cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Shoresh Bokani Official شۆڕش بۆکانی

کاناڵی فەرمی موزیکی شۆڕش بۆکانی

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedMusic71 080
Advertising posts
240
Subscribers
No data24 hours
-37 days
+1430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

کە دووری لێم ❤ وتن: شۆڕش بۆکانی 🎶 موزیک: حەمید ڕەسوڵی 🎶🎻🎸 مەتن:  📖 کە دووری لێم، بەیادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم! بە ناڵەی دڵ خەوی شیرین لە چاوی مانگە شەو دەزڕم دەبێ خۆڵی خەمی گشت دڵشکاوان من بە سەرما کەم دڵ و جەرگم بە خەنجێری خەم و دەردی ژیان ببڕم وەرە با ئەشکی شادی دەشتی وشکی دڵ بخووسێنێ! بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم. خودا حاڵم دەزانی تۆ، منی سەرگەشتە حەیرانم دەبێ بمرم لە بەر یارێ، کە ماڵ و شوێنی نازانم لە بەحری بێ بنی ئەشقا، دڵۆپێ ئاوی بارانم لە گێژاوی ئەوینداری، وەکوو پووشێ لە تۆفانم
Show all...
Ka Duri Lem Final.mp311.62 MB
8👍 1🔥 1
01:39
Video unavailableShow in Telegram
شەو هاتەوە ❤
Show all...
35.66 MB
7👍 2
شەو هاتەوە ❤ وتن: شۆڕش بۆکانی 🎼 موزیک و مێلۆدی: کاک عەلا نەباتی 🎶🎵 مەتن: شەو هاتەوە بۆ حاڵی دڵی پڕ لە خەمی من بۆ ناڵەو هاوارو سەدای زیرو بەمی من ئالەم هەموو سووتاوە لەناڵەی دڵی شەیدام فرمێسک و هەناسەم بووەتە خواردو خەوی من خەمم کۆتایی نایا دڵم دەرهات خودایە ئەوەندەم بێوەفایی دی لە خێڵی دیدە مەستان دڵم خوێنە لەدەست پەیمان شکێنو خۆ پەرەستان پەنام هێناوەتە بەر، مەیی و مەیخانە ئەمشەو کە بەشکەم بسرەوێ ئەم دڵەی دێوانەم ئەمشەو ئاگر گری ئەی دڵ بەجارێ، داییم هەر فیتنەت لێ ئەبارێ ژینم پڕە لە نامورادی، نەمدی بەدڵ من ڕەنگی شادی هیوام بە ئەو ژینە نەماوە، دڵ شکاوە دڵ شکاوە هیوام بە ئەو ژینە نەماوە، دڵ شکاوە دڵ شکاوە
Show all...
Shaw Hatawa Final.mp36.17 MB
6
لە قەندیلی سەربەرزەوە 💔 پێشکەش بە ڕوحی پاکی مامۆستا تاهیر خەلیلی 🖤 وتن: شۆڕش بۆکانی موزیک: م. ساسان سەمەدی 🎻
Show all...
Hezi Peshmarga Nabazn.mp35.61 MB
14👍 1
06:00
Video unavailableShow in Telegram
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت ❤ وتن: شۆڕش بۆکانی موزیک: حەمید ڕەسوڵی 🎻🎸🪕 هۆنراوە: م. تاهیربەگی جاف 📖 مەتن: ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی ئیشقم چارەکەن یان بەجارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارەکەن بۆچ ئەمن سوچم چیە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت ببێ ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادیە بۆ بەڵا گەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕووباب بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب هەرکەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ
Show all...
Ey Rafiqany Tariqat.mp4435.27 MB
6👍 1
ئەزانی بۆچی شەوم خۆش ئەوێ؟ ❤ دوست دیرم هەناسەگەم ❤ دەنگ: شۆڕش بۆکانی 🎙️ موزیک: حەمید ڕەسوڵی 🪕🎻🪘 مەتن: 📚 تیشکی چراخان شەوان بە من چی لێرە خەونی شەو خۆ نایەتە دی بە من چی بەفر سپی و بێگەردە خۆ لێرە دەریاش دڵی وەک بەردە ئەزانی بۆچی شەوم خۆش ئەوێ هەتا ڕوخساری مانگت دەرکەوێ ئەمشەو تاریکی دڵم ئەشکێنێ هەواڵی دووریت من ئەتاسێنێ لەبیرت مابێ هەموو ئێواران دەست یەکمان ئەگرت لە ژێری باران لەبیرت مابێ شەوەکەی ساردچۆ تکاو ناڵەی من شفاو ناڵەی تۆ هەر وەکوو مەلێ بشێوێ لانەی لانەم شێواوە بەخاتر دانەی بەخاتر دانەی نیم بە دونیاوە وەک کەشتی غەرقم بە تای دەریاوە ئەزانی بۆچی شەوم خۆش ئەوێ هەتا ڕوخساری مانگت دەرکەوێ ئەمشەو تاریکی دڵم ئەشکێنێ هەواڵی دووریت من ئەتاسێنێ ....................................................... دوسد دیرم هەناسەگەم کزه‌ی دڵه کەساسەگم ♬♩ دڵم فره تەنگه ئەڕاد دی بەو‌ر‌ەو دوسه خاسەگم ♬♩ غوسه‌ی دورید ‌خەیلی سەخته، هەر روز د‌ردی نو کادوم کی ♬♩ ئاهەنگەگانی‌ غەمگینن جووری سدای شمشال و نەی‌ ♬♩ دوسد دیرم هەناسەگەم کزه‌ی دڵه کەساسەگەم ♬♩ دڵم فره تەنگه ئەڕاد، دی بەو‌ر‌ەو دوسه خاسەگەم ♬♩
Show all...
Azani Bochi Shawm Xosh Awe & Dosa Xasagam.mp311.60 MB
👍 2 1
Show all...
Ay rafiqan new Shoresh Bokani Live. @BokanMahabad

بەرنامەی لایڤ. وتن: شۆڕش بۆکانی موزیک: حەمید ڕەسوڵ 🎹🎸 گۆرانی: من کوڕە بۆکانیم 🎵 ئای لەدوور لەدوور 🎵 وەی بارانە و بارانە 🎵 ئەی یارم وەی وەی یارم 🎵 خاڵ خاس مەنیجە 🎵 شۆخە گیان نەکەی 🎵
Show all...
Shexani Nahawand o Hijaz Norge.mp343.18 MB
👍 4 3🔥 1
شەدەلارەکەم ❤ وتن: شۆڕش بۆکانی موزیک: حەمید ڕەسوڵی 🎹🎼 میلۆدی: م. مەزهەر خالەقی 🎶 مەتن: شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران  کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم مەستم لە نەشئەی دوو چاوانی سەرخۆشی بادە و مەی گێڕانی سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران  کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن گەر دڵی تۆ بەرد نییە شووشەی ئومێدی بۆ شکاند؟ دڵ شکێنی چاوەکەم ڕێو ڕەسمی ئینسانی نییە! چاوی دڵ جارێک بە سەفحەی سینەکەتدا تێپەڕی بۆیە تا مردن لە سینەم قەت هەدادانی نییە
Show all...
Shadalarakam.mp314.30 MB
10
سەردەمێک بوو ❤ وتن: شۆڕش بۆکانی موزیک: حەمید ڕەسوڵی 🎸🎷🎻 مێلۆدی: م. ناسر ڕەزازی 🎼 مەتن: 🗒👇 سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باغچەی ژیانم بێ ورتە بوو ناو ھێلانەی بولبولەکانم لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکابوو شەپۆلی بای بەھرە و جۆشم مەنگ ڕاوەستابوو ناھومێد بووم، وام ئەزانی دەردێکە کاری بەرەو پیری چوون ھێناویە دیاریی ئێجگاری! چاوەڕوان بم ساکەی گەردوون، گەردوونی بێ باک جانەوەری گۆڕ ھان ئەدا بمکاتە خۆراک؟! بەڵام ئەی یار، یاری نازدار، شۆڕەژنی شۆخ بە لێوی ئاڵ! بە چاوی ڕەش، چاوی ڕەشی تۆخ بەم جوانی‌یانە کە زینەتی بەھەشتی دنیان بەم جوانی‌یانە کە لە تۆدا ھەموویان پەیدان لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ دنیای دەروون مەلەکانی ھاتوونەوە گۆ سەرچاوەکەی عومری جوانیم ھاتۆتەوە قوڵ باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ!
Show all...
Sardamek Bu.mp38.90 MB
👍 5 4🔥 2
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.