..!؟؟ #بۆهاوسەرانBoHasaran #ئامۆژگاری #خێزان #خەسوو #خەزوور

هاوکار و یارمەتیدەری خێزانەکانتان بن💗 تۆش هاوکاری هاوسەرەکەت ئەکەت🤔 #بۆهاوسەرانBoHasaran #خێزان #وەفا #یارمەتی #خۆشەویستی

ژووری نوستنەکەت بۆهیچ کەسێ مەکەوە🤔

ـ دوعای باش بکە بۆ منداڵاکانت🙂 بۆچی دوعای باوک ئەولاترە بۆ مناڵەکانی 🤔

داواکارم لە هەموو هاوسەرە بەڕێزەکان دوای خوێندنەوەتان هەوسەرەکانتان تاگ بکەن دڵنیام بەختەوەری دەخاتە ماڵەکانتان ان شاءالله... ئایا لە ژیانی هاوسەرگیری بەختەوەری؟ گەنجێک دەڵێت، رۆژێکیان لەگەڵ یەکێک لەو ھاوڕێیانەم دانیشیتبووم کە ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنابوو. منیش پرسیارێکم لێکرد، ئایا لە ژیانی ھاوسەریت بەختەوەری ؟ ھاوڕێکەم کەمیێک بێ دەنگ بوو و زەردەخەنەیەک رووخساری داپۆشی . من چاوەڕێم دەکرد ھەمان وەڵامی ھاوڕێیەکانی دیکەم بداتەوە کە رۆژانە کێشەیان ھەیە و ھەست بە بەختەوەری ناکەن. بەڵام ئەو ھاوڕێیەم جیاواز لە ھەمووان زۆر سەرنجی راکێشام بەوەڵامەکەی . 😱😍😉 ھاوڕێیەکەم گووتی : راستە ماندووم و ھەندێک جار ھەست بە پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەکەم، بەڵام ئەمەیان تەنھا روویەکی ھاوسەرگیرییە . لەسەرەتا کێشەم لەگەڵ ھاوژینەکەم زۆربوو و لەسەر بچووکترین شت دەبوو بە دەمەقاڵێ و قسەمان لەگەڵ یەکتری نەدەکرد. رۆژانە کە لە کار دەگەڕامەوە پاڵەپەستۆیەکی زۆرم لەسەر بوو و چاوەڕێی قسەیەکی ئەوم دەکرد تا دەست بە شەڕکردن بکەم و ئەویش دەستی بەگریان دەکرد و زیاتر توڕە دەبووم. 😤😱 بەلام جارێکیان زۆر بەزەییم پێیدا ھاتەوە و ویژدانم ئازاری دام، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆپەرست بووم و ئاشتم نەدەکردەوە چونکە لەکار ماندوو بووم و بێزاربووم .😥 بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شێوازی وەڵامدانەوەم گۆڕی و لەکاتی دەمەقاڵێیەکان پێم دەگووت: ئەو جلانەت زۆر جوانە و کاتێک دەیپۆشی دوو ھێندە جوانتر دەبی. 🌹💑 ھاوڕێیەکەم دەڵێت : لەم کاتە ھاوژینەکەم بێ دەنگ دەبوو و رووخساری دەگەشایەوە و دەشڵەژا و نەیدەزانی چی بڵێت و منیش باوەشم پێیدا دەکرد. 💞 ھاوڕێکەم گووتی : جارێکیان لە تەلەفۆن بە رەقی قسەی لەگەڵ دەکردم بەوەی چۆن رێگەم داوە بە تەنیا بچێتەوە ماڵی باوکی کەچی پێشتر پێکھاتبووین کە بەیەکەوە سەردانی ماڵی باوکی بکەین. 👣❤❤ لەناوەڕاستی تووڕەبوونی ھاوژینەکەم گووتم : چی دەڵێیت ئەمشەو لەدەرەوە نان بخۆین وەک چۆن لەکاتی دەزگیرانداری وامان دەکرد، ئەویش لە ناکاو بێ دەنگ بوو و وەک منداڵێکی بچووک بە قسەکانم دڵخۆش بوو و پێم گووت ئەمشەو جلێکی جوان بپۆشە و داوەتی منی . 😄😍 ھاوڕێکەم دەڵێت : لەگەڵ تیپەڕبوونی کات ھاوژینەکەم تەواو گۆڕا و رۆژانە توڕەبوونمان نەما و گۆڕا بە کەسێکی بەختەوەر و گەر جارێکیش لێک توڕە ببواین ئەوا بەخێرایی ئاشت دەبووینەوە . 😉😍 ھاوڕێکەم دەڵێت : رۆژێکیان کارەکەم جێھێشت و بە تووڕەیی بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە و وا ھەستم کرد جیھان بەروومدا داخراوە و لەتووڕەییان دەرگای ماڵەوەم بە توندی داخست و پەنجەیەکەم کەوتە بەر دەرگا، ھاوژینەکەشم بە خێرایی ھات و منی لەباوەشکرد وەک ئەوەی منداڵێک لەباوەش بکات، سوێند بەخوا ئەو کاتە ئازارم لە بیر چووە و ھەموو دونیا لەپێش چاوم بەختەوەر بوو.❤😍 ھەستم بە گەرمی باوەشی دەکرد کە دایکانە لەخۆیم دەگرێت و دامدەپۆشێت، ئینجا کەوتمە خەو وەک ئەوەی منداڵێک بم و زۆر یاریم کردبێت و ئێستاش جەستەم پشوو بدات . ❤😴 ھاوڕێیەکەم ئەو قسانە بەشێوەیەک بۆ دەگێرامەوە و زەردەخەنە رووخساری داپۆشیبوو و گووتی : ئەگەر رۆژانە ٢٣ کاتژمێر ماندوو بم و پاڵەپەستۆم لەسەر بێت ئەوا یەک کاتژمێری باوەشی ئەو بەسە بۆ ئەوەی ئارام ببمەوە و پشوو بدەم، چونکە لەم کاتە وا ھەست دەکەم بەختەوەرترین مرۆڤی دونیام. 💞💪 گەنجەکە دەڵێت، من نەمتوانی وەڵامی قسەکانی بدەمەوە بەڵام بەو شێوەیەی ئەو باسی ھاوسەرگیری کرد، ھیواخواز بووم بە خێرایی ژیانی ھاوسەرگیری پێک بھێنم و ژیانێکی رێزدارانە پێکبھێنم. 👰👳 لە قسەکانی ئەم ھاوڕێیەم دوو شتم بۆ دەرکەوت : یەکەم : ئافرەتان چەند جیاواز بن، ئەوا لەناخی خۆیان کچێکی بچووکن و وەک منداڵێکی بچووک قسەی خۆش دڵخۆشییان دەکات و دەتوانی بە ئاسانی بە لای خۆتیان رابکێشی بەڵام دەبێت زیرەک بیت و بزانیت چۆن مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ دەکەیت. دووەم : گەر ھاوسەرگیری دەکەیت ئەوا بەم شێوەیە بیکە و با ئەم بژاردەیە بژاردەی خۆت بێت و با لەبەر داب و نەریت و قسەی خەڵک نەبێت، چونکە لە ژیانی ھاوسەرگیری رووبەرووی ئاستەنگەکان دەبیتەوە و پێویستە لەسەرت لەگەڵ ھاوژینەکەت رووبەروویان بیتەوە، ئەگەر توانات نییە لەگەڵ کچی خەڵک بگونجێیت و رێزی لێ بگریت ئەوا وا باشترە ئەم ژیانە پێک نەھێنی👌👌👏

منداڵت بوو مێردەکەت ئیهماڵ مەکە🤱 مێردەکەت گرنگترە لە منداڵەکەت🌹🌷 #هاوکارمانبن_لە_بڵاوکردنەوەی♻️ #بۆهاوسەرانBoHasaran

تەمەنم ۷ ساڵ بوو کاتێک پوورم لە مێردەکەی جیا بووەوە و هات لە ماڵی ئێمە لەگەڵ ئێمە ژیا. پێشبینیم کرد کە ئافرەتێکی دڵتەنگی دەموچاو خەماوی ببینم، بەڵام پوورم هەمیشە زەردەخەنەیەکی جوانی لەسەر دەموچاو بوو. کە گەورە بووم، زانیم هۆکاری جیابوونەوەکە ئەوە بووە کە پوورم منداڵی نەدەبوو و مێردەکەشی حەزی لە مناڵ بووە. کەچی پوورم هەمیشە دەیوت کە حەق بە مێردەکەی بووە و حەزی لە منداڵ بووە. دایکم هەمیشە لەو قسەیەی پوورم تووڕە دەبوو کە ڕقی لە مێردەکەی نییە و دووعای شەڕی لێ ناکات. بەڵام پوورم بە ڕووەخۆشەکەی هەمیشە یەک شتی دەوت: "نەرمونیانی گەوهەرە." ئەو کاتە تێنەدەگەشتم بەڵام بەتێپەڕینی کات تێگەیشتم کە پوورم کەسێکە کە هەمیشە پاساو بۆ کەسی بەرامبەر دەهێنێتەوە و لەگەڵیان نەرمە، ئەگەرچی لەگەڵیشی خراپ بن.                                            **** پوورم هەمیشە لە ئیش و کاری ناوماڵدا هاوکاریی دایکمانی دەکرد. کاتێک دایکم لێمان تووڕە  دەبوو و دەیویست لێمان دا، پوورم نەیدەهێشت و بە دایکمی دەوت: "لێیان مەدە. ئەوان داهاتووی تۆن." دوای ساڵانێکی زۆر بیستم کە مێردەکەی ژنێکی تری هێناوە و منداڵیشیان بووە، بەبەردەوامی هەوڵی گەڕاندنەوەی پوورمی دەدا بۆ لای خۆی و دەیوت کە دەمەوێت تۆ (پوورم)هاوکار بێت منداڵەکانی پەروەردە بکات بەڵام پوورم دەیوت: " بمبوورە نابێت. با دایکی خۆیان پەروەردەیان بکات. دڵنیام لە من باشترە." دایکم کەسێکی تووڕە و پووریشم ئارام بوو. دایکم تووشی نەحۆشییەک  بوو و کەوتە نەخۆشخانە. لەو ماوەیە  پوورم ئاگای لە ئێمە بوو. هەمیشە ئەم ڕستەیەی دووبارە دەکردەوە: "نەرمونیانی گەوهەرە." منیش تێگەیشتم کە مەبەستی لەوە، ئارامییە. بیرمە نەمامێکمان خەریک بوو وشک ببێت و بفەوتێت، پوورم بەنەرمونیانی و گرنگیپێدانەوە ژیانی بۆ گەڕاندەوە و سەوز بووەوە. هەر پوورم بوو کە منی فێری نوێژ کرد. جارێک لێم پرسی: "خودا بەو گەورەییە، چی پێویستی بە نوێژی ئێمەیە؟" بەئارامییەک و زەردەخەنەوە وتی: "ئەو پێویستیی بە نوێژی ئێمە نییە، ئێمە پێویستمان بەوەی سوپاسگوزاری بین." براکەم زۆر دەنگی بەرز بوو، پوورم جارێک پێی وت: "دەنگت بەنزمی زۆر خۆشە." لەو کاتە بەدواوە، گوێمان لەهاواری براکەم نەبوو. دایکم لە نەخۆشخانە گەڕایەوە و زۆر سەرسام بوو بەوەی من دەستم بە نوێژ کردووە و براکەشم هاوارەکەی جارانی نەماوە. ڕۆژێک پوورمم بینی سەیری وێنەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دەکرد. لێیم پرسی: "ئایا تووڕە وپەست نیت کە منداڵت نەبووە و بەو هۆیەوە جیا بوویتەوە؟" بەئارامییەکەوە وتی: "نەخێر. خوا باشتری لێ دەزانێ."                               **** مێردەکەی بەردەوام پەیوەندیی دەکرد و ڕازیی بکا بە گەڕانەوە بەڵام ڕازی نەدەبوو. ڕۆژێک هاوسەری مێردەکەی پەیوەندیی کرد و زۆرقسەی ناشیرینی بە پوورم وت و وت:"لێمان دوور بکەوە." پوورم وتی: " باش." پاشان  پەیوەندییەکەی داخست. لێم پرسی: "بۆچی تووڕە نەبووی؟" وتی : "حەقی خۆیەتی. وا دەزانێت من دەمەوێت ژیانیان تێک بدەم." جارێکی تر هاوسەرەکەی پەیوەندیی پێوە کرد و وتی کە مێردەکەی باری تەندرووستیی زۆر تێکچووە و داوای گەڕانەوە و بینینی پوورم دەکات. پاش هەوڵێکی زۆر پوورم گەڕایەوە. ئەوەی سەیر بوو، ئەوە بوو کە پوورم گەڕایەوە، تەندرووستیی مێردەکەی باش بوویەوە. لەوش سەیرتر، منداڵەکانی مێردەکەی، لە دایکیان زیاتر هۆگری پوورم بوون. ئەمڕۆ دوای کۆچی دواییی پوورم، ئێستا لەسەر تەرمەکەی لەگەڵ مێردەکەی کە ژیر نابێتەوە لە گریان، وەستاوم و قسەکانیم بیر دەکەوێتەوە کە هەمیشە دەیوت: "نەرمونیانی گەوهەرە." پوورم، نموونەیەک بوو لە نەرمی، ئارامی ، جوانی. وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی

چۆن بکەم وەسفی تۆ دایە😭 پێشکەش بەدایکە ئازیزەکان🌹 #دایک

حەوشەی مەدینە دایم پڕ نوورە. مانگی #مەولوود Xalil shakraly - خەلیل شەکرالی

خەفەت مەدەن بە ئافرەت چونکی خوای گەورە ڕازی نییە بە خەفەتی ئافرەت. بۆچی؟ خەفەت لاوازی دەکات. خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر جوانییەکەی. خەفەت قژی هەڵدەورێنێ و ڕەنگیشی دەگۆڕێ. خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر هۆرمۆنی ژنانەی و وا دەکات هەتا منداڵیشی نەبێ. *** دیقەتی قورئان بدە چەند گرنگی پێداوە! لە سورەتی القصص دەفەرموێ (كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ). تا چاوی پێ ڕوون بێتەوە و خەفەت نەخوات، ئەمە لە باسی موسایە سەلامی خوای لەسەر بێ، خوای گەورە موسای گێڕایەوە بۆلای دایکی. *** لە سورەتی مریم دەفەرموێ (فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي) بانگی کرد خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە، ئەمە کاتێکە کە مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێ لە ژێر دارخورماکەدا بوو بە تەنها، جبریل ئەو بانگەی کرد. *** لە سورەتی القصص دەفەرموێ (وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي) مەترسە و خەفەت مەخۆ، ئەمە کاتێکە دایکی موسا، موسای دابەئاوەکەدا. *** لە سورەتی الاحزاب دەفەرموێ (أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ) تا چاو و دڵیان ڕۆشن بێتەوە و خەفەت نەخۆن، ئەمە بۆ پشتگوێ نەخستنی ئافرەتە لە کاتێکدا کەسێ زیاتر لە ژنێکی هەبێ. *** لەبەر ئەم فەرمانە خواییانە کە ڕازی نییە بەوەی ئافرەت خەفەت بخوات و غەمباربێ تۆش نیگەرانیان مەکە. *** تەرکیز بکە سەر قورئان لە باسی ئافرەتدا چەندێك (لا) لەسەر حوزن هەیە! *** دایكت بە وشەیەکیش بریندار مەکە. ڕەق مەبە لەگەڵ خوشکەکانتدا. کچەکەت لە باوەش بگرە و بۆی پێ بکەنە. لەگەڵ خێزانت باش بەو دڵی مەشکێنە. #پەیامی_قورئان #وەرگیراوە لە پەیجی دکتۆر عمر علی.. #رەحمەتی خواتان لێبێت ئێوەش ئەو جۆرە پۆستانە شەیر بکەن و بلاوی بکەنەوە بۆئەوەی زۆرترین کەس بیبینێت... #بۆهاوسەرانBoHawsaran #خێزان #هاوسەران Dr Omar Ali

زەواجی مسیار جۆرێکە لەزینا، پێچەوانەی مەبەستە سەرەکییەکانی هاوسەرگیریە، و زۆرجار وەک دەرفەتێکە بۆ داپۆشینی ئارەزووەکان لەژێر
زەواجی مسیار جۆرێکە لەزینا، پێچەوانەی مەبەستە سەرەکییەکانی هاوسەرگیریە، و زۆرجار وەک دەرفەتێکە بۆ داپۆشینی ئارەزووەکان لەژێر ناوی ئیسلام و دیندا بەکاردێت #مامۆستا_ڕێبوار_حوسێن

مژدە بۆ ئافرەتانی باوەڕدار

5_ پیاوان نەکەن باسی جوانی و چاکی ژنێکیتر بکەن بڕوابکەن ژن بەوە وێران دەبێ، جا ژن زۆر هەستیارە غیرەی هەیە، هەست بکات تۆ حەزت بە ژنێکیترە یان چاو لە ژن دەگێری یان دڵت لای کەسێکیتر ئەوە زۆر خراپ دەبێت بۆ باری ئاسودەیی خێزان، بەڕاستی لەو شتانە تەنگی زۆر دروست دەبێ پیاوان دڵنیابن ئاسودەیی خۆت و خێزانەکەت لەپێش هەموو شتێکەوەیە بۆ چاوگێرانێک و حەزێکی کاتی هەر شتێکی لەم جۆرە بەختەوەری خۆت و خێزانەکەت لەدەست مەدە، بە شتانێکی لاوەکی. 6_ڕێزی بگرە، مەیشکێنەوە لەبەردەم هیچ کەسێک تەنانەت منداڵەکانیشت، ڕێزی دایک و باوکی هاوژینەکەشت بگرە، هەر کەسێ ڕێزی بەرامبەرەکەی بگرێت خۆی ڕێزدار دەبێت، براکانم خێزان پێک بهێنن لەسەر بنەمای 1خۆشەویستی و 2متمانەو ڕاست گۆی 3 ڕێز گرتنی یەکتر، دڵنیابن بە ئیزنی خوا سەرکەوتوو دەبن. 7_سـوڕی مانگانە یان حەمل ،،زۆربەی پیاوان عیلم یان لەسەر ئەوە نیە کە ژنان مەزاجیان تێک دەچێ مانگانە هۆرمۆنەکانیان دەگۆڕێ جا بەو جۆرە توشی دڵ تەنگی دەبن، پیاوەکان بزانن ئەو کاتە هاوژینەکەت زۆر پێویستی بەتۆ هەیە دڵی ڕابگرە ئاگاداری بە کە وای بەسەر هات جەوێکی خۆشی بۆ بڕەخسێنە ،گەر وابکەی دڵنیابە پاداشتەکەت لای خوای گەورەیە جا بۆیە زۆر ئاگاداری بە. ئەو بابەتەمان بۆیە ئاراستەی پیاوانم کرد چونکه زۆر گرنگە پیاوان لە ژیانی هاوسەری دا بەرچاو ڕوون بن، بە دڵنیاییەوە پیاوان قەوامەن، کەوابوو ئەوان ئەرکیان زیاتره لە ئافرەتان ئەبێ تەحەمولی ئەو بەرپرسارەتیە بکەن، برا بەڕێزەکان دڵنیابن قورس نیە ئەوی نوسیومە تۆ زۆر لەوە بەهێزتری زۆر زیاتریشت پێ دەکرێ ڕەزیلی مەکە لە باش بون و خۆشەویستی‌ خێزانەکەت، گەر بتەوێ لە ژیانی خێزانی بەختەوەرو سەرکەوتوو بیت، بێگومان دەبێ هەوڵیشی بۆ بدەی هیچ شتێک لەخۆڕا بەدەست نایەت بەبێ هەوڵدان، لەئێستادا زۆر خێزان هەن هەڵوەشاوەتەوە گەیتە ڕادەی تەڵاق ، بەهۆی نەبونی بەرچاو ڕونی لە ژیانی هاوسەری دا،، تۆ ئەو ئافرەتەت خواستووە لەماڵی باوکی تەحەمولی مەسولیاتی ئەوت لە ئەستۆ گرتووە دەبێ ئاگاداری بیت ئەمانەتە لای تۆ، گەر تۆ ئاگاداری نەبی خۆشەویستی بۆ دەرنەبڕی نازی هەڵنەگری ئەوە ڕەنگە کەسێکیتر جێگای تۆی بۆ بگرێتەوە زەمەن زەمەنی فیتنەیە ئامان ئاگاداری خێزانەکانتان بن پشت گوێیان مەخەن،هەر هیچ نەبێت ئاگامان لە وەسیەتی پێغەمبەرمان محمد ( صلی الله علیە وسلم ) بێت کە دەفەرمووێ {{استوصوا بالنساء الخیرا}} لەگەڵ چەندین فەرموودەیتریش کە دەبێ ئاگاداری خێزانەکانمان بین. لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو خێزانێکی چاک و ڕێزدارو بەختەوەر، هیوادارم وە داواش لە خوای گەورە دەکەم هەموو خێزانێکی موسڵمانانی هەموو جیهان بەتایبەتی کوردستان ،،خۆشی و ڕەحمەتی خۆی بڕژێنێتە سەرمان سەرکەوتوومان بکات لە ژیانی خێزانیدا بەختەوەرمان بکات. اللهم امین. #بۆهاوسەرانBoHawsaran

گەر خۆشی ژنەکەتت دەوێ و مەبەستە دڵی خۆش بکەی ئەزانی ئافرەت چی دەوێت؟ ئەو بابەتەم نوسیوە بۆ پیاوانێکی دڵ سۆز بــۆ هاوژینەکانیان ئەوەی لە خەمی پتەوکردنی خێزان و خۆشەویستی نێوان خۆی و هاوژینەکەیەتی ئەو پیاوەی کە هەموو کات هەوڵی ئەوە دەدات خێزانەکەی ڕۆژ بەڕۆژ پتەو تر بێت، نەوەک پیاوانێک تەنها ئەوە دەکەن کە بەدڵی حەز و ئارەزووی خۆیانە ، یاخوت پیاوانێکی خود پەرست گوێ بەهیچ نادەن ، لەگەڵ ڕێزم. بریایان، تکایە جوان بیخوێنەوە گەر خۆشی ژنەکەتت دەوێ و مەبەستە دڵی خۆش بکەی ئەزانی ئـــافرەت قەسرو ڤێلایان ناوێ سەیارەی ئاخیر مۆدێلیان ناوێت زێڕ و گەوهەرو مرواریان ناوێت گەر بێتو ئەوانەیان هەمووی هەبێت، بەڵام گەر پیاوەکەی گرنگی پێنەدات خۆشی نەویست پشت گوێی خست والله ئەو کۆشک و تەلارە لای پوشێک ناهێنێ، ژن گەر دڵی ڕانەگیرا بە موحیبەت وخۆشەویستییەوە،باهەموو دنیا هی ئەو بێت هیچ سودی نییە بـــۆی. برای بەڕێز، ئەزانی ئافرەت چی پێویستە چی دەوێ دڵی ئافرەت چی دەوێ؟؟ ڕەنگە زۆر پیاو هەبێ نەزانێ بڵێ ژنەکەم هەموو کات ڕەخنە ئەگرێ توڕەیە بەهیچ ڕازی نییە هەموو شتێکی بۆ ئەکەم کەچی هەر ناڕازییە، باشە دەبێ بۆ وابێ ؟؟ بۆ برای بەڕێزم بیر ناکەیتەوە بۆ ڕێڕەوی ژیانت ناگۆڕی بزانی بەچی ڕازی دەبێ بەچی دڵ خۆش و ئاسودە ئەبێت ئەو هۆکـار چییە کە ئەو هاوژینەی تۆ ڕازی نییە،گەر پیاو لە ژن تێ نەگەیشت کارەساتە بەختەوەری ئەو خێزانە زۆر ئەستەمە، با من ڕێگاتان پیشان بدەم کەوا ژنەکانتان ڕازی بێت بە ئیزنی خوا زۆر کاری گەری دەبێ، وە زۆریش دڵ خۆش دەبێ برای بەڕێزم دڵ خۆشی هاوژینەکەت دڵ خۆشی تۆیە خۆشی بە ئەو بدەی ئەنجامی دڵخۆشیەکەی بۆ خودی خۆتە، خۆت پێی ئاسودە دەبیت ژن دڵ خۆش نەکرێ خۆشەویستی پێ نەدرێ ئەو ژنە ناتوانی دڵ خۆش بێت وە نە پیاو نە منداڵیش دڵخۆش و ئاسودە بکات جا زۆر پێویستە دڵی ژن ڕابیگیرێ بۆ بەردەوامبونی خێزانێکی بەختەوەر قورس نییە پیاوان خۆتان بەرهەمەکەی ئەبینن تاقی بکەنەوە گەر وابوو دووعای خێرم بۆ بکەن😊 تەنها چەن خاڵێکە 1_ ئەو ژنەی کە ئێستا بۆتۆ لە پێش هەموو کەسێکە بۆتە هاوژینی ژیانت بۆچی پێی ناڵێی خۆشم دەوێی؟؟شەرم دەکەی؟، بە ژنەکانتان بڵێن خۆشم دەوێی بانگی بکە بڵێ شیرینەکەم ،بانگی بکە بڵێ هەناسەکەم خۆشەویستەکەم دڵەکەم شەرم لەچی دەکەی؟؟، پارەی تێ ناچێ فێرە وشەی خۆشەویستی بکە تۆ خۆشت بوێ خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕی باشترە نەوەک تێنوی ئەو وشەیە بێت کەسێکیتر پێی بڵێت،،، یان لە دڵی بە گرێ بمێنێتەوە لە بیرکردنەوەیا توشی نەخۆشی بێت کەسێ نەبێ پێی بڵێ خۆشم دەوێی ئاخر ژنان پێویستیانە نازیان پێ بدەی هەژارێک چەندە پێویستی بەوەیە کەسێکی دەوڵەمەند دەستی بگرێت و یارمەتی بدات دڵنیابە هاوژینەکەی تۆ ئەوەندە پێویستی بەوەیە کە پێی بڵێی خۆشم دەوێی، گەر دڵی ژنەکانتان بدیتایە کە چەندە پێویستیان بە ئێوەی پیاوە نازیان هەڵبگرن و خۆشتان بوێن ئەوە شەرمتان دەکرد لەوەی تا ئێستا کەمتەرخەمیتان کردووە، نامەی بۆ بنێرە پێی بڵێ خۆشم دەوێی بیرتەکەم، دڵم لاتە ،بۆچی پێش زەواج وات پێ دەگوت؟؟ والله ئێستا زۆر پێوسترە لەوکاتە چونە خۆشەویستی خێزان توندو تۆڵ دەکات، تۆ خۆشەویستی پێ بدە ئەویش ژیانت پێ دەدات، تاقیبکەرەوە، زەرەر ناکەی ان شاءالله بەرهەمەکەی باش دەبێت. 2_پێی بڵێ جوانی نە پارەی تێ دەچێ نە قورساتی تێدایە، باشە گەر پێت جوان نەبوو بۆ ئەو هەموو هەوڵەت داوە ئەو هەموو ماندوو بونەت کرد تا خواستت؟؟ ژن زۆر بەلایەوە خۆشە کە پیاوەکەی پێی بڵێ جوانی، پێی بڵێ ئەمڕۆ جوانتر بویتە لە دوێنی بەوە دەگەشێتەوە، دەبێت بە گوڵێکی گەش دڵنیابە لەزۆربەی نەخۆشی بەدوور دەبێ تۆ بەو شێوەیە بیت لەگەڵی ،،بڵێ ئەو کراسەت زۆر لێ جوانە، دڵی خۆش بکە بەو وشانە،، جوانی کچ و ژنی تر بەتۆ چی سودی چیە بۆتۆ ؟؟ تۆ بە هاوژینەکەت بڵێ ئەویش خۆشەویستیت پێ دەبەخشێ، پیاوان خۆتان نیعمەتەکان لەخۆتان دوردەخەنەوە، ئەوانەی دەیڵێم شتی سادەن بەڵام کاریگەریان زۆر زۆرە بە زمانی شیرین دەتوانن ئاسودەی خۆتان و خێزانتان بەدەست بێنن. 3_دیاری بۆ بکڕە ئەگەر گوڵێکی سوریش بێت دڵی خۆش دەبێت تا ئێستا دیاریت بۆی کڕیوە؟؟ گەر نەتکڕیوە، جار جار گوڵێکی بۆبکرە، بەخۆشەویستیەوە پێشکەشی بکە. 4_دەستخۆشی لە هاوژینەکەت بکە ، کە جلەکانت بۆ ئوتوو دەکات چێشتت بۆ دادەنێت پەرداخێ ئاوت بۆ دێنێت هەر کارێک کە دەیکات دەست خۆش لێ بکە ئەوەندە ڕەخنە مەگرە ، ئێمەی کورد فێر نەبوین لەناو خێزاندا دەستخۆشی لەیەکتر بکەین ،گەر تۆی پیاو وابکەیت خێزانەکەت و منداڵەکانیشت فێری ئەوە دەبن کە دەستخۆشی لە بەرامبەرەکەیان بکەن بۆ هەر کارێکی باش تۆی پیاو تۆی باوک، ئەو کارانە ئەرکی تۆیە خێزانەکەت فێر بکەیت سلوکێکی جوانە پێویستە هەموو خێزانێک پابەند بێت بۆ باشتر بون و پتەوی خێران.

کێ باشترینی خەڵکە؟ پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم چی فەرموو…؟

ئەگەر ژن و مێردێکت بینی یەکتریان خۆش دەویست و کێشەیان نەبوو لەنێوانیان پێیان مەڵێ شانسیان هەیە!! ئەی بڵێم چی ؟؟ ھیچ مەڵێ بەس تێبگە !!! تۆنازانی ئەوانە لەژیانی ڕۆژانەیان چەند تەنازولیان بۆ یەکتری کردووە !! تۆنازانی چەند کەم و کوڕی و بۆشایی لەژیانیاندا ھەیە کەزۆریان لەنەفسی خۆیان کردووە هەتا ڵەگەڵی بژین و هەوڵ بۆ چاکردنی بدەن!! تۆ نازانێ چەند هەڵەی گەورە لێیان ڕویداوە و بەبچوک سەیریان کردووە و لەیەکتری بوراون!! تۆنازانی چەند کێشەیان لەمێشکدایەو نایوروژێنن بۆ یەکتری لەبەر ئەوەی دەستیان لەیەکتر بەرنەبێت تۆ نازانی چەند کاتیان ویستووە هەتا لێک تێگەشتون ، تۆش هاتویت دەڵێت شانس؟؟ لەم سەردەمەدا و لەم کاتەداو لەم کاولستانەدا هیچ ژن و مێردێک بێ کەم و کوڕی نین تەنها ئەوەیە هەندێک دەیشارنەوە و هەندێک نا !!  ئەزیزەکانم خۆشەویستی هیچکات شانس نیە !! قەناعەتە !! بەخشینی یەکتریە!! قوربانیدانە !! بۆيه كتر توانه وه يه      دلسوزيه بەزەییە !! ڕێزە!! ئارامگرتنە!! ئەگەر ئەم تایبەتمەندیانە نەبوو لەنێوان دووکەس دەبێت هەوڵبدەن بیدۆزنەوە و دروستی بکەن لەنێوانیان ئەگینا هەرگیز دلخۆش نابن  ئەمه ش به كه سه زيره كه كان ئەكريت خوای گە ورە بە رە کە ت وخۆشە ویستی ببارێنی بە سە رهە موو ماڵ و خێزانێکدا. #بۆهاوسەرانbohawsaran

موچەکەت بە بێ حساب مەکە دەستی مێردەکەتەوە. .محمدپێنجوێنی

پێغەمبەرمانﷺ فەرموویەتی : انما الدنيا متاع وليس من متاع الدنيا شيء افضل من المرأة الصالحَة واتە : دونیا پڕ لە خۆشی و سامانەو هیچ سامانێکی دونیاش باشتر نییە لە ئافرەتی باش . أخرجه: ابن ماجه في (السنن) 1855.

نەکەی هەڵی باش لەدەست بدەیت بۆزەواج 🙂

ئەگەر نایەڵی کچ یان کوڕەکەت بچێتە کافتریای تێکەڵ و یانەی شەوانە دەستتخۆشبێت، بەس ئەگەر ئەم بەرنامە نوێیەی یاری دۆمینە و کۆنکا
ئەگەر نایەڵی کچ یان کوڕەکەت بچێتە کافتریای تێکەڵ و یانەی شەوانە دەستتخۆشبێت، بەس ئەگەر ئەم بەرنامە نوێیەی یاری دۆمینە و کۆنکانەی پێبوو ئەوە کافتریاکە هاتۆتە ماڵەکەتان و ئاگاداری ببە..❗ لەڕێگەیەوە کوڕان و کچان قسەی پێدەکەن پێکەوە و بە حەرامی و خۆشەویستی..❗ #ئەردەڵان