انجمن ادبی کاژه مهاباد
Open in Telegram
ئەنجومەنی ئەدەبیی کاژەی مەهاباد *وەشانی بابەت لێرە بە مانای پەسەندکردنی لەلایەن کاژەوە نییە. ئێرە سەکۆیەکە بۆ زۆرتر دیترانی بابەتەکان و هەڵسەنگاندن و بڕیار لە ئەستۆی بەردەنگە. بەڕێوەبەران: @xefur_pirzade @ali_bayazedi @Aware3368 .....................
Show more502
Subscribers
No data24 hours
-17 days
No data30 days
Posts Archive
Repost from هاژه هنری
🔴شانۆی "چنوور" لە مەهاباد نمایش دەدرێت
🔹نووسەر و داڕێژەر و دەرهێنەر: دکتور قوتبەددین سادقی
🔹وەڕگێڕ: کاوان محەممەدپوور
🔹دەورگێڕ: فەرشید گەوێڵی
➖کات و شوێن: چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی ڕەزبەر، کاتژمێر ۶ی ئێوارە، شەقامی جامیجەم، پارکی شێخشەڵتووت، ئامفیتێئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشاد
🔹وەرگرتنی بلیت: لە شوێنی شانۆ و کاتژمێرێک پێش بەڕێوەچوون
ڕهقهمی ڕێزێروی بلیت:
09149479008
١۴٠۴٫٠٧٫٠۸
🆔 @HajeNews
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔴شانۆی "چنوور" لە مەهاباد نمایش دەدرێت
🔹نووسەر و داڕێژەر و دەرهێنەر: دکتور قوتبەددین سادقی
🔹وەڕگێڕ: کاوان محەممەدپوور
🔹دەورگێڕ: فەرشید گەوێڵی
➖کات و شوێن: چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی ڕەزبەر، کاتژمێر ۶ی ئێوارە، شەقامی جامیجەم، پارکی شێخشەڵتووت، ئامفیتێئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشاد
١۴٠۴٫٠٧٫٠٧
🆔 @HajeNews
Repost from شاهۆی وێژەوان
وتارێكی عەبدولخالق یەعقووبی بە زمانی ئینگلیزی لە ژۆڕناڵی Critical Literary Studies بە ناونیشانی "پێڤاژۆی گەشەكردنی گوتاری ناسیۆنالیستی لە شیعری حاجی قادری كۆییدا"
دەنگەفایلی شێست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
تەوەر: کرۆنیکێل و شوێنی لە گێڕانەوە و یادەوەری مێژوویی کوردی
وتاربێژ: ئەمجەد غولامی
کۆڕگێڕ: یاقووب خزری
@sirwan_weekly
🌸 هیوا
هیوا درەنگە!
هیوا شەوەزەنگە!
هیوا شەوەزەنگێکی پڕتاو لەناکاو هات،
زستانێکی شووم و قڕەساڵە،
زوقمی حەسرەت ئەبارێنێ
تارماییەک دێتە بەرچاوم و
چنگی ڕق و کینە یەخەم ئەگرێ،
هاوار و پەلەقاژەی زکی برسی
مووچڕکەیەکی پڕئازارە،
دۆڵی ڕەشی ماتەم و هەرەسی ڕندوو
پەلەماری ڕێگەم ئەدا
چاوە بێـوەنەوزەکانم
لە ترس سیمای ڕەشی ڕێگا و
تاقمێک دێوەزمەی ترسنۆک
ئەمدەنە بەر چەپۆک
هیوا
ڕۆحی خەواڵووت ڕاچەڵەکێنە لە خەوی ئەم وڵاتە
تەوەژمی ناخهەژێنی ئازاری ژین
دایبڕیوە هەست و ئەوین...
بۆگەنی کەلاکی گەنیوی میراتگێڕان
نامانهێڵێ سەرکەوین....
✍ ناسـر زامدار # زەڕینەی هەوەتوو
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
🍁پاییزۆکێکی تر
قەڵپتر
لە کەشی ئەمساڵت
قڵپ بوومەوە
بەسەر شڵەیی گەڵا
بەسەر شەمزاویی ئاو
بەسەر گێژەڵووکەیی هەوا.
قسری حەقەپەڵە
مسافری نامراز
پاییز، بێوەژنی دڵتەنگ
بەراویتەی ناو و ڕەنگ
بە کام ئاوازت هەڵبڕم دەنگ
لە کام ڕەهۆڵتدا بشۆم ژەنگ
پاییز، بێوەژنی دڵتەنگ...!
✍کەسەر
١٣٠٤/٧/٥مەهاباد
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب
ئەڵقەی ۲۴: کافکا لە کەنار دەریا
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە ئەدەبیاتی ژاپۆنی و بەرهەمەکانی هاروکی موراکامی.
موزیک: یەدێ شاکری
________
@Radyokiteb
Repost from پایگاه خبری هاژه
🔴 ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی "محەممەد غەزالی" ناسراو بە "حەمەدی بەیتان" (بەیت بێژ)
🔹 لەدایک بوون: ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لە گوندی بەیرەم سەر بە مەهاباد
🔹 کۆچی دوایی: ٤ی ڕەزبەری ١٣٦٤ی هەتاوی
🔹 شوێنی ناشتن: ئاوایی بەیرەم
١۴٠۴٫٠۷٫۰۴
🆔 @HajeNews
Repost from هاژه هنری
🎥 گزارش تصویری هاژه//
🔴 قدردانی هنرمندان هنرهای نمایشی از تلاشهای شورا و شهرداری مهاباد
١۴٠۴٫۰٧٫٠٢
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Repost from لە داوێنی ئاربەباوە
گۆڤاری ژمارە ٦٤:
لە داوێنی ئاربەبا
ڕەزبەری ۲۷۲٥
(۱٤۰٤ی هەتاوی)
سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
Repost from خێوەت
بێ ئەدەبیات ناژین، بێ ئەدەبیات سیاسەت ناکەین، بێ ئەدەبیات نامرین.
چیرۆکی ئەو خەڵاتە نۆبێلەی لەسۆنگەی ڕۆمانی "دکتۆر ژیڤاگۆ"وە درا به پووریس پاستێرناک و چۆنیەتی لەبەریەک ڕاوەستانی دوو زلهێزی ئەو سەردەمی جیهان بەهۆی ئەم ڕۆمانەوە، ئەوەنده سەرنجڕاکێش و پڕ له ماجەڕا بوو کە بکرێ کتێبێکی قەبەی شێوە ڕۆمانی ئەوتۆی پێ بنووسرێ کە زەینی خوێنەر بەتوندی بۆ لای خۆی کەمەندکێش بکا و ده کۆمەڵه ڕووداوێکی وەهای بگلێنێ کە شوێن و کاتەکەی لەوی زۆر دوورن.
ئەم کتێبه شێوە ڕۆمانە "ادبیات علیه استبداد"ه کە بیژەنی ئەشتەری بەڕەوانی وەریگێڕاوه و شارەزایانە نەیهێشتووه کێش و وزەی گێڕانەوەکە له ڕەوتی وەرگێڕاندا تێدا بچێ.
کاتێک خوێنەر دەگاتە کۆتایی کتێبەکە لەوە تێدەگا چۆن تاقه ڕۆمانێک دەتوانێ کاربەدەستانی دوو زلهێزی وەک یەکێتیی سۆڤیەت و ئەمریکا و دوو ڕێکخراوی پانوپۆڕی سیخوڕیی وەک سیا و کاگێبێ بەخۆیەوە خەریک بکا و شوێن لەسەر شێوەکانی سیاسەتدانانی ئەو وڵاتانە دابنێ و تەنانەت پێواژۆیەکە وڵاتانی ئوڕووپایی و واتیکانیش بگرێتەوە و کەشە هەستیارەکەی ئەودەم شەپۆل دوای شەپۆل ـ له پێلی چکۆڵەوە هەتا خێزاوی ئەردهەژێن ـ بشڵەقێنێ.
بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیه ئەم شەپۆله جیهانداگره له چرکەیەکەوە، له چەکەرەیەکەوە و له چووزەرەیەکەوە دەست پێ دەکا. ئەوەی چەکەرەکە دەکا به داهێنراوێکی هەراوی خۆبژیوی شوێندانەر، له هەنگاوی یەکەمدا ئەدەبیاتە. ئەدەبیات بیرۆکە نەمەییوە سەرەتاییەکەی نووسەر و گەڵاڵه نەبەگە تازەداڕێژراوەکەی وەردەگرێ و له بەرهەمەکانی پێشووی هەمان نووسەر، له نووسراوەی نووسەرانی دیکە، له شێوازه ئەدەبییه جۆراوجۆرەکان و له ژانره جیاوازه ئەدەبییەکان ـ ئەوەندەی داهێنانی نووسەرەکە ڕێی پێ بدا ـ متوربه دەکا و له هەرچی خۆشاوی خەستی ئەدەبییە ـ کە له زەمینەی گوورانی بەرهەمەکەدا ئامادەیه ـ هەڵدێنێ و دوای ئەو پیتاندن و هەوێن کردنە وەک بەرهەمێکی سەربەخۆی خاوەن شوناس ڕۆحی بەبەردا دەکا.
یەکەمین دێڕەکانی ڕۆمانی دکتۆر ژیڤاگۆ لەسەر پەڕێکی ئەو دەستەواره کاغەزه نووسرا کە نینا تابیدزه، هاوسەری نووسەری ئێعدامکراوی گورجی، تیتسیان تابیدزه بەدیاری دابووی به پاستێرناک. ڕەنگە ئەو کاتەی پاستێرناک قەڵەمی بەسەر کاغەزەکانی تابیدزەدا دەهێنا، ڕۆحی تابیدزه و ڕۆحی ئیزاک بابێل و ڕۆحی پووریس پیلنیاک ـ دوو هاوڕێی دیکەی پاستێرناک کە جیرانیشی بوون و ڕێژیمی سۆڤیەت گرتبوونی و تیرەبارانی کردبوون ـ نەرمە هەوایێکیان بە ئاوازی تایبەتی خۆیان له قەڵەمی پاستێرناکدا بەجێ هێشتبێ. ئەدەبیات ئاوایه. تۆ هەوایەک دەچڕی کە ئاوازی نووسەرانی پێش تۆشی تێدا تواوەتەوە.
ئەو دێڕه سەرەتاییانەی پاستێرناک نووسینی، له حوکمی سرتەیەکی سەرەتایی و پەنامەکی بوون کە دوایێ تەقینەوە و ئاگرپژێنێکیان ساز کرد.
هووشەنگی گوڵشیری کورتەچیرۆکێکی هەیه بەناوی "باڵدارەکە هەربەتەنیا باڵدارێک بوو". چیرۆکێکی تەمسیلییه. بۆخۆم وای بۆ دەچم کاتێک گوڵشیری لەژێر کارتێکردنی بیری چەپدا بووه وەکوو دەنگهەڵبڕینێک بەدژی "چەوساندنەوەی پاکوخاوێن و بێدەنگی سیستەمی سەرمایەداری و زەبروزەنگی شاردراوە له هەناوی ئەو سیستمەدا" نووسیبێتی؛ بەرهەمێکی وەک "مەزرای ئاژەڵان"ی جۆرج ئۆرۆوێل، بەڵام له جەمسەره بەرانبەرەکەیدا: کاربەدەستانی شارێک تاقێکی ئاسن لەسەر شارەکە دروست دەکەن و هەرچی دار و دەوەن و تەیر و توور هەیه لە شاری وەدەر دەنێن و لەجیاتی ئەوان دار و گوڵی دەسکرد و پەیکەرەی ئاژەڵان دادەنێن. قیلەتاوێکی ڕەشیش بەسەر چیمەنی سەوزەڵانی سەر عەرزەکەدا دەکێشن.
پاش ماوەیەک قەنارییەکی چکۆلووکە ئەو نەزمه ئاسنینەی وا بەسەر شاردا سەپاوه دەشێوێنێ. ئاوازی قەناری خەوی کاربەدەستانی شار دەزڕێنێ. بەرەبەره له ورده کەلێنی قیلەتاوەکەشڕا شینکە سەروەدەر دەنێ. ئاوازی قەناریی چکۆڵەکە و سەوزایی شینکە تورتەکە دواجار خەڵکی شار بەیەکجاری له نەزمی ئاسنینی شار دەتارێنێ.
ئەدەبیات، ئاوازی ئەو قەناری چکۆڵەیه و سەوزایی ئەو شینکە تورتەیه.
ئەگەر بمانەوێ ئاوازی قەنارییه چکۆڵەکەی چیرۆکی گوڵشیری وەربگێڕینە سەر زمانی ئەدەبیاتی کوردی، باشترین هاوتا، "زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانی" شێعری "کچی بەیان"ی سوارەیە:
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییە
کاتێک مامۆستا هێمن دەیگوت:
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم گراویی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرم
دێم و ناترسم لە پەرژینی بە زی
هەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
هێشتا تەخت و بەختی پەهلەوی نەڕووخا بوو، بەڵام ئەو هۆنراوەیه لەحوکمی دەنگی قەنارییەک بوو کە داهاتووی دەنووسیەوە.
هەست ڕاگرن له دەنگی ئەو قەنارییانەی بەشێنەیی ئاواز دەچڕن. هیچ دەبیسن؟
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
https://t.me/dr_rehber
Repost from کتابفروشی آگورا- مهاباد
ئەم کتێبە 38 وتاری جیاجیا لەبارەی زمانەوانی کوردی لەخۆدەگرێت. بابەتەکانی ئەم کتێبە بریتین لە وشەناسی، ڕستەناسی،دەنگناسی، ماناناسی، پڕاگماتیک، زمانناسی کۆمەڵایەتی و ....
وردەکاری کتێبەکە:
ناونشان: #زمانناسی_کوردی
نووسەر: #عەبدوڵڵا_عەبدوڵڵازادە
بابەت: زمانی کوردی
چاپەمەنی: #تینو
قەبارە: مامناوەند (١٤*٢١ سانتیمەتر)
جۆری بەرگ: نەرم
جۆری کاغەز: سپی
ژمارەی لاپەرە: 161
نرخ: 250 هەزار تمەن
ئەم کتێبە هەر ئێستا لە «کتێبفرۆشی ئاگۆرا» بەردەستە و لەو ڕێگایانەی خوارەوەش دەتوانن داوای بکەن:
شوێن: مەهاباد_چوارڕێیانی ئازادی_بەرامبەر بینای سەقەفی_سوچی کۆڵانی ئازەرکەمەند
تێـ ـلێگرام: ٧٧٩٦ - ٩٥٩ - ٩٣٩ - ٩٨+
واتـ ـساپ: ٧٧٩٦ - ٩٥٩ - ٩٣٩ - ٩٨+
#ئاگۆرا_ئەدەبیات #آگورا_کوردی
Repost from چاپەمەنی خانی
💫 کتێبی تازە
📙 لانکەی پشیلە
📓 بابەت: ڕۆمان
✍ نووسەر: کورت ڤانێگات
👈 وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
🗓 ساڵی چاپ: 1404
📖 260لاپەڕە
🔸 کورت ڤانێگات یەکێک لە نووسەرانی بەنێوبانگی ئەمریکییە و زۆرتر بە ڕۆمانی "سەللاخخانەی ژمارە پێنج" ناسراوە.
▫️ شێوازی نووسینی ڤانێگات لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا تێکەڵاوێکە لە رێئالیسمی ڕەخنەگرانە و ژانری زانستی - خەیاڵی.
🔹 ڕۆمانی لانکەی پشیلە بە زمانێکی تەنزاوی باس لە دەسکەوتەکانی تێکنۆلۆژی و زانستی بەشەر و ئاسەوارە کارەساتبارەکانی دەکا.
▪️ ڤانێگات لە لانکەی پشیلەدا باس لەوە دەکا کە چۆن دنیا وەک هەودایەک بە دەستی تاقمێک دەسەڵاتدار و زانستوانەوە گەمەی پێ دەکرێ.
🔻 لەم ڕۆمانەدا ڤانێگات کۆمەڵێک وشە و دەستەواژەی خەیاڵی داهێناوە کە دواتر بوونە باو و لە دنیای ڕاستیدا لەکار کراون.
📚 لانکەی پشیلە لە 127 بەشی کورت پێکهاتووە و بۆ خوێندنەوە ئاسان و چێژبەخشە.
👈 ئەم ڕۆمانە لە لایەن بەڕێز مەسعوود تەهازادە و لە ئینگلیزییەوە کراوەتە کوردی.
.
.
.
ـــــــ🏳️📖🏳️ــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ - ناوەندی خانی
📞08736308402
◽️instagram:
http://instagram.com/xanipub
◽️Telegram:
| @xanipub
📄 شێعر: ناسر ئاغابرا "ژاکاو"
🎙 خوێندنەوە: شێروین حەسەنزادە
🎵به هاوکاری ژەنیارانی گرووپی موسیقای ژێ و مامۆستا مستەفا مەحموودی
🆔 @HajeArts
