cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

چالاکی خوێندکاران

چالاکی خوێندکاران: پەیجێک بۆ خزمەتی خوێندکاران و بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedEducation55 025
Advertising posts
1 895
Subscribers
-424 hours
-177 days
-6430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ئاگاداری بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر / دکتۆرا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن ١. تاقیکردنەوە بەراییەکانی خوێندنی باڵا/ماستەر/دکتۆرا لە ڕۆژی ٩/٧/٢٠٢٤ کاتژمێر (٩)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت ٢. نیوە کاتژمێر پێش تاقیکردنەوەکان ئامادەبن ٣. وێنەیەک لە فۆڕمی پێشکەشکردنیان پێبێت. ٤. وێنەیەک لە باری شارستانیان پێبێت ٥. نابێت بەهیچ شێوەیەك مۆبایل و کاتژمێری زیرەک ببردرێتە هۆلی تاقیکردنەوە
Show all...
خوێندنی کوردی لەزانکۆی کەرکوک لەمەترسیدابوو چونکە پرسیارەکان وەرنەگێردرا بۆ زمانی کوردی لەھەوڵێکی بێ وێنەی کاک نەشئەت و دکتۆر عمران سەرۆکی زانکۆی کەرکوک بریاردرا سبەی تاقیکردنەوەکان لەزمانی عەرەبیەوە وەربگێرێت بۆزمانی کوردی و تورکمانی تایبەت بۆ پرسیارە نیشتمانیەکان (وزاریەکان) سوپاسی کاک نەشئەت نوێنەری راستەقینەی کەرکوکیەکان و ودکتۆر عمران دەکەین کەئەمشەو توانیان ئەو بڕیارە قورسە بدەن بەناوی کۆمەڵەی خوێندکاران لقی زانکۆ و پەیمانگاکان و سەرجەم خوێندکارانەوە سوپاس وپێزانینی تایبەتمان بۆ کاک نەشئەت نوێنەری راستەقینەی کەرکوکیەکان و ودکتۆر عمران سەرۆکی زانکۆی کەرکوک کەئەمشەو توانیان ئەو بڕیارە بدەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک
Show all...
ئەمڕۆ سەردانێکی مەیدانی کۆمەڵەی خوێندکاران لقی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پەیمانگایی تەکنیکی کەرکوک پێشوازی لێکردنیان لەلایەن ڕاگری پەیمانگا دکتۆرە ئاشتی عارف و سەردانی کردنی سەرجەم بەشەکانی پەیمانگا و بەرپرسی ئاسایشی پەیمانگا ٢٩/٤/٢٠٢٤ کەرکوک
Show all...
بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە ، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە هاونیشتیمانیان و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەکەین هیوای جەژن و پشوییەکی خۆش و  پڕ لە ئارامی ئاسودەیی و تەندروستی بۆ هەمو لایەکتان دەخوازین .. هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا ، بەش بەحاڵی خۆمان پێگە و ڕۆڵ و ماندوو بوون و شەونخونی خوێندکارانی شاری کەرکوک بەرز دەنرخێنین و دڵنیایان دەکەینەوە کە پشتیوانی تەواوی مافە ڕەواکانیان دەبین لە خوای پەروەردگار داواکارین رۆژ و عیبادەتى هەمو لایەک قبوڵ بکات و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی باڵ بکێشێت بەسەر ھەرێمەکەماندا . دوبارە بەھیوام ھەمو رۆژێکتان ھەر جەژن و جەژنیشتان پر خێرو خۆشی بێت ، هیواخوازیشم جەژنی رەمەزان ببێتە جەژنی شادی و تەبایی هەموو لایەک ، هاتنەوەی جەژن بۆنەیەکە بۆ گەردن ئازادی و ئاشتەوایی نێوان هەموان ، خوازیارم لەسەر ئاستی سیاسیش جەژن برایەتی و یەکڕیزی نێوان تەواوی هێز و لایەنەکانی بەداوەبێت ، جارێکی تر جەژنتان پیرۆزبێت کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان / لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک ٩/٤/٢٠٢٤ کەرکوک
Show all...
1
پەیامی پیرۆزبایی….. ‎بە ناوی کۆمەڵەیی خويندکارانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک پیرۆزبایی لە دکتۆری بەرێز (د. سیروان سمین) دەکەین بە بۆنەی بوونی بەڕێزیان بە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی کەرکوک هیوای سەرکەوتن بۆ بەرێزیان دەخوازین بۆ پێگەیاندن و ئاستی باشتر بۆ بەشی زمانی کوردی لەسەر دەستی جەنابیان . کۆمەڵەیی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک ٢٧/٣/٢٠٢٤
Show all...
1
01:27
Video unavailableShow in Telegram
ئەمرۆ لە یادی (٣٦) ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ستافی کۆمەڵەی خوێندکارانی لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک بە یاوەری سەرۆکی زانکۆی کیتاب د.ئەیاد بەرزنجی ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی زانکۆ ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی وڵات بەڕێوەچوو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک ١٦/٣/٢٠٢٤ زانکۆی کیتاب / پردێ
Show all...
IMG_3066.MOV7.57 MB
ئەمرۆ لە یادی (٣٦) ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ستافی کۆمەڵەی خوێندکارانی لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک بە یاوەری سەرۆکی زانکۆی کیتاب د.ئەیاد بەرزنجی ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی زانکۆ ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی وڵات بەڕێوەچوو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک ١٦/٣/٢٠٢٤ زانکۆی کیتاب / پردێ
Show all...
00:12
Video unavailableShow in Telegram
IMG_2971.MOV1.01 MB
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان خوێندکارانی ئازیزی زانكۆی کتاب لاى هەمووان ئاشکرایە ساڵانە له بەرواری ١٠-٣ رۆژی پۆشینی جل و بەرگی کوردیە هاوكات ئەمساڵ ئەم یادە بەرز رادەگرین وەک هەمیشە له ژێر ناونیشانی رۆژی (جلى نەتەوە)ی بۆ ئەوەی هەموو نەتەوەکانی تر بێ جیاوازی بەشداری ئەم یادە بکەین رۆژی یەکشەم کاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی لە بەردەم کافتریا تازەکە ( Venue )کۆدەبینەوە. خوێندکارانی یەکێتی لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.