en
Feedback
بۆهاوسەرانBoHawsaran

بۆهاوسەرانBoHawsaran

Open in Telegram

📈 Analytical overview of Telegram channel بۆهاوسەرانBoHawsaran

Channel بۆهاوسەرانBoHawsaran (@bohawsran) is an active participant. Currently, the community unites 16 714 subscribers, ranking 4 957 in the Religion & Spirituality category and 19 829 in the Iran region.

📊 Audience metrics and dynamics

Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 16 714 subscribers.

According to the latest data from 06 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -189 over the last 30 days and by -7 over the last 24 hours, overall reach remains high.

  • Verification status: Not verified
  • Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 7.70%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 3.40% reactions from the total number of subscribers.
  • Post reach: On average, each post receives 1 288 views. Within the first day, a publication typically gains 568 views.
  • Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 23.

📝 Description and content policy

Channel description not provided.

Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 07 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Religion & Spirituality category.

16 714
Subscribers
-724 hours
-487 days
-18930 days
Posts Archive
دایکان و باوکانی بەڕێز ئاگادار بن ئەوەی کە دیار و ئاشکرایە زۆربەی هەرە زۆری منداڵانی خێزانی کورد لەم ڕۆژەیا مۆبایل و ئایپادی خۆیان هەیە، یان هیی دایک وباوکیان بەکار ئەهێنن. ، بەتایبەت ئەپی یوتیوب. ئەم ڤیدیۆیە، بە چەندین شێوە و کارەکتەری جیاواز لە چەناڵەکانی یوتیوبی منداڵان بڵاوبووەتەوە و بڵاویشدەکرێنەوە تیایدا منداڵەکان هان ئەدەن لەسەر فیکرەی پیسی جێن*دەر و هاوڕە*گەزخوازان. لەبەر ئەوە، زۆر وریای ئەو چەناڵ و ڤیدیۆیانە بن کە منداڵەکانتان موتابەعەیان ئەکەن و گەر بۆتان کرا زوو زوو سەیرێکی شاشەکان بکەن بزانن سەیری چی ئەکەن. ئەگەریش پاساوت ئەوەیە ئینگلیزی نازانیت، منداڵی ئێستا ماشەڵا زۆربەشیان ئینگلیزی باش تێئەگەن، خۆتان لێیان بپرسن ئەو ڤیدیۆ یان فیلمکارتۆنەی کە سەیری ئەکەن، باسی چی ئەکەن و چیرۆکەکەی چۆنە و کێی تێدایە. درێژی ناکەمەوە، ئەم هیچ و پووچە لەم ڤیدیۆیە هانی منداڵەکە ئەدا ئەڵێ چاوتان دابخەن، بیربکەنەوە کە کوڕن یان کچن یان هەردووکیان. بەڵام خەڵکانی تر ئەڵێن وا نییە، گوێیان پێمەدەن. هەست بکە کە ڕەگەزەکەی تری، ئەگینا بڕۆ ببە هاوڕێیان زۆر کەسانی چاکن و تا کۆتایی. خوای گەورە منداڵی هەموان بپارێزێ لەم پیلانە گڵاوانەی ئەم بێئەخلاقانە. #خالید_قوبادی

خوشکانی بەڕێزم؛ ڕێز لە ماندووبوونی هاوسەرەکانتان بگرن! #ژیار #پەروەردە #زانست #خێزان

♦️ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی دەڵێن: من لەچک بەکچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەتی پێ نەکات! ئەو قسەیەی کە زۆرێک لە دایکان دەیڵێنەو
♦️ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی دەڵێن: من لەچک بەکچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەتی پێ نەکات! ئەو قسەیەی کە زۆرێک لە دایکان دەیڵێنەوە، بۆ حیجاب و پۆشتەیی کارەکە ئەخەنە ئەستۆی کچەکانیان تا دەگەنە تەمەنێک گەورە ئەبن و ئەوانیش زۆر بەلایانەوە گرانەو ناتوانن بڕیار بدەن، چونکە لە سەرەتاوە ڕایان نەهێناون و ئەو کاتیش ئەگەر پێیان بوترێ بەگوێیان ناکەن. من پرسیارێک لە دایکان ئەکەم: کاتێک کچەکەت خستە بەر خوێندن قەناعەتی پێی هەبوو؟! یان بەزۆر ڕاتهێنا و ڕازیت کرد چونکە بۆ داهاتووی باشە؟ کاتێک تاقی کردنەوەی هەیە ڕێگەی ئەدەی پاڵ بداتەوەو بە قەناعەتی خۆی سەعی بکات یان پێی ئەکەیت؟ کاتێک کە نەخۆشە و دەرمان ناخوات چونکە تاڵ و ناخۆشە تۆ چی ئەکەیت؟ لێ ئەگەڕێی نەیخوات یان بە زۆر ڕازی دەکەیت و دەیخوات؟ بۆچی کاتێک بابەتەکە ئاین بێت ئەڵێن قەناعەت قەناعەت، بەڵام بۆ شتی دونیایی بگرە خۆت زیاتر هەوڵی بۆ ئەدەی؟! چۆن ڕای دەهێنی بۆ پاک و خاوێنی و شتەکانی تر بەو شێوەیەش هەوڵی فێربوونی نوێژ و حیجاب و ڕەوشت و کرداری جوانی لەگەڵ بدە، چونکە تۆ بەرپرسیاری و لێپرسینەوە دەکرێی لەسەری. ئامادەکردنی: سایە فارس.

منداڵ وەک میوانێکی عەجوول وایە چی ببینێت دووبارەی دەکاتەوە. Halala Muhamad Almas بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

🚨 وریابە! ئەم پێنج هەڵەیە ڕەوشتی منداڵەکەت وێران دەکات! دایک و باوکی بەڕێز.. زۆرجار بە ناوی تەمبێکردن، بێزاربوون یان گاڵتەکردنەوە، ڕەفتارێک ئەنجام دەدەین کە لە ناخی منداڵدا تۆوی سیفەتە خراپەکان دەچێنێت. تکایە بەهیچ جۆرێک ئەم پێنج هەڵەیە دووبارە مەکەرەوە: 1️⃣ چاندنی چاوچنۆکی: کاتێک خواردنی پێدەدەیت و دەڵێیت: "ئەگەر نەیخۆیت دەیدەمە باوکت بیخوات" یان "وەرە تا فڵان کەس نەهاتووە بیخوات". ئەم قسانە منداڵەکە فێری ڕەزیلی، چاوچنۆکی و ترسی لەدەستدانی خواردن دەکەن. 2️⃣ فێرکردنی درۆ و دووڕوویی: کاتێک خۆت لە منداڵەکەت دەدزیتەوە یان بە تەلەفۆن ڕاستییەکەی پێ ناڵێیت و دەڵێیت "لە حەمامم" یان "دەچم دەخەوم" (لە کاتێکدا وانییە). پێغەمبەری خودا (ﷺ) فرموویەتی تەنانەت درۆی بچووکیش لەگەڵ منداڵدا دەنووسرێت. 3️⃣ چاندنی حەسودیی و ئیرەیی: کاتێک بەراوردی دەکەیت بەوانی تر و دەڵێیت: "سەیری کچی مامەکەت بکە، لە تۆ بچووکترە بەڵام زیرەکتر و پاکترە!". ئیسلام ڕێگری کردووە لە بەراوردکردن چونکە دەبێتە هۆی حەسەدی و ڕقبوونەوە لە خزمەکانی. 4️⃣ ڕوخاندنی ویژدان و هیوای منداڵ: کاتێک بەردەوام لۆمەی دەکەیت و پێی دەڵێیت: "زۆر خراپیت، لەدەست تۆ شێت بووم، ئەم ماڵەت وێران کرد!". ئەم قسانە وا لە منداڵەکە دەکەن بڕوای بە خۆی نەمێنێت و لە ناخیدا هەست بکات کەسێکی خراپە، بەمەش ئیتر هەوڵی چاکبوون نادات! 5️⃣ پێکەنین بە هەڵەکان: کاتێک منداڵەکە قسەیەکی ناشرین دەکات یان تف دەکات و تۆش پێی دەپێکەنیت! بەم پێکەنینە تۆ هانی دەدەیت و وای لێدەکەیت بڕوا بکات کارەکەی دەستخۆشی لێدەکرێت، بۆیە دووبارەی دەکاتەوە. ✨ پەیامی کۆتایی: پەروەردەکردنی منداڵ وەک دروستکردنی باڵەخانەیەک وایە؛ پێویستە بە خشت و ماددەی پاک (ڕاستگۆیی، سۆز و دادپەروەری) دروستی بکەیت، تا لە یەکەم تۆفانی ژیاندا نەروخێت.

ئازاد جەلال، ڕاوێژکاری خێزانی: هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچانە مەکەن کە هۆگری سەگ، پشیلە و باربین؛ چونکە لە بۆشاییەکی سۆزداریدا دە
ئازاد جەلال، ڕاوێژکاری خێزانی: هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچانە مەکەن کە هۆگری سەگ، پشیلە و باربین؛ چونکە لە بۆشاییەکی سۆزداریدا دەژین و ناتوانن خۆشەویستی بە پیاو ببەخشن. ئەوان ئاژەڵەکەیان لە هاوسەرەکانیان زیاتر خۆشدەوێت و توانای ژیانی بێ مێردیان هەیە، بەڵام ناتوانن بەبێ ئاژەڵەکانیان بژین

خوشکی بەڕێزم تۆ وەڵامت چیە بۆ ئەو پرسیارە.؟🤚💔

هاوتابوونی پیاو و ئافرەت. #میحراب #ئیمان #پەروەردە #خێزان #مەولود

دڵم دەشکێت و ژان دەکات، لەو دەمەی لە کتێبەکانی فەرموودەدا دەخوێنمەوە، کە هاوەڵێک لە هاوڕێکەی دەپرسێت: لە کوێ بووی؟ ئەویش پێی دەڵێت: لەلای پێغەمبەری خودابوومﷺ. یاوەرێکی تر دەگات بە هاوڕێیەکی، دەڵێت: بەرەو کوێ دەچیت؟ پێی دەڵێت: دەچم بۆ لای پێغەمبەری خوداﷺ. بەم سادەییە، بەم جوانییە، لەلای پێغەمبەری خوداﷺ و بۆلای پێغەمبەری خوداﷺ. ئاواتەخوازبووم بچمە خزمەتی و پێی بڵێم: ئەی پێغەمبەری خودا، دڵم ئازارم دەدات! ئەویش دەست بهێنێت بەسەر سینەمدا و ئارامم بکاتەوە. یان پێم بڵێت: بێ ئومێد مەبە، چەند ڕۆژێکە و تێدەپەڕێت! یان دەست بخاتە سەر دڵم و بفەرموێت: جێگیربە ئەی دڵ! جێگیر و ئارام دەبێت، چونکە ئەو دەمەی بانگی کردە ئوحود، جێگیربوو! ئاواتەخوازبووم بیرم بکردایە، قوڵپەی گریانی کەسی تامەزرۆم لێ دەربکەوتایە، بەزەیی پێمدا بهاتایەتەوە، وەک چۆن بەزەیی بە قەدی دارەکەدا هاتەوە، پاشان وەک ئەو لە ئامێزی بگرتمایە... ئەگەر لەگەڵ ئازیزێکمدا ناکۆکیم بووایە، دەچوومە خزمەتی و داوای شەفاعەتم دەکرد، لەگەڵم دەهات و شکاوی دڵمی ساڕێژ دەکرد، وەک چۆن لەگەڵ تامەزرۆیی موغیسدا ڕۆیشت، لەو دەمەی بەریرە جێیهێشتبوو، فەرمووی: گەر بگەڕێیتەوە بۆ لای! ئاواتەخوازبووم قەرزاربوومایە و بهاتمایەتە خزمەتت، شەکوای حاڵی خۆمم لەلات بکردایە، لەگەڵمدا بهاتیتایە و لەلای قەرزارەکان تکات بۆ بکردمایە. وەک چۆن بە دەم جابرەوە هاتیت و بە جووە خاوەن قەرزەکەیت وت: مۆڵەتی جابر بدە! ئاواتەخوازبووم هاوڕێیەکم خراپەیەکی بەرانبەرم بکردایە و بەدڵ شکاوییەوە بهاتمایەتە خزمەتت، سەرت بخستمایە، وەک چۆن بیلالت سەرخست، لەو دەمەی ئەبو زەڕ وتی: ئەی کوڕی قولەڕەشەکە! فەرمووت: هێشتا خەسڵەتی سەردەمی نەفامیت تێدا ماوە! یان ئەوێ ڕۆژێ لە دڵتدا خۆشەویست دەبووم وەک ئەبوبەکر، لە پێناوی مندا تووڕەدەبوویت، دەتفەرموو: واز لە هاوڕێکەم ناهێنن بۆ من! ئاواتەخوازبووم نەخۆش بوومایە و سەردانی ماڵمت بکردایە، وەک چۆن سەردانی سەعدی کوڕی ئەبو وەقاست کرد. ئاواتەخوازبووم شتێک خەمباری بکردمایە و دڵنەواییم بکەی، وەک چۆن دڵنەوایی ئەو منداڵەت کرد کە مەلەکەی مردبوو. ئاواتەخوازبووم بچوکترین شت خەمباری بکردمایە، دەهاتمە خزمەتت بۆ ئەوەی بۆم سانا بکەیت و لەگەڵمدا بێیت. وەک چۆن لەگەڵ کچۆڵەیەکدا ڕۆیشتیت، هەتا لەلای ماڵەوەیان تکای بۆ بکەیت، چونکە ناردبویان بۆ پێویستیەک و درەنگ کەوتبوو لێی! ئاواتەخوازبووم لەخزمەتتدا سەفەرم بکردایە، بە چاو و دڵم پاسەوانیم دەکردیت، لەوەیە لە ماندوویدا لەسەر سوارییەکەت خەوت لێ بکەوتایە، منیش پشتیوانت دەبووم، چیت بە ئەبو تەڵحە وت، بە هەمان شێوەیش بە منت بوتایە: خودا بتپارێزێت، وەک چۆن پێغەمبەرەکەیت پاراست! ئاواتەخوازبووم لە ڕۆژی ئوحود لەگەڵتدا بوومایە، پێش تەڵحە بکەوتمایە و بەرگریم لێ بکردیتایە و تۆش بەرەو شاخەکە بڕۆشتیتایە، دواتر پێت بوتمایە: واجبوو ئەدهەم! ئاواتەخوازبووم هەر دەمێک دڵتەنگ دەبووم، بەلامدا بڕۆشتیتایە، وەک چۆن بە لای ئالی یاسردا ڕۆیشتیت، بتفەرموایە: ئارامبگرە ئەدهەم، شوێنت بەهەشتە! لەو دەمەدا هەموو شتەکان لەلام سانادەبوون! خۆشەویستەکەم ئەی پێغەمبەری خوداﷺ، تامەزرۆی دیدارتم و زۆر بیرت دەکەم.♥ - ئەدهەم شەرقاوی و: ئەیاد فەهمی

ناوی محمد ﷺ کە دەهێنیت، دڵ بە خۆیەوە دەڵێت: دروود و سەلام لەسەرت، ئەی خۆشەویستیی دڵەکان❤️✨ هەموو ساڵێک و ئەم یادە پیرۆزە بەخێر و ڕەحمەت بێت بۆ هەموو موسڵمانان. 🌹 اللهم صلِّ وسلم وبارك على سيدنا محمد ﷺ 🌙

لەسەردەمی فەساد لەدایک بوو بەڵام هەموو دنیای گۆڕی. #تریفەجلال #یادی_مەولوود

وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين "ئێمە تۆمان نەناردووە مەگەر تەنها وەک ڕەحمەت بۆ هەموو جیهانیان"
وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين "ئێمە تۆمان نەناردووە مەگەر تەنها وەک ڕەحمەت بۆ هەموو جیهانیان"

زیانە مەترسیدارەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان یەکک لە گرفتەکانی زۆربەی خەڵکی ئێستا ئەوەیە منداڵەکانیان زۆربەیان مۆبایل بەکار دەھێنن و لە ھەندێک خێزان لەدەست دەرچووە و ھەندێک دایک و باوک بۆ ھێورکردنەوەی منداڵەکانیان مۆبایلیان دەدەنە دەست ،ئەمەش گەورەترین مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات . لەم بابەتە بە کورتی گرنگترین زیانەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان دەخەینە روو . 1.زیانە مەودا درێژەکان : ئەو تیشکەی لەشاشەی مۆبایلەکان دەردەچێت زیانێکی زۆری بۆ سەر منداڵەکان ھەیە ن لە گرنگترین زیانەکانیش زانایان دەڵێن لەمەودای دوور ئەم تیشکانە دەبنە ھۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە . 2.زیان گەیاندن بە چاوەکان : ئەو رووناکیەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دەردەچێت ، چاوەکان ماندوو دەکات و وا دەکات پاڵەپەستۆیەکی زیاتر بکەوێتەوە و ئەمەش زووتر پیری دەکات , لەھەندێک باردا ئەم زیانانە تەشەنە دەکات بۆ لەدەستدانی بینایی چاوەکان . بۆ پاراستنی چاوی منداڵەکەت دەتوانی یاسای (سێ بیست ) بەکاربھێنە . ئەم یاسایەش دەڵێت دەکرێت لەنێوان ھەر بیست خولەکێک یاریکردن بە مۆبایل پێویستە بۆ ماوەی بیست چرکە چاوی لە ئامێرەکە دووربخاتەوە . 3. دروست بوونی کێشە لە ئێسکەکانی : پێشتر مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی تا تەمەنی ھەڵنەکشابا کێشەی ئێسکەکانی بۆ دروست نەدەبوو ، ئەمەش بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی و سست بوونی دەمارەکانی دەبوو ، بەڵام لە ئێستا بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایل لەوانەیە منداڵان لە تەمەنێکی زوو تووشی ئەو کێشەیە ببن ، چونکە بەکارھێنانی ئەو ئامێرانە پاڵەپەستۆی سەر دەمارەکان زیاتر دەکات و کێشەی زیاتر بۆ بڕبڕەی پشت زیاد دەکات ، لەبەر ئەمە پێویستە دایکان و باوکان زۆر بە وریایی مامەڵە بکەن و وا بکەن منداڵەکانیان بە شێوەیەکی رێک و پێک و بۆ کاتێکی دیاریکراو ئەم ئامێرانە بەکار بھێنن . 4. دروستبوونی کێشە لە کەسایەتی منداڵەکە : منداڵان و ھەرزەکاران بە بێ بەکارھێنانی مۆبایلیش ھەندێک کێشەیان ھەیە ، بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی ئامێرە زیرەکەکان ئەم کێشانە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە کەسایەتیان ، چونکە زۆر بەکارھێنانی ئەم ئامێرانە وا دەکات لە ژیانی واقیعی و تێکەڵاوی دووربکەونەوە و زیاتر گۆشەگیر دەبن لەماڵەوە . بەپێی دوایین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی زۆر ئامێرە زیرەکەکان بەکار دەھێنن زیاتر تووشی خەمۆکی و دڵتوندی دەبن و ھەندێک جار کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە و پەنا دەبنە بەر خۆ کوشتن ، ئەمەش زۆر مەترسیدارە.

ئەو دوو باڵەی کە دەتژێنن 🕊️ مەهێڵە بشکێن! سییەکانت هەموو ڕۆژێک بۆ تۆ کار دەکەن… هەناسە دەدەیت بێ ئەوەی بیرت لێ بکەیتەوە هەموو هەناسەیەک کە هەڵیدەمژیت، دیارییەکی گەورەیە 🌬️ سییەکانت وەک دوو باڵ وان کە وزە و ئۆکسجین بە هەموو جەستەت دەبەخشن 🫁 سییەکان چین؟ سییەکان دوو ئەندامی سەرەکی کۆئەندامی هەناسەدانن کە لە ناو قەفەزەی سنگدایە وەک دوو ئیسفنجی گەورە وان کە ئۆکسجین لە هەواوە وەردەگرن و دەیگەیەننە خوێن بۆ ژیان. ✅کاتێک پاکن و تەندروستن ئۆکسجین بە باشی دەگەنن بە هەموو جەستەت، هێز، چالاکی و ژیان بەخشت دەکەن . ❌بەڵام کاتێک تووشی دووکەڵ، تۆز و مادە زیان‌بەخشەکان دەبن، ئه‌وا بە هێواشی دەگۆڕن بۆ مەترسییەکی شاراوە… کە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییە گەورەکان. ⚠️ ئاگاداربە! نیشانەکانی "شکانی باڵەکانت"؟ 1️⃣ کۆکەی درێژخایەن و بەردەوام. 2️⃣ تەنگەنەفەسی لە کاتی ئیشی کەمدا. 3️⃣ ئازاری سنگ یان کۆکەی خوێناوی. 4️⃣ ماندوێتی زۆر بەهۆی کەمی ئۆکسجین. ✅ چۆن "باڵەکانی ژیانت" بە بەهێزی دەهێڵیتەوە؟ 1️⃣ دوورکەوتنەوە لە دووکەڵ. 🚭 2️⃣ هەناسەدانی قووڵ لە هەوای پاک. 🌲 3️⃣ پشکنین بۆ سییەکانت. 🫁 بیرت نەچێت ❗ هەر هەناسەیەک یان دەچێتە لای ژیان… یان بۆ مەترسی… هەڵبژاردنەکە لە دەست تۆدایە✅ #زانیاری #تەندروستی

ئاهی دایک زۆر مەترسیدارە. #دایک # باوک

ئایا عەیبە یارمەتی زاواکەمان بدەین؟ گوێبیستی ئەم چەند پەیڤە جوانەبن💗

ئەم گەنجە سەرلێشێواوە لە هندستان (ماهاراشترا) داوای لە باوکی کردوە ئایفۆنی بۆ بکڕێ و باوکی ڕەتیکردوەتەوە ، بەو هۆیەشەوە گەنجەکە چوەتە سەر شاخێک و هەڕەشەی کردوە ئەگەر ئایفۆنی بۆ نەکڕن خۆی دەخاتە خوارەوە و خۆی دەکوژێ ، وەک لە ڤیدیۆکە دەبینن ، باوکی چوە بۆلای کوڕەکەی بۆئەوەی قەناعەتی پێ بکات ، بە زارەکیش وەعدی پێداوە ئایفۆنی بۆ بکڕێ ، بەڵام کوڕەکە قەناعەتی نەکردوە ، بۆیە باوکی دوا چارەی ئەوە بووە کە پەلاماری کوڕەکەی بدات و نەهێڵێ خۆی فڕێداتە خوارەوە ، بەڵام کاتێک باوکی هەوڵی ڕزگارکردنی کوڕەکەی دەدات ، کوڕەکە باوکیشی ڕادەکێشێ و هەردوکیان دەکەونە خوارەوە و دەمرن! سەرچاوەکان باسی ئەوە ئەکەن کە کوڕ و باوکەکە سێ سەعات لەو شوێنە گفتوگۆیان کردوە و باوکیشی وەعدی کڕینی ئایفۆن15ی پڕۆماکسی پێداوە ! قورستر و دڵتەزێنتر لەوەش ، دایکی کوڕەکەش کاتێک مێردەکەی و کوڕەکیی بینیوە کەوتونەتە خوارەوە ، ئەویش خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و هەرسێکیان مردون!
پەروەردەی سەقەت ئەوە نەتیجەی دەبێ! داوای شتی بێمانا لە دایک و باوکتان مەکەن!

ما شاء اللە، لە منداڵی پەروەردەکراو و سەنگین..

تۆ چۆن بانگی خەسوو غەزوورت ئەکەی ..!؟؟ #بۆهاوسەرانBoHasaran #ئامۆژگاری #خێزان #خەسوو #خەزوور