خووەکان و بیرکردنەوەکانت، کلیلی گۆڕانکاری ژیانتن✊🏻
Open in Telegram
پێکەوە هەموو شتێك باش ئەکەین
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
1 309
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-930 days
Posts Archive
چەناڵی پێشووی کاک صالح هاک کراوە ئەتوانن سوودێکی زۆر لەم چەناڵە نوێیەی ببینن
چی بکەم تا باوەڕم پێ بکەن کە ئەو باشترین گوێگرە، دڵسۆزترین زاتە، باشترین پشت و پەنایە، لەهەمووان زاناترە و باشتر لەوەی ناخمان تێ ئەگات و ئەزانێت چیمان ئەوێت و چیمان ناوێت، لە گونجاوترین و باشترین کاتەکاندا بەهاناتەوە دێت
تەنها یەک شتی ئەوێت، کەست نەوێت جگە لەو و هەموو هانا و هاوارێکت تەنها بۆ ئەو بێت
بە تاک و تەنها ئەو بپەرستی و بە سیفەتە بەرزەکانی بیناسی و سوپاسی بکەی و زیکری بکەی..
قوربانت بم یا رب العالمین، تەنها ئەوەی کە هیدایەتمان ئەدەی بۆ ئەوەی بتپەرستین گەورەترین چاکەیە لەگەڵمانت کردووە
شکۆمەندییە کە بەندە و کۆیلەی تۆ بین
گەورەیە ئەو کەسەی خۆی بۆ تۆ بچووک ئەکاتەوە
بچوکە ئەو کەسەی خۆی بە گەورە ئەزانێت لە ئاستت و خۆی بۆ پارە و مرۆڤەکانی دونیا بچوک ئەکاتەوە
لایڤەکە داونلۆد بکەن تکایە بەشداربن لە بڵاوکردنەوەی پارچە و کلیپەکانی، پڕە لە قسەی بەسوود و گرنگ
لایڤ - دوو گەنجی سیدصادقی - کورد و سۆشیاڵ میدیا و کێشەکانی
حەددم نییە ئامۆژگاری هیچ کەس بکەم بەڵام ئەم قسەیە لە برای خۆتان وەرگرن
🟡تکایە مەچنە پەیوەندییەکی خۆشەویستییەوە کە گرەنتی ئەوە ناکەی لەماوەی شەش مانگی داهاتوو ئەو پەیوەندییە ببێتە هاوسەرگیری، بە تایبەت ئەم قسەم بۆ کوڕەکانە، ڕێگە بە خۆت مەدە کچێک گیرۆدەی تۆ ببێت ئەگەر ناتوانی لەماوەی شەش مانگ بتوانی بچیتە داخوازی و بیکەیتە هاوسەرت، تکایە ئەو هەڵەیە مەکە، ئەو شەڕە قورسە توشی خۆت مەکە، دڵنیات ئەکەم هەرچەنێکیش خۆش بێت لەلایەکەوە پڕ پڕ دەبێت لە ئازار و بەفیڕۆدانی کاتەکانت لە چات و بێ مەجالیی و نەبوونی کات بۆ پێگەیاندن و گەورەکردنی خۆت و ئیشکردن و کۆکردنەوەی داهات و پارە
🟡هەرگیز هانت نادەم بۆ چوونە ناو ئەو پەیوەندییە چوونکە خوای گەورە ئەوەی یەکلاییی کردۆتەوە کە هیچ شتێک و هیچ ڕێگایەک نییە بیشەرعێنێت کە پەیوەندی کچ و کوڕێک پێش زەواج دروستە، قسەی من لەسەر ئەوە نییە، ئەگەر هەر نەت توانی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەی تکایە کاتێک بچۆ ناو پەیوەندییەکە کە شتێکت لێوە دیاربێت بۆ هاوسەرگیری کردن
🟡تکایە کچەکان ئێوەش ڕێگە مەدەن ببنە قوربانی جەنگێک کە دیار نییە براوە دەبیت یان دۆڕاو و زۆرجار بە دۆران کۆتایی دێت
🟡چۆن خۆمان بپارێزین ئەی؟ لە خوارەوە نوسیومە.
🟡زۆرم قسە پێیە لەم بابەتە، لایکی ڤیدیۆکە بکە و کۆمێنتێک بەجێ بهێڵە و شەیری بکە بۆ زۆرترین کەس و سەیڤی بکە لای خۆت و پێم بڵێ ئەو کتێبەی دەستم ناوی چییە بزانم چاوت تیژە😃
کلیلی دڵ بریتییە لە چاو، چاوت بگرە دڵیشت سەلامەتە، سەرەتا کچێک ئەبینی یەکسەر ئاشقی نابی بەڵام ڕۆژانە بەهۆی زانکۆ و شتی ترەوە هەموو ڕۆژ ئەیبینی و زیاتر و زیاتر سەیری ئەکەی و جار بە جار زیاتر دڵت گۆڕانکاری بەسەر دێت، وە ڕێگە ئەوەی ئەو پەیوەندییە دەرەکییە ببێتە چات و ستریکی سناپ چات و شتەکانی تر، ئەوەش وەک بەنزین کردنە بە ئاگرەکە
ئەگەر تۆ ڕاست ئەکەی لەگەڵ خۆت و بە ڕاستی ناتەوێت توشی ئەو ئازار و مەینەتییە ببی، چاوت بپارێزە و سنوری تێکەڵاوی خۆت بپارێزە هەم لە چات هەم لە دەرەوە، هەتا ئەو کاتەی خوای گەورە زەواجت بۆ ئاسان ئەکات
وە سەلام❤️
✍🏻بوار منصور
کەسی وا چاکتان هەیە گوێگرێکی باش بێت؟
چاڵنجە تایبەتەکەی کۆتایی ساڵ🤩🔥(ئەو چاڵنجەی ساڵی پار ئەنجامم دا ژیانی گۆڕیم)
ئەو کەسەی بیانوو ئەهێنێتەوە بێگومان تا کۆتایی هەر بیانوو دێنێتەوە و هیچ ناگۆڕێت لە ژیانی
هەر کات ئەم ڤیدیۆت بینی بڕیار بدە و دەست پێ بکە و چاڵنجی هاوڕێکانت بکە و تاگیان بکە و بۆیان بنێرە لە ستۆری داینێوە، و ڕۆژانە لە ستۆری ئینستاگرام ئاگادارمان بن 🤩🔥
قورس دەرئەکەوێت بەڵام وانییە تەنها سێ ڕۆژی سەرەتا قورسە، یەک دوو بەیانی عەزێتی خۆت بدە دواتر ڕادێی🎉🫡
لەگەڵ ئەوانەشدا هەموو ڕۆژێک ئیش لەسەر دوو خووی خراپت بکە و بڵێ ئەمڕۆ ئەو دوو شتە ناکەم، ئیش لەسەر دوو خووی باشیش بکە و بڵێ ئەمڕۆ ئەو دووە ئەکەم😃❤️
کێ بڕیاری گۆڕانکاری دەدات؟؟؟
دڵت بە چی پڕ دەکەی؟
(تا کۆتایی بیخوێنەوە تکایە)
ئەگەر بتەوێت هەر شتێک لە شوێنێک دابنێی دەبێت دژەکەی لەو شوێنە لابەری، ئەوە چۆن لە خودی ماددەدا هەیە بەهەمان شێوە لە بیروباوەڕدا بەدی دەکرێت
هەر کاتێک دڵ پڕ بوو لە خۆشەویستی و بیروباوەڕی پووچ، ئەو کات هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ بیروباوەڕی ڕاستەقینە و خۆشەویستی خودا، هەر وەک چۆن زمانی مرۆڤێک بەردەوام قسەی بێ کەڵک و بێ سوود بکات، پێی ناکرێت قسەی بەسوود بکات تا واز نەهێنێت لە قسەی بێسوود.
هەروەها ئەندامەکانی مرۆڤ ئەگەر سەرقاڵ بن بە غەیری بەندایەتی خودا، ئەوا ناتوانن سەرقاڵ ببن بە بەندایەتی خودا هەتا واز نەهێنن لە بەندایەتی غەیری خودا.
هەروەها ئەگەر دڵێك سەرقاڵ ببێت بە غەیری خۆشەویستی و ئیشتیاقی خودا، ئەو کاتە ئەو دڵە ناتوانێت سەرقاڵ ببێت بە خۆشەویستی و ئیشتیاقی بۆ گەیشتن بە خودا تا دڵی چۆڵ نەکات لەم کارە زەرەرمەندانە.
هەروەها زمان و ئەندامەکانی مرۆڤ ناتوانن خزمەت و ذکر و ملکەچی خودا بکەن تا واز نەهێنن لە خزمەتکردن و ذکر ملکەچی غەیری خودا.
هەر کاتێک مرۆڤ دڵی سەرقاڵ بوو بە دروستکراوەکانی خودا و بە زانستی بێ سوود، ئەوا هیچ شوێنێک نامێنێت بۆ سەرقاڵ بوون بە بەندایەتی خودا و ناسینی ناو و سیفات و شەرعی خودا.
نهێنی ئەمەش ئەوەیە کە گوێ گرتنی دڵ وەک گوێ گرتنی گوێچکە وایە، هەر کات دڵ گوێ بگرێت بۆ فەرموودەی غەیری خودا، ئەو کات هێزی گوێ گرتنی نامێنێت و سوود لە فەرموودەی خودا وەرناگرێت، وە هەرکات دڵ ویردی کەسێکی تر بکات جگە لە خودا، ئەو کات ناتوانێت ویردی خوا بکات.
لە فەرموودەی صحیحدا هاتووە پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) دەفەرموێ: لَأَنْ يَمْتَلِئَ جَوْفُ أحَدِكُمْ قَيْحًا خَيْرٌ له مِن أنْ يَمْتَلِئَ شِعْرًا
واتە: سینەی یەکێک لە ئێوە پڕ ببێت لە کێم، زۆر چاکترە بۆی لەوەی کە سینەی پڕ بکات لە شیعر)
پێغەمبەر (صلی الله علی و سلم) ڕوونی دەکاتەوە کە دڵ و هزری مرۆڤ پڕ دەبێت لە شیعر و گومان و ئەندێشە و چیرۆک و پێکەنین و زانستی بێ سوود و چەندین شتی تر، جا کاتێک دڵ پڕ بوو لەو شتانە، ئەو کات ئایەتەکانی قورئان و زانستی بە سوود دێت بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕووپەڕی دڵی، بەڵام دەبینێت هیچ شوێنێک نەماوە بۆ نیشتنەوەی بۆیە ڕوودەکاتە لایەکی تر، هەر وەک چۆن ئامۆژگاری مرۆڤێک بکەی کە دڵی پڕبێت لە پێچەوانەی ئەو ئامۆژگاریانە بە جۆرێک بواری دەرچوونیشیان نەبێت، ئەو کاتە ئەو دڵە ئەو ئامۆژگاریانە وەرناگرێت و ئامۆژگارییەکان جێگەیان نابێتەوە لەو دڵەدا.
📌لاپەڕەی ٧١ و ٧٢، کتێبی الفوائد (ئاوێتەی دڵ)ـی ئیمامی ابن قیم الجوزی
کچان وریابن!! (قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ)
( لە ماڵ دەرچویت شەخسیاتی ماڵەوەت پێیە، گەڕایتەوە شەخسیاتی هاوڕێکانت)
ئامۆژگاریم بۆ ئەو خوشک و برا ئەزیزانەی ئەمساڵ ئەچنە زانکۆ و پەیمانگاکان:
سەرەتا ئەبێ بزانیت بۆچی دەڕۆیت! ئایا ئامانجت ئەوەیە سبەی کە تەواوت کرد
حەقی دایک و باوکت بدەیتەوە یان
هەر لە ئێستاوە بیرت لەوە کردۆتەوە
لەگەڵ چەند کچ یان کوڕ دۆستایەتی دروست
بکەیت و هیوایەتت ئەوەبێت لەگەڵ کچ
لە کافتریا دانیشن !
-کچ هەیە هەر لەشەوەوە بیر لەوە دەکاتەوە
کام جلە لەبەر بکات! کام جانتای لەگەڵ جل و
میکیاجەکەی ئەگونجێت! ١٢ ساڵ خوێندت بۆ
ئەوەی خۆت عەرز بکەیت یان بیر لە ژیانی
ئەو باوکە داما*وەت بکەیتەوە خزمەتی کردوی
-گەر ویستت لەگەڵ کوڕێک ڕابو*ێر*یت بیر لەوە
بکەوە بە پارەی باوکت لە زانکۆی!
-ویژدانت ئاسودەیە لە پێناوی چاتی کوڕێکی
زمان لوسی در*ۆ*زن، کەرامەتی باوک و برات
بشکێنی، دوای فەترەیەک وازت لێدێنێت!
-هیچ کوڕێک برات نیە! گەر وتی خوشکەکەم
ئەوە بۆ سەلماندنی ئەو قسەیە تەنها ئەوەندە
بەسە لە ١ی شەو مەسجێکی بۆ بکەیت و بڵێ
هەستم بۆت هەیە!ئەو کات دەزانی براتە یان نا!
-تۆ بۆ ئامانجێک لەوێیت، هەر ڕێگەیەکی تر بگریتە بەر( ڕاب*وا*ردن- هاوڕێی خر*اپ-دەرچون)
هەرگیز بە ئامانجەکەت ناگەیت!
-لەگەڵ کوڕان مەچۆدەرەوە بۆ مەتعەم و سەیران، ئیشی تۆ نیە بەرامبەر کوڕی خەڵک
دانیشیت نان بخۆیت! ئەوان برات نین
-لەگەڵ کوڕان ڕەسم مەگرن! وێنەتان پیشانی
هاوڕێکانیان ئەدەن لە دەرەوەی زانکۆ و ئەڵێ
(ئەو کچەیان زۆر جوانە زومی بکە)
-بۆ هیچ کوڕێک مەبە بە ( پرد) لە نێوان کچ و کوڕێک بۆ دڵداری و رابو*اردن! تۆ بەرپرسیاری
لەهەر کارێکی نا*ئەخ*لاق*ی گەر روبدات!
-بە ناوەی هاوڕێیەتی و براوە! چات لەگەڵ هاوپۆلەکەت مەکە، کاتێک ٢٠ کوڕی تری تیایە
چ پێویست ئەکات تۆ چاتی لەگەڵ بکەیت
کاتێک هاوڕێی کوڕی هەیە!
-وتی وتی لە نێوان کچان دروست مەکەن
کۆتاییەکەی هیچ باش نابێت!
-شتێک پەیوەندی بە تۆوە نیە تەداخول مەکە
کچ و کوڕێک پێکەوە قسە ئەکەن گومانی خراپ
مەبەو تەنها ئەتوانی ئامۆژگاری بکەیت!
-ئەوە کوڕەی هات داوای خۆشەویستی لێکردی ( پێی بڵێ وەرە لە دەرگای باوکم بدە)
بزانە ڕاست ئەکات! یان تەنها ئەیەوێت ئەوچوار
ساڵە ئیشی خر*اپت لەگەڵ بکات!
-ئەکسەرێتی پەیوەندی کچ و کوڕ( بۆ شەو چاتە)
-کچی بەڕێز لە خۆت پرسیوە کوڕێک لە زانکۆیە
ئیشی نیە، خانوی نیە، پارەی نیە! دێت داوات ئەکات یان تۆی بۆ رابو**ارد*نە!
-گەر کوڕ نێتی زەواجی هەبێت وەکو پیاو
دێت داوات ئەکات نەک تا بەیانی چاتت لەگەڵ بکات و دواتر کەم کەم رەسم ناردن و دواتر
رەسمی ر*و*ت و دواتر داوای دەرچون
دواتر خۆی وازت لێدێنێت! هەموو شتێکت
لەگەڵ دەکات دواتر دەروات!
-ئەو کوڕەی وا تۆی کچ بانگ ئەکات بۆ سەیران
ئایا ئامادەیە خوشکی خۆی بنێرێت بۆ سەیران
لەگەڵ کوڕی خەڵک !؟
- ئەوەی باوەڕ زۆر بە هەموو کەس بکات دڵی پاک نیە ( گێلە) هەڵبەت ببورن
- ژیانی خۆت و خێزانت، ژیانی تایبەتیت هەر هەڵەو تاوانێکت کردوە بەرەلای مەکە بۆ هیچ هاوڕێیەکت! مەگەر کەسێک زۆر دیندارو سیقە پێکراو!
-نوێژو ڕۆژوتان لە پێناو خوێندن( دنیا)
مەچوێنن، چەن هاوڕێی و دۆستی ئەزیزتان
بە گەنجی مر*دو*ن!
الله سەرکەوتوتان بکات
وەرگیراوە
ئەتوانن لەم لینکەوە جۆینی سیمینارە ئۆنلاینەکەی ئەمشەو ببن
کاتژمێر 9 دەست پێ دەکەین
https://zoom.us/j/91548511382?pwd=RDNZMWFxNlA4d3FrVDRETDRFdDg0Zz09
