en
Feedback
عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

عبدالله خاکی :: Abdullah Xaki

Open in Telegram

أحلامُنا وديِارنا ليست هنُا، لبيكَ إنّ العيشَ عيشُ الآخرة. خەونەکانمان و ماڵمان لێرە نیە، بەڕاستی ژیان ژیانی ڕۆژی دواییە. بۆناردنی تێبینی و سەرنجەکانتان @abdullahxaki

Show more
2 072
Subscribers
-224 hours
+27 days
-1030 days
Posts Archive
بەسەرهاتی تابیعی خواناس (عُبَيْدِ کوڕی عُمَيْرٍ) لەگەڵ ئافرەتێکی گێچەڵبازدا !!! ئەم بەسەر هاتە پێشکەش بەو کچ و ئافرەتانەی پێش بڕکێ ئەکەن لە خۆ دەرخستن و خۆجوانکردن بۆ هەڵخەڵەتاندنی گەنجان پێیان ئەڵێن مردن هەیه و قیامەت هەیه دڵنیابە ڕۆژێک دادێ پەنجەی پەشیمانی ئەگەزی بەڵام سوودی نیه بۆیە لە الله بترسێن، (صَالِحِ کوڕی أَحْمَدَ الْعِجْلِيُّ) دەڵێت: باوکم لە (أَبو عَبْد اللَّه)وە بۆی گێڕامەوە، وتی: لە مەککە ئافرەتێکی جوان هەبوو، مێردی هەبوو، ڕۆژێک لە ئاوێنەدا تەماشای ڕوخساری خۆی کرد و بەمێردەکەی وت: پێت وایە کەس هەبێ ئەم ڕوخسارە ببینێ و شەیدای نەبێت ؟!! گوتی: بەڵێ. گوتی: کێ ؟!! گوتی: (عُبَيْدی کوڕی  عُمَيْرٍ) !!! گوتی: ڕێگەم بدە، بێگومان لەخشتەی دەبەم. گوتی: ئەوا ڕێگەم پێدایت. بەبیانووی پرسیاری شەرعیەوە هات بۆلای و بەتەنها لە سوچێکی کەعبەی پیرۆزدا قسەی لەگەڵدا کرد و ڕوخساری هەڵماڵی وەک مانگی چواردە وابوو. پێی گوت: ئەی بەندەی خوا ڕوخسارت داپۆشە. کوتی: من شەیدای تۆ بووم، بیرێک لەحاڵم بکەرەوە !!! گوتی: پرسیاری شتێکت لێ دەکەم ئەگەر تۆ ڕاست بکەیت لەگەڵمدا ئەوا بیر لەحاڵت دەکەمەوە !!! گوتی: پرسیاری هەر شتێکم لێ بکەیت بەڕاستی وەڵامت دەدەمەوە. گوتی: پێم بڵێ: ئەگەر فریشتەی مەرگ بێت بۆئەوەی گیانت بکێشێ ئایا پێت خۆشە ئەو داوایەت جێبەجێ بکەم؟!! گوتی: سوێند بەخوا، نەخێر. گوتی: ڕاست دەکەیت. گوتی: ئەگەر بخرێیتە ناو گۆڕەکەت و داتنیشێنن بۆ ئەوەی پرسیارت لێ بکەن پێت خۆش بوو ئەو داوایەت بۆ جێبەجێ بکەم ؟!! گوتی: سوێند بەخوا، نەخێر. گوتی: ڕاست دەکەیت. گوتی: ئەگەر خەڵکی نامەی کردەوەکانیان پێدرا و تۆش نەتدەزانی نامەکەت بەدەستی ڕاست وەردەگری یان بەدەستی چەپ پێت خۆش بوو ئەو داوایەت بۆ جێبەجێ بکەم ؟!! گوتی: سوێند بەخوا، نەخێر. وتی: ڕاست دەکەیت. گوتی: ئەگەر تەرازوویان هێنا و تۆش هێنرایت بۆلای و نەتدەزانی ئایا چاکەکانت قورس دەبێت یان سووک، پێت خۆش بوو ئەو داوایەت بۆ جێبەجێ بکەم ؟!! گوتی: سوێند بەخوا، نەخێر. گوتی: ڕاست دەکەیت. گوتی: ئەگەر لەبەردەستی پەروەردگاردا ڕاوەستای بۆ لێپرسینەوە ئایا پێت خۆش بوو ئەو داوایەت بۆ جێبەجێ بکەم ؟!! گوتی: سوێند بەخوا، نەخێر. گوتی: ڕاست دەکەیت. گوتی: لەخوا بترسە ئەی بەندەی خوا !!! خوا نیعمەتی بەسەردا ڕشتوویت و چاکەی لەگەڵدا کردوویت. گەڕایەوە بۆلای مێردەکەی، پێی گوت: ها، چیت کرد ؟!! گوتی: تۆ دەستبەتاڵ و ئؽمەش دەستبەتاڵ !!! ئەم ئافرەتە خوویدایە نوێژکردن و ڕۆژووگرتن و خواپەرستی !!! مێردەکەی دەیگوت: من چیم بوو بەسەر (عُبَيْدِی کوڕی عُمَيْرٍ)ەوە، ژنەکەی لێ تێکدام !!! پێشتر هەموو شەوێ بوک بوو، لێی کردم بە ڕاهیب و گۆشەنشین !!! سەرچاوە: ـ (المنتظم في تاريخ الأمم والملوك،  للإمام ابن الجوزي: 6 / 197- 198) ـ (ذم الهوى صفحة: 265)، ـ (روضة المحبين ونزهة المشتاقين، للإمام ابن القیم، ص: 340). ـ (الثقات، للإمام أَحْمَدَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْعِجْلِيُّ ص: 332).

لەدوای ڕووداوی (أصحاب الفیل) پێغەمبەر ﷺ لەدایک بوو دوای چەند ڕۆژ؟
Anonymous voting

(سورة الفیل) باسی چی دەکات؟
Anonymous voting

بۆچی عبدالمطلب 100 وشتری کردە قوربانی؟
Anonymous voting

قورئان بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با
قورئان                  بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با بــەدەوری قورئاندا بخولێتەوە، نەك ئەو بە دەوری پلان و ژیانی ئێوەدا بخولێتەوە. لەگەڵ ئێمەدا ڕۆژانە لاپەڕێک قورئانی پیرۆز بخوێنەوە سوڕەتی مریم، لاپەڕە 310

بۆ باوکان ئەوەندە مارەییە لە زاوا داوامەکە کە خۆت بە ٣٠ یان ٤٠ ساڵ پێت پەیدانابێ گەر حەڵاڵ زەحمەت بکرێ حەڕام ئاسان دەبێ، هەندێ لە کچان ٢٠ ساڵ لە ماڵی بابی دەژی هیچ شتێک ناکا و نیەتی تاکە بازنەیەکی تەنەکەی نیە کە داخوازی دەکرێ دەیەوێ زاوا هەموو خەونەکانی ئەو ٢٠ ساڵەی ژیانی لەم شەوەدا بێنێتە دێ، بەزەییتان بە بە گەنج بێتەوە ژیان هەروا زەحمەت دەبێت.

کامە سوڕەت لە قورئانۍ پیرۆز بێ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ دەست پێ دەکات؟
Anonymous voting

قورئان بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با
قورئان                  بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با بــەدەوری قورئاندا بخولێتەوە، نەك ئەو بە دەوری پلان و ژیانی ئێوەدا بخولێتەوە. لەگەڵ ئێمەدا ڕۆژانە لاپەڕێک قورئانی پیرۆز بخوێنەوە سوڕەتی مریم، لاپەڕە 309

ئاگادارییەک دەربارەی ڕیکڵامەکانی کەناڵ سەرجەم هاوڕێیان و بینەرانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە، ئەو ڕیکڵامانەی لەسەر بڵاوکراوەکان
ئاگادارییەک دەربارەی ڕیکڵامەکانی کەناڵ سەرجەم هاوڕێیان و بینەرانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە، ئەو ڕیکڵامانەی لەسەر بڵاوکراوەکان یان کەناڵەکەدا بۆتان دەردەکەون، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن بەرنامەکەوە (سیستەمی سۆشیال میدیاکە) دادەنرێن. ئێمە وەک خاوەنی کەناڵ هیچ دەسەڵات، دەستوەردان و کۆنتڕۆڵێکمان بەسەر جۆر و ناوەڕۆکی ئەو ڕیکڵامانەدا نییە و هیچ بەرپرسیاریەتییەک لە ناوەڕۆکەکەیان هەڵناگرین. سوپاس بۆ لێکتێگەیشتنتان.

واتای لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه چیە ؟
Anonymous voting

کاتێک عبدللەی باوکی پێغەمبەر ﷺ کۆچی دوایی کرد تەمەنی پێغەمبەر ﷺ لە سکی دایکی چەند بوو؟
Anonymous voting

عبدالله بۆچی چووە مەدینە بۆ ماڵە خاڵوانی باوکی وە لەوێ کۆچی دوایی کرد؟
Anonymous voting

ئامینەی دایکی پێغەمبەر ﷺ لەکاتی سکپڕی بە پێغەمبەر ﷺ لەخەونیدا بینی کەوا شتێکی لێ جیا بوویەوە کە هەموو سەر زەوی ڕووناک کردەوە ئەو شتە چی بوو؟
Anonymous voting

پێغەمبەری خوا ﷺ چەند مامی هەبوو؟
Anonymous voting

باپیری پێغەمبەری خوا ﷺ ناوی تەواوی چی بوو؟
Anonymous voting

قورئان بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با
قورئان                  بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با بــەدەوری قورئاندا بخولێتەوە، نەك ئەو بە دەوری پلان و ژیانی ئێوەدا بخولێتەوە. لەگەڵ ئێمەدا ڕۆژانە لاپەڕێک قورئانی پیرۆز بخوێنەوە سوڕەتی مریم، لاپەڕە 308

ڕووداوەکان زۆرخێرا بوونە فیتنەکان ڕوو لە زیادبوونە، خۆشبەحاڵی ئەوەی دەماری دڵی گرێداوە بە پەتی تەوحید، هیچ گێژەلۆک و بایەکی فیتنە ناتوانێ تووشی گومڕای بکات، تا دەمرێ لەسەر ڕێگای تەوحید سڵ ناکات، یارب لەوانە بین، امین

قورئان بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با
قورئان                  بەدەر لە هەر پلانێکی دیکەت بۆ فێربوون و سەرخستنی دینەکەت وریابن قورئانەکەتان لەبیرنەکەن. هەموو پرۆژە و پلانەکانتان با بــەدەوری قورئاندا بخولێتەوە، نەك ئەو بە دەوری پلان و ژیانی ئێوەدا بخولێتەوە. لەگەڵ ئێمەدا ڕۆژانە لاپەڕێک قورئانی پیرۆز بخوێنەوە سوڕەتی مریم، لاپەڕە 307

ئایە بۆچی خوای گەورە ژیانی پێغەمبەرانی لە قورئاندا باس کردووە؟
Anonymous voting