دڵبەری من
Open in Telegram
2 713
Subscribers
-124 hours
-87 days
-3530 days
Posts Archive
2 713
بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم؟ خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر … هێمن
2 713
بە ئاوی تێگەیشتین ئێمە دنیا، هەر سەرابێ بوو هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق.. مەحوی
2 713
دیسانەوە وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و پار و پێرار ڕۆژێکی تری سواومەو دیسانەوە هەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و بێواز ... بێواز پاڵنان بە بێزاریمەوە بەردەوامە و دەمەو عەسرەو چون چڕوچاوی نیشتیمان هەوا گرژەو .. گەڕەک مۆنەو چەند "ھەزار"ێکی چرچ و لۆچ لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایەو ئەڵێی پشیلەی بەر گەرمای بێتاقەتم خاو و خلیچک لەماڵەوە ئەچمە دەرێ. شێرکۆ بێکەس
2 713
هەناسەی ئاگرینم بردەوە بەر، تا دەرونم سووت بە ناڵە تا دڵت سەخڵەت نەدەم، بڕوانە چۆنم بۆت!
2 713
خۆشترە بۆ من لە ئاوی زیندەگانی یەک قسەت چاکترە بۆ من لە موڵکی هەردوو عالەم یەک نیگات»»
